هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

نازم دەباغ: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشوێن ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراقە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" گوتی: ئەو گرووپانەی کە دزە دەکەنە ناو ڕێپێوانەکانەوە، بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەدا بەرن.

 

ناڕەزایەتییەکان لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گەیشتۆتە حەوتەمین ڕوژیی خۆیەوە، ماوەی هەفتەیەکە کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی سلێمانی دەستی پێکردووە و بە وتەی سەرچاوە فەرمییەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە لە دژی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە سەرەکییەکانیان لە شاری سلێمانی لە مەحکوم کردنی نەدانی مووچەی فەرمانبەران دەستی پێکردووە، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش گوتویەتی؛ گرفتی ئێمە تەنیا ماف و مووچە نییە، بەڵکوو ئێمە مافی دیکەشمان هەیە. 

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "ڕادیۆ پادیۆ" Radio Padio سەبارەت بە هۆیە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو گوتی: بە بڕوای من، هۆی نائاڕامیی و ناڕەزایەتییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆ قەیرانی ئابووریی و مەسەلە سیاسی، کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان [بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا] دەگەڕێتەوە.

 

گوتیشی: یەکێک لە هۆیەکانی ئەم قەیرانە، دابەزینی نرخی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، بڕێنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەندێک مەسەلەی دیکە وەکوو گەندەڵی دەگەڕێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرنامەی چاکسازیی خۆی هەیە و بەشوێن ئەوەوەیە کە داهاتی ناوخۆ و پەرە بە هەندێک مەسەلەی چاکسازیی دیکە بدات. 

 

 دەباغ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەم ناڕەزایەتیانە، بۆ کەسانێک کە لە دژیی حکومەتی هەرێمی کوردستانن؛ دەرفەتێکی ڕەخساندووە، تا بۆ گەیشتن بە مەبەستە پیلانداڕێژییەکانی خۆیان، لە ڕێگای دزەکردنەوە کەسانی خۆیان بۆ ناو ڕێپێوانەکان بنێڕن. ئەمڕۆ لە باروودۆخی ئێستادا؛ ناڕازییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە دوو گرووپ دابەشدەکرێن، گرووپێک کەسانێکن کە بە شوێن مافە ڕەواکانی خۆیانەوەن؛ کە چەند مانگە مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە و پێوشوێنی مافە یاساییەکانی خۆیانن و ئەویدیکەش ئەو گرووپانەن کە لە ڕێگای دزەکردنەوە بەشوێن ئەوەوەن کە ڕوخساری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێگای ڕێپێوانەکان بەرەو لایەکی دیکەوە بەرن و لەڕاستیدا بەرەو کاریی خراپ و ئاژاوەگێڕیی بەرن و نووسیگەی حیزبەکان و ناوەندە حکومییەکان دەسووتێنن؛ کە بە هیچ شێوەیەک ئەوە قبووڵ ناکرێت و بەڵگەش وەدەست کەوتووە کە دەستی دەرەکی لەم مەسەلانەدا ڕۆڵیان هەیە. جا چ دەستی دەرەکی بیانی کوردیی بێت یا خود، دەستی دەرەکی بیانی.

 

 "نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردەوە: خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشوێن ئەوەوەیە کە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق، ڕێککەوتن بکات و دوێنێ شاندێکی پایەبەرز لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدایان کردووە و چاوەڕوانی ئەوەن کە دانووستانەکانیان بە دەرئەنجامێکی کۆتایی بگات.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه‌

 له‌ كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، به‌ڕێز ده‌یڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، خواست و پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى بۆ به‌هێزكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ڕايگه‌ياند هانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ده‌ين و هيوادارين هه‌ردوولا بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9/12/2020 له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و ڕۆبێرت واڵه‌ر کونسوڵی گشتيی ئەمه‌ریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤيدـ19، دۆخى ئابوورى و دارايى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌‌ى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپيشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پێويستيى بەردەواميی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ى گرنگيدانى زياتر به‌ كه‌رته‌كانى ديكه‌ى وه‌ك پيشه‌سازى و كشتوكاڵ و ڕه‌خساندنى دره‌فه‌تى زياتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بيانى. له‌مباره‌يه‌وه‌ شاندى ئه‌مه‌ريكى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هانى كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان وعێراق سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-a-delegation-from-the-us-state-department/

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/12/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاووتوێ کرا.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و جەختی لە دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی کردەوە و داواشی کرد وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆڵێکی چاودێرانە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیدا بگێڕێت و لەم ڕووەوە چەندین پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور خرانەڕوو.

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/december/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%AF%DB%95%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B1%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

 

نازم دەباغ: پیلانێکی کۆڕۆنایی دژیی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە

ئافتابی یەزد -ڕەزا بەردستانی: "نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کورستانی عێراق لە ئێران و دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە وتوووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئافتابی یەزد" جەختان کردەوە: "ناوەرۆکی سەرەکی توندووتیژی و نائارامییەکانی ئەم دواییانەی سلێمانی، بنچینەی لە مەسەلەی ئابووریی و باروودۆخی کۆڕۆنادایە."

 

"نازم دەباغ" گوتی: باروودۆخی خراپی ئابووریی گرفتی هێناوەتەپێشێ "ئەو کەسانەی کە بە دووی کاریی خراپن" بە مەبەستی تێکدانی هێمنی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کەڵکی لێوەردەگرن.

 

هەر لەمبارەیەوە دکتۆر "محەمەد ساڵح سدقیان" کارناسی مەسەلە سیاسیی و نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: مافە ڕەوا دواکەوتووەکانی کارمەندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێشەی سەرەکی گرفتەکانە، بەڵام هەندێک مەسەلەی دیکە لەوانە دزەکردنی گەندەڵی دارایی و ئیدارییش لەم مەسەلەیەدا و هەڵگیرسانی بلێسەی ئاگرەکە کاریگەریی ئەوتۆی هەیە.

 

بە توندوویژی گرفتەکە چارەسەرنابێت!

سەرۆک کۆماری عێراقیش کە سەبارەت بە نائارامییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان کردەوەی نیشانداوە و چوون بەرەو توندووتیژی بە هەڵەیەکی گەورە دەزانێت و ڕاشکاوەنە جەخت دەکاتەوە مووچە دواکەتووەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و باشتربوونی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵک، سەرەکیترین بنچینەی نائارامییەکانی ئەم دواییانەیە کە شایەد بە وتەی "نازم دەباغ" هەندێک کەس و لایەن لە جووڵە ئاشتی خوازییەکان بۆ داواکردنی ئەو مافە رەوایانە کە پێیان نەدراوە، بەخراپ کەڵکی لێوەردەگرن و ناوچەکە تووشی شەڕ و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگەکانی سەرشەقام دەکەن. 

 

هەر وەکوو ئاژانسی هەواڵنێری "ئیسنا"ی ئێرانی بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی "ئەلمەیادین"ی لوبنانی نووسیوییەتی: "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک بڵاویکردەوە: گۆڕانکارییەکان و ڕووداوەکانی ئەم دوایانەی سلێمانی لەوانە ڕێپێوانەکان و کردەوە توندووتیژییەکان کە بووە هۆی برینداربوونی هەندێک لە هاوڵاتیان و هێزەکانی ئاسایش و ئاوردان و ڕوخاندنی بیناکان، بە پەرۆش و گرینگییەکی زۆرەوە پێوشوێنی دەگرم. 

 

"بەرهەم ساڵح" لەم ڕاگەیێندراوەدا گوتیشی: ڕێپێوانە ئاشتیخوازیانەکان مافی ڕەوای خەڵکییە کە دەبێت ڕێزیی لیبگیرێت و خەڵکی ئەو مافەیان هەیە کە بۆ بەدواداچوونی مافە ڕەواکانی خۆیان بەتایبەت ئەوانەی کە پەیوەندیی بە بژێویی ژیانی خەڵک و باشتربوونی خزمەتگوزارییەکانەوە هەبێت، ڕێپێوانەکان ساز بکەن.  

 

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە: بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت بە دوای ئەم داواکاریانەوە بچن و بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی بنچینەیی بۆ چارەسەرکردنی ڕەگەزیانەی گرفتی مافەکانی کارمەندانی هەرێمی کوردستان و چاککردنی باروودۆخی بژێویی ژیانی خەڵکی هەنگاویی خێرا و جیدی هەوڵبگرن.

 

قەیرانی تەندروستی - ئابووریی و ئەو شڵەژاویانەی کە بۆتە هۆی توندووتیژییەکان!

 "نازم دەباغ" لەوبڕوایەدایە؛ قەیرانی تەندروستی کە پێکهێنەرەکەی کۆڕۆنایە و قەیرانی ئابووریی کە ڕێشەکەی لە دابەزینی جیهانی نرخی نەوتدایە و هەروەها بڕینی مووچەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، دەستیان داوەتە یەکتریی تاکوو گۆڕەپانەکە بۆ کاریی خراپی هەندێک کەس و لایەن بڕەخسێنن. 

 

گوتیشی: ئەو گوشارانەی کە بە هۆی کۆڕۆنا و قەیرانە ئابوورییەکان بووە هۆی ئەوەی کە کارمەندان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی یاسایی و ئاشتی خوازیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام لەم ناوەندەدا هەندێک گرووپ کە دژیی هێمنی و ئاسایشی هەرێمی کوردستانن، دەستیان بۆ چەک برد و لە ئاویی لێڵ ئەوپەڕیی کەڵکیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان وەرگرت و بە زەرەریان لە خەڵکی و هەرێمی کوردستان داوە کە بێگومان بە دامرکاندنی ئەم توندووتیژیانە، ئەوان کەشف دەکرێن، دەناسێندرێن و موحاکمە دەکرێن. 

 

دەباغ بە ئاماژە بەم بابەتەی کە ئاوردانی شوێنە گشتییەکان و نووسینگەی حیزبەکان، هیچ پەیوەندییەکی بە خەڵکی، کارمەندان و هاوڵاتیانی ناڕازییەوە نییە، ڕایگەیاند: هەر لێرەوە دەتوانین تێبگەین کە بنچینەی ناڕەزایەتییەکان هەر چەندە ئابووریی و بەرحەقە، بەڵام تێکدەرانی ئاسایش و هێمنی هیچ پەیوەندییەکیان بە خەڵکی و  خۆشەویستانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

 

نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کەڵک وەرگرتن لە چەکی بێدەنگ، ئۆتۆماتیک و نیوە قورس؛ ئەوە دەردەخەن کە لە پشت ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە گرووپە خراپکارییەکان ئامادەن کە بە زووترین کات دەناسێندرێن. 

 

دەباغ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەدوای چارەسەرکردنی گرفتەکانە و چەندین جاریش لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کۆبۆتەوە و ئەو دانووستانانەی کە بوویەتی تا ئەم ساتە و بە هەر هۆیەکی مومکین ئەو دانووستانانە بەو شێوەیەی کە دەبێت و شایەد نەخراوەتە بواریی جێبەجێکردنەوە، بەڵام هیوادارم بە زووترین کات ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت کە هاتۆتە سەر ڕێگای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە.  

 

 "نازم دەباغ" لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هیوادارم لەوەی کە ئەم گرفتانە بە پێدانی مافە ڕەواکانی خەڵکی چارەسەر بکرێت و هەمووی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە هێزەکان و دەوڵەتە بیانییەکانەوە هەیە یا پەیوەندییان بەو گرووپانەوە هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان لە ئاسایش و ئارامیدا بەسەر بەڕێت، تووشی تێکشکان دێن و هەروەها کەشف دەکرێن و دەناسێندرێن. 

 

دەباغ بە ئاماژە بەو مەسەلەیەی کە لە سیستەمی دانانی مافە ڕەواکانی خەڵکیدا بێگومان چاکسازیی دەکرێت و لە درێژەدا گوتی: هەرێمی کوردستان، بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتەکانی ئەم دواییانەدا هیچ لاوازییەکی نییە ئەگەر دانووستانەکانی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە کاتی خۆیدا جێبەجێی بکرێت.

ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ 8/12/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى ديموكراتى كوردستان، يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌ بڕيارى دا به‌ زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكووميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ‌ گه‌يشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له‌ پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه‌ بۆ دابينكردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مووچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان.

كۆبوونه‌وه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له‌ گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه‌ فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه‌ و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له‌ به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندييه‌ باڵاكانى هاووڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له‌ قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا.

 

 

ناوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لیستی 100 کەسایەتیی کاریگەری 2020 دا هاتووە

رووداو دیجیتاڵ ـ ساڵانە بڵاوکراوەی "ئەلماینەر" 100 کەسایەتیی جیهانیی دیاری دەکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی (کاریگەرترین کەسایەتی). ئەمساڵ ناوی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "جۆ بایدن" سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێو لیستەکەدان.

 

بڵاوکراوەی "ئەلماینەر" لە شاری نیویۆرک له وڵاتی ئەمریکا ساڵانە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیان خەڵاتی کەسایەتییەک دەکەن، کە زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی هەبووە. بە پێی راگەیێندراوی بڵاوکراوەکە، ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابووری و کێشەکانی جیاوازیی رەچەڵەک لە ئەمریکا، "ساڵێکی قورس" بووە، بۆ دیاریکردنی کاریگەرترین کەسایەتیی ساڵ. 

 

لەبارەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەکە نووسیویەتی: "ئەمساڵ یەکەم ساڵی سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، جەنگاوەرێک بۆ داواکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد بوو، کە پێشتریش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە. دیدگای نێچیرڤان بارزانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی ئارام، مۆدێرن و لێبووردە لە کەسایەتی و باوەڕبوونی بە پێکەوەژیانی هەموو ئایین و نەتەوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەرچاوە دەگرێت".

 

بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بە بیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێناوەتەوە، کە هێشتا پێویستیان بە پاڵپشتییە بۆ تێکشکاندنی داعش، بڵاوکراوەکە دەڵێت: "لەو ساڵەی کە گۆڕانکارییەکان روویدا [کاتێک نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆکی هەرێمی کوردستان] نێچیرڤان بارزانی بەردەوام بوو لە ئاگادارکردنەوە لەبارەی مەترسیی تیرۆریزمی داعش".

 

لینکی هەواڵ:

https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0512202011

پەڕەى 101 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی