ئەرشيف

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسەر داوەتی فەرمی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی رۆمی كە بە شەبی عەروس ناسراوە، گەیشتە شاری كۆنیا.
 
 لە دیدارێكدا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی توركیا جەختیان لە پێوەندییەكانی هەرێم و توركیا لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری، بازرگانی و وزەدا كردەوە بە تایبەتیش پابەندیی لە مەسەلەی هەماهەنگی و هاوكاریی وزە لە نێوان هەردوو لادا. 
 
لە دیدارەكەدا كە هەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ و وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دكتۆر ئاشتی هەورامی و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم سەفین دزەیی ئامادەی بوون، بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و رووداو و پێشهاتەكانی سووریا بە تایبەتی و كاریگەریی لەسەر وڵاتانی دەوروبەر و بە تایبەتی عێراق و هەرێم و توركیا خرایە بەرباس.
 
هەروا رەوش و پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەكانی عیراق و پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان  لە سەر كرا .
دوای دیدارەكەش سەرۆك وەزیرانی هەرێم وسەرۆك وەزیرانی توركیا  لە رێوڕەسمی ساڵانەی ئایینیی یادی مەولانا جەلالەدینی ڕومی بەشدارییان كرد.

 

 

 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى نۆڤبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره‌ له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه‌ پێشوازى لێ كرا.

 

 

 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى نۆڤبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ "لەیۆرگن لیندسترۆم" باڵیۆزی سوید لە عیراق و خاتوو "جیسیكا سڤارت" جێگری باڵیۆز و بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر و شاندێكی یاوەریان لە وەزارەتی دەرەوەی سوید كرد.

 

له‌ سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا باڵیۆزى سوێد له‌ عیراق پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد و به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتوانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى به‌ پته‌وبوون و به‌ره‌وپێشچوونى دیموكراسى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و جێى بایه‌خه‌، سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئه‌نجامدانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونى ڕێكوپێكى ده‌نگدانه‌ و هیواى خواست هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ و به‌ ڕێكوپێكى به‌ڕێوه‌ بچن.


په‌یوه‌ندییه‌كانى سوێد له‌گه‌ل عیراق و هه‌رێمى كورستان و چۆنیه‌تیى پته‌وكردنیان به‌ تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا جێى بایه‌خن، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نراون، كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئه‌منى و پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوون.

ده‌رباره‌ى كار و پڕۆژه‌كانى كۆمپانیا سویدییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى كۆمپانیا سویدییه‌كان له‌ چه‌ندین بوارى جیادا له‌ هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن و هیواى خواست ڕۆڵێكى كاراتر له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا بگێڕن.


لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى سوید له‌ عیراق سوپاسى ئه‌و پێشوازى و كارئاسانییانه‌ى كرد كه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ كۆمپانیاكانى ووڵاته‌كه‌ى كراون‌ و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ڕه‌وشى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارى بۆ كار و ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌ هانده‌رێكى گه‌وره‌ بۆ هاتنى سه‌رمایه‌ى بیانى بۆ هه‌رێم، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و دابینكردنى ئه‌و ئارامى و ئاسایشه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا سه‌قامگیره‌.


په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێى؛ لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى سوید له‌ عیراق بوو، تیایدا سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌ پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره‌ و تاران كرد و ڕوونى كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینى باشتربوونى به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل هه‌ر یه‌كه‌ له‌ توركیا و ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بارزگانى له‌ نێوانماندا ده‌كه‌ین.


له‌ كۆتاییى دیاره‌كه‌دا هه‌ردوولا ڕه‌وشى سووریا و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و زیادبوونى گرژى و ئاڵۆزییه‌كان و كاریگه‌ریى پێشهاته‌ ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ گشتى و ووڵاتانى دراوسێى سووریا به‌ تایبه‌تى و هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ كێشه‌ى سووریا و ڕه‌وشى ئاواره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌یان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.

 

 

 

 

 

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى ووڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئه‌لفرێد سمیس پرۆتس كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆڵی هۆتێلی رۆتانا لەهەولێر كونسوڵگەری توركیا لەهەولێر نەوەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری توركیای گێڕا.

 پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، به‌ سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنان و به‌ ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى باڵاى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان كۆ بووه‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئۆكتۆبه‌رى 2013، له‌ ئیستانبول نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو وه‌ز‌یرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و ئێواره‌ش له‌ ئۆفیسى تایبه‌تى خۆى له‌ دۆڵمه‌ باهچه‌ى ئیستانبول، له‌ لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ـ ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاوه‌ پێشوازى لێكرا.

بە دوا چوون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە کان

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی