"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتی: سەردانە جۆراوجۆرەکانی بەرپرسانی دوو وڵاتی عێراق و ئێران بۆ تاران و بەغداد، بە مەبەستی سیاسی و ئابوورییەوە ئەنجامدەدەرێت و عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە پەرە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بدات.
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران لە وتووێژ لەگەڵ "ئیرنا پلاس" گوتی: هاتنی بەرپرسانی باڵای عێراق بۆ ئێران، گرینگییەکی بەرچاویی هەیە؛ لەڕاستیدا ئەم سەردانانە ئەوە دەردەخات کە بەرپرسانی دوو لایەن، بە شوێن بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندان.
ئەو هەروەها ڕاشیگەیاند: "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیری عێراق، بە شوێن ئەوەوەیە کە پەرە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بدات. سەردانە جۆراوجۆرەکانی بەرپرسانی دوو وڵاتی عێراق و ئێران بۆ تاران و بەغداد، بە مەبەستی سیاسی و ئابوورییەوە ئەنجامدەدەرێت و عێراق سوورە لەسەر ئەوەی کە پەرە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بدات.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://plus.irna.ir/news/83859912/اولویت-سنجی-در-سیاست-خارجی-از-پکن-تا-بغداد