هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى UN كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/6/21 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى، ياريده‌ده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى UNDP بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه له هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به نه‌وت. له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردوه كه داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه، به‌نده.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييه‌وه و هاوڕا بوون كه قه‌يرانێكى جددييه و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه، بۆيه ده‌بێ عێراق به پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به جددى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه ببێته‌وه. شانده‌كه دووپاتى كرده‌وه كه هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.
شانده‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرد كه تيايدا ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان ده‌ربڕيوه بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه بۆ چۆنيه‌تيى ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له بيروبۆچوون و پلانى به‌ڕێز ئه‌لده‌رده‌رى و UNDP، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 6/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنکەرە ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ حکومەتی نوێی تورکیا خواست .
لە کۆبوونەوەکەدا کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی بوو ، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە و
فراوانکردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری و هەماهەنگیی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا .
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له شاندێكى باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 6/21 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵای نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان (UN )به سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ده‌رده‌رى، ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP ) تایبەت بە وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد.
له دیدارەکەدا ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە مەبەستیان يارمه‌تيدانە له بواری هه‌جۆركردنى ئابووری و سه‌رچاوه‌كانى داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە ڕووی هەمووجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
هەروەها باس لە گرنگیی پاراستنی سامانی ئاو و دروستکردنی بەنداوەکان کرا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا كرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هانس سادنی، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ هۆڵەندا، دوایین پێشهات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بە گشتی و دۆخی ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگيريى هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی نیشان دا، هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی هۆڵەندای بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بەتایبەتى لە بواری هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی ئابووری و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵدا.
لاى خۆيه‌وه بەڕێز باڵیۆزی هۆڵەندا، دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكى گرنگ و فيدراڵى، هه‌روه‌ها بەردەوامیی هاوكارییەكانی بۆ سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئاوارە و پەنابەران بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی دۆخی مافی مرۆڤ، كاری ڕێكخراوە ناحكوومییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە بەڕێز كونسولی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقدا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، له به‌غدا به‌شدارى له ئێواره‌خوانێكدا كرد كه بۆ به‌ڕێز مير ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر له ميانى كۆتاييهاتنى سه‌ردانى ئه‌مرۆيدا بۆ به‌غدا ساز كرابوو.
له په‌راوێزى ئێواره‌خوانه‌كه‌دا كه به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى قه‌ته‌رى و عێراقى ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق و میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق، ده‌رباره‌ى چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه
به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى به سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌داران و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ڕۆزى كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كورستان و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرده‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه دا كه ده‌بێ پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى كاراتر به‌ڕێوه بچێت. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له پرۆسه‌كه.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان دووپاتيان كرده‌وه كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبووه‌وه‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-met-with-a-british-military-delegation/
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات