كاژێر شه‌ش و په‌نجا ده‌قیقه‌ى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ى نیسانى 2014، ده ده‌قیقه به‌ر له واده‌ى ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته قوتابخانه‌ی لاوانی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڕه‌كی كوورانى عه‌ینكاوه له هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ى كاژێر 7ى به‌یانى له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌نگ بدات.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و داوای له هاووڵاتیان كرد به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن و نوێنه‌رانیان هه‌ڵبژێرن و گوتی:
"ئه‌مڕۆش ئێمه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی له عیراقدا هاتووینه‌ته ئه‌م بنكه‌یه بۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن و هیوادارم پرۆسه‌كه له هه‌موو عیراقدا به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه بچێت و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌توانن به‌شدار بن، بچن بۆ سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان و مافی دیموكراسیی خۆیان به كار بهێنن و ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هیوادارم پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه به ڕێوه بچێت. بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ كۆی پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان."
سه‌رۆك وه‌زیران خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی نیشان دا و گوتی: ئێمه چ وه‌كوو كه‌س، چ وه‌كوو حكوومه‌ت به ده‌ركه‌وتنی جه‌نابی مام جه‌لال زۆر خۆشحاڵ بووین و پێم وایه هه‌موو خه‌ڵكی عیراق به گشتی به‌وه خۆشحاڵ بوون كه له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن بینیمان جه‌نابی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌نگ ده‌دات. بێگومان ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌ڕێزیان لێره نه‌بوون بۆشاییه‌كی له عیراق و هه‌م له كوردستان به جێ هێشتووه و خۆشحاڵ بووین كه بینیمان ده‌نگ ده‌دات و هیوادارین به ته‌ندروستیه‌كی باش بگه‌ڕێته‌وه عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مان داده‌نیشێت و گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه به كرده‌یی هه‌نگاوه‌ی یه‌كه‌می ده‌ست پێكردووه و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی كورتدا به فه‌رمی كابینه پێك بێنین و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك وه‌زیری خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردووه."
نێچیرڤان بارزانی نه‌یشارده‌وه دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خشه‌ی سیاسیی عیراق به گشتی ده‌گۆڕدرێت و گوتی: "بێگومان ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌یه هه‌نگاو ده‌نێین و ئێستا زۆر زووه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین و تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت ناتوانین بڵێین چ ده‌بێ."
له باره‌ی نه‌بوونی یه‌كلیستیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانیش له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردندا نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ئه‌م پرۆسه‌یه دیموكراسییه و لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه بڕیاریان داوه به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌وانه‌شه له هه‌ندێك شوێن ده‌نگ بفه‌وتێن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه دیموكراسییه و ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و مافی ده‌نگدانیان هه‌یه هیوادارم له هه‌ر شوێنێك بن مافی خۆیان به كار بهێنن و به‌ره‌و سه‌ندووقی ده‌نگدان بچن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت له عیراق له دوای هه‌ڵبژاردن سه‌خت ده‌بێت و گوتی : "كه لای ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده سه‌خت بێت، لای ئه‌وان هه‌ر زۆر زۆر سه‌ختتر ده‌بێت."
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى نیسانى 2014، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى بارزگانیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرد كه له ڕۆسته‌مى قاسمى؛ به‌رپرسى كۆمیته‌ى په‌ره‌پێدانى بازرگانیى ئێران ـ عیراق و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران و پسپۆڕانى بوارى بازرگانى و ئابوورى به تایبه‌تیش هه‌ردوو بوارى وزه و كاره‌با پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى بره‌ودان و پێشخستن و فراونكردنى بواره‌كانى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابوورى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران‌دا و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، هه‌ردوولا داكۆكییان له‌سه‌ر كاراكردنى هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێوشوێنى چۆنیه‌تیى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوان هه‌ردوولا بۆ دوو به‌رابه‌رى ئاستى ئێستا و فراوانكردنى ئاستى هاریكاریى بوارى وزه تاوتوێ كرا و بڕیار درا چه‌ند كۆمیته‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا پێك بهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى به وردى كار له‌سه‌ر خواست و ئامانجى هاوبه‌ش و پلانى هه‌ردوولا بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بكه‌ن و بیانخه‌نه بوارى جێبه‌جیكردنه‌وه.
كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ به‌رقه‌رار بوون و داوایكرد هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دنیاوه گرنگی به‌رچاوی پێ بدرێت.
له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا، كاترین ئاشتون، كۆمیساری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، " ئه‌و ئۆقره‌ییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بوون هه‌یه، نمونه‌یه‌كی جوانی به‌رقه‌راربوونه‌و یاسا‌و رێوشوێنه‌كانی بواری پاراستنی ئاسایش له‌هه‌رێم، كاریگه‌ریی باشیان له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم به‌گشتی دروستكردووه".
ئاشتون داواشیكرد وڵاتانی دنیا، هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرن، وتیشی: خراپی ره‌وشی ئه‌منی و گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دڵنیایی له‌مافی كۆمپانیاكان، هۆكارن له‌پشت پاشه‌كشه كردنی سه‌رمایه‌گوزاریی له‌عیراق.
له‌لێدوانه رۆژنامه‌ییه‌كه‌یدا، ئاشتون ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه،" ئه‌نجومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وتوێژه‌كانی مانگی شوبات له‌باره‌ی عیراق پێشنیازی كردووه كه ئۆقره‌یی بۆ عیراق به كاری هاوبه‌شی سه‌ركرده مه‌ده‌نیه‌كان و سیاسیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه" وتیشی: پێویسته ئاستی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌سه‌روو ئاستی ململانێ و كرده توندوتیژییه‌كانه‌وه بێت، هه‌روه‌ك پێویسته جیاوازییه‌كانی سوننه‌و شیعه به مامه‌ڵه‌كردن به‌دانایی چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌وته‌ی ئاشتون، هاوڵاتیانی عیراق خوزایارن ئاشتی و ئۆقره‌یی باڵ بكێشێت به‌سه‌ریاندا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ، وتیشی: قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی سوریا كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر زیادبوونی بارگرژییه‌كان له‌عیراق دروستكردووه‌و به‌هۆی بارگرژییه ئه‌منیه‌كانی سوریاوه رۆژانه هاوڵاتیان ماڵوحاڵی خۆیان جێ‌دێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی دراوسێ.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، ئاشتون ئاشكرایكرد، یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆی 21 ملیۆن یۆرۆی له‌ماوه‌ی 2012 – 2013 ره‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی سوریا كردووه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاریكاریی بۆ ئاواره‌كانی سوریا.
دوو شەممە, 24 شوبات 2014
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات