هەرێمی کوردستان

   هەرێمی کوردستان

نازم دەباغ لە وتووێژ لەگەڵ وەقایع اتفاقیە: ئەمەریکا یەکێکە لە هۆیە سەرەکییەکانی ناکۆکی نێوان حیزبە کوردییەکانی سووریا

عەبدوالڕەحمان فەتحواڵڵاهی: بە چاوخشاندنێک بە گۆڕانکارییەکامی کوردستانی سووریا، ڕاپۆڕتەکان بە باشی ئاماژە بە بوونی ناکۆکییە قووڵەکان لە نێوان حیزبە کوردییەکانی سووریا دەکەن و ئەم حیزبانە لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا یەکترییان خستۆتە قەریانەوە کە لە دەرئەنجامدا لە نێوان دوو بەرەی سەرەکیی، یەکێک بە رێبەریی لایەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک P.Y.D و چەندین حیزبی دیکەی پەیوەندییدار بەم بەرەیە لە لایەک و بەرەکەی دیکەش کە لە یەکێکی نێوان نزیک بە 16 حیزبی دیکەی کوردیی بە رێبەرایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) پێکهاتووە لە لایەکی دیکەشەوە ناکۆکییە سیاسییەکان و تەنانەت شەڕیی نیزامیش ڕوویداوە کە نیشانەیەکە لە بەرزبوونەوەی ئاستی باڵای قووڵایی ناکۆکییەکان. ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو لایەن پەیماننامەیەکیان لە شاری هەولێر واژۆ کردبوو کە دەرئەنجامەکەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای کورد، پێکهاتوو لە تەواوی حیزبە کوردییەکان لە سووریا بوو. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو گرووپ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەسەر دامەزراندنی سیستەمێکی فیدڕاڵی بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا جەختیان کردەوە بەڵام لە بواری چۆنییەتی سیستەمی فیدڕاڵی، ناوە ناوچەی فیدڕاڵی، هێماکان و ئاڵای ناوچەی فیدڕاڵی، سنوور و دەسەڵاتەکانی حکوومەتی فیدڕاڵی، هێزە نیزامییەکان پەیوەندیدار بە حکوومەتی فیدڕاڵی و دەیان نموونەی دیکە لە نێوان دوو لایەندا ناکۆکیی زۆر قووڵ هەبوو. خاڵی هەرە بەرچاو لەم نێوەندەدا کە دووهەمی جوولای 2016 لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، دوو یاسای سەرەکی جۆراوجۆر لە لایەن دوو رێکخراوەی رەقیب بە شێوەی جوێی راگەیێندرا کە هەر دووکیان قامیشلی بە پێتەختی ناوچەی خودموختاری کوردستانی سووریا دەزانن. لەم بارەیەوە لەگەڵ بەڕێز "نازم عومەر دەباغ" ئاست بەرزترین کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ئێران وتووێژمان کردووە کە لە درێژەدا دەیخوێننەوە:

 

 

 

دوای شەڕیی ناوخۆی سووریا و گۆڕینی روخساری سیاسی ئەم وڵاتە، P.Y.D بە شێوەیەک بووە هێزیی سەرەکی ناوچەی کوردستانی سووریا و لە درێژەدا لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) کە یەکێکە لە حیزبە کۆنەکانی کوردستانی سووریا ناکۆکییەکانیان زۆر قووڵبۆوە، بە بڕوای ئێوە، بنچکەکان و هۆیە واقعییەکانی شەڕ و ناکۆکی لە نێوان ئەم دوو حیزبە کوردییە سوورییە لە چیدایە؟

 

لە سەرەتادا ئێمە ناکۆکی نێوان ئەم دوو حیزبە گەورەیەی سووریا قەبووڵ ناکەیەن و لە بەرژەوەندیدا نایبینین و بەردەوام بەشوێن یەکێتی و یەکپارچەیی ئەوانداین، بەڵام دەبێت بڵێین ئەگەر کوردەکان بڕوایان بە سیستەمی دیموکراسی و کۆمەڵگای دیموکراتیک هەبێت، دەبێت دەنگی بەرانبەریشیان ببیستن بەڵام بەگشتیی کاتێک کە چاو لە ناکۆکییەکانی ئەم دوو حیزبە کوردەی سووریا دەکەین، هۆی سەرەکییەکەی بۆ نێوان ناخۆشی هۆیەکان و دەستی دەرەکی بیانی دەگەڕێتەوە و لەم ناوەندەدا ئەم مەسەلەیە نە تەنیا بۆ کوردستانی سووریا بەڵکوو بەبڕوای من دەبێت بۆ کوردستانی عێراقیش یادەوەری بکرێت، نابێت هەر گرووپ، حیزب، پارت و لایەنێک هێزیی تایبەت بە خۆی هەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی بنەما سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆی کوردستانی سووریا بە باشی دەردەکەوێت کە هەر حیزب سەر بە لایەنێکە و لە دەسەڵاتەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەستوور وەردەگرێت و پشتیوانی دەکرێت بەڵام گرفت لێرەدا ئەوەیە کە حیزبە کوردییەکان سیاسەتە سەرەکیی ئەو دەستە دەرەکییە بیانییانە کە لەگەڵیان لە پەیوەندییدان لە کاردانەوە لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دیکە رچاودەگرن  ئەم رەنگدانەوەیە بێگومان بۆتە هۆی ناخۆشی، ناکۆکی و پێکدادان، چونکە ئەو دەستە دەرەکی ناوچەیی و دەرەوەی ناوچەکە سەبارەت بە کوردستانی سووریا لە ناکۆکی و دژایەتی لەگەڵ یەکتریدان و کۆمەڵەی ئەم باروودۆخە بۆتەی ئەوەی کە ئەگەر ئەو حیزبە کوردیانە پڕچەک بن و هێزیی نیزامی کاراشیان هەبێت، جۆریی بەرسڤ و بەرپرچدانەوەیان بە پێی هێزی نیزامییان دەچێتە سەرێی و لە هەندێک قۆناغیش تەنانەت لە بەرانبەر حیزبە کوردییەکانی دیکەشدا بە هۆی هێزیی نیزامییەوە دەست دەبەنە بەر ماشەی سیلاحەکانیان، هەڵبەت ئەو شتانەی کە ئێە لە P.Y.D و Y.P.G دەیبیستین ئەوەیە کە ئەم حیزبانە هیچ گرفتێکیان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی سووریادا نییە بەڵام لە لایەنی نیزامی دەبێت هەموو لە ژێر ئاڵای هێزێکی نیزامی یەکساندابن چونکە ئەوان نایانهەوێت ئەزموونی تاڵی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکانی عێراق دووپاتبێتەوە، ئێستا راستی و دروستی ئەم وتانە تا چ ئاستێکە؟ پەیوەندیی بە شیکردنەوەی باروودۆخی کوردستانەوە هەیە بەڵام بە گشتیی دەتوانین بڵێین هاندانی دەستە دەرەوەی و وڵاتان بۆتە هۆی ئەوەی کە حیزبە کوردییەکان بەرژەوەندیی خۆیان لە بەرانبەر یەکتریدا ببینن و P.Y.D و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) یەکتریی تۆمبەتبار دەکەن و تاوان و بەرپرسیاریی ناکۆکییەکانی ئەمڕۆی کوردستانی سووریا دەخەنە سەر ئەستۆی یەکتریی.

 

 

 

یانی ئێوە بە جۆرێک تاکدەنگی P.Y.D پەسند دەکەن؟

 

بەڵێ، من شتێکی ئاساییم باسکرد کە P.Y.D بۆخۆشی ئینکاریی ناکات و زۆر جار رایگەیاندووە، هەڵبەت P.Y.D گوتوویەتی کە دەبێت هەموو کوردەکان لە ژێر سێبەریی هێزێکی نیزامی یەکساندا لەگەڵ تیرۆریستان خەبات بکەن و بە یەگرتوویی بگەن و بێجگە لەم خاڵە، حیزبەکان لە چالاکییە سیاسی، کۆمەڵایەتی، شارستانی و ... سەربەستن و لە ئیدارەی دەوڵەت و بەرپرسیایی باروودۆخی ئەمڕۆکەدا هەر حیزب بە رێژەی خۆی بەرپرسە و دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی بکات و بەشێک لە دەسەڵات کە لە رێگای هاوبەشییەوە پێکدێت، بگرنەدەست، یانی لەم بەشەدا تاکدەنگی بوونی نییە و هەموو ناکۆکییەکان بۆ بەشی چەکداریی دەگەڕێتەوە.

 

 

 

بەڵام لە بیرووڕاکاندا، "ئیبراهیم بەڕۆ" سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS)، P.Y.D بە دیکتاتۆڕی و پێکهێنانی مۆنۆلۆگی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق تۆمەتبار کرد؟

 

بە بڕوای من، هەر دوو حیزبەکە بە یەک ئەندازە لە پێکهێنانی هەلوومەرج و ناکۆکییەکانی ئەمڕۆ، هەم تاوانبارن و هەمیش بێتاوانن  هەر دووکیش بە یەک ئەندازە راست دەڵێن، یانی ئەوەی کە لە باروودۆخی دوای شەڕەکانی ناوخۆی سووریا، حیزبە کوردییەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەیانزانی دەکوژرێن یا زیندانی دەکرێن، خەباتیان کرد بەڵام ئەمڕۆ بە گۆڕانکاریی باروودۆخ و مەسەلەی حکوومەتی خودموختاری کوردستانی سووریا، بۆچی حیزبە کوردییەکان لەسەر مەسەلەی دەسەڵات و بەدەستهێنانی هێز جەخت دەکەنەوە؟ من دیسانەوە تەئکید دەکەم ئەزموونی کوردستانی عێراق دەتوانێت دەرسێک بێت بۆ کوردانی سووریا چونکە تا ئەمڕۆ لە کوردستانی عێراق هەر گرووپ هێزیی چەکداریی خۆی هەیە. دوای تێپەڕبوونی ئەم هەمووە ساڵ شەڕە، لەم دوایانەدا سەبارەت بە یەکپارچەیی داموودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق گوێبیستی هەواڵەکان دەبین بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە، تاکوو ئەمڕۆ نەماتوانیوە ئەم گرووپە چەکدارانە یەکبخەین. ئەگەر لەم روانگەیەوە چاولێبکەین P.Y.D ئەساسی بنەمای سەرەکیی هێزە نیزامی و چەکدارییەکانی کوردستانی سووریای لە خزمەتدایە و لەم باروودۆخەدا هیچ کاتێک بە شوێن شەریکێکی دیکەوە نییە تا سبەی رۆژیی سووریای بێ تیرۆریست، ئاواتی بەشخوازیی و رکابەریی هەبێت، ئەمڕۆکە P.Y.D لە پێناو بوونی ئەو جۆرە بیرووبۆچوونەدا هەموو حیزبە کوردییەکان بۆ خەبات دژی تیرۆریسم بانگێشهت دەکات بەڵام لە ژێر سێبەری هێزێکی چەکدارییدا. ئێوە چاو لە کوردستانی عێراق بکەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هەر کامیان هێزێکی چەکداریی جوێیان هەیە و بە بۆنەی ئەم هێزە نیزامییەوە هەر کام لەم حیزبانە، خۆی بە هێزیی یەکەمی کوردستانی عێراق دەزانێت. ئەگەر ئەم هێزە چەکدارییە بوونی نەبوایە وەکوو حێزبە سیاسییەکان کە چەکداریان نییە، بە شوێن پاراستن و مانەوەی ئاسایش و هێمنی بوونایە کە ئەگەر ئەوانیش هێزیی چەکداریان ببوایە، دەبوو بمانبینیایە کوردستان و تەنانەت بە گشتیی عێراق و ناوچەکە چ چارەنووسێکی پەیدا دەکرد؟ و ئەم هێزە چەکدارییە ئەو کات دەبووە بەڵای گیانیان بەڵام ئێستاکە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باروودۆخە من لە چەندین کۆبوونەوەی ئاشتی نێوان P.Y.D و ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا ئامادەبووم، هەر ئەو باسی چەکداریی P.Y.D دەسەڵاتی پێداوە و بە گشتیی، یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی ناکۆکییە. بە پڕچەککردن حوکمی مەنتیقی بە مەنتیقی حوکم خۆی دەسەپێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم باروودۆخە، من بە بەشی خۆم هەندێک جار ئاواتم ئەوەیە کە بە گشتیی کوردستانی عێراق لە لایەن یەک حیزبەوە ئیدارە بکرێت، تەنانەت حیزبێکی باش و یا خراپ و بەم شێوەیە لە نێوان ئاسمان و زەوییدا نەبوایەین.

 

ئێمە ئەمڕۆکە نە دەتوانین ریفڕاندۆم سازبکەین، نە دەتوانین لەگەڵ دەوڵەتی بەغداد دانووستان بکەین، نە دەتوانین بە شێوەی گشتیی لەگەڵ ئێران هاوپەیمان بین و ... ، تەنیا لەبەر ئەو گرفتەی کە بۆم باسکردن، باشە ئەوە داهاتوویەکی زۆر تاریکی هەم بۆ کوردستانی عێراق و هەمیش بۆ کوردستانی سووریا تۆمارکردووە، هەڵبەت لە لایەکی دیکەشەوە P.Y.D یش بە بوونی تەواوی ئەم خاڵانە، بەو مەنتیقە راست دەڵێت بەڵام وشەی "دەبێت" بە جۆرێک بەدەستهێنانی دەسەڵاتە کە بنچینەی لە هێزە چەکدارییەکانەوەیە و ئەگەر لەم مەنتیقە پاژگەزبێتەوە باروودۆخ بەرەو چاکبوونەوە و کەمبوونەوەی ناکۆکی دەڕوات و لەم لایەنەوە شایەد حەق بە "ئیبڕاهیم بەڕۆ" بێت چونکە P.Y.D هێزەکانی لە شوێنێکی دیاریکراو و لە ژێر یەک بەرپرسیارییەتیدا رانەهێناوە و داینەمەزراندووە بەڵکوو بەشێکی لە عێراقڵا بەشێکی لە رووسیا و بەشێکیشی لە ژێر چاودێریی ئەمەریکادا بووە و ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە بۆتە هۆی ئەوەی کە تاکوو نەتوانن بە یەک مەنتیقی رۆشن بگەن و بەم بۆنەیەوە هەر کەسێک خۆی لە کوردستانی سووریا بە حەق دەزانێت و بەشوێن بەشێک لەوێیە چونکە لە ڕاهێنان و دامەزراندیی هێزە کوردییەکاندا رۆڵی هەبووە. ئەوە واقعییەتێکی تاڵە بۆ کوردەکان، کوردەکان دەبێت بە ئاستێک لە شعووری سیاسی بگەن کە قسە و کردەوەیەک ئەنجامبدەن کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندابێت و ئەوە شتێک نییە بێجگە لە پاراستنی یەکێتی و رێزگرتن لە بەرانبەر و ئەوەی کە ئیزنی دەستێوەردانی دەستە دەرەکییەکان لە چارەنووسی خۆماندا نەدەین کە لە دەئەنجامدا کاریگەرییەکی خراپ لەسەر پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا دادەنێت.

 

 

 

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وتانەی بەڕێزتان، ئیبڕاهیم بەڕۆ و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) بەسەر شێوازەکانی دیموکراسیانە، وتووێژ، دانووستان و رێگەچارە سیاسییەکان زاڵە تاکوو شێوازە چاکدارییەکان، ئایا ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە بە هۆی نەبوونی توانایی لە هێزە نیزامی و چەکدارییەکانەوەیە؟

 

بەڵێ، ئەو مەسەلەیەی کە ئێوە ئاماژەتان پێدا، یەکێکە لە هۆیە کاریگەرەکان لە دانانی سیاسەتێکی لەم چەشنە و ئەگەر ئەویش خاوەنی ئەم دەسەڵاتە نیزامییە بوایە شایە زیاتر لە P.Y.Dش بە شوێن رۆڵی سەرەکی لە کوردستان سووریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو و ئەو هەلوومەرجە وایلێکرکردوە کە بەم جۆرە ئیستراتیژی ورێگەچارەیە بۆخۆی دەستنیشان بکات و ئیمکانی ئەوە هەیە بە گۆڕینی باروودۆخ ئەم جۆرە سیاسەتەش بگوڕدرێت.

 

 

 

بەڵام لە بیرووڕا جیاوازەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا (ENKS) لە "ئیبراهیم بەڕۆ" تاکوو "عیماد بەرهۆ"، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی سووریا، بەردەوام رەخنەی ئیستراتیژی لە P.Y.D بەرانبەر بە شەڕیی دژ بە تیروریسم و داعش لە ناوچەکانی غەیەرە کورد دەگرن و لەم بڕوایەدان ئەم جۆرە لە کردەوە و خەبات تەنیا وزەیان کەم دەکاتەوە و مەسرەفی زۆری بۆ کوردەوکان بەدواوەیە و لە لایەکی دیکەشەوە، "ساڵح موسلیم" و "ناسر حادی مەنسوور" لە بیرووبۆچوونە جۆراوجۆرەکاندا رایانگەیاندووە کە دوای بەشداریی کوردەکان لە عەمەلیاتی "تووڕەیی فورات" و رزگارکردنی ناوچەکانی تەبەقە و رەقە بەرو دیرالزوور  دەڕۆن، بە بڕوای ئێوە ئەم ئیستراتیژییەی P.Y.D تا چەندە رەخنەی لەسەرە؟

 

بە بڕوای من، ئەم بیرووبۆچوونانەی "ئیبراهیم بەڕۆ" لە بەرژەوەندیی وڵاتێکی وەکوو تورکیادایە و ئەم دێڕە و رێگەچارەیەی ئەنجومەنی نیشتمانی تەنیا خزمەتی زیاتر بە رۆڵ و دەستێوەردانی تورکیا لە سووریا دەکات و ئەگینا کوردەکانی سووریا دوای رزگارکردنیی کۆبانێ و عەفرین و پێکهێنانی ئەم دوو کانتۆنە بە هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی دیکە لە خەبات دژ بە داعش و تیرۆریسم بەرەو ئەو ناوچانە پێشڕەوییان کرد کە دانیشتووەکانیشی کوردنین. ئەم کردەوەیە زۆر مەنتقییە چونکە مەترسی لە خۆیان دوور دەخەنەوە. داعش، النەسرە و ... لە هەر شوێنێک بن تیرۆریستن و ئەم مەسەلەیە پەیوەندیی بە ناوچەی کوردیی و غەیەرە کوردیی نییە، دەبێت بەم شێوەیەی P.Y.D و Y.P.G کار بکریت بەڵام خاڵێکی پێچاوە لە ئارادایە کە لە لایەنێکە پەیوەندیی بەم کردەوەیە، کوردەکان بە داگیرکردنی ناوچەکانی سووریا تۆمەتبار دەکرێن و لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژەم پێکرد کوردەکان بە بەشداریی لە پەیمانی شەڕ دژ بە تیرۆریسم و داعش بەرپرسیاریەتییان بۆخۆیان دروست کرد کە تا کۆتایی ئەم شەڕە ئامادەبن و لێرەدایە کە دەبێت بە بەرپرسیارییەکی دروست بگەن.

 

هەر بەم هۆیەوە دەبینین کە لە ناوچەکانی دیکەش شەڕ لەگەڵ داعش دەکەن و لە پێناو بەشداریی لەم پەیمانەدایە و چونکە هاوپەیمانن ئامادەیی ئەوتۆیان هەیە و تا کاتێک کە لە لایەنی سیاسی و تەقەمەنییەوە پشتیوانییان لێبکرێت لە توانای خۆیان دەبێت شەڕ و خەبات بکەن و درێژە بە هاوکاریی خۆیان بدەن بەڵام لێرەدا خاڵێک بەرچاوە، داعش یا هەر گرووپکی تیرۆریستی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکاندا دەرکراوە بەرەو کوێی ڕەپێدەندرێت؟ ئایا شەڕ لەگەڵ داعش بەڕاستی کۆتایی هاتووە؟ تەنانەت بە فەرزی ئەم هەلوومەرجەش، باروودۆخی ناوچەکان دوای شەڕی داعش و تیرۆریسم بە چ شێوەیەک دەبێت؟ و لە هەمووی ئەمانە گرینگتر دەبێت بپرسین لە قۆناغی "دوای داعش" ئایا بە باروودۆخ و هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان وەکوو ئەمڕۆ لەسەر پەیمانی خۆیان دەمێننەوە یا ئەوەی کە تەنیا بەشوێن کەڵک وەرگرتنی لە کوردەکانن؟ ئایا سبەی رۆژ دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، کوردەکان تنیا دەمێننەوە؟ شتێک وەکوو شەڕیی یەکەم و دووهەمی جیهان یا ئەزموونی تاڵی شەڕیی یەکەمی خەلیجی فارس؟ بۆ نموونە هەر لەو شەڕەی خەلیجی فارسی یەکەم، ئەمەریکییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان عێراقیان بە جێی هێشت بەڵام بە تەواوی ئەم خاڵانەوە کە ئێستا ئاماژە پێدا، من لە بیرووبۆچوونەکان پێشوو و هەروەها چاوپێکەوتنەکانی رابردووی خۆم زۆر جار ئاماژەم بەم خاڵە کردووە کە باروودۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەک دەڕوات کە بێگومان ئەمەریکییەکان بیر سوورن لەسەر گەڕانەوەی خۆیان.

 

 

 

بە بوونی ئەو خاڵانەی کە ئاماژەتان پێکرد و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئاستە لە ناکۆکی حیزبە کوردییەکانی سووریا، هەرێمی کوردستانی عێراق لە "دانیشتنی تاران"، "کۆبوونەوەی دهۆک"، "کۆبوونەوەی هەولێری 1" و "کۆبوونەوەی هەولێری 2" هەوڵ بۆ ئاشتبوونەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم حیزبانە هەبوو بەڵام لە ئەساسدا بۆچی دوای ئەم کۆبوونەوانە هێشتا ناکۆکی و پێکدادان لەسەر جێی خۆی ماوەتەوە؟

 

ئیزنم بدەن وڵامی پرسیاریی ئێوە لە یەک وشەدا پوخت بکەمەوە، تەنیا هۆی گرینگ و کاریگەر لە شکستهێنانی ئەم دانووستان و کۆبوونەوە ئاشتیانە کە ناوتان لێبرد، تەنیا هۆیەک و ئەویش "دەستی دەرەکی"یە، دەمەوێت تا کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنە ئێوە قەناعەت پێبێنن کە ناوێکی لێنەبەم. داخراو ئاماژەی پێدەکەم و دەڵێم تەنیا "دەستی دەرەکی" و ئەگەر ئەم دەستە دەرەکیانە لە هاندانی ئەم حیزبە کوردیانەی سووریا وازبێنن بەئاسانی و بە زوویی ئاشتی و پێکهێنان بەدەستدێت، هەڵبەت بە ئاماژە بە روانینێک بە مێژووی کورد، هەمیشە بنچینەی ئەم ناکۆکییەکانەی نێوان کوردەکان هەر ئەو کاریگەریی دەستی دەرەکی بیانی بووە.

 

 

 

پەس بەدەستهێنانی دەسەڵات و زیادبوونی رۆڵی حیزبە کوردییەکان لە پێکهێنانی ئەم جۆرە ناکۆکیانە لە تەنیشت ئەم "دەستە دەرەکییانە" کە ناوتان لێبرد، کاریگەر نییە؟

 

بۆچی بەڵام بە جیدی کاریگەریی ئەم هۆیانە، هەر وەکوو گوتم "دەستی دەرەکی" تا رادەیەک کاریگەرە و لە گۆ’ڕەپانی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکاندا رۆڵێکی گیرنگی هەیە کە بە ئاسانی تەواویی کۆبوونەوە ئاشتییەکان بێدەرئەنجام دەهێڵنەوە. من لە یەکێک لەم کۆبوونەوە ئاشتیانەی حیزیە کوردییەکانی سووریا لە تاران ئامادەبووم. لەم دانیشتنە ئاشتییەدا بەڕێز "حەکیم بەشار" و بەڕێز "ساڵح موسلیم" و کۆمەڵێک کەسایەتی دیکە بەشداربوون و ئەزقەزا لەم کۆبوونەوەیەدا بە رێککەوتنیش گەیشتن کە بە درێژەپێدانی و پێوشوێن گرتنی بەردەوامی ئاشتی پێکدێت بەڵام لەناکاو دوای گەڕانەوە، تەواوی دەرئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە هەڵوەشێندرایەوە، ئایا ئەوە شتێک بێجگە لە کاریگەی "دەستی دەرەکی" بوو؟

 

 

 

بەڵام ئایا بە لەبەرچاوگرتن ئەم باروودۆخە، هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو هێزێکی خودموختاریی کوردی ناتوانێت رۆڵێکی گرینگترلە ئاشتبوونەوەی لایەنەکان بگێڕێت؟

 

هەرێمی کوردستانی عێراقیش بە بوونی ئەو تایبەتمەندییەیەی کە ئێوە گوتتان کە هەرێمێکی خودموختارە بەڵام هەلوومەرجێکی یەکسانی لەگەڵ کوردستانی سووریادا هەیە. بە گشتیی کوردستانی عێراق و هەولێر ئەمڕۆکە پێگەیەکی گرینگە بۆ هێزەکانی ئەمەریکا، بۆچی؟ چونکە تەنیا بە مەبەستی نیاز بە هەرێمی کوردستان لە شەڕ دژی داعش. دیسانەوە بە جەختکردنەوە پرسیارەکەی خۆم دووپاتدەکەمەوە، ئایا ئەمەریکا دوای شەڕ لەگەڵ داعش، هەر ئەو پەیوەندییەی خۆی لەگەڵ کوردستانی عێراق دەپارێزێت؟ و ئایا لە گۆڕەپانی ناوخۆی کوردستانی عێراق و دەستە دەرەکییەکانی دیکە بە شوێن دروستکردرنی ناکۆکییەوە نین تا بە مەبەستەکانی خۆیان لە پێناو سێبەری ئەم ناکۆکیانەوە بن؟ من گوتم بهێڵن ئەم "دەستە دەرەکییە" پەردەی لەسەر لانەدەین و زیاتر ئەم مەسەلەیەر شینەکینەوە.

 

 

 

ئێستا دوا شیکردنەوە و لێکدانەوەی بنچینەکان و رێژەی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکانی سووریا بە خاڵێکی هاوبەشی ئەوان دەگەین و ئەویش نەبوونی بە رەسمی ناساندنی دەرئەنجامەکانی دانووستانەکانی ئاشتی سووریا لە "کۆبوونەوەی ئاستانە" و "کۆبوونەوەی ژنێڤ" بە هۆی نەبوونی بەشداریی ئەوان و نەبوونی نوێنەرێک لەو دانووستانانەیە، بە بڕوای ئێوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو باروودۆخە، ئایا کوردەکان لە گۆڕەپانی سیاسی سووریا و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر رۆڵی "مۆرە"یان بۆ رۆڵبینینی یاریکەرە گرنگەکان هەیە و یا خۆیان دەتوانن رۆڵێکی کارایان لە گۆڕەپانی سووریا، شەڕ دژ بە داعش و تیرۆریسم و گرینگتر لەوانە رۆڵێکی گرینگیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت؟ 

 

من کاتێک لە وڵامی پرسیاریی ئێوەدا "دەستی دەرەکی" لە پێکهێنانی ناکۆکییەکانی حیزبە کوردییەکان بە کاریگەر دەزانم بە هەمان رێژەش کاریگەریی هەر ئەو "دەستە دەرەکییە"ش لە زیادنەبوونی رۆلی کوردەکانی سووریا بە کاریگەر دەزانم چونکە بێتوو رۆڵی کوردەکان زیاتر و بەرچاوتر بێت بێگومان بە زەرەری هەر ئەو "دەستە دەرەکییە"یە و ئەم کردەوەیە لە پێناو هەمان سازکردنی ناکۆکییەکانە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی خۆیان، بۆ نموونە هەر لەو کۆبوونەوانەی ئاستانە و ژنێڤ کە گوتتان هەر ئەو دەستە دەرەکییە گرینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەن کە دەرئەنجامەکانی دەستنیشان دەکەن و ئەوانن کە دیارییدەکەن چ کەسێک بە چ رێژەیەک لە مەسەلەکانی سووریادا بەشیان هەبێت، لە لایەکی دیکەشەوە کاتێک ئەم دەستە دەرەکییانە بەشداربوونی کوردەکانی سووریا بە بێدەنگی سیاسیی ئەوان لە کۆبوونەوەکان گرێدەدەن، ئەوە بە چ مانایە؟ ئەوە بەو مانایەیە کە کوردەکان مۆرەیەکن و کەسانی دیکە بە جیاتی ئەوان بڕیاردەدەن و هەموو پەیوندییەکان لەگەڵیاندا لە پشتیوانیی سیاسی تاکوو پڕچەککردنیان تەنیا بۆ شەڕ لەگەڵ تیرۆریستم و داعشە.

 

 

 

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانە ئایا وێناچێت کە دەبێت بەشی چالاکییە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەبوون و بەشداریی حیزب و کەسایەتییە کوردەکان پڕرەنگتر لە رابردووبێت و لە هەر کۆبوونەوە و دانووستانێک نوێنەرێکی حیزبێکی بەشداریی بکات تاکوو هاوکات لەگەڵ خەباتی چەکداریی و شەڕ لەگەڵ داعش، ئاستی کاراکردنی رۆڵی کوردەکانی سووریا لە مۆرەیەکەوە بۆ کاریگەی بەرزبێتەوە؟

 

ئەمڕۆ کوردەکان چ بیانەوێت و چ نەیانهەوێت دیسانەوە رۆڵیان هەر لەم ئاستەدا دەمێنێتەوە. هەر وەککو ئاماژەم پێکرد، ئەکتەران و دەستی دەرەکی ئەم ئیزنە بەوان نادات بەڵام لە پێناو ئەم مەسەلەیە دەبێت بڵێم ئەگەر ئەم دەستە دەرەکییە رۆڵێکی گرینگ بۆ کوردەکانی سووریا لەبەرچاو نەگرێت، بێگومان باروودۆخ و هەلوومەرجی ناوچەکە و خودی سووریاش هەر بەم شێوەیە بەرو پێشەوە دەڕوات و ناوچەکە ئاشتی و ئاسایشی سەقامگیر بە خۆیەوە نابینێت، ئەوە بەو مانایە نییە کە کوردەکان دەبنە هۆی ناسەقامگیری بەڵکوو بەو مانایەیە مادامێک کە پێگەی واقیعی و مافی کوردەکانی سووریا پێیان نەدرێت، رۆڵی ئەوان لە بەئاکامبوونی ئاسایشی سەقامگیر بەوان نەدراوە، لە دەرئەنجامدا گەیشتن بەم ئاواتە وەپاش دەکەوێت و ئەو پاشکەوتنە تا کاتێک درێژەی دەبێت کە ئەم باروودۆخە بەم شێویە بێت. لە وڵامی پرسیاریی شێوەدا دەبێت بڵێم بەشی دیپڵۆماسی و دانووستانی سیاسی بە رێژەیە خەباتی چەکداریی گرینگ و حەیاتییە. بەردەوام حیزب و دەزگاکانی راگەیاندنی کوردیی رۆڵی خۆیان دەگێڕن و بەردەوام ئامادەیی بەشداریی خۆیان لە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەک راگەیاندووە بەڵام کاتێک کە ئەم ئامادەبوون و بەشدارییە بە پێش مەرجەوە گریبدرێت، ئەوە سروشتییە کە بۆ کوردەکان بەربەستی زیاتر دادەندرێت.

 

 

 

زیاتر لەو خاڵانەی کە گوترا، حیزبە کوردییەکانی سووریا بۆ گەیشتن بە رۆڵی ئەکتەرێکی گرینگ لە گۆڕەپانی سووریا و ناوچەکەدا دەبێت چ هەنگاوێک بهاوێژن؟

 

بە بڕوای من، یەکەمین کار کە دەبێت ئەنجامی بدەن چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکی و گەیشتن بە یەکێتییەکی بەردەوام و پایەدارە تاکوو لە سێبەریی ئەو یەکێتییەدا، بەهێزبن و بە بوونی ئەم هێزە، دیسانەوە دەستە دەرەکییەکان توانایی جووڵانەوە، گێڕەشێوێنی و دروست کردنیی ناکۆکییان نابێت و دوای ئەوە کوردەکان بە بەرپرسیاریی دروست و ناسینێکی دەقیق و واقیعی لە باروودۆخی سووریا بگەن تاکوو بتوانن رۆڵی خۆیان لە گۆڕەپانی سووریادا بۆ مۆرەیەکی کاریگەر بگۆڕن. هەر چەندە بەبڕوای کەسانێکی زۆر یەکێک لە گرینگترین و شایە بگوترێت گرینگترین هۆی شەڕ لەگەڵ داعش لە سووریا کوردەکانن بەڵام دیسانەوە دووپاتی دەکەمەوە ئەم ئەم دەستە دەرەکیانە بهێڵن کوردەکانی سووریا ئێستا رۆڵێکی زۆر گرینگ لە ئاستی نێودەوڵەتی دەگێڕن.

 

 

 

بەڵام لێرەدا ناکۆکییەک بوونی هەیە، حیزبە کوردییەکانی سووریا بە هۆی نەبوونی توانای پێویست، هەم لە لایەنی ئابووری و هەمیش لە لایەنی چەک و تەقەمەنییەوە، هێزیی ئەوتۆی نیە و دەبێت لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وەکوو ئەمەریکا و رووسیا توانایی و کرەسەتی پێویست وەدەستبخەن، ئێوە ناکۆکییە چۆن دەبینن؟

 

ناکۆکیی بوونی نییە، ئەگەر یەکێتی پێکبێت، هێزیش بەشوێنیدا پەیدادەبێت و چونکە ئەمڕۆ ئەم یەکێتییە بوونی نییە، هەر حێزبێک کە سەر بە لایەن و دەستێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بێت بە وەرگرتنی ئیمتیاز و ئەنجامدانی کارگەلێک لە مەعامەلەی سیاسی بەشوێن بەرژەوەندیی خۆیەوەیەتی، هەڵبەت لەم ناوەندەدا من تەنیا هێلکەکانی ناکۆکی نێوان حیزبە کوردییەکانی سووریا لە سەوەتەی هاندانی "دەست دەرەکی" دانانێم، بێگومان خودی ئەم حیزبانەش هەڵەیان هەبووە بەڵام ئەگەر بەشوێن رۆڵی واقیعی کوردەکانەوە بین و باوەڕمان بەو ئامانجە هەبێت دەبێت هەر کام لەم حیزبانە لە بەشێک لە بەرژەوەنیی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان چاوپۆشی بکەن، نابێت مەبەست و ئاواتە گەورەکانی خۆیان فیدای بەرژەوەندییەکی چکۆلەی حیزبی بکەن و دەبێت هەر حیزبێک لە پێناو ئەم مەبەستە هەنگاو هەڵێنێت بەڵام سەبارەت بە لێکترازانی واشنگتۆن و مۆسکۆ دەبێت بڵێم لە بەرانبەر یەکتریی وەستانی لەم جۆرە لە سەرەتاوە بوونی هەبووە، لە ئێوە دەپرسم ئەگەر ئەم وێکنەچوون و بەرەنگاربوونەوەی بەرژەوەندییە بوونی نەبوایە ئایا لە سەرەتادا شەڕێک هەڵدەگیرسا؟ سەبارەت بە مۆسکۆ دەبێت بڵێم کە لە سەرەتای ئامادەبوونییەوە زۆر پڕدەسەڵات هاتەپێشێ کە تا ئێستاش ئەم هێزەی خۆی پاراستووە، خاڵێکی بەرچاو لێرەدا ئەوەیە کە بە بوونی ئەم دەسەڵات و زلهێزییەوە بە نیسبەت واشگتۆن، ئەگەر رووسیا نەتوانێت هەلوومەرجەکە کۆنترۆڵ بکات، باروودۆخی ناوچە، کاریگەریی و نفووزی بەسەر کوردستانی سووریادا دەتوانێت بە تەواوەتی بە پێچوانەوە بسووڕێتەوە و ببێتە هۆی نابوودی تەواویی خۆی.

 

 

 

رۆژنامەی وەقایع اتفاقیە، رۆژی یەکشەمە 27ی فەروەردینی 1396، ساڵی دووهەم، خولی نوێی، ژمار 381، لاپەڕەی 5.

 

 

 

 

نازم دەباغ: هیچ کوردێک نیەبەدوای سەربەخۆیی نەبێت

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دۆخی رۆژهەڵاتی ناوراست ئاڵۆز وەسف دەکات و دەڵێت : هەل و مەرجی پێکهاتنی حکومەتی کوردی گونجاو نیە و ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەم بابەتە بخەیەنە باس و هەل و مەرجی بەڕێوەبردنی گشت پرسی بڕەخسێنین. 


 ئەستەمبوڵ/ نەرگس رەزایی/ هەواڵدێری ئاناتۆلی

نازم عومەر دەباغ ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتوووێژێکی تایبەت لەگەڵ هەواڵدێری ئاناتۆلی ، لە بارەی بابەتە باس کراوەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی کوردی وتی : هێچ کوردێک نیە بە دوای سەربەخۆیی نەبێت، بەڵام دەبێ هەل و مەرجی ناوچەش رەچاو بگیرێ کە ئێستا بە جۆرێک نیە کە حکومەتی کوردی پێک بهێنرێ بەڵام ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ئەم بابەتە بخەینە روو و تێکۆشانی خۆمان وەکوو پێشتر درێژە پێ دەدەین و هەل و مەرجی پێویست بۆ بەڕیوەبردنی گشت پرسی بڕەخسێنین.
دەباغ لە درێژەدا لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی : لە هەل و مەرجی ئێستادا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزە و لە بارەی عێراقی دوای داعش دەبێ ئاگادار بین داعشێکی تر درووست نەبێ. سیاسەتوانانی عێراقی دەبێ خۆیان لە بەرژەوەندییەکانی تاکە کەسی و مەزهەبی بپارێزن . 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە بارەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وتی : ئەم بنکەیە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە بووە. هەرێمی کوردستان لە شوێنێکی جوگرافی تایبەتدایە و بە گشتی ئامانج ئەوەیە ئەم هاوکاریانە پەرە پێ بدرێ ، بە تایبەت بۆ شەڕی دژی داعش.
دەباغ لەبارەی هاوکاری ئێران و تورکیا بۆ هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی : دوای پێکهاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئێران یەکەم وڵات بوو قونسوڵخانەی لێ کردەوە و یەکەم وڵات بوو رێگەی بۆ هەناردە کردنی نەوتی هەرێم دا و ئەم هاوکارییە تا ئێستاش بەردەوام بووە.
دەباغ لەبارەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای هێڵی بۆری جەیهان بۆ تورکیا و دوابەدوای وی وڵاتانی تر، وتی : دوای شەڕی کەنداو و گەرم و گوڕ بوونەی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لە سەر هەناردە کردنی نەوت لە رێگای هێلی بۆری جەیهان کرا کە لە روانگەی ئابوریش کاریگەری هەبووە.

 

 

 

نێچیرڤان بارزانی و سیناتۆر بۆب كۆركەر کۆبوونەوە

 

رووداو- هەولێر

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازی ئەمریكی کۆبووەوە و رایگەیاند، جگە لەڕووی سەربازی، پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هیچ پێشكەوتنێكیان بەخۆیانەوە نەبینیوە.

رۆژی دووشەممە 20-2-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەكی وەزیری دیكە لەگەڵ سیناتۆر بۆب كۆركەر، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆب كۆركەر هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەرزنرخاندووە لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ و بە پێویستی زانیوە لە بوارەكانی دیكەشدا ئەو هەماهەنگییە هەبێت و، هەرێمی كوردستان رۆڵی خۆی لە ئاشتیەواییەكی سەرتاسەری عێراقدا هەبێت.

بۆب كۆركەر پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشانداوە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەگشتی و بەتایبەتی ئەمریكای بۆ هەرێمی كوردستان كرد. هەروەها باسی لە قوربانیدانی خەڵك و حكومەت و پێشمەرگەی كوردستان كرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر، كە "بەهۆی قەیرانی داراییەوە قورساییەكی زۆری بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان دروستكردووە".

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەڕووی سەربازییەوە هاوكارییەكی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەڵام لە بوارەكانی دیكەدا هیچ پێشكەوتنێك نییە. هاوکات ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی دەربڕی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ بەغدا بەڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە كردووەتەوە،‌ خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەموو پێكهاتەكانی دیكەی عێراق مافی خۆیانە لە ئاییندەی خۆیان دڵنیابن، بۆ ئەوەش بە پێویستی زانی هاوتەریب لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان، پلانێكی ئاشتەوایی نیشتمانیش دابڕێژرێت كە تاوەکو ئێستا لە بەغدا باسی لەسەر‌ نەكراوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شاندە ئەمریكییەكە خۆڕاگریی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بەرامبەر قەیرانی دارایی بەرزنرخاندووە و ستایشی ئەو هەنگاو و چاكسازییانەیان‌‌‌ كرد، كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكە نراون.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 31/1/2017 به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ساز دا.

ده‌قی دیمانه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا

VOA: به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی با له‌و پرسیاره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م، چاوه‌ڕوانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كورد به‌گشتی چییه‌ له‌ ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا؟

نێچیرڤان بارزانی: بێگومان كورد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاوه‌ڕێی زۆری له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ریكا خه‌باتیان بۆ ده‌كات و هه‌وڵی بۆ ده‌دات، له‌ كوردستاندا هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ كورد له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی دژی تیرۆره‌ و ئه‌مه‌ پێوه‌رێكی زۆر زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی ترامپ كه‌ ئێمه‌ له‌پێشه‌وه‌ین. به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان، كوردستانی ئێمه‌ شوێنێكه‌ ئه‌مڕۆ هه‌موو پێكهاته‌كان به‌ خۆشی و ئازادی و بێ كێشه‌ تیایدا ده‌ژین وه‌ك مه‌سیحی، موسڵمان، ئێزدی، عه‌ره‌ب و توركمان ئه‌مانه‌ هه‌مووی پێوه‌ری زۆر زۆر گرنگن.‌ ئه‌مڕۆ گه‌ر سه‌یری دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ی، ده‌بینی كه‌ كوردستان وه‌كو به‌شێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نها شوێنێكه‌  بۆته‌ هیواو ئومێدی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌‌ ناتوانن له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ بژین و ڕوو له‌ كوردستان ده‌كه‌ن. كورد به‌ هیواوه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئیداره‌ی نوێی ترامپ و هیواداره‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئۆباما هه‌یبووه‌، له‌ ئیداره‌ی ترامپدا زیاتر و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بڕوات.

VOA: سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی داعش و پێشبینی به‌ڕێزتان بۆ دوای داعش چییه‌؟

نێچیرڤان بارزانی: دوای زیاتر له‌ دووساڵ شه‌ڕ و به‌رگریكردن و ئه‌وه‌ی ئیمه‌ كردمان له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ خوێنی هه‌زار و شه‌شسه‌د پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و زیاتر له‌ نۆ هه‌زار بریندار، ده‌توانم بڵێم ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ پێشتر داعش داگیری كردبوون، ئه‌وانه‌مان هه‌مووی دووباره‌ وه‌رگرتۆته‌وه‌. بێگومان ئه‌مه‌ بێی پشتوانی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ده‌كرا و ئه‌م كاره‌ ئاسان نه‌بوو زۆر زه‌حمه‌ت بوو. ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ دوێنێ ئۆپه‌راسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به‌كۆتا هات و ئه‌و سنووره‌ هه‌مووی ئازاد كرا و ئێستا هێزه‌كانی عێراقی له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌ن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌گشتی له‌ ڕووی سه‌ربازیه‌وه‌ ڕاسته‌ به‌ هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نامانه‌وێ زیاتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكوژرێت و نامانه‌وێت قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زیاتربێت، بۆیه‌ پلانه‌كه‌ زۆر به‌ هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پلانه‌كه‌ زیاتر به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكایه‌ و هێزه‌كانی عیراقیش به‌شدارن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ گرنگه‌ بگوترێ و پرسیار بكرێ‌ ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا له‌ عیراقدا هه‌یه‌ كێشه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌؟ ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كی سیاسی یه‌ نه‌ك سه‌ربازی. به‌ بڕوای من به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی داعش ته‌واو نابێت، مومكینه‌ شاره‌كان له‌ده‌ست بدات، مووسڵ له‌ده‌ست بدات، ڕه‌قه‌ و شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام وه‌كو فكر و ڕێكخستنی داعش ده‌مێنێته‌وه‌. داعش له‌م وڵاته‌دا دروستكراوه‌ له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ كه‌ له‌ عیراقدا په‌یڕه‌وكراوه‌، تا ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی دروستبوونی داعش چاره‌سه‌ر نه‌كرێن له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌، من باوه‌ڕناكه‌م پرسی داعش له‌ عیراقدا كۆتایی پێ بێت و تا ئێستاش ئێمه‌ بچووكترین هه‌نگاو له‌ به‌غداوه‌ نابینین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ عیراقدا، چاره‌سه‌ر بكرێن. به‌ڵێ ئێمه‌ دوای داعش مه‌ترسیمان هه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد داعش شاره‌كان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرست له‌ عیراقدا ده‌مێننه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر نییه‌ له‌به‌ر یه‌ك هۆكار كه‌ زۆر گرنگه‌، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فكری داعش له‌ كوردستاندا به‌و شێوه‌یه‌ پاڵپشتی نییه‌، ناڵێم هیچ نییه‌، به‌ڵام ئه‌و پاڵپشتییه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ فكری داعش و توندڕه‌وی له‌ كوردستاندا جێگه‌ی نییه‌ و خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌ نییه‌ پشتگیریی له‌ توندڕه‌وی بكات، بۆیه‌ من نابینم ئه‌وانه‌ مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، مه‌ترسییه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جیرانی ئێمه‌ن و ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌ر بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌واته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، عیراقێكی سه‌قامگیر و بێ كێشه‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی كه‌ كێشه‌ی هه‌بێت و ناسه‌قامگیر بێت چونكه‌ بێگومان گاریگه‌ری بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.

VOA: شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ دواجار بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا به‌شه‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، ئه‌مه‌ چه‌ند كاریگه‌ری و قورسایی خستۆته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟

نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2014 ڕووبه‌ڕووی سێ شۆكی زۆر گه‌وره‌ بووینه‌وه‌، یه‌كه‌میان له‌ مانگی دووه‌وه‌ بڕه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بڕدرا بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ نه‌وتمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ڕاستییه‌كه‌یدا ئێمه‌ له‌ مانگی پێنجه‌وه‌ نه‌وتمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كرد، ئه‌مه‌ شۆكی یه‌كه‌م بوو. دووهه‌مینیان هاتنی زیاتر له‌ ملیۆنێك و هه‌شتسه‌د هه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها شه‌ڕی داعش كه‌ هه‌زار و سه‌د كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆرستی هه‌یه‌، شه‌ڕ كردن و به‌رگریكردن پاره‌ی پێویست بوو و ئیمكانیاتی پێویست بوو. له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌ هه‌مووی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ قه‌ت چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا و‌ هاته‌ بیست دۆلار، ئه‌مانه‌ هه‌مووی بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕاستی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان دوو سێ ساڵی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاندووه‌ و تا ساڵی دووهه‌زار و شازده‌ش كاریگه‌ریی یه‌كجار زۆری هه‌بووه‌. من وه‌كو نمونه‌یه‌ك ده‌یهێنمه‌وه‌، هاتنی ئه‌م ئاوارانه‌ به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌كلیفی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ملیارێك و چوارسه‌د ملیۆن دۆلاره‌، به‌داخه‌وه‌ وه‌ك پێویست هه‌رێمی كوردستان هیچ هاوكارییه‌كی نه‌ له‌ به‌غدا و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، ئه‌مه‌ ته‌كلیفێكی زۆره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم كه‌ ئێمه‌ توانیومانه‌ قه‌یرانه‌كه‌ ڕاگرین، پێشكه‌وتنمان نه‌بووه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌،‌ به‌ڵام توانیومانه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ڕایبگرین بێگومان ئه‌مه‌ش به‌ تێگه‌یشتنی دروستی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و پشتیوانی و هاوكاری و تێگه‌یشتنی مووچه‌خۆران و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوایه‌، مومكین نه‌بوو ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بێت. ئێمه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و باشتر بڕوات.

VOA: سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێوه‌ پێشتر سه‌ردانی به‌غداتان كرد له‌گه‌ڵ وه‌فدێكدا، ئایا‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن؟ ئایا ڕێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌به‌ستم ڕێككه‌وتنێكی نوێ ده‌كرێت؟

نێچیرڤان بارزانی: زۆر به‌ ڕاشكاوی بڵێم، تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش داواكاری هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه. ئێمه‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بووین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ به‌غدا هه‌یه‌ جا چ له‌ پرسی نه‌وته‌ یان كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌، ئه‌وه‌ له‌ به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستاندایه‌. تا ئێستا ئێمه‌ كاری باشمان به‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌، به‌رگرییكردن دژی داعش نمونه‌یه‌كی زۆر باشی ئه‌و هاوكاریه‌ یه‌ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه‌، پێشبینی بكه‌ن دوای 25 ساڵ ئێمه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ڕێگه‌مان دا سوپای عیراق بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ كارێكی ئاسان نه‌بوو و بڕیارێكی زۆر قورس بوو، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌مان دا چونكه‌ دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌بوو و ده‌بوایه‌ پێكه‌وه‌ شه‌ڕی ئه‌و دوژمنه‌ بكه‌ین و زۆریش سه‌ركه‌وتوو بووین، ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم سه‌دا سه‌د، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم سه‌دا په‌نجای ئه‌و زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ دامانه‌ سوپای عیراق، ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و سوپای عیراقدا هه‌بوو له‌ڕووی دانی زانیاری كه‌ ڕۆژانه‌ پێمان ده‌دان، یه‌كجار زۆر هاوكاریی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سوپای عیراق له‌ مووسڵ ده‌یكات. كه‌واته‌ من ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كێشانه‌ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟ ده‌بێت زه‌مینه‌یه‌ك ئاماده‌ بكرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا براوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بین، نه‌ك لایه‌نێك وا بیر بكاته‌وه‌ چونكه‌ مه‌ركه‌زه‌ و حكوومه‌ته‌ و ده‌بێ ئه‌و برا گه‌وره‌بێت و لایه‌نی دیكه‌ برای بچووك بێت، ئیمه‌ وا مامه‌ڵه‌ ناكه‌ین، ده‌بێت ئێمه‌ ڕێككه‌وتنێك بكه‌ین كه‌ هه‌م به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی تێدابێت و هه‌م به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غداشی تێدابێت. ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قه‌یرانێكی زۆر سه‌ختی دارایی داین، به‌غدا هیچ هه‌نگاوێكی نییه‌ بۆئه‌وه‌ی بێت یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات، من له‌ قسه‌كانی خۆم له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش گوتوومه‌ ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ ئێستا ئێمه‌ ده‌یفرۆشین ئه‌گه‌ر ئێمه‌ قه‌ناعه‌تمان وابێت یه‌ك دۆلاریش زیاتر له‌وه‌ی كه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت به‌غدا بیداته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆر به‌ باشتر ده‌زانین له‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌.

VOA: به‌ڕێزت ئاماژه‌ت به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئایا هیچ هه‌نگاوێكتان ناوه‌؟ ئایا حكوومه‌تی عێراقی وه‌ڵامی بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێوه‌ چییه‌؟

نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ ده‌ستوورێكمان هه‌یه‌، با ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆمان بكه‌ین 12 ساڵه‌ ئێمه‌ ده‌ستوورێكی عیراقیمان هه‌یه‌ و هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ چی بووه‌؟ هیچیان نه‌كردووه‌. هه‌رێمی كوردستان ته‌جروبه‌یه‌كی زۆر ناخۆشی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، ته‌جروبه‌ی ناخۆشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌غدا تا ئێستاش خۆی به‌ مه‌ركه‌ز ده‌زانێت و هێشتا له‌وه‌ تێنه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ سیسته‌می عیراق گۆڕاوه‌ و سیسته‌می عیراق مه‌ركه‌زی نییه‌، زۆر جار خه‌ڵك ده‌ڵێن حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی، هیچ حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی نییه‌، به‌ڵكو حكوومه‌تی فیدراله‌، سیسته‌می عیراق دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عیراق، سیسته‌مێكی فیدرالی یه‌، شێوه‌ی بیكردنه‌وه‌ی به‌غدا شێوه‌یه‌كی هه‌تا بڵێی مه‌ركه‌زی یه‌، ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ چ له ‌ڕووی ئیداره‌دانی نه‌وت، چ له‌ ڕووی دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت، هیچیان له‌ به‌غدا جێبه‌جێ ناكرێن، به‌غدا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟ وه‌كو هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات، چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كی عیراق ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئاوه‌هاش مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات و ئه‌مه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان قبووڵ ناكرێت. ئێمه‌ له‌ ساڵی 2003 و پێش 2003 ڕاسته‌ بارودۆخی ئابووری ئێمه‌ باش نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆمان گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌ به‌غدا و به‌زۆر نه‌بووه‌، به‌ ئێمه‌یان گوتووه‌ عیراقێكی نوێیه‌، عیراقێكی دیموكراته‌، عیراقێكی فیدراله‌ و له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپانه‌ ئێمه‌ بڕیارمان دا كه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ به‌غدا. ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێزان به‌تایبه‌تی هه‌ردوو به‌ڕێز سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی كردیان له‌وه‌ی كه‌ عیراق به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌ و بارودۆخی عیراق باش بێت، هه‌ر ئه‌وه‌ندیان پێده‌كرا و ئه‌وه‌ی له‌توانایاندابوو كردیان بۆ ئه‌و پرسه‌، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانی عیراق نایێنه‌ پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. باسی میزانییه‌ یه‌كێك له‌ شته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانه‌، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ بێت، ئێمه‌ هه‌ر كه‌مینه‌ین، هه‌موو كورسییه‌كانی كورد له‌ به‌غدا 65 كورسی یه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ یه‌كجار زۆرترن، به‌ڵام بڕیاری دوستكردنه‌وه‌ی عیراق دوای ساڵی 2003 له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق بوو نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كێ زۆره‌ و كێ كه‌مه‌.

VOA: ئێستا گه‌ر ئێوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ساڵی 2003 ئایا هه‌مان بڕیار ئه‌ده‌ن كه‌ به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێدا، بڕیارێكی خۆویستانه‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ عیراقدا بمێننه‌وه‌؟

نێچیرڤان بارزانی: نه‌ ئێمه‌ په‌شیمان نین، چونكه‌ تۆ حوكم له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌ده‌یت، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ سه‌دام له‌سه‌ر حوكم لادرا بۆ كورد ڕۆژێكی میژوویی بوو و ئێمه‌ په‌شیمان نین له‌وه‌. به‌ ته‌ئكید ئه‌گه‌ر به‌گه‌ڕێینه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ هه‌مان بڕیار ده‌ده‌ین، ئێمه‌ نیگه‌رانین له‌وه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بوون به‌تایبه‌تی شیعه‌كان كه‌ پێكه‌وه‌ خه‌باتمان كردووه‌ و پێكه‌وه‌ بووین، به‌داخه‌وه‌ دوای 2003 كه‌ ئێمه‌ پێشتر پێكه‌وه‌ خه‌باتمان ده‌كرد بۆ ڕۆژێكی خۆشتر بۆ عیراق، ئه‌وان پشتیان له‌و به‌ڵینانه‌ كرد كه‌ به‌ كوردیان دابوو، ئه‌وان به‌ڵێنه‌كانی خۆیان به‌جێ نه‌گه‌یاند به‌ نیسبه‌ت كورد، ئه‌مڕۆ دوای 12 ساڵ كورد ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆی ده‌كات، ئایا له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق، كورد له‌ كوێیه‌؟ دوای 12 ساڵ پرسیار له‌وه‌ ده‌كات، ئایا هیچ گارانتییه‌ك بۆ ئاینده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌یه‌؟ پرسیار له‌وه‌ ده‌كات ئایا به‌غدا چی كرد بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140؟ فكری به‌غدا و مه‌ناتڵێتی ئه‌وان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ هێزه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بكه‌ن، فكریان وابووه‌ كه‌ی به‌هێز بوون ئه‌و كاته‌ بێن قسه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی بكه‌ن، كه‌واته‌ ئه‌و فكره‌ مه‌ركه‌زییه‌ له‌ عێراق هه‌ر وه‌ك خۆ ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌و فكره‌ مه‌ركه‌زییه‌تهی‌ كه‌ عیراق به‌ڕێوه‌ ده‌بات، به‌ بڕوای من هۆكاری گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

VOA: باست له‌وه‌ كرد كه‌ نه‌ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراقییه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولیر و به‌غدایه‌، ئایا بوونی ئاواره‌كان وه‌ك هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حكوومه‌تی عێراقی یارمه‌تیی ئاواره‌كانی خۆی نادات كه‌ له‌ئێستادا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌ كه‌مپدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها یارمه‌تینه‌دانی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ ڕووی نه‌دانی چه‌كه‌وه‌، چه‌ندێك كێشه‌و و گرفتن له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا؟

نێچیرڤان بارزانی: تا ئێستا وه‌كو پێویست به‌غدا یارمه‌تی ئاواره‌كانی نه‌داوه‌، من ڕاشكاوانه‌ بڵێم هه‌تا ئێستا ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ ده‌بوایه‌ عیراق بۆ ئاواره‌كان بیكات، تا ئێستا نه‌یكردووه‌، مامه‌ڵه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ئاواره‌كان وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی كۆمه‌ك به‌خشه‌، به‌و شێوه‌یه‌ یه‌، واته‌ تاكو ئێستا وه‌كو پێویست به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵناگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌م ئاوارانه‌ بێت.

VOA: ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌؟

نێچیرڤان بارزانی: سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌، عیراق تاوه‌كو ئێستا وه‌ك پێویست هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه‌، نه‌ك وه‌كو پێویست نه‌یكردووه‌، به‌ڵكو هه‌ر نه‌یكردووه‌ و ئێمه‌ شتێك نابینین كه‌ بڵێین یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی داوه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌ك سه‌نگه‌رین و پێكه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین و دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه‌‌ عیراق بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات با من وه‌ك نموونه‌یه‌ك بیهێنمه‌وه‌، حه‌شدی شه‌عبی كرد به‌ یاسا، ئێمه‌ ڕێزمان هه‌یه‌ بۆ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌ به‌رگریكردن له‌ عێراق له‌ دژی داعش ڕۆڵی خۆیان بینی، حه‌شدی شه‌عبییان كرد به‌ یاسا و هه‌موو پێداویستییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ نین قبووڵی بكه‌ن ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی مه‌نزومه‌ی به‌رگریی عیراقدا جێگه‌ی هه‌یه‌، حازرنین ئه‌وه‌ بكه‌ن، بۆ حه‌شدی شه‌عبی كه‌ هی خۆیانه‌ و ئه‌وان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، هه‌موو كارئاسانییه‌ك ده‌كه‌ن، باشه‌ با ئه‌م پرسیاره‌ بكه‌ین، ئێمه‌ چۆن خۆمان به‌ هاووڵاتیی ئه‌م وڵاته‌ بزانین؟ ئێمه‌ به‌ چ هاندانێك كار بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی ئه‌م ولاته‌ بكه‌ین؟ هێزه‌كانی ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ و كورد ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ له‌خۆی ده‌كات. بۆ، بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م شتانه‌ هه‌مووی ده‌كرێت و بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ هیچ ناكرێت؟

VOA: له‌ كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌شێك له‌ خه‌ڵكی یان ئه‌وه‌ی كه‌ پێی ده‌گوترێت شه‌قام، باسیان له‌وه‌ ده‌كرد یا ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌ ده‌گرت كه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆچی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌خاته‌ شه‌ڕێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن خاكی كوردان نییه‌؟

نێچیرڤان بارزانی: ئێمه‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ ناكه‌ین، ئێمه‌ به‌رگری ده‌كه‌ین، داعش شه‌ڕی ئێمه‌ی كردووه‌، ئێمه‌ شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نه‌كردووه‌ و ئه‌وان یه‌خه‌ی ئێمه‌یان گرتووه‌، كه‌ یه‌خه‌ی ئێمه‌یان گرتووه‌ ئێمه‌ ناچاربووین، ئێمه‌  ئه‌م به‌رگرییه‌ بۆ خۆمان ده‌كه‌ین و شه‌ڕ ناكه‌ین، ئێمه‌ ئه‌م به‌رگرییه‌ بۆ كوردستان ده‌یكه‌ین، بۆ هاووڵاتیانی كوردستان ده‌یكه‌ین و ئه‌و شوێنانه‌شی كه‌ ئێستا ئێمه‌ ئازادمان كردوون، هه‌مووی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌شی گه‌لێك زۆره‌، ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه‌ له‌ شه‌ڕی داعشدا ئازاد كراون، من ده‌توانم بڵێم ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ ڕزگارمان كردوون له‌ ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

VOA: پێشبینی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌مساڵ چییه‌؟ پێتان وایه‌ قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا؟ هیچ موژده‌یه‌كی خۆشتان پێیه‌ بۆ هاووڵاتیان؟

نێچیرڤان بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، من ناتوانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ ئێستا ده‌توانین شتێكی گه‌وره‌ بكه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵ و كۆششی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بارودۆخی داراییمان باش بوو، یه‌كه‌م شت بارودۆخی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. گه‌ر پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌ بڕوای من ئایا پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین بارودۆخمان باشتر ببێت؟ به‌ڵێ ئێمه‌ پێشبینیی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بارودۆخی ئێمه‌ له‌م ڕووه‌وه‌ باشتر ببێت.

VOA: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق سوپاست ده‌كه‌ین بۆ پێدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ و ئه‌م دیداره‌.

نێچیرڤان بارزانی: سوپاس و به‌خێربێن سه‌رچاو.

 

http://cabinet.gov.krd/a/d.aspx?s=040000&l=13&a=55331

 

 

 

 

 

نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وتووێژ له‌گه‌ڵ "ایلنا

ره‌هه‌ند و کاریگه‌رییه‌کانی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی/ داهاتووی ناروونی موسڵ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنگتۆن و روسیا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوب سه‌ربازی


له مانگه‌کانی رابردووه‌وه ناوی پێشمه‌رگه‌کانی کورد و هه‌روه‌ها هه‌رێمی کوردستانی عێراق له راگه‌یادنه‌ ناوخۆیی و جیهانییه‌کاندا زیاتر له هه‌میشه ده‌بیسترێت و ده‌بیندرێت. له‌وانه‌یه بڵێین لوتکه‌ی ئه‌م بابه‌ته دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ بوو به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر رووداوه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م ناوچه که به‌شێکه له عێراق، راگه‌یاندنه‌کانی پڕکردبووه‌وه.

دوای ئه‌وه که ژماره‌ی سه‌ردانه‌کانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ عێراق رووی له زیادبوون کرد و باسی پلاندانان و ده‌ستپێکردنی " ئۆپراسیۆنی پاک‌کردنه‌وه‌ی موسڵ"  گه‌یشته به‌رزترین ئاستی خۆی، وێنه و وته‌کانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دیسان راگه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پڕکرده‌وه. لێره‌دا بوو که گریمانه‌ی به‌شداری پێشمه‌رگه له شه‌ڕی موسڵ ده‌ستی پێکرد؛ دیداری بارزانی و عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، راڤه‌ی دروست و هه‌ڵه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام ده‌قی رێککه‌وتنی نێوانیان و ورده‌کارییه‌کانی، به شێوه‌یه‌کی دروست و رێکوپێک باس نه‌کرا.

ته‌نانه‌ت پێشنیاری بارزانی بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له ده‌سه‌ڵات دوای ١٢ ساڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، له نێو هه‌واڵه‌کانی سوریا و حه‌ڵه‌ب، ئۆپراسیۆنی موسڵ و رووداوه‌کانی یه‌مه‌ن، له‌بیرکرا. له‌م رووه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی رووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانمان کرد له ئێران و له‌م وتووێژه‌دا باسی رووداوه‌ جیاوازه‌کان له‌وانه داخستنی په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌ستوورێکی کارامه و رێکوپێک و کێشه‌ی نێوان حزبه سیاسییه‌کانمان کرد. ده‌باغ داهاتووی موسڵ دوای داعش به گرنگ وه‌سف ده‌کات و په‌یوه‌ندی ئه‌مریکا و هه‌رێم به پێی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش لێکده‌داته‌وه..

له‌م مانگانه‌ی رابردوودا به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ و ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌کانی کورد له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا، بینیمان که مه‌سعود بارزانی به فه‌رمی رایگه‌یاند که ئاماده‌یه له پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بکشێته‌وه. ئایا ئه‌وه‌ی که بارزانی دوای ١٢ ساڵ به چ ئاکامێک گه‌یشتووه که به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه ده‌سه‌ڵات به‌جێ بێڵیت، روون نییه. به‌ڕای ئه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چییه؟

به‌داخه‌وه هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ساڵانی رابردوودا رووبه‌رووی قه‌یرانێکی سیاسی، ئابووری و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه. له راستیشدا به هۆی بارودۆخی جوگرافی هه‌رێمه‌وه که له عێراقدایه، قه‌یرانه‌کانی عێراق، هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه. له‌م رووه‌وه گرنگترین قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، "قه‌یرانی سیاسی"یه که له درێژه‌ی ئه‌مه‌دا ده‌بێت "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش"یش له‌به‌رچاو بگیردرێت. چونکه به پشتیوانی پێشمه‌رگه‌کانی کورد نزیکه‌ی ٨٠ بۆ ٩٠% له‌و ناوچانه‌ی که تایبه‌ت به کورده‌کان بوو، رزگار کران و ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بوو بۆ ئێمه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌موو ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه له بواری سه‌ربازیدا بووه، به‌ڵام له بواری سیاسیدا به ڕای من ئاڵوگۆڕێکی تایبه‌ت رووی نه‌داوه و له‌م رووه‌وه ناتوانین دڵخۆش بین به ئێستا و داهاتوویه‌کی رووناک. ئه‌گه‌ر کورده‌کان نه‌توانن له‌ناو ماڵی خۆیان هاوکار و هاودڵ بن، بێ‌شک تووشی کێشه ده‌بن. بڕێک که‌س پێیان وایه که هاودڵی کورده‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش ده‌توانێت ببێته مایه‌ی یه‌کگرتوویی سیاسی، به‌ڵام به‌ڕای من شه‌ڕی دژ به داعش به‌م زووانه کۆتایی نایه‌ت. له‌وانه‌یه‌ له‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا ره‌وتێکی نوێ بێته ئاراوه، به‌ڵام تا کاتێک سه‌رچاوه‌کانی پشتیوانی و هۆکاره‌کانی دروستبوونی داعش له‌ناونه‌به‌ین، بێ‌شک ئه‌وان درێژه به کاری خۆیان ده‌ده‌ن.

له‌م رووه‌وه بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌بێت هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر بۆ دروستکردنی یه‌کگرتویی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی ناوماڵی کورد له هه‌رێم و ته‌نانه‌ت عێراقیش هه‌ڵگرێت. بۆیه بینیمان که بارزانی له په‌یامێکدا رایگه‌یاند که ئاماده‌یه له چوارچێوه‌یه‌کی دیاریکراودا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، گۆڕینی سه‌رۆکی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان هاوکاری بکات و ده‌سه‌ڵات راده‌ست بکات. بارزانی ته‌‌نانه‌ت وتبووی که ئه‌گه‌ر حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم ئه‌ویان قبووڵ نییه، پێشنیاره‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ به‌رده‌ست و هه‌ر رێککه‌وتنێک بکه‌ن، ئه‌و پابه‌ندی ده‌بێت.

به شێوه‌یه‌کی روون، کام حزب و لایه‌نی سیاسی دژی بارزانین؟

هیچ حزب و لایه‌نێک دژی بارزانی نییه، به‌ڵکوو کێشه له‌سه‌ر ده‌ستوور و سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستانه. ئێمه له په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ندین حزبی جیاوازمان هه‌یه، وه‌کو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق که مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، ئه‌ڵبه‌ت له‌ناو په‌رله‌مانی کوردستان ١٢ بۆ ١٣ حزبی جیاواز هه‌ن. که‌واته بارزانی وتویه‌تی هه‌رکه‌سێک ئاماده‌بێت ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت و له لایه‌ن زۆرینه‌ی حزبه‌کانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت، له زووترین کاتدا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت. به‌ڵام له ئێستادا قسه‌کانی ئه‌و به مانای ده‌ست له کارکێشانه‌وه نییه، به‌ڵكوو ته‌نها ئاماده‌بوونییه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به پێی چوارچێوه‌ی پلانێکی تایبه‌ت.

زیاترین کێشه‌کانی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر چ بابه‌تێکه؟

یه‌کێک له باسه‌کان پێداچوونه‌وه به ده‌ستوور وچۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم پێشتر به ده‌نگی راسته‌وخۆی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی حزبه‌کان رایانگه‌یاندووه که ده‌بێت په‌رله‌مان هه‌ڵیبژێرێت. له‌م رووه‌وه پێویستمان به گۆڕینی ده‌ستوور هه‌یه. چونکه به هۆی کێشه‌ی نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم، په‌رله‌مانی داخراو کێشه‌کان په‌ره‌ی سه‌ند. له‌م رووه‌وه بارزانی له ئێستادا به‌دوای ده‌ستووری نوێ و کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌یه تاوه‌کوو ئه‌گه‌ر له داهاتوودا کێشه‌یه‌ک له نێوان ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هاته ئاراوه، ئه‌م ده‌ستووره بتوانێت چاره‌سه‌ری بکات. له هه‌فته‌ی رابردوودا دانوستان له نێوان بارزانی (پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق) و یه‌کێتی نێستمانیی کوردستان، گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی له سلێمانی کرا که چاوه‌ڕوانی ئاکامه‌که‌ی ئه‌که‌ین.

که‌سانێک گریمانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی "جه‌لال تاڵه‌بانی" بۆ سیاسه‌ت له پێگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیان باس کردووه، پێگه‌ی تاڵه‌بانی له سیاسه‌‌تی هه‌رێمدا چییه؟ ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه ببنه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان؟

ده‌بێت به روونی بڵێم که که‌سایه‌تی تاڵه‌بانی ناکرێت له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه هه‌ڵسه‌نگێندرێت. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که تووشی جه‌ڵده‌ی مێشک بوون و نه‌خۆش که‌وتن، به‌داخه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی کورده‌کانی عێراق تووشی کێشه بوو. کاتێک تاڵه‌بانی له به‌غدا بوو، هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌کو سیاسه‌تمه‌دارێکی گه‌وره‌و کاریگه‌ر له ئاست خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانناسی و له‌م رووه‌وه ده‌یتوانی که قه‌یرانه‌کانی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات. که‌واته یه‌کێک له هۆکاره‌کانی قه‌یران له هه‌رێمی کوردستان، نه‌بوونی تاڵه‌بانییه له ساحه‌ی سیاسیدا. به شیوه‌یه‌ک که کێشه‌ی جێگره‌وه‌ی بارزانی ده‌یتوانی به بوونی تاڵه‌بانی تاڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر بکرێت. چونکه هیچ که‌سایه‌تییه‌کمان وه‌کو تاڵه‌بانی له هه‌رێم نییه. به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته نابێت ببێته هۆی ئه‌وه که سیاسییه‌کانی کورد نه‌یه‌نه ناو کایه‌ی سیاسییه‌وه و چۆڵایی له داهاتوودا دروست ببێت. هه‌روه‌ها که ئێستا ئه‌مه روویداوه‌و که‌سێک بۆ جێگره‌وه‌ی بارزانی باس ناکرێت.

له بارودۆخی ئێستا که‌س ئه‌و توانایه له خۆیدا نابینێت که بێته ناوبواری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت که ئایا هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت به پێی سیاسی و دیپلۆماتیک به‌ڕێوه ببرێت یان ده‌بێت به سوودبینین له هێزی سه‌ربازی به‌ره‌و پێش بڕوات؟ له‌م رووه‌وه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت بۆ ئه‌گه‌ری نه‌مانی بارزانی رێگاچاره‌یه‌کی تایبه‌ت بدۆزرێته‌وه. رابه‌رانی سیاسی هه‌رێمی پێشوازییان له پێشنیاره‌که‌ی بارزانی کردووه که ده‌بێت به "کرانه‌وه‌یه‌کی نوێ له چاکسازی هه‌رێمی کوردستان" ناوببرێت.

به روونی و دیاریکراو، که‌سێکی گونجاو بۆ جێگره‌وه‌ی بارزانی له هه‌رێم دانراوه؟

له ئێستادا بابه‌تی جێگره‌وه‌ی بارزانی له هه‌رێمی کوردستان گرنگ نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرنگه بوونی ده‌ستوور و یاسای نوسراو و چوارچێوه‌ی رێکوپێکی سیاسییه له هه‌رێم. له‌م رووه‌وه ده‌بێت وه‌کو هه‌نگاوی یه‌که‌م یاسایه‌کی دیاریکراو بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چوارچێوه‌یه‌ک بۆ چاودێریکردن له هه‌رێم دروست بێت. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت که‌سی دوای بارزانی، تووشی کێشه ده‌بێت. له ئێستادا هێزی سه‌ربازی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ست پارتی دیموکرات و دواتر له ده‌ست یه‌کێتی نیشتمنایی‌دایه. لێره‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێک له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه ببێته سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ده‌بێت بزانین ئایا ده‌توانێت فه‌رمان بۆ پێشمه‌رگه ده‌رکات یان نا؟ چونکه دابینکردنی ئه‌من و ئاسایش له هه‌رێم، له‌ده‌ست ئه‌م دوو حزبه‌دایه.

 

واتا هیچ که‌سێک بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بوونی نییه؟

ناتوانم بڵێم بوونی نییه و له روویه‌کی دیکه‌شه‌وه ناتوانم ناو بهێنم. چونکه هێشتا هیچ ئه‌ڵترناتیڤ و جێگره‌وه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم باس نه‌کراوه و له روویه‌کی دیکه‌شه‌وه لایه‌نی سیاسیش له‌به‌رچاو ده‌گیردرێت.پرسیارێکیش که بڕێک لایه‌ن ده‌پرسن ئه‌وه‌یه که ئایا بارزانی ده‌توانێت دیسان ببێته‌وه به سه‌رۆکی هه‌رێم؟ لێره‌شدا بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دیسان نه‌بوونی یاسایه‌کی ورد و روون دێته ئاراوه. چونکه ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێک ببێت زۆربه‌ی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت بارزانی دیسان خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه، ده‌بێت به پێی ده‌قی ده‌ستوور بڕیاری دابێت و هه‌روه‌ا خه‌ڵکیش ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی دروست و بێ سه‌رلێشێواوی بڕیار بۆ هه‌رێم بده‌ن. به‌ڵام هێشتا ئه‌م باسه له ئارادایه که ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت یان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه؟

 

به‌م پێیه، هیچ هه‌نگاوێک بۆ گۆڕینی ده‌ستوور هه‌ڵگیراوه؟

چه‌ند پێشنیارێک دراوه‌و کۆمیسیۆنیش به‌ڕێوه‌ چووه به‌ڵام دوای داخستنی په‌رله‌مان و لابردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان که خه‌ریکه ده‌بێته دوو ساڵ، ئه‌م بابه‌ته پشتگوێ خراوه‌و که‌یسه‌که‌ی راگیراوه و کێشه‌کان به‌رده‌وامن. له بواری دووه‌مدا بابه‌تی قه‌یرانی دانانی سیاسه‌ته‌کان هه‌رێمه. به شێوه‌یه‌ک که ئێستا نازانین که پلان و سیاسه‌تی گشتیی هه‌رێم کێ دایده‌نێت. ئایا خودی سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌م هێڵه سیاسییه داده‌نێت یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت بێته ناوبابه‌ته‌که‌وه؟ له‌م رووه‌شه‌وه دیسان ده‌گه‌ینه نه‌بوونی رۆشنگه‌ری سیاسی و به‌ڕای من دوای کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی موسڵ، بارودۆخێکی نوێ دێته ئاراوه و پێویسته به تێڕوانێنێکی قووڵ، ستراتیژی دوای ئازادکردنی موسڵ دابنێین..

هۆکاری سه‌ره‌که‌ی ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه له ئۆپراسیۆنی موسڵ چی بووه؟ به شێوه‌یه‌ک که دیداری نێوان مه‌سعود بارزانی و العبادی له به‌غدا پێش ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ باس و خواسێکی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌ڵبه‌ت هه‌واڵی باوه‌ڕپێکراو له‌سه‌ر ده‌قی رێککه‌وتن‌نامه‌که‌یان بڵاونه‌کرایه‌وه‌و له ئاست چه‌ند دێڕێک باسکرا. وه‌کو که‌سێکی ئاگادار له ره‌وتی سیاسی هه‌رێم، هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شداری پێشمه‌رگه له هێڵی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی ئۆپراسیۆنی موسڵ، چی بووه؟

هۆکاری سه‌ره‌کی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی داعش له عێراق. له‌وانه‌یه راڤه‌ی ئێمه بۆ داعش له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق یه‌ک نه‌بێت، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان، داعش به دوژمنێکی زۆر مه‌ترسیدار ده‌زانێت که هیچ حزب و گروپ و ئایینێک ناپارێزێت. له‌م رووه‌وه هه‌‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، تورکیا و زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که جیاوازه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانه‌وێت داعش له عێراق ریشه‌کێش که‌ن، به دڵنیاییه‌وه، کورده‌کان دژی داعش ده‌وه‌ستنه‌وه‌و شه‌ڕ دژی داعش به پێویست ده‌زانین. ده‌بێت بزانین کاتێک داعش چووه ناو موسڵ، به‌ڕێوه‌بردنی خراپ له عێراق بووه هۆی ئه‌وه که ئه‌وان موسڵ داگیر بکه‌ن و کاره‌سات رووبدات. به شێوه‌یه‌ک که له هێرشی داعش بۆ ناوچه‌ی سه‌ربازی ئێسپایکر نزیکه‌ی ١٧٠٠ که‌س کوژران و ده‌وترێت تائێستا نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت لاشه‌کانیان بدۆزنه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بڵێم که به‌رژه‌وه‌ندی بڕێ وڵاتی ناوچه‌که له‌م نێوانه‌دا کاریگه‌ر بوو و ته‌نانه‌ت جۆرێک له له هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یشی تێدا بووه. له‌و کاته‌دا به‌شێک له هه‌رێمی کوردستان که‌وته ده‌ست داعش، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه به یارمه‌تی ئێران و چه‌ند وڵاتێکی هاوپه‌یمان، توانیمان تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وین به‌سه‌ر داعشدا و ئه‌وان له سنووره‌کانمان دوورکه‌ینه‌وه.

بارودۆخی و شوێنی موسڵ وه‌کو یه‌کێک له شاره گه‌وره‌کانی عێراق بۆ داعش گرنگه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م شاره نزیکه‌ی ٧٠ کیلۆمه‌تر له هه‌رێمی کوردستانه‌وه دووره. بۆیه مانه‌وه‌ی داعش له موسڵ به‌رامبه‌ره به ئه‌گه‌ری گواستنه‌‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسم بۆ هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت هه‌ولێر. کاتێک باسی به‌شداری پێشمه‌رگه له موسڵ کرا رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و عێراق کرا که به پێی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور بڕیاردرا ئه‌و ناوچه کوردییانه‌ی له ده‌ست داعش‌دایه، پێشمرگه‌کانی کورد بۆ ئازاکردنه‌وه‌یان یارمه‌تی به سوپایت عێراق بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ئیجازه دراوه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنانه، له‌وێ بمێننه‌وه. بۆیه ده‌بێت بزانین که دوای ئازادکردنی موسڵ چ رووداوێک له بواری سیاسیدا رووده‌دات؟ به شێوه‌یه‌ک که پێش هاتنی داعش بۆ موسڵ، کورده‌کان له ئیداره‌ی پارێزگا، شار‌ه‌وانی و ته‌نانه‌ت دابینکردنی ئاسایشی شاره‌که‌دا به‌شدار بوون.

دوای ئازادکردنی به‌عشیقه، بارزانی به فه‌رمی رایگه‌یاند که ئێمه هێشتا رێککه‌وتنی سیاسیمان له‌سه‌ر موسڵ نه‌کردووه و ئه‌مه ته‌نها رێککه‌وتنێکی سه‌ربازییه. لێره ده‌بێت بزانین که له ده‌ستووری عێراقدا ئاماژه به ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کورد کراوه، که واتا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که بۆچی ئه‌و ناوچانه‌ی که سوپای عێراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌ست داعش، ده‌بێت له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئازاد بکرێن؟ ته‌نانه‌ت ئه‌مه یه‌که‌مجاره له مێژوودا که سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ دژایه‌تیکردنی دوژمنێکی هاوبه‌ش، هاوکاری ده‌که‌ن و ئێستاش ده‌بینین که پێشمه‌رگه وه‌کو هێزێکی به‌هێزی عێراق دێته ئه‌ژمار. له‌م رووه‌وه چاوه‌ڕوانین که دوای ئازادکردنی موسڵ، رۆڵی کورده‌کان دیاری بکرێت، چونکه زۆرینه‌ی دانیشتووانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، کوردن. به شێوه‌یه‌ک که سه‌رده‌مێک موسڵ به ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌ناسرا که هه‌ولێر و که‌رکووک و ته‌نانه‌ێ سلێمانیش به‌شێک له‌و ویلایه‌ته بووه و دواتر دابه‌ش بووه‌و جیابوونه‌ته‌وه.

دوای ئازادکردنی موسڵ، ئه‌گه‌ری روودانی چ سیناریۆگه‌لێک له ئارادایه؟

له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتیدا ده‌توانین بڵێین که ئه‌گه‌ری دوو سیناریۆ له ئارادایه. یه‌که‌م ئه‌وه که کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌که به‌م شێوه‌ی ئیستا بمێنێته‌وه که یه‌کێک له کێشه‌کان بابه‌تی کورده که به پێی دوو رێگای سه‌ربازی و سیاسی ئیمکانی چاره‌سه‌رکردنی هه‌یه. به‌ڵام له‌وانه‌یه دوای ئۆپراسیۆنی موسڵ بیرۆکه‌ی به‌عس له عێراق ببێته هۆی ئه‌وه تا هێرشی‌تر دژی کورد بکرێت. چونکه هێشتا بیرۆکه‌ی به‌عسیزم له بنه‌مای سیاسی و ئه‌منی عێراقدا بوونی هه‌یه. له سیناریۆی دووه‌مدا بابه‌ته‌که به شێوه‌یه‌کی دیکه‌یه. ده‌بێت بزانین که عێراق، هه‌رێمی کوردستان وه‌کو جوگرافیایه‌کی سیاسی په‌سه‌ند ده‌کات یان نا؟ چونکه کورده‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بوون به فاکته‌رێک له رووداوه‌کانی ناوچه‌که‌دا. ئێمه پێمان وایه داعش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراقی تووشی کێشه کردووه و یه‌کگرتوویی عێراقیان کردووه‌ته ئامانج.

له‌م رووه‌وه سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیر له داهاتوو بکاته‌وه که چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق و هاوپه‌یمانه‌کان په‌‌یوه‌ندی ببێت. به واتایه‌کی دیکه ده‌بێت روون ببێته‌وه که کورده‌کانیان ته‌نها وه‌کو هێزی سه‌ربازی دژی داعش قبووڵه یان وه‌کو لایه‌نی سیاسی کاریگه‌ر ده‌یناسن؟ لێره‌دایه که هه‌موو ئه‌م پرسیارانه له ئێستادا بێ‌وه‌ڵامه. ئه‌ڵبه‌ت له روانگه‌ی ئێمه‌دا، بارودۆخه‌که روونه به‌ڵام لایه‌نه شاراوه‌کانی که‌یسی موسڵ تا کاتی پاک‌کردنه‌وه‌ی له داعش، هه‌روا ده‌منێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م توانایه له ئێستادا هه‌یه که به پێی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بتوانین کێشه‌كان چاره‌سه‌ر که‌ین.

پێش ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ " ئه‌شتۆن کارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد. بڕێک که‌س پێیان وایه که هاتوچۆکانی کارته‌ر بۆ کۆتایی‌هێنان به که‌یسی موسڵ بووه له به‌رژه‌وه‌ندی دیموکراته‌کان و بڕێک که‌س دژی ئه‌م رایه‌ن. ده‌ستکه‌وتی ئه‌م دیدارانه چی بوو؟

ده‌بێت بزانین که ئه‌مریکا یاریکه‌رێکی نێوده‌وڵه‌تییه و له‌م رووه‌وه ناتوانین بڵێین که چونکه دیموکراته‌کان خه‌ریکن کۆشکی سپی به‌جێ دێڵن و بڕیاره ترامپ و تیمی کۆمارییه‌کان بێنه ئه‌وێ، که‌واته ئه‌شتۆن کارته‌ر سه‌ردانی زۆر رێکده‌خات. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌ردانانه بێ‌کاریگه‌ر نین به‌ڵام نابێت واداینێین که به گۆڕینی سه‌رۆک کۆمار له ئه‌مریکا، سیاسه‌ته گشتییه‌کانیش ده‌گۆڕدرێت. له‌م رووه‌وه ده‌بێت بزانین که له ئه‌مریکا هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه وه‌کو که‌یسی سه‌ربه‌خۆ باس ده‌کرێت. به شێوه‌یه‌ک که له‌سه‌ر داعش که‌یسێک ده‌کرێته‌وه یان سه‌باره‌ت به عێراق، سوریا، ئێران و ئه‌فغانستان و وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین که‌یسێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کرێته‌وه که سیاسه‌ت و ستراتیژی هه‌رکام له‌مانه به‌جیا باس ده‌کرێت.

به‌م پێیه ده‌بێت بڵێم که سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان ستراتیژی ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی دیکه ده‌بێت. واتا ئامانج و ستراتیژی ئه‌مریکا ته‌نها گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌رێمه‌و ده‌یانه‌وێت که ده‌سه‌ڵات که که‌سێکه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ که‌سێکی دیکه. لێره‌دایه که به گۆڕینی حکومه‌ت ده‌بینین که ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر که‌یسی هه‌رێم کاریان ده‌کرد، به‌دوای به‌داواداچوونن بپ رێککه‌وتنه‌کانی حکومه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌‌رێم. سه‌ردانه‌کانی کارته‌ر بۆ هه‌رێم له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق ده‌بێت که پێشتر به پێی دژایه‌تیکردنی داعش دانراوه که پشتیوانی له پێشمه‌رگه‌ش نیشان ده‌دات.

لێره‌دا هه‌روه‌ها که پێشتر ئاماژه‌م پێدا، دوو ناوه‌ند یان دوو سیناریۆ دێته ئاراوه. یه‌کێک باسی پشتیوانیی سه‌ربازی و دووه‌م پشتیوانیی سیاسییه. واتا هێشتا دیارنییه که سیاسه‌تی ئه‌مریکا له پشتیوانی‌کردنی هه‌رێمی کوردستان به چ هۆکارێکه. که واتا ته‌نها ده‌ستکه‌وتێک که ده‌توانین بۆ سه‌ردانه‌که‌ی کارته‌ت بۆ هه‌رێم بیری لێ بکه‌ینه‌وه، باسی پشتیوانیکردنه له پێشمه‌رگه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش له سه‌ر زه‌وی و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی هه‌ردوولایه.

واتا هیچ رێککه‌وتن و ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌کراوه؟

له سیاسه‌تدا و به تایبه‌ت له ره‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا، بابه‌تێکی نه‌گۆڕمان نییه و که واته، هیچ سیناریۆیه‌ک وه‌ک خۆی جێبه‌جێ ناکرێت. کاتێک که ده‌وترێت ئه‌مریکا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دانوستانیان له‌گه‌ڵ ده‌کات و به‌م پێیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێم دانوستانیان کردووه، بابه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و په‌یوه‌ندی سیاسی دێته ئاراوه. چونکه حکومه‌تی ئه‌مریکا ناتوانێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم دانوستان بکات یا بێته ناو جوگرافیای عێراقه‌وه و لێره‌دایه که پێشێل‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌رده‌که‌وێت. که واته ده‌بێت له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م رێککه‌وتنه سه‌ربازیانه‌دایه که ئه‌گه‌ری رێککه‌وتنی سیاسی به‌هێز ده‌بێت یان به پێی سیناریۆی دیکه، دانوستان ده‌کرێت.

لێره‌دایه که ده‌ڵێین ئازادکردنی موسڵ له عێراق و ته‌نانه‌ت ره‌قه له سوریا، بارودۆخه‌که ده‌گۆڕێت. چونکه له‌ـم شه‌ڕانه‌دا ته‌نها کورده‌کان به‌شدار نین به‌ڵکوو هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانیش هه‌ن. واتا ئه‌گه‌ر ئێران و روسیا نه‌بوونایا بێ‌شک، حه‌ڵه‌ب ئازاده نه‌ده‌بوو. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که پشتیوانییان له تیرۆریستان نه‌کردایا، بێ‌شک، شه‌ڕ تا ئێستا درێژه‌ی نه‌ده‌کێشا. له‌م رووه‌وه له ئێستادا هه‌موو ئه‌م هاوکاریانه زیاتر به پێی په‌یوه‌ندی سه‌ربازییه که به سیاسی‌کردنی دوای ئازادکردنی موسڵ دیارده‌که‌وێت.

ئایا په‌یوه‌ندی سه‌ربازی هه‌رێم، ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه؟ به شێوه‌یه‌کی روون پێشمه‌رگه‌کان و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانێک وه‌کو روسیا و ئه‌ونای دیکه په‌یوه‌ندی سه‌ربازی و ئه‌منییان هه‌یه یان نا؟

به‌ڵێ به شێوه‌یه‌کی دیار له‌گه‌ڵ روسیا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له مۆسکۆ، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستان چالاکه. به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ روسه‌کان هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆکارێک که له‌گه‌ڵ تورکیا، ئه‌مریکا و ته‌نانه‌ت ئێران په‌یوه‌ندیمان نه‌بێت.

په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسکۆ له چ بوارێکدایه؟

زیاترین بواره‌کان هاوکاری سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نییه. له‌م دواییانه‌دا روسه‌کان بۆ شه‌ڕی دژ به داعش که‌ره‌سه‌و چه‌کیان بۆ هه‌ێم نارد. .

به پێی نزیکبوونه‌وه‌ی به سه‌رۆک کۆماربوونی ترامپ، روانگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکا چییه؟

هه‌ڵوێستی ترامپ و به گشتیی ئه‌مریکا هه‌روا که باسمان کرد به‌نده به سیاسه‌ته گشتییه‌کانی ئه‌مریکاوه، به‌ڵام وادیاره ته‌کتیکی تاڕاده‌یه‌ک جیاواز بێت. ترامپ له به‌شێک له قسه‌کانیدا سوپاسی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی کرد که دژی داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن و لێره‌دا دیسان باسی سه‌ربازی دێته ئاراوه نه بابه‌تی سیاسی، به‌ڵام به گشتیی هه‌موو لایه‌نه‌کانی کوردستانی عێراق به په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا خۆش‌بینن، نابێت له‌م بابه‌ته‌ش چاوپۆشی بکه‌ین که ترامپ ته‌نها یه‌ک که‌سه‌و له‌م نێوانه‌دا دروشمی هه‌ڵبژاردنی جیاوازه له لایه‌نه کردارییه‌کان.

له‌م رووه‌وه کاتێک سه‌یری سیاسه‌ته‌کانی رابردووی ئه‌مریکا له ناوچه‌که ده‌که‌ین و بارودۆخی ئێستا هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، وادیاره که ئه‌گه‌ری نزیکبوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ترامپ به روسیا ده‌گاته قۆناغی کرداری. ته‌نانه‌ت دژی ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه رووبدات که به‌نده به تیمی ترامپه‌وه نه خودی ئه‌و. به‌ڵام من بڕوام به سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێکان هه‌یه. وه‌کو ئێران و تورکیا. چونکه ئاماده‌بوونی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاتییه.

وه‌کو دوایین پرسیار، ئایا مه‌سعود بارزانی وه‌کو سه‌رۆک هه‌رێمی کوردستان به پێی بارودۆخه‌که، پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش ده‌نێرێته سوریا؟

هه‌روه‌ها که له پرسیاره‌که‌تاندا بوو په‌یوه‌ندی به بارودۆخه‌که‌وه هه‌یه. ده‌بێت بزانین که ئایا توانا و ئه‌گه‌ری جووڵانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان له جوگرافیایه‌کی دیکه‌دا هه‌یه یان نا. هیچ وڵاتێک حه‌ز به شه‌ڕکردن ناکات به‌ڵام کاتێک که بڕیار بێت ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم، تووشی مه‌ترسی بێت، بێ‌شک ده‌چێنه شه‌ره‌وه. له قۆناغێکدا پێویست بوو بچینه کۆبانی و دژی داعش شه‌ڕ بکه‌ین، که له‌وێ داستانێکی حه‌ماسی له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌و ته‌نانه‌ت ژنانی کورد له مێژوودا و دژی داعش تۆمارکرا به‌ڵام ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم له مه‌ترسیدابوو. به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆکارێک که ئه‌من وئاسایشی دراوسێکان له لایه‌ن ئێمه رووبه‌رووی مه‌ترسی بێته‌وه.

 

 

 

پەڕەى 133 لەکۆى 347 پەڕەدا

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی