هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لە گەڵ پیتەر ماورەر، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کار و چالاکیی و هاوکارییەکانی ڕێکخراوەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاچی سوور کرا لە پێناو یارمەتیدانی ئاوارەکان ، بەتایبەتی ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە داڤۆس، لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕاهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەکانی هەمەجۆرەکانی وزە.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢٢/٥/٢٢ له سلێمانی، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان بافل تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه كۆبوووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا.
له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات.
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه به چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد شه‌هرامى نازرى ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/5/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد به‌ڕێز مامۆستا شه‌هرامى نازرى كرد كه ماوه‌يه‌كه به سه‌ردان له هه‌رێمى كوردستانه و پێرێ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێناندا خه‌ڵاتى ئاڵتوونيى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ به‌خشرا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ديدارى مامۆستا نازرى، ڕێز و ستايش و پێزانينى بۆ مێژوو و خزمه‌ت و كار و به‌رهه‌مه هونه‌رييه‌كانى دووپات كرده‌وه و پێگه و ناوبانگى مامۆستا نازرى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جيهان و ئه‌و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى به ده‌ستى هێناون، به مايه‌ى شانازى بۆ هه‌موو كوردێك و خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڕێزيان وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مامۆستا نازرى، هيواى ته‌مه‌نى درێژ و ته‌ندروستيى باش و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه مامۆستا شه‌هرامى نازرى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێى كراوه، دووپاتى كرده‌وه كه ڕێزلێنان و خه‌ڵاتكردنى له كوردستان، لاى ئه‌و له هه‌موو ئه‌و ڕێزلێنان و خه‌ڵاته نێوده‌وڵه‌تييانه زياتر مايه‌ى شادى و مانادارتر و به‌هادارتره كه له‌سه‌ر ئاستى جيهان پێشكه‌شى كراون و خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ديدارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى نيشان دا.
له ديداره‌كه‌دا به‌ڕێزان وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و بريكارى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبيريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده بوون.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-famous-kurdish-artist-shahrami-nazri/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد