هەرێمی کوردستان
پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕاپەڕیندا
جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگری کوردستان،
بە بۆنەی بیست و نۆيەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ئازاری ١٩٩١وە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کوردستانييان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەم.
ڕاپەڕین کە یەکێکە لە سەروەرییە مەزنەکانی مێژووی گەلەکەمان، دەربڕی باوەڕ و خواستى گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی ئازاد و سەرفرازانە و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری بوو، ترۆپكی خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و ڕۆڵەکانی گەل و یەکێتی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان و سەرجەم خه‌ڵكی کوردستان بوو، پاراستنی دەستکەوتەکانیشی، ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی هەموو لایەن و پێکهاتە و هه‌موو تاکێكی کوردستانه و وەفادارییانە بۆ گیانی پاکی شەهیدە قارەمانەکانمان و هەموو قوربانیيانی ڕێگای ڕزگاریمان.
کوردستانیيانی ئازیز،
گیانی خۆڕاگری و بەرەنگاریی دلێرانه‌تان سه‌رباری ئه‌و لێبورده‌ییه‌ی له ڕاپه‌ڕیندا نواندتان، زادەی هەمان ئەو کولتوورە مرۆڤدۆستانەیە کە ئیلهامبەخش و نەخشەڕێی سەرجەم بەرخودان و شۆڕشەکانی كوردستان بووه به ڕاپەڕینیشه‌وه. خەباتی ئێوە، هەمیشە هه‌ڵگری باوەڕ و نه‌ریت و به‌ها و جیهانبینییه‌كی بەرز بووه کە شایانی ئه‌وه‌ن نەوە بە نەوەی ئەم گەلە، شانازییان پێوە بکەن. ئەوە ڕاپەڕین و خواستى ئێوە بوو کە سەلماندی مەحاڵە هیچ زه‌بر و زه‌نگ و سه‌ركوتكارییه‌ك بتوانێ شکۆ و خواستى گەلی کوردستان بۆ ژیانێکی سەرفرازانە و ئامانجە نیشتمانیيەکانی، بشكێنێ.
کوردستانیيانی خۆشەویست،
ڕاپەڕین بەڵگەی زیندووی ئەو ڕاستیەیە کە یەکڕیزی و تەبایيی نێوان لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان و ئاشتەوایيی ناوخۆ، هەمیشە گەلەکەمانی بەرەو سەرکەوتن و سەرفرازیی زیاتر بردووە، بۆیە بۆ بەدیهێنانی سەرجەم ئامانجە نیشتیمانیيەکان و مسۆگەرکردنی ژیانیکی شایستە بە خەبات و قوربانیيەکانی گەلەکەمان و ئایندەیەکی گەشتر بۆ نەوەکانمان، دەبێ هەوڵی هەموو لایەن و پێکهاتە و هه‌ر تاکێکی کوردستان، لە خزمەتی پتەوکردنی زياترى گیانی تەبایی و بنەماکانی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتیخوازیدا بێت.
با یادی ڕاپەڕین وزە و ئیرادەی زیاترمان بۆ یەکڕیزی و تەبایی و خزمەتکردن بە گەل و وڵات پێ ببەخشێت.
بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی ڕاپەڕینی مەزنی ئازاری ١٩٩١.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕاپەڕین و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
4/3/2020
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ بیست و نۆ ساڵ بەسەر راپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ تێدەپەڕێت. بەم بۆنە شکۆدارەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم.
راپەڕینی شکۆداری ١٩٩١ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی خەڵکی کوردستاندا کە بەرامبەر ستەم و داگیرکاری‌دا راپەڕی و ئەو پەیامەی بە هەموو جیهان گەیاند کە گەلی کوردستان ژێردەستەیی و چەوساندنەوە و نکوڵیکردن لە مافە رەوکانی رەتدەکاتەوە.
راپەڕینی مەزنی ئاداری ١٩٩١، بەرهەمی یەکگرتوویی و یەکڕیزی هەموو چین و توێژ وپێکهاتەکانی کوردستان بوو، دەسکەوتەکانی ئێستای گەلی کوردستان و ئەو ئاوەدانیی و پێشڤەچوونەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستان و پێگەی دیاری هەرێمی کوردستان لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، بەرهەمی شۆڕش و سەرهەڵدانە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان و لە نێویشیاندا راپەڕینی مەزنی ١٩٩١ ە کە پێویستە بە هەمان گیانی یەکڕیزی و یەکدەنگی راپەڕینەوە پارێزگاری لە دەسکەوتە نیشتمانییەکانمان بکەین.
ساڵیادی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١ پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شا عەبدوڵڵا شاى ئوردن کۆبووەوە
• شا عەبدوڵڵا: پەیوەندییەکی تایبەتیمان لە گەل هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئامادەین هاوکاری براکانمان بکەین بە هەر شێوەیەک کە پێویست بێت.
• سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی شانشینی ئوردنی کرد و رۆڵی شا عەبدوڵڵاشی لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/3/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بەبانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.
هەر لەگەڵ گەیشتنی لە لایەن شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی بەسمان پێشوازی لێ‌کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵڵا و سەرۆک وەزیرانی ئوردن عومەر ئەلرەزاز ئامادەیبوون ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا کرا.
خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکی تایبەتیمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئامادەین هاوکاری براکانمان بکەین بە هەر شێوەیەک کە پێویست بێت.
خۆشحاڵیشین بە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگی هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بواری بازرگانی و بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی ئوردنی لە هەرێمی کوردستاندا کرد. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی شانشینیی ئوردنی کرد و رۆڵی شا عەبدوڵڵای لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
پاشان شا عەبدوڵڵا میوانداری سەرۆکی حکومەت و شاندی هەرێمی کوردستانی بۆ خوانی نیوەڕۆ کرد.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە .
https://dfr.gov.krd/a/d.aspx?l=13&a=50197
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان
K24- هه‌ولێر: // كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندی دانوستانكاری هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق تێیدا به‌شدار بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانى سه‌ردانى شاندى لايه‌نه كوردستانييه‌كان بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه عێراقييه‌كان و محه‌مه‌د عه‌للاوى، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووی عێراق كرا.
دواتریش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و ئه‌نجامانه خرانه روو، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و بریتین له:
1- كار بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێك ده‌كه‌ين، كه تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئێستاى عێراقى هه‌بێت و كارى جددى بۆ گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى بۆ عێراق و ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات و جێگه‌ى بڕوا و متمانه‌ى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بێت.
2- ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌لايه‌ن عه‌ڵلاوييه‌وه نراون بۆ زۆرێك له لايه‌ن و پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق جێگه‌ى دڵنيايى و متمانه نين، بۆيه داوا ده‌كه‌ين كه پێويسته پێداچوونه‌وه به شێوازى كار و به‌رنامه‌كه‌يدا بكرێته‌وه، به جۆرێك كه حكومه‌تى ئاينده داخوازيى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق، بهێنێته دى.
3- داكۆكى و پێداگرى له‌سه‌ر پاراستنى قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێم و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كه‌ينه‌وه، پێكهاته‌كانى كوردستان و دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها لايه‌نى شه‌رعيى بڕيارده‌رن له ده‌ستنيشانكردنى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى فيدراڵى له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شيى ڕاسته‌قينه‌ى نيشتمانى و هاوسه‌نگى و سازان.
4- ئێستا عێراق ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دياتى گه‌وره‌ى ناوخۆيى و ده‌ره‌كى بووه‌ته‌وه و به وه‌رچه‌رخانێكى مه‌ترسيدارى مێژووييدا تێده‌په‌ڕێت، بۆيه داوا ده‌كه‌ين كه پێويسته سه‌ركرده سياسييه‌كانى عێراق له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و بگه‌نه بڕيارێكى يه‌كگرتووى نيشتمانى.
5- له‌پێناو هێنادى ئه‌م ئامانجانه‌دا، شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى ديكه‌ى عێراق، له گفتوگۆ و ڕاگۆڕينه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
https://www.kurdistan24.net/so/news/be0b8403-7bf2-4165-a3f2-e63addce03a3
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر: // نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه کرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌ترسیی داعش دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه بۆیه به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جددی سه‌یری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه بكات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ ڕاڵف ئه‌براهام ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری ئه‌نجامیدا، دووپاتی كرده‌وه دوای ساڵی 1991 هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌ك بووه كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و ئێستاش ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ڕوویان تێكردووه و وه‌كو پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵكانی لێقه‌وماو به‌كار ده‌هێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا بابه‌ته‌كانی به‌هاناوه‌هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بێ جیاوازی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، به‌رده‌وامیی پشتگیریكردنی پێشمه‌رگه، هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا و دۆستایه‌تیی به‌هێزی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی دۆخی ئێستای عێراق و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://www.kurdistan24.net/so/news/b6e1bae6-2aec-498b-8ef1-94969c71860a
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوونەوە
K24 – هه‌ولێر: // مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی شوباتی 2020 لە رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد