به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
هاوكاتی پێشوازیكردن له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز بۆ یه‌كتری، به‌پێویستی ده‌زانم جه‌ژنه پیرۆزه‌ی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان به‌گشتی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌تایبه‌تی بكه‌م و چه‌پكه‌گوڵی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی بده‌م له‌یه‌خه‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
ئاشكرایه ئه‌م جه‌ژنی ره‌مه‌زانه هاوكاتی چه‌ندان گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، كه گه‌لی كوردمان له‌و هاوكێشانه‌دا كاراكته‌ری سه‌ره‌كییه‌و له‌جه‌نگی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆردا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نموونه‌ی هێزی قاره‌مان و خۆڕاگری ناوچه‌كه‌یه‌و به‌نه‌به‌ردی و قاره‌مانێتییه‌كانی توانیویه‌تی به‌جیهان بڵێ به‌گیان و خوێن له‌هه‌وڵداین تا بۆ دنیای بسه‌لمێنین ئێمه‌ین گه‌لی ئازادیخواز‌و دیموكراسیخواز له‌ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موومان یه‌كڕیزو كۆده‌نگ بین بۆ گه‌یشتن بهئاواتهكانمان، ئه‌ویش ته‌نها له‌ڕێگای یه‌كڕیزی ده‌بێت و پێویسته له‌مكاته چاره‌نووسسازه‌دا ململانێكانمان وه‌لابنێین و نموونه‌ی ته‌بایی و یه‌كڕیزی بین بۆ ناوچه‌كه.
جارێكی تر‌و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز وێڕای پیرۆزبایی گه‌رمم له‌هه‌موو لایه‌ك به‌گرنگی ده‌زانم جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه پێویسته گه‌لێكی یه‌كڕیزو كۆده‌نگ بین بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه له‌مێژینه‌ییه‌كانمان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان