وتووێژی ڕادیۆ ئینگلیزی بروون مەرزی لەگەڵ دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئێران و لە کەسایەتییە پایە بڵندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق

 

گرینگی بەشداریی خەڵکی لە سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەر وەکوو ڕوون و ئاشکرایە، هەموو حکوومەتەکان بە دەستی خەڵکی سازدەکرێن و بەشداری خەڵکی لە هەڵبژاردنەکاندا هێمای دیموکراسییە. دادوەری خەڵکی بەسەر کارکردی سیاسی دەوڵەتەکان لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ڕوانگەی ئێمەوە بە پێی ئەوەی کە لە عێراق گرفتە جۆراوجۆرە سیاسی، ئەمنیی و ئابوورییەکان بوونی هەیە، دەتوانم بڵێیم کە گرینگی ئەم هەڵبژاردنانە زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی پێشووە و هیوادارم کە خەڵکی بە بەشداری بەربڵاوی خۆیان بتوانن بیرووڕای خۆیان دەرببڕن و باروودۆخێک پێکبێت کە حکوومەتێکی وڵامدەرەوە و یاسامەند لە عێراقدا هەڵبژێردرێت.

 

لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی عێراقدا 39 هاوپەیمان بەشدارییان کردووە. بەبڕوای ئێوە شانسی سەرکەوتنی کام یەک لەم هاوپەیمانانە زیاتر لەوانی دیکەیە؟

ناتوانم ئاماژە بە لیستێکی تایبەت بکەم، بەڵام ئاشکرایە کە هاونیشتمانیانی شیعە 3 هاوپەیمانی گرینگیان هەیە، هەروەها هاونیشتمانیانی سوننە 3 هاوپەیمانی و هەرێمی کوردستانیش بە 2، 3 لیستی بەهێز لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کردووە. تا ڕادەیەک دەتوانین ئەوە بڵێین، بەڵام دەبێت چاوەڕێی بین ببینین دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە چ شێوەیەک دەبێت.

 

چونکە کوردەکان لەم خولەی هەڵبژاردنەکاندا هاوپەیمانییەکی تایبەت و یەکگرتوویان نییە و بە شێوەی جیا بەشدارییان کردووە؟

هەوڵدرا کە لیستێکی هاوبەش پێکبێت، بەڵام بە پێی ناکۆکی لە ڕوانگەکاندا کە بوونی هەبوو، بە تایبەت لەسەر هەندێک مەسەلەی تایبەتدا، لە کۆتاییدا ئەم لیستە پێکنەهات، بەڵام هەر وەکوو ئەو باروودۆخەی کە لە پەڕڵەمانی ڕابردوودا بوونی هەبوو بەگشتیی و وەک چاوەڕوان دەکرێ کوردەکان دوای هەڵبژاردنەکان ئەم هاوپەیمانیانە دادەمەزرێنن و هەر بەم چەشنە یەکپارچە کار دەکەن.

 

گرینگترینی ئەو قەیرانانەی کە لە پێش دەوڵەتیی پەڕڵەمانی داهاتووی عێراقدا هەیە کامانەن؟

بە بڕوای من گرینگترین ئەرک، دامەزراندنی ئەو هاوپەیمانییەیە کە دەوڵەت پێکدێنێت. چونکە پێشبینی ناکرێت کە یەک لیست بتوانێت زۆرینەی دەنگەکان بۆ خۆی مسۆگر بکات و بە پێی ئەو ناکۆکییە سیاسییە جۆراوجۆرانەی کە لە نێوان گرووپ یا لایەنە سیاسییەکاندا بوونی هەیە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کردووە، تەنانەت لە نێوان لیستە گەورەکانی شیعەشدا زۆر ئەستەمە کە ئەمجارە یەک لیست و هاوپەیمانی بە ئاسانی پێکبێت. دوای ئەوەش وا دیارە گەڕانەوەی هێمنایەتیی و بەرقەراری لە وڵاتدا و لە هەمووی ئەوانە گرینگتر سەقامگیری ئەمنیی، گەورەترین قەیرانی ئەو دەوڵەتە دەبێت کە بە بڕوای من بە هۆی نەبوونی ئەو لێکنەگەیشتنە سیاسییە و بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکانە کە ئەم باروودۆخە پێکهاتووە.

 

عێراق لە 4 ساڵی ڕابردوودا بە هۆی گێرەوکێشەی سیاسیی بەربڵاو لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکان، ڕووبەڕووی گرفتی ئەمنیی و تیرۆریستی بووەوە. ئایا دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەتوانێت لەم گرفتانە کەمبکاتەوە و هێمنایەتیی و سەقامگیری لە عێراقدا بەرقەرار بکات؟

هەر وەکوو ئاماژەم پێکرد گرفتی سەرەکی کە دەوڵەت لە ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە 4 ساڵی ڕابردوو بوویەتیی ئەوەیە کە نەیتوانیوە بە شێوازی واقیعی بەشداری سیاسیی هەموو لایەنەکان پێکبێنێت. نەبوونی ئەم لێکنەگەیشتنە سیاسیی و هاوبەشی سیاسیی و بەشدارییان لە پڕۆسە سیاسییەکاندا بۆتە هۆی ئەوەی کە گرفتەکان بەرەو زیادبوون بڕوات. 

ئەگەر دەوڵەت ئەمجارە هەوڵبدات کە هاوپەیمانییەکی بەهێز، لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەکانی عێراق، هەموو کەمینەکان و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێک کە ڕەنگدانەوەی هەموو ڕوانگە سیاسییەکانی عێراق بێت، پێکبێنێت، ئەم گرفتانە بەرەو کەمبوون دەڕوات و هیوادارین کە سەقامگیری گونجاو و جێی پەسندی هەمووان پێکبێت.

ئەگەر بێتوو دەوڵەت هەر لەسەر ئەم ڕێگایەی ئێستا هەنگاوبنێت و هەوڵبدات ڕوانینی لایەنێک بەسەر هەموواندا فەڕز بکات، ئاشکرایە و من فکر دەکەمەوە قەیرانەکان چارەسەر نابن.

 

وتووێژ لە لایەن: خاتوو گەشانی

 

 

 

 

 

 

 

جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەین کە لە هەڵبژاردنەکاندا ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداری دەنگدەران لە ئێران ببینین و ئەگەر ژمارەی دەنگدەرەکانی ئەم خولە کەم بوو بە هۆی گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتی عێراق.

 

دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران کە وەکوو چاودێر لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە بنکەی دەنگدانی دەوڵەت ئاباد ئامادەبوو، لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری سیاسەتی دەرەوەی ئاژانسی فارس ئێرانی بە ئاماژە بەوەی کە کوردەکانی عێراق وەکوو شارۆمەندی دیکەی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان کرد تاکوو بتوانن نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن، ڕایگەیاند: نوێنەرانێک لە پارت و لایەنە سیاسییەکان لە ئێران ئامادەن تاکوو بەسەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئێران چاودێری بکەن.

 

گوتیشی: هاوکارییەکی باش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندا بۆ شارۆمەندانی عێراقی ئەنجامدراوە و باروودۆخی گونجاو بۆ ئەم کارە لە لایەن ئێرانەوە ڕەخساوە.

 

دکتۆر جگەرخوێن لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: 18 بنکەی دەنگدان لە 11 شاری ئێران دیاریکراوە، لەوانە: لە تاران 3 ناوەندی دەنگدان و لە شارەکانی مەشهەد، ورمێ، ئەهواز و ئیلام 2 ناوەندی دەنگدان و هەروەها لە شارەکانی یەزد، قوم، سنە و ... هەر کام یەک ناوەندی دەنگدان دیاریکراوە.

 

جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران لە کۆتایی ئەم چاوپێکەتنەدا گوتی: لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی ساڵی 2005 نزیکەی 70 هەزار عێراقی دانیشتووی ئێران دەنگیاندا و ئەم ڕێژەیە لە ساڵی 2010 گەیشتە 50 هەزار کەس و لە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ڕابردوو کەمبووەوە، هۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە زۆربەی عێراقییەکان دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان و چاوەڕوانی ئەوەین کە لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداری دەنگدەران لە ئێران ببینین و ئەگەر ژمارەی دەنگدەرەکانی ئەم خولە کەم بوو بە هۆی گەڕانەوەیانە بۆ وڵاتی عێراق

 

 

 

 

 

 

 

دکتۆر جگەرخوێن لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بە شێوەیەکی گشتیی سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی ئێران بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو.

 

دکتۆر جگەرخوێن جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی ئێران گوتی: هەر وەکوو ئاگادارن سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵاتیش بەڕێوەچوو و یەکێک لەو وڵاتانە ئێران بوو، کە ژمارەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتووی وڵاتی ئێرانن. هەروەها بەشێکی بەرچاوی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانیش لە وڵاتی ئێران نیشتەجێی بوون کە لە ساڵانی ڕابردوودا و دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام زۆربەی هەرە زۆری هاوڵاتیانی کورد گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێستاش بەشێکیان لە وڵاتی ئێران ماونەتەوە.

گوتیشی: ئێمە هەوڵمانداوە ئەو خەڵکەی کە لە ئێران ماونەتەوە ئاگادارییان بکەینەوە کە بێین دەنگ بدەن و دەنگەکانیان نەسووتێت و بەشداربن لە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتی خۆیاندا.

 

جێگری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە بەشداری کوردەکان لە سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی ئێران گوتی: زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستانیمان گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام  تاڕادەیەک برایانی کوردی فەیلی لە ئێران ماونەتەوە و وەکوو ساڵانی ڕابردوو بەشدارییەکی بەرچاویان هەبوو، لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2005 وەکوو لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە کۆی 70 هەزار دەنگ ئێمە 25 هەزار دەنگمان هەبوو. لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2010 وەکوو لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە 50 هەزار دەنگ 13 هەزار دەنگمان هەبوو.


 

گوتیشی: لەو بڕوایەدام ئەمساڵ ڕێژەی دەنگدانی هاوڵاتیانی کوردستانیمان لە وڵاتی ئێران وەکوو خولەکانی ڕابردووی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نەبێت، چونکە زۆربەیان گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان. بەڵام ئێمە هەوڵماندا ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ئێران نیشتەجێن ئاگادار بکەینەوە تاکوو لە هەر شوێنێک بن بێن و بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان تاکوو لە دابینکردنی حکوومەتێکی سەرکەوتوودا لە هەرێمی کورستان بەشداری بکەن.


دکتۆر جگەرخوێن سەبارەت بە شوێنەکانی دەنگدان لە ئێراندا گوتی: لە وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندا 18 بنکەی دەنگدان دیاریکرابوو، لەوانە: لە تاران لە سێ شوێن، لە شاری مەشهەد لە دوو شوێن و هەروەها لە شارەکانی قوم، شیراز، ئیسفەهان، سنە، کرماشان، ئیلام، ئیسلام ئاباد، دێهلۆڕان، یەزد، نەغەدە، ورمێ، ئەهواز و شووش.

 

جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران سەبارەت بە کاریگەری بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە داهاتووی ئەم وڵاتەدا گوتی: هەڵبژاردن هێمای دیموکراسییە و خەڵکانی عێراقی بە دەنگەکانی خۆیان لەبارەی سیستەمی سیاسییەوە حوکم دەدەن و نوێنەرانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی کە حکوومەت دروست بکەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات. عێراقی ئێستا تووشی کێشەی زۆری سیاسی، ئەمنی و ئابووریی بۆتەوە و پێویستە کە خەڵکی لە هەڵبژاردندا بەشداری بکەن بۆ ئەوەی کە هەوڵبدرێت لە ڕێگای دەنگی ئەوان حکوومەتێک پێکبێت کە وڵامدەرەوەی خەڵکی بێت. بە یاسا پابەندبێت و هەوڵ بدرێت کە کێشە سیاسییەکان کەم بکرێتەوە.


ئەوەیشی خستەڕوو: لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەشدا هیوادارین کە ئەو حکوومەتەی کە لە بەغداد دادەمەزرێت بە پێچەوانەی حکوومەتەکانی دیکە حکوومەتێک بێت کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی دەنگی گەڵ بێت و هەموو پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق لە خۆیدا بگرێت و هەوڵبدات کە کێشەکانی نێو عێراق کەم بکاتەوە. 


جێگری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی ئێران گوتی: بە شێوەیەکی گشتیی سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵاتی ئێران بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوو، لەم وڵاتە نزیکەی 60 سندووقی دەنگدانمان هەبوو و ئێمە بۆ هەر سندووقێک چاودێری خۆمان دانابوو و هەوڵیشماندا کە یارمەتیدەر بین بۆ ئەوەی کە پڕۆسەکە بە شێوەیەکی گشتیی لە ئاستێکی باشدا بەڕێوەبچێت.  


دکتۆر جگەرخوێن لە کۆتایی ئەم لێدوانەدا گوتی: زۆر سوپاس بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق و بەتایبەت کوردستانیانی دەرەوەی وڵات کە لە سێیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشدارییان کرد چونکە هەر دەنگێک سەنگی خۆی هەیە بۆ ئەوەی کە هاوکار بێت ئێمە بتوانین بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەنگی خۆمان بۆ داهاتووی سیاسی وڵاتمان دەرببڕین.    

 

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی