ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ’’تۆنی بلینكن’’ جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق، بارودۆخی ئێستای ئه‌منی، پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ی عیراق و به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌ته‌كه‌دا، كه له لایه‌ن شاندی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و وه‌ك هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقیان له قه‌ڵه‌م درا، تاوتوێ كران، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستخۆشییان له هه‌رێم و ئه‌و وه‌زیره به‌ڕێزانه كرد كه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌ستنیشان كراون.
باری ئه‌منی و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی عیراق و پێویستیی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان كه پێویسه له لایه‌ن خودی عیراقییه‌كانه‌وه و به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداریی زیاتری لایه‌نه سوننییه‌كان و هێزه عه‌شایه‌ره‌كانی ناوچه جیاجیاكانی عیراق بۆ وه‌ده‌رنانی تیرۆرستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، خرایه به‌ر باس.
شانده‌كه ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆڕاگرییه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا نواندوویانه و به‌شێكی زۆریان له‌و ناوچانه ئازاد كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كۆنترۆل كرابوون، هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تیی مه‌یدانیشیان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه خۆیان زۆرێك له‌و ناوچانه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كاتێك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تیرۆرستان بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا بێ هیچ دوودڵییه‌ك به هانایه‌وه هات و هاوكاری كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی له پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باسیان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌و توانا كه‌مانه‌ی هه‌یه‌تی، به سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری له ئامێز گرتووه و داڵده‌ی داون و ئه‌مڕۆ له كوردستان جێگیر بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له میانی دیداریان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، زۆر به ڕوونی هه‌ستیان به‌و پێزانینه كردووه كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌یانه، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زۆر به ڕێكوپێكی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه بوونه‌ته‌وه.
باسكردن له مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌كانی عیراق و سووریا به گشتی و كۆبانێ به تایبه‌تی به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و تیایدا ڕوونیان كرده‌وه كه بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری داعش بۆمباران ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن، زۆر به نیگه‌رانیشه‌وه سه‌یری بارودۆخه‌كه و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا به تایبه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه حكوومه‌تی فیدرالی عیراق زیاتر بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به تایبه‌تی پرسی بودجه و مووچه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ماوه‌یه‌كی درێژه له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، وێڕای به‌خێرهێنان، سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه و ئه‌و تێبینی و تێڕوانینانه‌ی كرد كه له‌سه‌ر خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پێزانینه‌ی بۆ پێشمه‌رگه هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشكه‌ش به خۆیان و سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌مه‌ریكا كرد كه به هانای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتوون و له كاتی پێویستدا دۆستانی خۆیان جێ نه‌هێشت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌شێكه له نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له سه‌ر وڵاته‌كه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی جددی به‌شداری له حكوومه‌تی تازه‌ی عیراقدا ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات تاكوو سه‌ركه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵات له‌و قه‌یرانه ده‌رباز ببێت و هێزی دڕنده‌ی داعش له‌ناو بچێت، له هه‌مان كاتدا له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای كرد له‌پێناو چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا، ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا بكات.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا و ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، چه‌ندین بیروڕا ئاڵوگۆڕ كران و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی داوای كرد هاوكاریی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌رانه‌تر ڕووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز "پۆڵ كۆكڵى" به‌رپرسى ده‌زگاى خزمه‌تگوزاريى به‌هاناوه‌چوونى كاتۆليكيى ئه‌مه‌ريكى و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له به‌ڕێزان به‌رپرسى ڕێكخراوى كاريتاس له عيراق و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينيى مه‌سيحى له عيراق و كوردستان پێكهاتبوون.
له ديدارێكدا شانده‌كه ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه هاتوون تا له نزيكه‌وه ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره‌كان ببينن و له چۆنيه‌تيى كۆمه‌ك و هاوكاريكردنيان بكۆڵنه‌وه و ڕاستيى ڕه‌وشه‌كه و پێداويستيى ئاواره‌كان به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره ئه‌مه‌ريكييه‌كان و كۆنگرێسمان و سيناتۆران بگه‌يه‌نن. هه‌روه‌ها باسيان له سه‌ردانى خۆيان بۆ كه‌مپه‌كانى خه‌ڵكى ئاواره كرد كه ناوچه‌كانى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى و ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شه‌نگال و ناوچه‌كانى ديكه‌ى عيراق، له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى تيرۆرستانى داعشه‌وه ڕوويان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و ڕايانگه‌ياند كه به هاوكاريى ڕێكخراوى كاريتاس نووسينگه‌يه‌كى ده‌زگاكه‌يان له عه‌ينكاوه ده‌كه‌نه‌وه.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستانيش به گشتى به يه‌ك چاو سه‌يرى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له تواناى حكوومه‌تدا هه‌يه، هاوكاريى هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر زۆريى ژماره‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌هۆى بڕينى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن حكوومه‌تى عيراقه‌وه، تواناكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سنووردارن و ده‌بێ عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش هاوكاريى زياترى ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن و به‌هانايانه‌وه بێن، به تايبه‌تى كه زستان نزيكه و ئه‌مه بارودۆخه سه‌ختتر ده‌كات.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها نيگه‌رانيى خۆى نيشان دا كه هه‌ندێ له مه‌سيحييه‌كانى كوردستان و عيراق هه‌وڵى جێهێشتنى زێد و وڵاتى خۆيان ده‌ده‌ن و دووپاتى كرده‌وه مه‌سيحييه‌كان مێژوويه‌كى هه‌زاران ساڵه‌يان له ناوچه‌كه هه‌يه و خه‌ڵك و دانيشتوانانى ڕه‌سه‌نى كوردستان و ناوچه‌كه‌ن، بۆيه ده‌بێ هاوكارى بكرێن و هان بدرێن بمێننه‌وه و ڕوو له ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويتسى به پرۆسه‌يه‌كى بنياتنانه‌وه‌ى بڕوا له نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌يه و هه‌مووان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن په‌ره به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ناتوندوتيژى بده‌ن.
ده‌رباره‌ى جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شانازى به‌وه‌وه ده‌كات له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى دژى داعشدايه، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پێويستى به‌ره‌واميى به هاوكاريى سه‌ربازيى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت تيرۆر تێك بشكێنێت و له‌ناوى به‌رێت، هه‌روه‌ها گه‌شبينيى خۆى به سه‌ركه‌وتن و نه‌هێشتنى تيرۆر نيشان دا. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه جه‌نگى دژى تيرۆر نابێ هه‌ر ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ له ڕووى په‌روه‌رده‌يى و هزرى و كولتووريشه‌وه ڕووبه‌ڕووى ببينه‌وه و بۆ ئه‌مه وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌بێ ڕۆڵێكى ديار بگێڕن، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به جددى وه‌رنه‌گيرێت و كارى له‌سه‌ر نه‌كرێت، تيرۆر له‌سه‌ر هه‌موو لايه‌ك ده‌بێته مه‌ترسييه‌كى گه‌وره.
له كۆتاييى ديداره‌كه‌دا شاندى ناوبراو وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ هاوكارييه‌كانى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران، جه‌ختيشيان له‌وه كرده‌وه كه ڕاستيى بارودۆخه‌كه ده‌گه‌يننه كه‌نيسه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره ئه‌مه‌ريكى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و چه‌ند پلانێكيان بۆ هاوكاريكردنى ئاواره‌كان له ڕووى دابينكردنى شوێنى نيشته‌جێبوون و ناوه‌ندى ته‌ندروستى و خزمه‌تگوزارييه‌وه خسته ڕوو، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانيش وێڕاى سوپاسكردن، هه‌موو پشتگيرى و ئاسانكارى و هاوكارييه‌كى حكوومه‌تى بۆ دووپات كردنه‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێز ’’ستیفن لیچ’’ و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانی و تیمی كونسولخانه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، پێكهاتبوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی ئۆكتۆبه‌ری 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كرد كه له به‌ڕێزان جه‌نه‌رال جۆن ئاڵن نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌ڵه‌تی دژی داعش، ستیوارد جۆنز باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كه تازه ده‌ستی به كار كردووه و جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، برێت ماكگۆرك یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عیراق و جۆزێف پێنینگتۆن كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دوایین بارودۆخ و ڕه‌وشی سه‌ربازیی ناوچه‌كه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازی له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كه و پیرۆزبایی له ئه‌مه‌ریكا كرد كه سه‌ركردایه‌تیی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كات و، هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌رك و كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌موو پشتگیری و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
شاندی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی مرۆییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ك پێویست به هانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌وه بچێت كه ڕوویان تێكردووه‌ته، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كیش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و جه‌نگی دژی تیرۆر پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه ده‌كات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له ئه‌نجامی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌یه‌ی ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بارێكی قورس كه‌وتووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شانده‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشییان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له پێشمه‌رگه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا به ده‌ستیان هێناون، هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وشی مه‌یدانی و به‌ره‌كانی شه‌ڕ كرد و تیشكیان خسته پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه و داكۆكی له ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه كرا كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كۆنترۆل كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووباره خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی شانده‌كه نیشان دا و سڵاو و ڕێزی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێگه‌یاندن.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ 27ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ردوو كۆنگرێسمانى ئه‌مه‌ریكى به‌ڕێزان "ئاده‌م كینزنگه‌ر" و جۆرج هۆڵدینگ" كرد.
له دیدارێكدا كۆنگرێسمانان خۆشحاڵیى خۆیان به پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و، دووپاتیان كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان سوودێكى زۆر باشى له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رگرتووه كه دواى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى دكتاتۆریى به‌عس هاتۆته ئاراوه و، ئه‌زموون و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ حكوومه‌ت و گه‌لى ئه‌مه‌ریكا نموونه‌ى سه‌ركه‌وتنن، بۆیه ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز پشت له هه‌رێمى كوردستان ناكات و هه‌میشه هاوكارى ده‌كات، به تایبه‌تیش كه ئێستا له جیاتى هه‌موو جیهانى ئازاد، له جه‌نگێكدا كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌ر‌شتى ده‌كات، زۆر ئازایانه ڕووبه‌ڕووى تیرۆر بووه‌ته‌وه.
كۆنگرێسمانان هه‌روه‌ها باسیان له ڕه‌وش و بارودۆخى مرۆییى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرد و سوپاسى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانیان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و حه‌واندنه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، كه له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى عیراق و سووریاش، ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه و له‌مباره‌یه‌وه هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كى نه‌كردووه. جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كاتێك گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌ریكا داوا ده‌كه‌ن پشتگیریى باشتر له هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریى زیاترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به شێوه‌یه‌كى باشتر هاوكاریى ئاواره و په‌نابه‌ران بكات.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس و خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكى كرد كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ڕاپه‌ڕینه‌وه پشتگیری‌یان له هه‌رێمى كوردستان كردووه. ده‌رباره‌ى جه‌نگى دژى تیرۆریش، دووپاتى كرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو پاراستنى ئاشتى و دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان، ڕووبه‌ڕووى هێزێكى دڕنده‌ى تاریك بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه هاوكاریى سه‌ربازیى پێشمه‌رگه ده‌كات و جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه پێشمه‌رگه پێویستى به هاوكارى و پشتگیریى زیاتره. ئاماژه‌ى به ڕه‌وشى ئاواره‌كانیش دا و داواى كرد ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاوڕى جددیتر و زیاتریان لێ بده‌نه‌وه و هاوكارییان بكه‌ن.
ده‌رباره‌ى به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى نوێى عیراقدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان خوازیارى ئه‌وه‌یه هه‌موو كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراق چاره‌سه‌ر بكات و به بڕیارى به‌شداریكردنیشى له حكوومه‌تدا، ده‌رفه‌تێكى به سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز عه‌ببادى داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كران و، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاترى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى ئه‌یلوولى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز "تان بانگلین" نێردراوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى چین كرد، كه وه‌ك كونسلى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌كار ده‌بێت.
له دیدارێكدا به‌ڕێز "بانگلین" خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى، به تایبه‌تى له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌وى ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه پشتگیریى چین بۆ هه‌رێمى كوردستان و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌راندا نیشان بدات و له‌وه بكۆڵێته‌وه ئاخۆ چین چۆن ده‌توانێت له‌م بارودۆخه‌دا، هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران بكات؟.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ چین، له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا كونسلخانه‌ى گشتیى كۆمارى چین له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و خۆى وه‌ك یه‌كه‌م كونسلى گشتیى چین له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه له ڕێگه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسلخانه له هه‌ولێر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ببنه پردێكى پته‌وى نێوان هه‌رێمى كوردستان و چین و، كۆمپانیا چینییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و به‌شدارى له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران به گه‌رمى به‌خێرهاتنى كرد و به خۆشحاڵییه‌وه ستایش و پێشوازى له‌م هه‌نگاوه‌ى چین كرد، كه له‌م بارودۆخه‌دا ده‌یه‌وێت كونسلخانه‌ى گشتى له هه‌ولێر بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان پته‌و بكات. دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى چین له‌م بارودۆخه‌ى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، پشتگییرییه‌كى مه‌عنه‌ویى گه‌وره‌یه و هه‌موو هاوكارییه‌كى بۆ كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌كه، دووپات كرده‌وه.
له كۆتاییى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا خواستى خۆیان بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانى ئابوورى و بازرگانى و سیاسى و كۆمه‌ڵاتیدا ده‌ربڕى و، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى هاوكاریكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، كرده‌وه.
به كردنه‌وه‌ى كونسلخانه‌ى كۆمارى چین له هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ڕووسیا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا، ئیتر هه‌ر پێنج ئه‌ندامى هه‌میشه‌ییى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تیى دیپلۆماسی‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى ئابى 2014ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌واناندا ڕایگه‌یاند: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بووین، له‌گه‌ڵ كاك قوباد جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه باسمان كرد، ئه‌وه بوو ڕاپۆڕتێكمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئه‌وانه‌ى له شنگال و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى ڕوویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ئه‌مه ته‌وه‌رێكى سه‌ره‌كى بوو له نێوانى ئێمه و سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه، ئه‌مه‌شمان بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ڕوون كرده‌وه، هه‌روه‌ها بارودۆخى به‌ره‌كانى شه‌ڕیش به شێوه‌یه‌كى گشتى، ئێمه ڕاپۆرتى خۆمان پێشكه‌شى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد، بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ندێ بابه‌تى دیكه هه‌بوو په‌یوه‌ندى به پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه‌وه هه‌بوو، ئه‌مانه‌مان باس كردووه و بڕیارى ئه‌وه دراوه ئه‌م كۆبوونه‌وانه له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تدا به‌رده‌وام بن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى حكوومه‌ت له به‌غدا، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وه‌مان باس كرد، ئه‌و لێژنه‌ى دانوستاندنه كه دروست كراوه و پێكهاتوون له هاوپه‌یمانیى كوردستانى و چوونه‌ته به‌غدا و ئێمه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى درێژمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، ئێمه وه‌كو بڕیاڕى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه هه‌موو یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به زووترین كات پێك بهێنرێت، بێگومان داواكاریى خۆشمان هه‌یه وه‌كو هه‌رێمى كوردستان، كه داواكاریى كورد دیاره چیه، وه‌ك مادده‌ى 140 و مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه و بودجه و نه‌وت، ئێمه بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ به‌غدا باسى بكه‌ین، له‌وه تێده‌گه‌ین كه به دوو هه‌فته ئه‌م شتانه هه‌مووى جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام باس له‌وه كراوه سه‌قفێكى زه‌مه‌نى هه‌بێ كه هه‌موو هێزه كوردییه‌كان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ سه‌قفێكى زه‌مه‌نى بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ى كورد هه‌بێ.
سه‌باره‌ت به هاریكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاتان بۆ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى گوتى: زۆر سوپاسى ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستانیان داوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ى پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئه‌م پرسه ته‌نها په‌یوه‌ندى به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه نیه، ئه‌مه شه‌ڕێكه پێویستى به هه‌ماهه‌نگیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان. ئێمه هه‌تا ئێستا پێمان وایه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌نگاوى باشیان ناوه.
هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه: ئه‌وه‌ى هه‌تا ئێستا كراوه بڕیاڕى پاڵپشتبى سه‌ربازى به ئاشكرا له‌ل ایه‌ن وڵاتانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ووروپا دراوه، پاڵپشتییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى گشتى تازه ده‌ستیان پێكردووه، ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه له‌و چوارچێوه‌یه هه‌نگاویان ناوه بۆ پاڵپشتیى هه‌رێمى كوردستان و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان پرسێك نیه ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بێت، پێویستى به كۆده‌نگییه‌كى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕه له دژى تیرۆریستان.
له وه‌ڵامى پرسیارێكی تایبه‌ت به پرسى ئاواره‌كان و گه‌یشتنى هاوكارییه‌كان، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى جێى نیگه‌رانییه بۆ ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم، گوشارێكی زۆرمان له‌سه‌ره، به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه له به‌غداوه ماوه‌ى 8 مانگه بڕاوه، خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌مه واى كردووه له ڕووى مرۆییه‌وه بارى هه‌رێمى كوردستان زۆر گران بێت.
سه‌باره‌ت به پرسى مادده‌ى 140 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا مادده‌یه‌كى ده‌ستوریمان هه‌یه، به‌لاى ئێمه‌شه‌وه گرنگه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێى ده‌ڵێن مادده‌ى 140ى ده‌ستورى عێراقى، ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى له ده‌ستوورى عێراقدا بۆ دانراوه، بۆ ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانیش له‌ده‌ست ئێمه بێت، داوا ده‌كه‌ین له ڕووى یاساییه‌وه و به‌پێى ده‌ستورى عێراق ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ببێته‌وه.
له باره‌ى گه‌ره‌نتیى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش ڕایگه‌یاند: هیچ گرنتییه‌ك نیه، ئێمه ئه‌زموونێكى یه‌كجار زۆر تاڵمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى مالیكىدا هه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێمه ئه‌م جاره هیوادارین ئه‌و هه‌ڵانه‌ى پێشتر كراون و عێراقیان گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه، له حكوومه‌تى داهاتوودا دووباره نه‌بنه‌وه. سه‌باره‌ت به پرسى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن به‌غداوه، ڕایگه‌یاند: هیچیان نه‌ناردووه .
ئێمه تا ئێستایش غه‌مبار و تاساوین به بیستنى هه‌واڵى كوشتنى ڕۆژنامه‌نووسى بێتاوانى ئه‌مه‌ریكى به‌ڕێز جه‌یمس فۆلى له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشه‌وه. ئه‌مه كارێكى دڕندانه و بێڕێزى بوو به‌رامبه‌ر ژیانى مرۆڤ و هه‌ست و سۆزى خانه‌واده و دۆستانى ئه‌و و ته‌واوى جیهان. كارێك بوو كه ڕه‌وشت و به‌ها و ئایدۆلۆژیاى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعشى ده‌رخست، تێگه‌یشتن له كردارێكى وا قێزه‌وه‌ن؛ زۆر سه‌خته.
هاوشێوه‌ى به‌ڕێز فۆلى؛ سه‌دان خه‌ڵكى دیكه‌ى بێ‌تاوان له پێكهاته‌ى ئێز‌یدى و مه‌سیحى به هه‌مان شێوه‌ى دڕندانه له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه كوژران. هیچ وشه‌یه‌كى به‌هێز بۆ پێناسه‌كردنى ئه‌م كرداره نامرۆڤانه‌یه نیه، ئه‌و كرداره‌ى ڕووى ڕه‌شى ئه‌م ڕێكخراوه‌ى نیشان دا كه ئێمه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووى بووینه‌ته‌وه. هیچ گومانم نیه كه ئه‌م ڕێكخراوه له‌م جه‌نگه‌دا له‌ناوده‌چێ و سه‌رشۆڕییان بۆ ده‌مینێته‌وه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێز جه‌یمز فۆلى و ته‌واوى گه‌لى ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌م ڕۆڵه ئازایه‌یان ده‌كه‌م؛ كه ده‌یوست لایه‌نه ترسناكى شه‌ڕ و ناكۆكی و مردنى مرۆڤ تۆمار بكات. به‌ڕێز جه‌یمز فۆلى ڕۆژنامه‌نووسێكى پرۆفیشناڵ و ڕێزڵگیراوبوو كه ژیانى خۆى خسته مه‌ترسییه‌وه به به‌كارهێنانى كامیراكه‌ى تاكو ئازار و مه‌ینه‌تیى خه‌ڵكى سڤیلى سووریا نیشانى هه‌موو جیهانى بدات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
21ى ئابى 2014