هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

نازم دەباغ: هەرێمی کوردستان تورکیا بۆ وتووێژ بانگهشێت دەکات

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی درێژەپێدانی شەڕ لە سووریای هەیە و داواکاریی وەستانی هەر چی زووتری شەڕ و دەستپێکردنی دانووستان و وتووێژە. لایەنەکان دەبێت گرفتەکان بە دانووستان چارەسەر بکەن، چونکە درێژەپێدانی شەڕ دەبێتە هۆی وێرانی و هەروەها پەرەسەندنی داعش. بە درێژایی مێژوو هیچ کاتێک گرفتەکان بە شەڕ چارەسەر نەکراوە. لە پەیوەندیی لەگەڵ مەسەلەکانی ناوخۆی عێراقیش سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە کە بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێم دەریکرد ڕوون و ئاشکرایە. ئێمە لە دژی حکوومەتی ناوەندی نین. باشترین جێگرەوە و باشترین حکوومەت کە لە بەغدا ئەمڕۆکە بوونی هەیە ئەو داموودەزگایەی ئێستایە. هەر بەم هۆیەوە بیرووڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە کە دەبێت حکوومەتی عێراق هەر چی زووتر بەشوێن داواکارییە شەرعی و یاسایی و واقعییەکانی ناڕازییەکانەوە بچێت و ئەو دروشمانەی کە ئەوان دەیاندا لەوانە: بێکاریی و دژی گەندەڵی و خزمەتکردن و چاکسازی بە شوێن داواکارییەکەیانەوە بچێت.

 

 

 

دیدارنیووز ـ ڕەسووڵ شکووهی: ئەزموونێکی زۆری هەیە. لە نێوان قسەکانیدا بە باشی دەتوانرێ لەوە تێبگەی. هەم ئەزموونی خەباتی هەیە، هەم شۆڕشی بینیەوە و هەمیش شەڕ. مامۆستا بووە و بۆتە سیاسەتمەدار. "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانە و لە ڕوخسارە سیاسییەکانی کورد دێتەئەژمار کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە. ئەو کە لە ساڵی 2008 نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێرانە بە باشی بە فارسی قسە دەکات و وەکوو هەموو کوردێک میواندار و قسە خۆشە.

 

دوای ساڵانێک ئەزموونی کاری سیاسی داکۆکی لە هەوڵە چاکسازییەکان دەکات و لە هەر جۆرە توندڕەویی و گۆڕانکاریی کاتی خۆی دوور ڕادەگرێت. لە شیکردنەوەدا هەوڵدەدات هۆکارە جۆراوجۆرەکان لەبەرچاوبگرێت و چەند لایەنە هەڵسەنگاندن بۆ ڕووداوەکان بکات. ڕێگەچارەی گرفتەکانی ناوچەکە لە ناوخۆی ناوچەکە دەزانێت و هیوای بە هەوڵەکانی زلهێزەکان لە ناوچەکەدا نییە. بەسەر مێژوودا زاڵە و هەوڵدەدات لە هەڵسەنگاندنەکانی خۆیدا لە نموونە مێژووییەکان کەڵک وەربگرێت.

 

لەگەڵ بەڕێزیان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق و مەسەلەی تورکیا و ڕووداوەکانی سووریا قسەمان کرد. دەباغ ڕیشەی ئاڵۆزییەکان لە عێراقدا لە مەسەلە ناوخۆییەکاندا دەبینێت کە لە درێژەدا دوژمنەکانی عێراق بەلاڕێیاندا برد. ئەو جەخت لەسەر دانووستان و شەڕ نەکردن دەکاتەوە و ڕێگەچارەی مەسەلەکان لە پێکهێنانی یەکێتییەکی ناوچەیی دەزانێت.

 

لە درێژەدا، وتووێژی دیدارنیووز لەگەڵ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران دەخوێننەوە:

 

 

 

دیدارنیووز: ئەمڕۆ هەمووان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق ئاگادارن و ئەم گۆڕانکاریانە پەرۆشی بەدیهێناوە. هەندێک ئاماژە بە دەستێوەردانە بیانییەکان دەکەن و گرووپێکی دیکەش قەیرانی لاوازیی و گەندەڵی لە دەوڵەتی عێراقدا دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هەڵسەنگاندنی ئێوە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق چییە و ڕۆڵی کام یەک لە هۆکارەکان بەهێز دەبین؟

 

نازم دەباغ: بە بڕوای من ئەو باروودۆخەی کە لە عێراقدا تێپەڕدەبێت، ئاکامی سیاسیەتی ناحەکیمانەی حکوومەتی عێراقە بە درێژایی ساڵانی دوای ڕووخانی سەدام حوسێن. بەو ڕێژە داهاتەی کە عێراق هەیبووی تا ئەمڕۆکە نەیتوانیوە خزمەتی خەڵکی بکەن تاکوو خەڵکی ڕازیی بن. شایەدین کە زۆربەی ناڕازییەکان لە سەر شەقام، گەنجەکانن. ئەو گەنجانە شایەد زۆر ئاگاداری ڕابردوو نەبن، بەڵام لە باروودۆخی ئێستادا کەم داهات، کەم خزمەت و بێکارن و هەست دەکەن خزمەتی تەندروستی و ئاو و کارەبا و هەمووی ئەو شتانە کەمبێت یا خود نەبێت، ئاشکرایە کە هەستیان بەرزبێتەوە کە بە شوێن داواکارییەکانی خۆیانەوە بن. کاتێک کە خەڵکی عێراق ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن، باروودۆخێک دێتە پێشێ کە کەسانێک کە عێراقیان خۆش ناوێت و یا باروودۆخی ئێستای عێراق پەسەند ناکەن دێنە ناو گۆڕەپانەکوە و دەیانەوێت کە ڕێپێوانەکان بەرەولایەکی دیکەوە بەرن. هەر بەم هۆیەوە بە بڕوای من ئەمڕۆ عێراق باجی ئەم سیاسەتە بێلایەنە لە ناوچەکەدا دەدات. ئەمەریکا پێی خۆش نییە عێراق بێلایەن بێت. بەڵام بەم دوایانە کە سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و لەوێ وتاری پێشکەش کرد پەیامەکەی ڕوون و ئاشکرا بوو. پەیامێکی بێلایەن و ئەو پەیامەی کە عێراق ئامادەیی هەیە لەو هەنگاوانەی کە بۆ سەقامگیری و دابینکردنی هێمنی لە ناوچەکە هەڵیدەگرێت پێشوازیی بکات و بە جیاتی بەشداریی وڵاتانی بیانی، وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لەگەڵ یەکتری یەکگرتوو بن تاکوو ئاسایشی خۆیان بپارێزن. سەرۆک وەزیرانی عێراقیش سەردانی چینی کرد و دوای چین سەردانی سعوودیای کرد. بە گشتی تەواوی پەیامەکانی بەرپرسانی عێراق ئەوە بوو هەم بێلایەنین و هەمیش ئامادەییمان هەیە کە سیاسەتی ناوچەیی خۆمانمان هەبێت. بە تایبەت سەرۆک کۆمار پێشنیازیدا کە بۆ ڕاگرتنی بەرژەوەندییەکانی خۆمان و دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکە کۆمەڵەیەکی هەرێمی پێکبێت. چونکە باشترین ڕێگا هەر ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە بۆخۆیان بتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن. ئێستاکە کە گۆڕەپانەکە شڵەژاوە، دوژمنانی عێراق بە کارایی دێنە ناوەوە و عێراق باجی ئەوە دەدات. ئەگینا من لەو بڕوایەدام کە هێزی ئاسایشی پۆلیسی عێراق بەو شێوەیە بێت کە تەقە لە خەڵکی خۆی بکات چونکە ئەو کردەوەیە، کردەوەیەکی بەعسیانەیە. ئەم کردەوەیە کاری دیکتاتۆڕەکان و ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت خەڵکی سەرکوت بکەن.

 

ئەم باروودۆخە نوێیە کە لە عێراقدا بوونی هەیە هەم مەرجەعییەتی شیعە، نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی و هەم خودی حکوومەت یانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەڕڵەمان و سەرۆک وەزیران و هەم هەرێمی کوردستانیش پەیامیان دەرکردووە کە نابێت خەڵکی ئیزن بدەن کە ڕێگای ڕێپێوانەکان بگوڕدرێت و بە جیاتی دروشمەکان و داواکارییە شەرعی و یاساییەکانی خۆیان بە شەڕ و ناخۆشی کۆتایی پێبێت. شایەدی هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ گوێگرتن لە دەنگی ناڕازییەکانین. سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەڕڵەمان لەگەڵ نوێنەرانی ناڕازییەکان کۆبوونەوە و سەرۆک کۆمار نەخشە ڕێگایەکی ئاراستە کرد. سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە وڵامی هەندێک لە داواکارییە ڕەوا و دروستی ناڕازییەکان بدرێتەوە و بە زوویی پێوشوێنی بگیرێت و بە زووترین کات وڵامیان بدرێتەوە و کارا بکرێت. ئێستا حکوومەتی عێراق لە باروودۆخێکدایە کە ئیشەڵڵا بتوانێت گۆڕەپانەکە ئارام بێت و چاکسازی دژی گەندەڵی و دادگاییکردنی گەندەڵەکان لە حکوومەتدا دەست پێبکات. دەبێت ببینین لە داهاتوودا چ ڕوودەدات.

 

    

 

دیدارنیووز: ئەگەر بمانەوێت بە دەرئەنجامێک لە قسەکانی ئێوەدا بگەین ئەوەیە کە ئێوە لەوبڕوایەدان ئەم ڕووداوە ڕیشەی بەتەواویی ناوخۆیی هەیە. بەڵام کاتێک کە کەشووهەواکە تێکدەچێت ئەو کاتەیە کە دوژمنانی عێراق و کەسانێک کە سەقامگیری ناوچەکە بۆیان گرینگ نییە، کەشووهەواکە ئاڵۆزدەکەن.

 

نازم دەباغ: سەتاسەد بەم شێوەیەیە. یانی تەنانەت شتێک کە لە میسر و لیبی دەگوزەرا هەموو پەیوەندیی لەگەڵ یەکتری هەبوو. بۆ نموونە زۆربەی وادەزانن کە ئێران لە پشت ئەم ڕێپێوانانەدان. بۆمن جێگای سەرسووڕمانە. کاتێک حکوومەتی نوێی دامەزرا ئێران زۆر ڕازیی بوو. هەندێک گوتیان عادل عەبدوالمەهدی دەبێت دەست لە کار بکێشێتەوە و واز لە سەرۆک وەزیری بێنێت. پرسیار ئەوەیە کە عەبدوالمەهدی بۆ چ کەسێک دێت؟ کاتێک کە ئەو قسەیە یا ئەو داواکارییە دەکەن خۆی لە خۆیدا قسەیەک لە دژی عێراقە. تێکدانی بەرپرسیارییەتی حکوومەت، باجی هەیە. خودا لێیخۆشبێت بەڕێز تاڵەبانی لەو ماوەیەی کە لەگەڵ یەکتری کارمان دەکرد هەمیشە لەو بڕوایەدابوو کە لە فیکری گۆڕان و ئاڵووگۆڕیدا نەبن، بەڵکوو لە فیکری گۆڕینی هزر و عەقڵدا بن. چونکە کەسێک کە ئێوە دەباتە سەر کار ئەگەر هەر ئەو هزر و عەقڵ و دەسەڵاتەی هەبێت چ شتێکی نوێی بۆ ئێوە بەدیدێنێت؟ ئێمە ئەزموونمان لە عێراقدا هەیە. کاتێک "ئەیاد عەلاوی" ساڵێک حکوومەتی ئاڵووگۆڕیی بوو هەمووان دەیانگوت زوو بڕوات، چونکە کارێکی نەکرد. ئەو ڕۆیی و "ئیبڕاهیم جەعفەری" هات. "ئیبڕاهیم جەعفەری" کە هات هەمووان پەسەندمان کرد و چەپڵەمان بۆ لێدا و ساڵ و نیوێک تێپەڕنەببوو کە گوتمان دەبێت بڕوات. ئەویش ڕۆیی و نەیتوانی کارێکی ئەتۆ بکات. دوای ئەو مالکی هات. دیسان دەستمان پێکرد کە دەبێت مالکی بڕوات و یەکێکی دیکە بێت، ئەوی ڕۆیی و دوای ئەو دکتۆر عیبادی هات. دکتۆر عیبادیش ڕۆیی و دوای ئەو عەبدوالمەهدی هات. یانی حیساب بکەن، عەلاوی، ئیبڕاهیم جەعفەری، مالکی، دکتۆر عیبادی و عەبدوالمەهدی. دوای عەبدوالمەهدی چ دەبێت؟! هەر بەم هۆیەوە لێرە بەرپرسیارییەتی عێراق پێویستی بە هزرێکی نوێی هەیە و بۆ من گرینگ نییە کە دکتۆر عیبادی بڕوات و عەبدوالمەهدی بێت، بۆ من گرینگ ئەوەیە کە فیکرەکانی عەبدوالمەهدی چییە. یەکێک لەو هەنگاوە گرینگانەی کە لەم باروودۆخەی ئێستای عێراقدا هاویشتوویەتی ڕاگەیاندنی بێلایەنییە. کاتێک بێلایەنی ڕادەگەیەنێت نابێت نە لەگەڵ ئەمەریکا دەست لێبداتەوە و نە لەگەڵ ئێرانیش. بەڵام بۆ ئێمە ئێران گرینگی زیاتری هەیە، چونکە دراوسێمانە، جوگرافی، نەتەوە و دینێکی هاوبەشمان هەیە. ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا سبەی کە بەرژەوەندیی خۆیان ئامادە و دابینکرد، دەڕۆن و دوایی سعوودیە و ئێران و سووریا دەمێننەوە. یانی بۆ ئێمە دراوسێکان گرینگیان هەیە. ئێستاکە کە ناتوانین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان یارمەتیان بدەین نابێت لە دژیان بوەستین.

 

   

 

دیدارنیووز: بە بێ موجاملە ناوچەکە ئێستاکە لە باروودۆخێکی ناسەقامگیردا بەسەردەبات و شەڕ و پێکدادانە جۆراوجۆرەکان لە هەر ئاستێکدا بوونی هەیە. ئێوە پێشنیارتان بۆ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە: عێراق و ئێران و سعوودیا و تورکیا و وڵاتانی دەورووبەری خەلیجی فارس بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە چییە؟

 

نازم دەباغ: بە بڕوای من گرینگترین ڕێگا، خۆپاراستن لە توندڕەویی و پەلەکردن لە بڕیاردانە. خالی دووهەم ئەوەیە کە بە پێشنیاری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی کۆمەڵەیەکی هەرێمی بگەڕێینەوە کە ئێمە بۆخۆمان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەین و بۆخۆمان هاوکاریی بکەین بە جیاتی ئەوەی کە هێزەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا و چین و ئەمەریکا کە هەزاران کیلۆمەتر لە ئێمەوە دوورن بێنە ناوچەکەوە و بیانەوێت پشتیوانی لە ئێمە بکەن. پشتیوانیان لە ناوچەکەی ئێمە بە هۆی پارەی ئێمە و داهاتی ئێمە و نەوتی ئێمەوەیە. بۆچی ئەم مەسرەفە بکەین کاتێک بەڕێز تڕامپ دەڵێت من 402 میلیارد دۆڵار سیلاحم بە سعوودیە فرۆشتووە. بەڵام حووسییەکان ئارامکۆ بۆردوومان دەکەن. ئەم مووشەکانە لە کوێین؟ پەدافەند و تەکنۆلۆژیاکان لە کوێین؟ سعوودییەکان بۆچی 400 میلیارد دۆڵاریان بۆ ئەم کارە تەرخانکردووە تاکوو لە بەرانبەر مەترسییەکاندا کە بۆیان دێتە پێشێ خۆیان بپارێزن، بەڵام ئاکامەکە شتێکی دیکەیە. ئەگەر لێکتێگەیشتنێکی هەرێمی بوونی هەبێت پێویست بەو هەموو خەرجە نییە و پێویست بەم سیستەمە پەدافەند و پشتیوانی ئاسمانی و مووشەکییە نییە و سیاسەت لە یەک وشە و بە یەک واژۆ بە بێ خەرجکردنی ئەم پارەیە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت. هەر بەم هۆیەوە بە بڕوای من دەبێت ئەزموون لە شەڕەکانی دیکە وەربگرین. هیچ شەڕێک لە دنیادا بە شەڕ کۆتایی  نەهاتووە. دەرئەنجامی شکستی یەک لایەنە لە شەڕدا، بەرەولای دانیشتن لەسەر مێزی دانووستان دەڕوات کە لایەنێک تووشی دۆڕان دەبێت و لایەنەکەی دیکەش دەیباتەوە. بەڵام لە دانووستان و سیاسەتدا نە دۆڕان و نە بردنەوە بوونی نییە. ڕێککەوتن بوونی هەیە. بە پێی ڕێککەوتن یانی بەرژەوەندیی هەمە لایەنە بوونی هەیە و دیارە کە گرفتەکەش چارەسەر دەبێت. ئێمە لە عێراقدا ئەزموونی چەندین ساڵەی شەڕمان هەیە. لە ڕۆژئاواش هەر ئەم ڕووداوە بوونی هەیە. بەم دوایانە ئەورووپییەکان هزر و مێشکیان گۆڕیوە و بە جیاتی شەڕ بازاڕێکی ئابووریی هاوبەشیان دروست کردووە کە هەمووان تیادا بەرژەوەندییان هەیە و سنوورەکانیان هەڵگرتووە. یانی ئێستا هەندێک کات کە سەردانی ئەورووپا دەکەی لەگەڵ کۆدی تەلەفوونەکە بۆتان دەردەکەوێت کە چوویەتە ناو کام وڵاتەوە و کام وڵاتتان تێپەڕکردووە. لەم کارە کەڵکیان وەرگرتووە. ئێمە بۆچی ئەم کارە نەکەین؟ شەڕی جیهانی دووهەم ساڵی 1946 کۆتایی هات و تا ئێستا چەند ساڵە؟ نزیکەی 63 ساڵ. تازە هاتووین جۆرێک لە شەڕیی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێنین. هێزەکانی هاوبەش لەم شەڕەدا لە هێزەکانی هاوبەش کە لە شەڕی جیهانی دووهەم بووە کەمتر نییە. ناوچەی جوگرافی ئەویش بەربڵاوە. چ کەسێت لەم ناوەندەدا تووشی زەرەر دەبێت؟ خەڵکی ناوچەکە. چ کەسێت دەیباتەوە؟ وڵاتانی زلهێز. بۆچی ئەم بردنەوەیە بۆخۆمان هەڵنەگەڕێنینەوە؟ خەڵکی ئێمە دەکوژرێن. مەگەر وڵاتانی ئەرووپی و ئەمەریکی دێین لە ناوچەکەدا کە هەزان کوژراویان هەبێت. ئایا ئەمە بە هۆی پێکێهێنانی پڕۆسەی دیمۆکراسییە و یا گۆڕینی یەک دیکتاتۆر لەگەڵ دیکتاتۆرێکی دیکەیە؟! بۆ چی؟ بۆ مانەوەی بەرژەوەنیی زیاتر. بەڕێز تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە نیۆیۆرک بە سعوودییەکان دوای بۆردوومانی ئارامکۆ چی گوت؟! گوتی دەبێت هەڤاڵانم پارەکەی بدەن تاکوو ئێمە داکۆکییان لێبکەین. دەبێت حاکمی ناوچەکە وشیار بێت. یانی زانینی بە کۆمەڵ و وەرگرتنێکی بەهێزیان هەبێت. ئەسکەندەر مەقدوونی و چەنگیز خان و هۆلاکۆ، کورش و عوسمانی و سوڵتان سەلیم و سوڵتان سولەیمان ئەو هەموو شەڕەی کە بەدیانهێنا ئایا مانەوە؟ من هەمیشە گوتوومە کە دیکتاتۆڕەکان و ئیمپڕاتورییەکان لەوپەڕیی بەهێزبوونیاندا دەڕووخێن نە لە لاوازبوونیاندا. کاتێک هێزیان زیاد دەبێت کاریگەریی و زاڵبوونیشان زیاد دەبێت و لەخۆبایی دەبن و زیاتر هەوڵدەدەن دنیایەکی زیاتر داگیر بکەن. تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی کە لە شوێنێکەوە پێشیان دەگیرێت. هیتلێر چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تا کوێی ڕۆیی؟ بەڵام کاتێک کە گەیشتە لووتکەی بەهێزبوونی خۆی تێکیان شکاند. هەر بەم هۆیەوە دەبێت دەسەڵاتدارانی ناوچەکە وەهۆش خۆیان بێن و لە فیکری ئەم کارەدابن کە داهاتوویان ڕوون و تەواوکەربێت و دەستکەوتیان هەبێت. کەسێک ناتوانێت ئەم دەستکەوتانە بە تەنیایی بخوات. ئەمڕۆ مەسەلە و گرفتی گەورە، وزە لە ناوچەکەدایە. مەگەر ئیزن دەدەن کە ئێوە بە تەنیایی بیخۆن؟ چییان بەسەر میسر هێنا؟ چییان بەسەر لیبی هێنا؟ چییان بەسەر عێراق هێنا؟ چییان بەسەر سووریا و یەمەن هێنا؟ ئێستاکە کارێکیان کردووە کە دەبێت داهاتی نەوتی خۆتان بێنن و خەرجی بکەن تاکوو وڵاتەکەتان نوێژەن ببێتەوە. دیارە چ کەسێک خەرجی نوێژەن بوونە بدات؟ هەر ئەو وڵاتەی کە شەڕی هەڵگیرساندووە. بۆ شەڕ سیلاح دەفرۆشن و دوای شەڕ نوێژەنی دەکەنەوە. من شایەدی ئەزموونی شەڕی ئێران و عێراقم و تیایدا ئامادەبووم. کاتێک کە ئێران لەگەڵ عێراق لە شەڕدابوو، سنوورەکان وێران بوون تا گەیشتە کرماشان، ئیلام، ئەهواز، خوڕەمشەر و قەسری شیرین. شەڕ وەستا ئەو مەسرەفەی کە خەرجیان کرد بووە نوێژەنکردنەوەی ئێران. ئێستاکە دوژمن کاتێک کە سەردانی کرماشان و سنە و قەسری دەکات بەغیلی دەبات. من چووم بۆ قەسری شیرین، ژوورێک نەمابۆوە کە بڵێم تیایدا شوێنێک بدۆزمەوە کە خۆر نەمسووتێنێت و یا باران تەڕم نەکات. ئەمڕۆکە ئەم هەموو ویلا و باڵەخانە و بینا و شەقام سازکراوە و ئەوە دوای شەڕە. هەر بەم هۆیەوە پێشنیاری من ئەوەیە کە دەبێت سەرکەوتن ئێمە لە خۆبایی نەکات و دۆڕانیش تووشی ناهومێدیمان نەکات. باشترین رێگا لەسەر مێزی دانووستان و وتووێژە. ڕێککەوتن یانی ئەوەی کە کەمێک ئێوە بەرەو پێشەوە بڕۆن و کەمێکیش لایەنی بەرانبەر بەرەو پێشەوە بێت.

 

 

 

دیدارنیووز: دیارە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە دەوڵەتی عەبدوالمەهدی بمێنێتەوە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێک لایەنی شیعە دەیانەوێت کە لابچێت. یانی سیاسەتی یەکپارچەی کوردەکان ئەوەیە کە دەوڵەتی ناوەندی بەرقەرار بێت.

 

نازم دەباغ: بەڵێ، سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە کە بەڕێز بارزانی سەرۆکی هەرێم دەریکرد ڕوون و ئاشکرایە. ئێمە لە دژی حکوومەتی ناوەندی نین. باشترین جێگرەوە و باشترین حکوومەت کە لە بەغدا ئەمڕۆکە بوونی هەیە ئەو داموودەزگایەی ئێستایە. کاتێک بەڕێز تاڵەبانی تەنیا بوو و کاتی بەڕێز فوئاد مەعسووم جووڵە و چالاکییەک بوونی نەبوو. سەرۆک کۆماریی ئێستا سیاسەتمەدار و سەرۆک کۆمارێکی بەرجەستە و لە لایەنی دیپڵۆماسی سیاسیشەوە بەهێزە. عەبدوالمەهدی یەکێکە لە سیاسەتمەدارە بەرجەستەکانی عێراقە کە هەم سەرۆک وەزیرە و هەمیش پەیوەندییەکی کۆن و باشی لەگەڵ کوردەکاندا هەیە. لەگەڵ پەڕڵەمانی عێراقیش پەیوەندییەکانی باشی توانیوە بەرقەرار بکات.

 

هەر بەم هۆیەوە بیرووڕای حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە کە دەبێت حکوومەتی عێراق هەر چی زووتر بەشوێن داواکارییە شەرعی و یاسایی و واقعییەکانی ناڕازییەکان بچێت و ئەو دروشمانەی کە ئەوان دەیاندا لەوانە: بێکاریی و دژی گەندەڵی و خزمەتکردن و چاکسازی بە شوێن داواکارییەکەیانەوە بچێت. هەر بەم هۆیەوە حکوومەتی هەرێم پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ئەو گۆڕانکاریانەی کە پێویستی دەکات بوونی هەبێت.

 

 

 

دیدارنیووز: وەکوو پرسیاری کۆتایی، تکایە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەم دوایانەی دەوڵەتی تورکیا و کەسایەتی ئۆردووغان هەڵسەنگاندنی خۆتان ڕابگەیەنن و هەروەها هەڵوێستی کوردستانی عێراق سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە دانیشتتوانی کوردن، چییە؟

 

نازم دەباغ: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەرۆشی درێژەپێدانی شەڕ لە سووریای هەیە و داواکاریی وەستانی هەر چی زووتری شەڕ و دەستپێکردنی دانووستان و وتووێژە. لایەنەکان دەبێت گرفتەکان بە دانووستان چارەسەر بکەن، چونکە درێژەپێدانی شەڕ دەبێتە هۆی وێرانی و هەروەها پەرەسەندنی داعش. بە درێژایی مێژوو هیچ کاتێک گرفتەکان بە شەڕ چارەسەر نەکراوە.

 

 

 

لینکی وتووێژ:

 

https://didarnews.ir/fa/news/38725/اعتراضات-عراق-ریشه-داخلی-دارد-نه-خارجی-کردستان-عراق-ترکیه-را-به-گفتگو-دعوت-می‌کند 

 

 

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق دەکات

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١٠/٢٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا کە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی حکومەتی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی کرا. جەختیش کرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بەپێی دەستوور.

هەروەها باس لە گرنگی هەبوونی هەماهەنگی زیاتری هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان کرایەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە رێز لە داواکاریی ئاشتیانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی بگیرێت و هەروەها پشتگیرییش لە هەنگاوە چاکسازییەکانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.

 

https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2019/october/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%BE%DB%8E%D8%B4%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%84%DB%95-%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%8E%DA%98%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4%DB%8C-%D9%86%DB%8C%D8%B4%D8%AA%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%89-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/

 

نازم دەباغ: هەڵوێستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مەسەلەی کوردەکان لە چوارچێوەی یاساکانی عێراقدایە

کوردپڕێس: گرووپی عێراق و هەرێمی کوردستان ـ "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکە لە چوارچێوەی یاسای وڵاتی عێراقدا و هەر بەم هۆیەوە ناتوانێت لە دەرەوەی سیاسەتی دەرەوە و سیاسەتی بەرگریی کە دەوڵەتی عێراق ڕچاویی دەگرێت، کارێک بکات و دەبێت پابەندی یاساکان بێت.

 

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ "کوردپڕێس" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە هەندێک کەس ڕەنگدانەوەی پەڕڵەمان و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە پێویست نزانن، ڕایگەیاند: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان نوێنەری بەرژەوەندیی ئەمڕۆ و داهاتووی خەڵکی کورد لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی عێراقدایە، هەر بەم هۆیەوە ناتوانرێت بە ئیحساسەوە بڕیار بدرێت، بەڵکوو هەوڵ دەدرێت بە ئیستراتژییەکی دروست، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بپارێزێت و داکۆکی لە بەرژەوەندیی کوردەکان بکات.

 

گوتیشی: هەرێمی کوردستان جوگرافیایەکی سەقەتی هەیە و هەر بەم هۆیەوە ناتوانێت لە چوارچێوەی یاساکانی خۆیدا لە نێوان چوار وڵاتی ناوچەکە دەربچێت. بەڵام خەڵکی هەرێمی کوردستان لە نیشاندانی هەستی خۆیاندا سەربەستن.

 

"نازم دەباغ" لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە مەگەر شارۆمەندانی هەرێمی کوردستان لە دەوڵەت، خزمەتگوزاری و گوزەرانی ژیانیان ناوێت؟ ڕایگەیاند: ئێمە بە چ چێوەیەک دەبێت پێداویستییەکانی خۆمان دابین بکەین؟ مەگەر بێجگە لەوەی کە پێداویستییەکانی خۆمان یا لە ئێران و یا لە تورکیا هاوردە بکەین.

 

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە باروودۆخی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا گوتی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دەبێت سیاسەتێکی هاوسەنگی سەبارەت بە بەرژوەندییەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت و هەر بەم هۆیەوە هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنەکان دەکات هەر چی زووتر شەڕ و پێکدادانەکان بوەستێت و لە ڕێگای وتووێژەوە و لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئەو وڵاتانەی کە کورد تیایدا ژیان بەسەر دەبات، کوردەکان بتوانن بە مافی خۆیان بگەن و گرفتەکانی خۆیان چارەسەر بکەن.

 

"نازم دەباغ" بە ئاماژە بە هەندێک ڕخنە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان گوتی: خەڵکی نابێت وەکوو تڕامپ بیربکەنەوە کە کورد لە شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانیدا یارمەتی ئەمەریکای نەداوە. مەگەر کورد خاوەنی دەوڵەتە و سوپای سەربەخۆی هەیە کە بە ناونیشانی سوپای کورد لە شەڕدا بەشداریی بکات. کوردەکان شارۆمەندی هەر یەک لە وڵاتانی دراوسێن و جلووبەرگی سەربازی هەر کام لەو وڵاتانەیان لەبەردابێت و لە هەر شوێنێک سوپای ئەم وڵاتانە شەڕیی کردبێت، بێگومان کوردەکانیش تیایدا بەشداریان کرووە، هەر بەم هۆیەوە، هەرێمی کوردستان دەبێت سەبارەت بە چوارچێوە سیاسەت و یاساکانی عێڕاق بڕیار بدات.

 

لینکی هەواڵ:

http://kurdpress.com/details.aspx?id=165320

نازم دەباغ: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە

"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری  ئابووری ئاژانسی "ئیلنا" سەبارەت بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سووریا ڕایگەیاند: بە شێوەی گشتیی هەرێمی کوردستان پەرۆشی باروودۆخی ئێستای ناوچەکەیە، لەبەرئەوەی کە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان دەرئەنجامی یەگجار خراپی بۆ خەڵکی و وڵاتانی ناوچەکە بەدواوەیە.

ئەوەیشی خستەوو: هێرشە سەربازیی و نائارامییەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی باروودۆخی هێمنی و هەڕەشە ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان کە گرینگترینیان بەهێزبوونی داعشە. کوردەکانی سووریا ڕۆڵێکی گرینگیان لە خۆڕاگریی لەبەرانبەر داعشدا هەبوو و ناوچەی ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیان لە بوونی ئەوان پاکسازی کرد و باروودۆخەکەیان بە شێوەیەک بەدیهێنا کە ئەم گرووپە توانای دروستبوونەوەی نەبێت و ئێستاکە بەم باروودۆخەی کە هاتۆتە پێشێ ئێمە پەرۆشی ئەوەین کە ئەم گرووپە دووبارە خۆی نوێبکاتەوە. هەر بۆیە هەندێک هەواڵ بەدەستمان دەگات کە ئەم بابەتە دەردەخات.

دەباغ ڕوونیشیکردەوە: خاڵێکی دیکە باسی ئاوارەکانە، ئێمە ئێستاکە نزیکەی 300 هەزار ئاوارەی کوردمان هەیە کە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو دوایانە ئەو ڕێژەیە زیاددەکات و بە پێی ئەو زانیاریانەی کە هەمانە بەشێک لەم ئاوارانە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە جووڵەکردندان. ئەم مەسەلەیە گوشاری زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دێنێت. هەر بۆیە دابین کردنی شوێنی مانەوە و دابەشکردن و ئامادەکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیانی ئەم کەسانە مەسەلەیەکی گرینگە.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گوتیشی: ئێمە بڕوامان بە دیپڵۆماسی و دانووستان هەیە و باوەڕمان بەم کارە هەیە کە شەڕ ناتوانێت گرفتەکە چارەسەر بکات.

"نازم دەباغ" سەبارەت بە ڕاگەیاندنی نەکڕینی شتوومەکە تورکییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن هەندێک لە کوردەکانەوە گوتی: ئەو کەسانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چالاکی دەکەن کەسانێکن کە کەم دەدۆڕێن و زۆر دەبەنەوە، ئێمە وەکوو حکوومەتێکی ڕەسمی ناتوانین بە ئیحساس و دروشمەوە هەڵسووکەوت لەگەڵ بابەتەکان بکەین. ئێمە کوردین و هەست بە باروودۆخەکە دەکەین بەڵام دەبێت خاڵی زۆر لەبەرچاوبگرین.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان گوتی: بە هۆی گرفتە بانکی و ئاڵووگۆڕیی ئابوورییەوە کە لە ڕێگای بازرگانی لەگەڵ ئێران هەمانە، تورکیا دابینکەرەوەی یەکەمی پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە بە شێوەیەک کە زۆربەی شتوومەک لە کەرەستە کارەباییەکان و کەرەستەی بیناسازی بگرە تاکوو خواردن و پێداویستییەکانی ڕۆژانە لەم وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، زۆربەی کۆمپانیاکان و دانیشتوونی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان خەڵکی تورکیان و ئێستاکە هیچ مەترسییەک سەبارەت بە ڕەوشی ئەمنی ئەم کەسانە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە.

لینکی وتووێژ:
https://www.ilna.news/بخش-اقتصادی-4/821822-در-مباحث-اقتصادی-احساسی-عمل-نمی-کنیم-ترکیه-تامین-کننده-اول-مایحتاج-اقلیم-کردستان-عراق-است-هیچ-نگرانی-درباره-امنیت-شرکت-های-ترک-در-مناطق-اقلیم-وجود-ندارد

نازم ده‌باغ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئانا: کورده‌کانی سووریا به‌ دوای رێگا چاره‌ی سیاسیدا بن

هه‌واڵده‌ری زانستگای ئازادی ئیسلامی "آنا" (ئانا) به‌شی نێوده‌وڵه‌تی؛ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران به‌ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی که‌ رێگا چاره‌ی سیاسی ده‌بێ له‌ گرژی و ئاڵۆزیی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا په‌یڕه‌و بکرێت، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری زیندووبوونه‌وه‌ی داعێش به‌ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌که‌ هۆشداری دا.

 

بڵاڤۆکی "فاریه‌ن پاڵیسی" چاپی ئه‌مه‌ریکا له‌ راپۆڕتێکدا به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ نووسی که‌ تورکیا له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری داهاتودا ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی به‌ربڵاوی خۆی له‌ باکووری سووریا ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ رۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ دوای وته‌کانی "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ی به‌ ئه‌گه‌ری هێرش بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا، چه‌ندین وێنه‌ له‌ جێگیربوونی که‌رسته‌ و داموده‌زگای چه‌کداری و هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سنووری سووریا بڵاو کرایه‌وه‌ و هه‌تا ئه‌وه‌ی که‌ رۆژی رابردوو، هێزه‌کانی تورکیا به‌ فه‌رمی چوونه‌ ناو سنووره‌کانی باکووری دراوسێی به‌شی باشووریی خۆیان.

 

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ورێکی به‌رچاوی له‌ پاڵپشتی کردنی کورده‌کان له‌ ئه‌ستۆدا بووه‌، له‌ ناکاو پشتی ئه‌وانی خاڵی کرد و له‌ ده‌قی بڵاوکراوه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که‌ واشنگتۆن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی تورکیا له‌ باکوری سووریا پاڵپشتی ناکات و له‌وه‌دا هاوبه‌شی و ده‌ستوه‌ردان ناکات.

 

له‌م نێوه‌نده‌دا کورده‌کان که‌ له‌ پاڵپشتی نه‌کردنی ئه‌مه‌ریکا په‌شۆکاو و خافڵگیر بوون، داوایان له‌ ده‌وڵه‌تی سووریا کرد بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پشتیوانی له‌وان بکات. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌و راپۆڕتانه‌ی که‌ پشتڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه‌، نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌گه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی له‌ نێوان کورده‌کانی عێراق و سووریا له‌ به‌رامبه‌ر تورکیادا بوونی هه‌یه‌.

 

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران له‌ دیمانه‌ و وتووێژ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری به‌شی رۆژئاوای ئاسیا و به‌ره‌ی به‌ره‌ی به‌رخۆدانی به‌شی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌واڵده‌ری آنا (ئانا) گوتی: ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ هه‌یه‌، رووداوێکی تازه‌ نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ رابردوودا باوه‌ڕمان به‌م بابه‌ته‌ هه‌بوو که‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌هێزانه‌ی که‌ بیانه‌وێت به‌ بیانووی یارمه‌تیدان، ئاماده‌ بن، ئامانجێکی تایبه‌تیان له‌ بیر و مێشکدا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ریکا به‌ داخوازه‌ و بانگه‌شه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعێش هاته‌ ناوچه‌که‌وه‌. بێجگه‌ له‌وه‌، سوپاکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهانه‌وه‌ دێن بۆ ناوچه‌که‌، کاتێک مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانیان هاته‌ دی، ناوچه‌که‌ به‌جێ ده‌هێڵن و ئه‌مه‌ ئه‌رکی ئێمه‌ی کورده‌کانه‌ که‌ ناوچه‌کانی خۆمان له‌ ژێر چنگی داگیرکه‌ران رزگار بکه‌ین و بیگه‌ڕێنینه‌وه‌ باوه‌شی خۆمان.

 

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ریکییه‌کان له‌و بارودۆخه‌ی ئێستای سووریا تووشی بارودۆخێک بوون که‌ ده‌بێ له‌ بواری هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌کانی دوایی خۆیان زیاتر بیرکردنه‌وه‌ و تێڕامان بکه‌ن، له‌ دیپلۆماسییه‌کی تایبه‌ت که‌ڵک وه‌ربگرن و به‌دوای دابین کردنی رێگا چاره‌یه‌کی سیاسیدا بن. کورده‌کان باوه‌ڕ و متمانه‌یان به‌ ئه‌مه‌ریکا و پاڵپشتییه‌که‌ی کرد، به‌ڵام ئه‌م متمانه‌یه‌ نابێ یه‌ک لایه‌نه‌ بێت و پێویستی به‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ کردنی به‌رامبه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاش هه‌ست پێده‌کرێت. ئه‌وان ده‌بێت وڵامی ئه‌م هه‌ستی متمانه‌ پێکردنه‌وه‌ بده‌نه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ ناتوانین به‌ شێوه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ به‌م باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌ درێژه‌ پێبده‌ین. 

 

سه‌رۆکی نووسینگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران روونیکرده‌وه‌: کورده‌کانی عێراق له‌ پێناو مسۆگه‌ر کردنی مافه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر پاڵپشتی کردن له‌ کورده‌کانی سووریا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌رێمی کوردستان له‌ کاتی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی سه‌لماندوویه‌تی که‌ له‌ هه‌ر جێگایه‌ک کورده‌کان پێویستیان به‌ پاڵپشتی یه‌کتری هه‌بێت، بۆ خۆی له‌وێ ئاماده‌ ده‌بێت و یارمه‌تی ئه‌وان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ندێک سیاسه‌تی تایبه‌ت دایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ چ وه‌کوو کورد و چ وه‌کوو یه‌ک دراوسێ نامانه‌وێت له‌ کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکه‌دا ده‌ستوه‌ردان بکه‌ین؛ به‌ڵام ناتوانین له‌ لایه‌نی سیاسی و دیپلۆماتیک چاوی خۆمان به‌ ڕووی پاڵپشتی و پشتیوانی کردن له‌ کورده‌کان له‌ هه‌ر جێگایه‌کدا که‌ ببن، ببه‌ستین. ئێمه‌ ده‌بێ کورده‌کانی سووریا تێبگه‌یه‌نین که‌ له‌ توندوتیژی که‌م بکه‌نه‌وه‌ و به‌ شێوه‌گه‌لی سیاسی و دیپلۆماتیک به‌دواداچوون بۆ کاروباره‌کان بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیدا بڕۆینه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م رێگایه‌وه‌ مافه‌کانمان بێته‌ دی.

 

 

 

ئه‌گه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ سنووری تورکیا/ رێگا چاره‌ی سیاسی له‌ جیاتی پشتبه‌ستن به‌ چه‌کی ئه‌مه‌ریکایی

 

"نازم ده‌باغ" سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ هه‌واڵه‌کان له‌مه‌ڕ هه‌ڕه‌وه‌زی گشتی و کۆبوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ شوێنه‌کانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ تورکیا گوتی: کورده‌کانی سووریا رایانگه‌یاندووه‌ که‌ تا دوایین هه‌ناسه‌ درێژه‌ به‌ خه‌بات ده‌ده‌ن و له‌وێ پرسی مه‌رگ و ژیان هاتۆته‌ گۆڕێ. له‌ سووریا کاتێک کورده‌کان ده‌یانه‌وێت ژیانی ئاساییان هه‌بێت، لایه‌نێک دێت و ده‌یهه‌وێت ئاسایش و هێمانیه‌تی و ئارامی له‌وان بگرێت که‌ کورده‌کان سه‌رسه‌ختانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌وه‌ پێش "خلووسی ئاکار" وه‌زیری به‌رگریی تورکیا گوتبووی "ده‌بێ سه‌نگه‌ری کورده‌کان له‌ باکووری سووریا بکرێته‌ گۆڕستانی ئه‌وان"، هه‌ر به‌م هۆیه‌ کورده‌کان ناچارن به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ تورکیا بجه‌نگن.

 

ده‌باغ له‌ دوایین هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریکا له‌ بواری پاڵپشتی کردن له‌ کورده‌کان په‌رده‌ی لادا و روونیکرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا رۆژی رابردوو بۆ کورده‌کانی سووریا په‌یامی نارد که‌ واشنگتۆن ئاماده‌یی هه‌یه‌ پاڵپشتی له‌وان بکات، به‌ڵام ئه‌م پاڵپشتی کردنه‌ به‌ جه‌نگ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعێش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌‌. پرسیارێکی گرینگ که‌ دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ دوای داعێش چ چاره‌نووسیك له‌ چاوه‌ڕوانی کورده‌کاندا ده‌بێت و ئایا ئه‌م پاڵپشتییانه‌ درێژه‌ی ده‌بێت؟ باشترین رێگا ئه‌مه‌یه‌ که‌ کورده‌کان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی که‌ بیانه‌وێت به‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و پاڵپشتی کردن له‌ سنووره‌کان پشت ببه‌ستن، به‌ فیکری رێگا چاره‌ی سیاسیدا بن، زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکایی بێجگه‌ له‌ "نانسی پلۆسی" سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا خوازیاری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ پاڵپشتی کردن له‌ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ ناوچه‌که‌دا درێژه‌ بدات و به‌ ده‌یان جار له‌سه‌ر ئازایه‌تی و جه‌نگاوه‌ربوونی کورده‌کان له‌ به‌رامبه‌ر داعێشدا جه‌ختیان کرده‌وه‌.

 

 

 

تورکیا به‌ دوای گۆڕینی چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریی باکووری سووریا

 

به‌پێی راپۆڕتی ئانا، هه‌ندیک له‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و هه‌واڵده‌ریی ناوچه‌که‌ له‌ شرۆڤه‌ و لێکدانه‌وه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی باکووری سووریا به‌م جۆره‌یان راگه‌یاند که‌ تورکیا ده‌یهه‌وێت به‌ داخوازه‌ و بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ زانینی کورده‌کانی باکووری سووریا، چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌کانی باکووری ئه‌م وڵاته‌ هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی باشووری تورکیا بگۆڕێت. له‌م پێناوه‌دا "ئیبڕاهیم کالین"، وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی چه‌کداریی له‌ دژی کورده‌کانی باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گوتی: ده‌بێ هێمنایه‌تی سنووریی خۆمان و هه‌روه‌ها هێمنایه‌تی ئاواره‌کانی سووریایی که‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان، پێک بهێنین.

 

"نازم ده‌باغ" له‌م باره‌یه‌وه‌ روونیکرده‌وه‌: له‌ گۆڕینی چین و پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ریدا ته‌نیا قوربانی کردنی کورده‌کان له‌ ئارادا نیه‌ و ئه‌مه‌ بۆ سیاسه‌ت داڕشتنی خوازیاری گه‌شه‌سه‌ندنی ئاتاتورک له‌ تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌رده‌می "ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵوو" وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاتی تورکیا به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرا. ئه‌وان داخوازه‌ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌‌کرد که‌ به‌ کرده‌وه‌ و هه‌نگاوه‌کانی خۆیان ده‌یانه‌وێت عوسمانی چێتی نوێ زیندوو بکه‌نه‌وه‌ و پاڵپشتی کردن له‌ ئه‌هلی سونه‌تیان کرده‌ ئامرازی ده‌ست و هه‌نگاوه‌کانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تا ئێستا شکه‌ستی خواردووه‌. ئانکاڕا له‌ سه‌رده‌می "ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان"دا به‌رده‌وام ده‌یهه‌وێت و پێی خۆشه‌ ئیمپڕاتۆری تورکیا به‌ ناونیشانێکی نوێ زیندوو بکاته‌وه‌.

 

 رێگا چاره‌ی سیاسی له‌ گرژی و ئاڵۆزی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا پێڕه‌و بکرێت

 

نوێنه‌ری حکوومه‌تی نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران سه‌باره‌ت به‌ شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی تورکیا که‌ کورده‌کانی باکووری سووریا به‌ تیرۆریست ده‌زانێت، گوتی: من وه‌کوو یه‌ک کورد، خه‌ڵکی تورکیا به‌ تیرۆریست نازانم. کورده‌کان بۆ دابین کردنی مافه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌وان ئێمه‌ به‌ تیرۆریست ده‌زانن و ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ گشتی پرس و بابه‌تی ئه‌وه‌ی که‌ کورده‌کانی سووریا تیرۆرستن، ره‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌بێ رێگا چاره‌ی سیاسی له‌ گرژی و ئاڵۆزیی نێوان کورده‌کانی سووریا و تورکیا په‌یڕه‌و بکرێت، ئیجازه‌ نه‌ده‌ین ‌له‌ ناوچه‌که‌دا پشێوی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون دروست بکرێت و ده‌بێ له‌ مافه‌کانی خه‌ڵکی داکۆکی و پشتیوانی بکه‌ین. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا هاوپه‌یمانیی پێک ناهێنین که‌ بمانه‌وێت له‌ به‌رامبه‌ر تورکیادا بجه‌نگین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌و باوه‌ڕه‌ داین که‌ هه‌ر چه‌شنه‌ جه‌نگ و شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌کردن و په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆکه‌ی تیرۆریسم و زیندووبوونه‌وه‌ی داعێش.

 

 

 

لینکی‌ وتووێژ:

 

https://ana.ir/fa/news/33/429959/کردهای-سوریه-به-دنبال-راه-حل-سیاسی-باشند-احتمال-احیای-داعش-با-بروز-جنگ-در-منطقه

 

 ‌  ‌

 

 

 

"نازم ده‌باغ": کورده‌کانی سووریا سزای پشتبه‌ستن به‌ زلهێزه‌کانیاندا/ کورده‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتربوونی قه‌یران بچنه‌ ناو هاوکاریی دیپلۆماتیکه‌وه‌ 

دیمانه‌ی ماڵپه‌ڕی نامه‌نیوز له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ئێران؛
"نازم ده‌باغ": کورده‌کانی سووریا سزای پشتبه‌ستن به‌ زلهێزه‌کانیاندا/ کورده‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتربوونی قه‌یران بچنه‌ ناو هاوکاریی دیپلۆماتیکه‌وه‌ 

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی "نامه‌ نیوز" (namehnews.com) به‌شی سیاسه‌ت؛ ئه‌م کارناسه‌ی پرس و بابه‌ته‌ سیاسییه‌کانی کورده‌کان به‌ ئاماژه‌دان به‌م خاڵه‌ که‌ "ئه‌م پرسه‌ی ده‌ستوه‌ردان و پشتیوانیی کردنی ده‌ره‌کی و به‌ تایبه‌ت له‌ نێو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سوووریادا هه‌ن، زیاتر ده‌بیندرێت" رایگه‌یاند: بۆ هه‌مووان روون و ئاشکرا بوو که‌ کاتێک ئه‌م وڵاتانه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ هه‌ندێک گۆڕانکاری دابین بکرێت، ده‌ڕۆن و کورده‌کان به‌ ته‌نیا ده‌هێڵنه‌وه‌. له‌ ناوچه‌که‌شدا ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی گه‌ره‌نتی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بوو، کاتێک بارودۆخه‌که‌ی بینی، له‌ ناوچه‌که‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ رێککه‌وتننامه‌ی نه‌نووسراو، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ باکووری سووریا و ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌ کوردییه‌کانی سووریا، ترامپ له‌ حیسانی ئه‌کاونتی توییتری خۆت رایگه‌یاند که‌ ئیدی پێی خۆش نییه‌، بچێته‌ ناو کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌کانی گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو پێشبینییان ده‌کرد که‌ ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ بۆ ناردنی هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌ فه‌رمانی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ (به‌ بیانووی خه‌بات له‌گه‌ڵ تیرۆریسم و گروپه‌ سیاسییه‌ چه‌کداره‌کانی کورد) بکرێته‌وه‌. به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ هێرش بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی کورده‌کان بوو که‌ وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ خێرایی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێک، هه‌ر چه‌شنه‌ هێرش کردن بۆ سه‌ر خاکی سووریای مه‌حکووم کرد. له‌ وه‌ها بارودۆخێکدا هه‌مووان په‌رۆش و نیگه‌رانن که‌ چ به‌ڵایه‌ک به‌ سه‌ر خه‌ڵکی کوردی سووریا دێت و هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورد و حیزبه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ چ هه‌ڵوێست و دژکرده‌وه‌یه‌کیان ده‌بێت. ئه‌وه‌ی که‌ تا دوێنێ باکووری سووریا و هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورد له‌ ژێر پاڵپشتی و پشتیوانیی سوپای ئه‌مه‌ریکا بوون، بۆ خۆی یه‌کێک له‌ پرس و بابه‌ته‌کانه‌ که‌ له‌ دیمانه‌ و وتووێژ له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" کارناسی پرس و بابه‌ته‌کانی‌ نێوده‌ڵه‌تی و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌
ئێران ئه‌وه‌مان لێکداوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م کارناسه‌ی پرس و بابه‌ته‌ سیاسییه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دیمانه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ و شرۆڤه‌ی "نامه‌ نیوز" گوتی: ئه‌م رووداوانه‌ به‌ درێژایی مێژووی هاوچه‌رخ بۆ کورده‌کان دووپاته‌کراو بۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ درێژایی مێژووی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دواییدا بینه‌ر و چاوه‌ری هاوکاری و پشتیوانیی هێزه‌ ده‌رکییه‌کان و زلهێزه‌کانی ئه‌وپه‌ڕی ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ ره‌وت و هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورد بووینه‌ که‌ به‌ نییه‌ت و مه‌به‌ستی جۆراوجۆر هاتنه‌ بواری هاوکارییه‌وه‌.
ده‌باغ به‌ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێداویستی دووباره‌ خوێندنه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی مێژوویی هێزه‌کانی کوردی له‌م یه‌ک سه‌ده‌یه‌ی دواییدا، گوتی: له‌ هه‌ر جێگایه‌ک ئێمه‌ بینه‌ر و چاوه‌ری پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بووینه‌، چاوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی کورددا هه‌یه‌ن که‌ هه‌ندێکیان به‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان و بێگانه‌کان و زلهێزه‌کانی ئه‌په‌ڕی سنوور پشت ده‌به‌ستن و ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ش‌ ده‌بینن. بۆ وێنه‌ له‌ ره‌وتی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی له‌ ئێران یان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی تورکیا و سووریا له‌ دوای رووخانی عوسمانی بینیمان که‌ باوه‌ڕ و متمانه‌ کردن به‌ زلهێزه‌کانی بیانی و پشتبه‌ستن به‌وانه‌ چ ئه‌نجامێکی لێ که‌وته‌وه‌.
ئه‌م کارناسه‌ی پرس و بابه‌ته‌ سیاسییه‌کانی کورده‌کان به‌ ئاماژه‌دان به‌و خاڵه‌‌ی که‌ "ئه‌م پرسه‌ی ده‌ستوه‌ردان و پشتیوانی کردنی ده‌ره‌کی به‌ تایبه‌ت له‌ نێو ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سوووریادا هه‌ن، زیاتر ده‌بیندرێت" رایگه‌یاند: بۆ هه‌مووان روون و ئاشکرا بوو که‌ کاتێک ئه‌م وڵاتانه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان له‌ هه‌ندێک گۆڕانکاریدا دابین بکرێت، ده‌ڕۆن و کورده‌کان به‌ ته‌نیا ده‌هێڵنه‌وه‌. له‌ ناوچه‌که‌شدا ئه‌مه‌ریکا چاوه‌ڕوانی گه‌ره‌نتی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی بوو، بۆیه‌ کاتێک بارودۆخه‌که‌ی بینی، له‌ ناوچه‌که‌‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ئێران، به‌ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ "ئێستاکه‌ ده‌بێ خودی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆیاندا و به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ جیاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌کداری، رێگا چاره‌ی دیپلۆماتیک په‌یدا بکه‌ن" راشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێزه‌ کوردییه‌کان و حیزبه‌کانی ئه‌وان زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کتر هاوده‌نگ بن و هاوکارییه‌کی زیاتریان له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان و هێزه‌کانی دیکه‌ی کوردی له‌ وڵاتانی دیکه‌دا‌ هه‌بێت، تاکوو ئه‌وه‌ی که‌ بۆ خۆیان تاکڕه‌وی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ کاره‌سات پیشگیری بکه‌ن و کێشه‌ و گرفته‌کانیان باشتر چاره‌سه‌ر بکرێت.
"نازم ده‌باغ" به‌ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه ده‌بێت بۆ کورده‌کان ببێته‌ ئه‌زموون، گوتی: ئه‌مه‌ وانه‌ و ده‌رسێکی گرینگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گروپه‌کانی سیاسیی کورد فێر بن که‌ باوه‌ر و متمانه‌ کردن به‌ وڵاتانی زلهێزی بیانی و ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان چه‌ندین کیلۆمه‌تر دوورتر له‌ نیشتمانی خۆیان و له‌ ناوچه‌که‌دا ئاماده‌ن، هه‌ر ساتێک له‌وانه‌یه‌ به‌ ته‌نیا بیانهێڵنه‌وه‌. ئێستاکه‌ش کورده‌کانی سووریا ‌سزای پشتبه‌ستن به‌ زلهێزه‌کان ئه‌وپه‌ڕی ناوچه‌که‌ ده‌ده‌ن و ته‌نیا رێگا چاره‌سه‌ری به‌رده‌م ئه‌م هێزانه‌ دیپلۆماسییه‌کی چالاکتره‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ قه‌یران.
"نازم ده‌باغ" کارناسی پرس و بابه‌ته‌کانی‌ نێوده‌ڵه‌تی و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ کۆتاییدا به‌ ئاماژه‌دان به‌ پرسی "دوو لایه‌نه‌ بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان له‌ دانوستاندنه‌کانی هێزه‌کانی کوردی سووریا" روونیکرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر کورده‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بیانه‌وێت دانوستان بکه‌ن، ده‌بێ بزانن که‌ ده‌وڵه‌تی سووریا و دراوسێیه‌کانی دیکه‌ش هه‌ندێک چاوه‌ڕوانییان له‌وان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بڕیار وانیه‌ که‌ ته‌نیا یه‌ک لایه‌ن له‌ دانوستاندن و دیپلۆماسیدا ئیمتیاز بدات. بێجگه‌ له‌وه‌، یه‌کجار گرینگه‌ که‌ کورده‌کان بزانن ده‌بێ قسه‌کانی خۆیان و حیزبه‌کانیان بکه‌نه‌ یه‌ک و له‌ پاڵ یه‌کتردا هه‌ر یه‌ک گوتار به‌ره‌و لای ئه‌وبه‌ری مێزی دانوستان ده‌بێت بوونی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا له‌ هه‌ڵوێست گرتن و له‌ کرده‌وه‌دا ده‌بێ یه‌کێتی و یه‌کریزییان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ تێپه‌ڕ بکرێت. ‌  

https://namehnews.com/fa/news/557881/ناظم-دباغ-کردهای-سوریه-چوب-تکیه-به-ابرقدرت‌ها-را-خوردند-کردها-برای-مقابله-با-تشدید-بحران-وارد-تعامل-دیپلماتیک-شوند

پەڕەى 121 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی