هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى ئه‌مه‌ريكا كرد
پێشنوهڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 23/8/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك سترۆ كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى نوێى ئه‌مه‌ريكا وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له ئه‌ركه‌كه‌يدا، داكۆكى له پابه‌نديى وڵاته‌كه‌ى به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نيوانيان كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش كۆبووه‌وه
به‌يانيى ڕۆژی چوارشه‌ممه 23/8/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز تۆم توگێندهات وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێزان باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و كونسولى گشتييان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆچى ناياسايى و تاوانى ڕێكخراو كرده‌وه و هاوڕا بوون كه بۆ ڕێگريكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ناوچه‌كه، هاريكاريى هاوبه‌شى ناوچهيى پێويسته و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌نگاوى پێويست بگيرێنه به‌ر. ههرلهمبارهيهوه باس له ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت.
له‌باره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن. هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌وه دێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/the-kurdistan-regional-government-president-barzani-met-with-the-british-secretary-of-state-for-security-affairs/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه
به‌يانيى ڕۆژی پێنجشه‌ممه 2023/8/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه و ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه توركيا گرنگييهكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييهكى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه. به‌ڕێزيان ستايشى ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بايه‌خه‌وه باس له پرسى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرا و له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-turkish-foreign-minister-2/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى هيندستان كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 22/8/2023 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مادان گۆپال كونسولى گشتيى نوێى هيندستان له هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى ياوه‌رى، وێڕاى به‌خێرهێنان، پشتگيريى خۆيان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هيندستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هيندستان وڵاتێكه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان به شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌توانن له زۆر بواردا سوود له شاره‌زايى و پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى وه‌ربگرن، بۆيه گرنگه هه‌رێمى كوردستان بايه‌خ و گرنگى به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هيندستان بدات. له‌مباره‌يه‌وه به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به گرنگيى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و هيندستان كرد.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتيى نوێى هيندستان، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌ركاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له كار و هه‌وڵه‌كانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/kurdistan-regional-government-president-barzani-receives-the-new-indian-consul-general/
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2023/8/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى هاوپه‌يمانان كرد كه له جەنەرال ماتیۆ ماكفارلان فەرماندەی پێشوو و جەنەرال جۆول ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و کونسولی گشتیی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان فه‌رمانده‌ى پێشووى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا دووپات كرده‌وه بۆ ڕۆڵى له فه‌رمانده‌ييكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و ئه‌و هاوكارى و پشتيوانييه‌ى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعش.
به‌ڕێزيان هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌دا بۆ جه‌نه‌رال ماكفارلان خواست و به‌خێرهاتنى جەنەرال ڤاول فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و سه‌رخستنى ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش ده‌ربڕى.
له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهات و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی چاکسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌کانی تاوتوێ کرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌که ده‌ربڕی.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان هێشتا پێويستييان به به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
تاوتوێکردنی دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-he-received-a-high-level-coalition-military-delegation/
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 8/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.
جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2023/august/سەرۆکی-حکومەت-لەگەڵ-سەرۆکی-ئیمارات-کۆدەبێتەوە/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات