هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا .
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کرد بەتایبەتی لە بوارەکانی هاوکاریی ئەمنی و پەروەردە و بازرگانی و وەبەرهێنان. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت ستایشی هاوکارییە تەکنیکیەکانی بەریتانیای کرد بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و چاکسازیکردن لە بواری باجدا.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە هەناردەکردنی بەربوومە کشتوکاڵییەکانی هەڵەبجە و زاخۆ بۆ ئیمارات و کەنداو کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەریتانیا دەتوانێت پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکات لە بواری دابینکردنی خۆراکی جیهانی و وەبەرهێنان لە بواری بانکیدا.
سەرۆکی حکومەت: گرنگیدان بە پەروەردە باشترین وەبەرهێنانە لە گەنجەکانماندا
ئەمڕۆ شەممە (10دیسێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی کەتالین نۆڤاک سەرۆکی هەنگاریا، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، قوتابخانەی مێلسۆی نێودەوڵەتی لە عەنکاوە کردەوە .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە کردەوە وەک ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەروەها پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ زیاتر قووڵکردنەوەی ئەو پێکەوەژیانە ئاشتییانەیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و ئاماژەی بەوەکرد، هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو کریستیان و ئێزدییانەی بەهۆی هەڕەشەی تیرۆرەوە لە دەشتی نەینەوا هەڵهاتوون .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان پێشوازی لە زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی عێراقی وپەنابەری سووری کردووە، پارێزگاری لێکردوون و شوێنێ حەوانەوەی بۆ دابینکردوون، کە بەبێ پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کارێکی سەخت بوو.
مەسرور بارزانی سوپاسی ئامادەبوونی کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریاشی کرد و گوتی، "هەنگاریا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی هەمیشە هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە بەتایبەتی لە جەنگی دژ بە داعش".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە عەنکاوە کرد، کە بووەتە کۆمەڵگەیەکی گەشاوە بۆ بەیەکەوەژیان ئەمەش مایەی شانازییە بۆ ئێمە.
لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەی مێلسۆی نێودەوڵەتی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە رۆڵ و هاوکارییەکانی حکومەتی هەنگاریا کرد و جەختی لەوەکردەوە، گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەپێناو بنیاتنانی وڵاتێکی بەهێزتر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەواوی خۆشی بۆ هەموو هەنگاوێک بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە .
سەبارەت بە گرنگی زانست و پەروەردە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، زانست و پەروەردە بزوێنەر و بناخەی پێشکەوتنی وڵاتەکەمانن بۆ هەنگاونان بۆ ئاییندەیەکی باشتر.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرنگیدان بە پەروەردە باشترین وەبەرهێنانە لە گەنجەکانماندا ئەنجامی بدەین، بۆئەوەی بەشێوەیەک پەروەردەیان بکەین تاوەکو لە داهاتوودا لە بازاڕی کاری ناوخۆ و دەرەوەدا رکابەری بکەن بۆ بەدەستهێنانی باشترین دەرفەتی کار.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دامەزراندنی دەستەى متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان کرد، وەک یەکێک لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی گوتارەکەیدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای دەربڕینی پێ‌زانین بۆ سەرۆکی هەنگاریا لە بەرامبەر پاڵپشتییەکانی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە و گوتی "دڵنیاتان دەکەینەوە وەک پابەندی حکومەت کە هاوکارییەکانتان بە باشی خەرجکراوە لە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا پێگەیشت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیتالیا پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان ، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و هەردوولا هاوبەشن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم ئاسایش و سەقامگیریی .
سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە . بەتایبەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و وزە.
سەرۆکی وەزیرانی ئیتالیا، ئومێدەوارە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ، ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش کە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانییە.
لە کۆتایی نامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا نووسیویەتی ” چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم و لەگەڵتان کۆببمەوە“.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له سه‌رۆكى هه‌نگاريا ده‌كات
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2022/12/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازى له خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد كه به سه‌ردانێكى فه‌رمى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و ئەو پڕۆژە مرۆییانه‌ى کە بە سەرپەرشتیی بەرنامەی هاریکاريی هەنگاری لە عێراق و هەرێـمی کوردستان جێبەجێ کراون، بڕياره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆببنه‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌نگاريا، هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ بكه‌ن.
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ شەممە 10ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا،گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان له هه‌رێمى كوردستان كرا.
سەرۆکی حکومەت خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی هەنگاریا دەربڕی و سوپاسی وڵاتی هەنگاریای کرد کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەنگاریا دووپات کردەوە.
سەرۆکی ھەنگاریا وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، ئاماژەی بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتن و ئاوەدانیی شاری ھەولێر و ھەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی ھەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەربڕی .
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/december/سه-رۆكی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-له-گه-ڵ-سه-رۆكى-هه-نگاريا-كۆبووه-وه/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2022/12/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازى له خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى خۆشحاڵى به سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌نگاريا، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ مه‌سيحى و ئێزدييان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه خاتوو کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانييه‌كان و ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داعش و تيرۆرى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئازادى و ديموكراسى له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێكه‌وژيان و لێبورده‌يى و پاراستنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى مه‌سيحى و ئێزدى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق، شه‌ڕ له ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-hungarian-president/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد