هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/1/26، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌يشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و ده‌رفه‌ته‌كانى هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش بوارى بازرگانى و ئابوورى و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ى بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا له بوارى وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵى كاراى هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشايى و پێويستييه‌ى ئه‌مڕۆ له جيهان و به‌تايبه‌تى له ئه‌ورووپا له بوارى وزه و گازى سروشتيدا دروست بووه.
گرنگيى پته‌وكردنى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا بۆ پاراستنى ئاسايشى سنوور، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێی بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-president-erdogan/
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له تۆبياس ليندنه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بارزگانی. هەروەها باسی لەوەش کرد کە بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بازرگانانی ئەڵمانی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆر و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش ، پێزانینی هەرێمی کوردستانيشی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ بەجێنۆساید ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان.
سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا ، کە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە، بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو کەشە ئەرێنیەیە کە لە دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا دروست بوو . گوتیشی بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و کارنامەی کابینەی نوێی عێراق ، پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی عێراق، هەردوو پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵ و ئەنجومەنی ئیتیحادی دەربچن . چونکە هەنگاو و ڕەفتارەکانی ئێستای دادگای فیدراڵ ، بە داخەوە کێشە دروستکردنە لە بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق مارتن ییگەر ئامادەی بوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ڕۆزى كه‌يڤ، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خاتوو كه‌يڤ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و ئه‌ركه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانياى له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه خاتوو كه‌يڤ، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ك له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-new-british-consul-general/
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڕۆزى كه‌يڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.
كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی کرد و خواستی پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتێکی گونجاوی ئەم ساڵەدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئامادەکاریی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات و پێداویستییەکانی دابین دەکات.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/january/سه-رۆكی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازى-له-كونسولى-نوێى-به-ريتانيا-دەکات/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/1/25 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فيدراڵيى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێز ليندنه‌ر دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بدات، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابووريدا، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باسى له دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى بۆ ئه‌ڵمانيا كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پێشكه‌وتن له هه‌موو بواره‌كاندا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنى كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييان به جينۆسايد له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشتا داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئاسايشى عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆيه عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-a-high-level-delegation-from-germany/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ له شاندێكى باڵاى UN كۆبووه‌وه
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/1/24 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازى له خاتوو ڕۆزمارى ديكارلۆ، بريكارى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سياسى و بنياتنانى ئاشتى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى ديكه‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن، كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردن و بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، دۆخى ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ستايشى ڕۆڵى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق كرد چ له كاركردن له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان چ له هه‌رێمى كوردستان، چ له عێراق، وه‌ك هاوكار و يارمه‌تيده‌رێك بۆ ڕێگه‌خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، به‌ڕێزيان دووپاتى كرده‌وه كه كه‌ش و زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان هه‌يه كه ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پرسه‌كانى تايبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنيشانكردنى ڕۆژێك بۆ ده‌نگدان.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئه‌و كه‌شه ئه‌رێنييه‌ى ئه‌م دواييه بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵى چاره‌سه‌ره‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هاتووه ئاراوه، به‌تايبه‌تى ده‌رباره‌ى ياساى بودجه‌ى عێراق و ياساكانى نه‌وت و گاز و دابه‌شكردنى داهاته‌كان، يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێويستيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140، جه‌ختيشيان له گرنگيى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هابه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-high-level-un-delegation/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد