هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤيلله‌ ڤاريۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا کە تۆرکیلد بیوک بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی و هەناردەکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، هەروەها باس لە گرنگیی چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی کوردستان و دەرفەتەکانی هاریکاریکردنی یەکێتیی ئەوروپا لەم بوارەدا کرا.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە تەرخانکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم و لە سەر بنەمای دەستوور، دەکرێ ببێتە دەستپێکێکی باش بە ئاراستەی چارەسەرکردنی بنەڕەتی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی .

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-یەکێتیی-ئەوروپا-لە-عێراق-دەکات/

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا كرد

به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/13 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز مه‌مه‌ت مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كەيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى بۆ ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز یاكوت خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه‌ وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌ و هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌و بواره‌نه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-receives-the-turkish-consul/

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11 دیسێمبەر ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان. 
باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.

 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-باڵیۆزی-نوێی-یۆنان-لە-عێراق-دەکات/
 

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان دەكات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12/12/2022 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز جۆرجیۆس ئەلامانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی هەموو پشتیوانییەكی خۆی و هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی نیشان دا.

هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی په‌روه‌رده‌، بازرگانى، ئابوورى، گه‌شتوگوزاريدا.

لای خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزی یۆنان سەرسامیی خۆی بە پێشكەوتن و ئاراميى هەرێمی كوردستان نیشان دا و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە، ڕۆڵێكی بەرچاو و مایەی ڕێزە.

چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون كە بەڕێز كونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی كوردستان تیایدا ئامادە بوو.

 

 

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-the-new-greek-ambassador/

سەرۆکی حکومەت: لە هەوڵەكانمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دانا. 
سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە 
حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی بە كەرتی زانست كردۆتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی. گوتیشی ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بەرزی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان بدەین. بەڵام بێ ئاگاش نین لەوەی كە كێشەمان هێشتا زۆرە.
ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

بەڕێزان هەمووتان زۆر زۆر بەخێر بێن و بەیانیتان باش

زۆر زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ بەیەكەوە لێرەین بۆ دانانی بەردی بناخەی زانكۆی بەریتانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر لە هەرێمی كوردستان. پەرەپێدان و گرنگیدان بە خوێندنی باڵا و دروستكردنی ناوەندە زانستییەكان ئاماژەیەكی روونە بە هۆشیاریی نەتەوە و كۆمەڵگەكەمان. خۆشحاڵم كە دەبینین ڕۆژ بە ڕۆژ ئاستی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشەوە دەڕوات. دروستكردنی ئەم جۆرە ناوەندە زانستیانە، ئەم جۆرە زانكۆیانە بێگومان یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری و زانستی و ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستاندا. 
لێرە جێی خۆیەتی من سوپاسی خاتوو لاجان و دكتۆر كۆدۆ بكەم، وە هەموو ئەو بەڕێزانەی تر كە لەگەڵ ئەم بیرۆكەیە بوون و ئەم ڕوئیایەیان كرد بە كرد و لێرە بەردی بناغەی ئەم زانكۆیە دادەنێین. هەروەها جێی خۆیەتی من سوپاسی بەڕێز سەركونسوڵی شانشینی یەكگرتوو بكەم، هەروەها سوپاسی باڵوێز بكەم، سوپاسی هەموو ئەو بەرپرسە باڵایانەی كە لە لەندەن یەكترمان بینی، بكەم، كە هەموویان بە پەرۆشەوە بوون بۆ دروستكردنی ئەم پرۆژەیە. هەروەها سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەم كە دەورێكی سەرەكی و كاریگەری هەبووە لە ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە.

ئێمە چەندین زانكۆی ترمان هەیە، هەر زانكۆیەك لە كوردستان بەپێی توانا و شارەزایی و پسپۆڕیی خۆی توانیویەتی كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر كۆمەڵگەكەمان دروست بكات، دڵنیام ئەم زانكۆیەش دەتوانێت جێی دەستی خۆی دیار بكات و بەشێكی تر بێت لەم پرۆژە زانستییەی لە هەرێمی كوردستان كە دەستمان پێی كردووە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەرەپێدانی كەرتی زانستی كردووەتە بەشێك لە كارە هەرە لەپێشینەكانی خۆی، ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ ئەوەی یارمەتیی پەروەردە و خوێندن و زانستە ئەكادیمییەكان و ناوەندەكانی بەرزی ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستان بدەین. بێئاگاش نین لەوەی كە كێشەمان هێشتا زۆرە، كێشەی نیشتەجێبوونی قوتابی بێت، یان كێشەی گرنگیدان بە خواست و ویستەكانی مامۆستایان و ناوەندە ئەكادیمییەكان بێت، بەڵام بەڕێزان لەبیرمان نەچێت كە تموحی ئێمە و داواكاری و پێداویستییەكانی ئێمە تا ئێستا زیاترن لەو ئیمكانیاتانەی كە لەبەردەستی ئێمەن، بەڵام ئێمە ناوەستین و هەوڵ دەدەین هەرچیمان كردبێت، ئەو پێداویستییانەی كە زەروورن بۆ پشتیوانیكردن لەم كەرتە دابین بكەین و حكوومەت بەردەوام پاڵپشتێكی سەرسەختی ئەم كەرتە دەبێت. 
من نامەوێ زۆر لە كاتی ئێوە بگرم، بەڵام جارێكی تر دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم كە ئەم زانكۆیە وەكوو لقێك لە زانكۆی لەندەن كە زانكۆیەكی ناوداری نێودەوڵەتییە، هیوادارم بتوانێت خزمەتێكی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی كوردستاندا بكات. 
لێرە جێی خۆیەتی من ئاماژە بە خاڵێكی تر بدەم مادام دەرفەت هەیە، باسی ئەوە بكەم كە ئێمە لە هەوڵەكانی خۆمان بۆ باشتركردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بەردەوامین، بە تایبەتی لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی بەردەوامین و شاندەكانمان بەردەوام سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ هەموو ئەو خاڵانەی كە تاكوو ئێستا كێشەن یاخود چارەسەری گونجاوی بۆ نەدۆزراوەتەوە. شاندەكانی ئێمە بەردەوام دەبن لە سەردانیكردنی بەغدا، هیوادارین هەردوولا شاند ئاڵوگۆڕ بكەن تاكوو دەگەینە ئەنجامێك لە كاتێكی دیاریكراودا، چارەسەركردنی گرفتەكان لەهەر كەرت و هەر سێكتەرێكی تر بێت، بێگومان یارمەتیدەرێكی زۆر دەبێ بۆ پەرەپێدانی دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوێكەوە، بۆیە ئێمە ناوەستین، ئێمە ئومێدمان زۆرە كە بە پشتیوانیی خوا و ئێوەی خۆشەویست، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر هیچ مافێكی دەستووریی خۆمان بكەین، داكۆكی لەسەر دابینكردنی هەموو ماف و پێداویستییەكانی خەڵكی خۆمان دەكەین. 
جارێكی تر بەخێرهاتنی هەمووتان دەكەم، هیوای سەركەوتنتان ب دەخوازم، هیوادارم ئەم زانكۆیە سەركەوتوو بێت و كو

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەت-لە-هەوڵەكانمان-بۆ-باشتركردنی-دۆخی-هەرێمی-كوردستان-بەردەوام-دەبین/

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ هەینی 9 ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی لە سەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا.

 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-سەرۆکی-هاوپەیمانیی-نیشتمانیی-عێراق-دەکات/
پەڕەى 61 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی