"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لەوبڕوایەدایە: هەنگاوەکانی ئەلکازمی سەرۆک وەزیری عێراق لە سەردانی بۆ پارێزگا جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە و هەروەها بۆ هەرێمی کوردستان و سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، ئەم چاوەڕوانییە بوونی هەیە کە هەموو پارت و گرووپە عێراقییەکان، پشتیوانی لێبکەن؛ چونکە عێراق، بۆ بەرەوپێشچوون و گەشەسەندن پێویستی بە یەکێتی تەواویی پارت و گرووپەکان هەیە.
باروودۆخی ئابووری و سیاسی عێراق و ئەو شڵەژاوییانەی کە لە دەسەڵات و ئیدارەی ئەم وڵاتەدا بوونی هەیە؛ بۆتە هۆی ئەوەی کە دڵەڕاوکێیەکان لە بوونی گرفتەکان و لە زیادبوونی نائارامییە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراقدا بەرە هەڵکشان بچێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی "ئیکنا"، سەبارەت بە یەکگرتوویی و یەکێتی گرووپە عێراقییەکان لە ساڵی 2020 گوتی: بەداخەوە باروودۆخی ئێستاکە لە نێوان گرووپە سیاسییەکان لە عێراقدا وەکوو ڕابردوو نییە. بۆ نموونە لە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیر، ئەم گرفتانە لە نێوان حیزبەکاندا بوونی هەیە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەویە کە دانانی بەرپرسەکان زۆر کات بخایەنێت.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لەڕاستیدا ڕێککەوتن لە نێوان رابەرانی گرووپەکاندا بوونی نییە و ئەوان بیر لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق ناکەنەوە. ئەم پرسیارە بوونی هەیە کە دوای ڕووخانی سەدام و زیادبوونی داهاتی نەوتی عێراق، چ هەنگاوێکی ئاوەدانکردنەوە لەم وڵاتەدا ئەنجامدراوە؟ ئەوە بە پێچەوانەی ئەو ڕەوتەیە کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە. واتە گرینگیدان بە بەرژەوەنی تاکەکەسی بەسەر بەرژەوەندی خەڵکیدا بۆتە هۆی ئەوەی کە چارەسەرکردنی گرفتەکان، کاتی زۆر بخایەنێت و لە دەرئەنجامدا دواکەوتنی عێراقی بەدواوەیە.
ئەو لە شیکردنەوەی گرفتەکانی دیکە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتنی سیاسی گوتی: لە قۆناغی دواییدا، گرفتەکان لە بواریی جێبەجێکردنی ڕێککەتنەکانی بوونی هەیە. بۆ نموونە کاتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، یاسایەک یا پەسەندکراوێک پەسەند دەکات، جێبەجێکردنی بە بیانووی جۆراوجۆر وەکوو ناکۆکی لە نێوان گرووپە سیاسییەکان کات دەخایەنێت. بەڵام بەختەوەرانە "مستەفا ئەلکازمی" سەرۆک وەزیر و "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆمار تا ڕادەیەک لەگەڵ یەکتری هەواهەنگن و کۆمەلێک هەنگاویان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵی هەڵێناوە.
دەباغ بە جەختکردنەوە لەسەر یەکێتی لە نێوان گرووپە سیاسییەکانی عێراق، ڕایگەیاند: هەنگاوەکانی ئەلکازمی سەبارەت بە مەسەلەی سەردانی بۆ پارێزگاکانی عێراق، هەرێمی کوردستان، سلێمانی و سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا، ئەوە دەردەخات کە دەیهەوێت کارێک بکات و ئەم چاوەڕوانییە بوونی هەیە کە هەموو پارت و گرووپە عێراقییەکان، پشتیوانی لێبکەن.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا بە ئاماژە بە گرینگی سەبارەت بە یەکێتی و یەکگرتوویی پارت و گرووپە سیاسییەکان لە عێراقدا گوتی: بە پێچەوانەی تەواویی پەڕڵەمانەکانی دنیا چ سەرۆک کۆمار و چ سەرۆک وەزیر فڕاکسیۆنێکی بەهێزیان لە پەڕڵەمانی عێراقدا نییە، تاکوو پشتیوانی لە بڕیارەکانیان بکات. هەر ئەوە، گرینگی زیاتر یەکبوونی گرووپە سیاسییەکانی عێراق دیار دەخات. کەواتە یەکێتی پارت و گرووپە سیاسییەکان، بۆ پشتیوانی لە بڕیارە گەورەکانی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، زیاتر لە جاران پێویستە.
لینکی چاوپێکەتن:
https://iqna.ir/fa/news/3925973/عراق-برای-رشد-و-توسعه-به-وحدت-تمام-احزاب-و-گروه%E2%80%8C%E2%80%8Cها-نیاز-دارد