پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی يه‌كشه‌ممه 15/11/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رباره‌ى په‌سه‌ندكردن و تێپه‌ڕاندنى ياساى قه‌زر بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ساز كرا. دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخرا.
سه‌ره‌تای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه به‌ڕێزيان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوتی: “ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌بوو. كۆبوونه‌وه زیاتر بۆ ئه‌و یاسایه بوو كه له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند كراوه. ئه‌م یاسایه كه به‌م شێوه‌یه ده‌رچووه، جێی نیگه‌رانییه‌كی جددیی هه‌رێمی كوردستانه به شێوه‌یه‌كی گشتی، هۆكاره‌كه‌یشی زۆر ڕوونه، چونكه شێوه‌ی ده‌ربڕینی زمانی ئه‌و یاسایه، شێوه‌ی سزادانه، سزادانی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه، به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و پێشهاته و به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار له عێراق پێناسه‌ی ده‌كه‌ین. پرسیاری گرنگ بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه، ئایا هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق یان نا؟ پرسیاری دووه‌م ئه‌وه‌یه ئایا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له مووچه‌خۆرانی هه‌موو عێراق یان نا؟ بێگومان گه‌ر ئه‌م پرسیارانه له به‌غدا بكرێن ده‌ڵێن به‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌م یاسایه‌ی كه ده‌رچووه و به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌نگیان بۆی داوه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه‌یه كه له ساڵی 2003ـ‌وه عێراقی نوێمان له‌سه‌ری بنیات ناوه، ئه‌مه دژی پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان، هاوسه‌نگی و هاوبه‌شییه، ئه‌م بنه‌مایانه سه‌ره‌كى بوون كه عێراقی نوێمان له ساڵی 2003 له‌سه‌ری بنیات نا. كێشه‌كانی عێراق به‌وه چاره‌سه‌ر نابێت كه ئه‌مڕۆ لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك له عێراق هێزیان هه‌یه و ده‌توانن یاسایه‌ك بسه‌پێنن، كێشه‌كانی عێراق زۆر له‌وه قووڵترن، نازانم چۆن هێزه سیاسییه‌كانی عێراق وا بیرده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، به ڕای من له‌م كاته‌دا گه‌وره‌ترین شكستى خۆیان سه‌لماندووه له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م وڵاته‌دا”.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند “به پشتگوێخستنی پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌كانی عێراق كه ئه‌ویش كوردستانیانی هه‌رێمی كوردستانن به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه چ كورد، توركمان و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام درا پشتگوێخستنی هه‌موو ئه‌و پره‌نسیپانه بوو كه ئه‌م هاوبه‌شييه و ئه‌م عێراقه‌ی له‌سه‌ر بنیات نراوه. ئێمه زۆر زۆر نیگه‌رانین، نیگه‌رانین له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و پێشمان وانییه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه ده‌ستكه‌وت بێت بۆ ئه‌وان، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترین شكستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته‌یه كه پێی ده‌گوترێت عێراق. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ماف به خۆیان بده‌ن شایسته‌كانى مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ببڕن به‌و شێوه‌یه و به‌م زمانه زۆر تونده كه یاساكه‌یان پێی ده‌رخستووه، پرسیاره‌كه بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یه چۆن هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان خۆیان به به‌شێك له‌م وڵاته بزانن؟ چۆن وا بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌وان به‌شێكن له‌م وڵاته و مافی خۆیانه! ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین كه مافمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌ركیشمان هه‌یه، هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رپرسیاريه‌تی ڕاناكات، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌رپرسیاريه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر عێراق جێبه‌جێ بكات. ئه‌مه به‌شێكه له‌و شته‌ی كه ڕوویدا و جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه. پرسیار ده‌كرێت ئه‌م یاسایه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌رچووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دۆسیای نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكنه‌كه‌وتووه؟ من با وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه! كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامی له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كاندا، چ سه‌رۆك وه‌زیران، چ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و چ به‌نده هه‌ر هه‌موومان ئه‌وه‌مان دووپات كردووه‌ته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا به ته‌واوه‌تی ڕێكبكه‌وێت و چه‌ند جارێكیش به حكوومه‌تی فیدراڵمان گوتووه ئێمه ئاماده‌ین. حكوومه‌تی فیدرال له به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتوون (320) ملیارد دینار بده‌ن به هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكی زۆر كه‌مه له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام په‌سه‌ندمان كردووه، ڕێككه‌وتوین كه ئه‌م شێوازه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایيی ساڵ و له كۆتایيی ساڵیش‌دا ئێمه له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌وه‌ی كه پێویسته سه‌باره‌ت به نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا بۆ ئێمه موفاجه‌ئه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی ئاماده بووه له‌سه‌ر دۆسیای نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبه‌كه‌وێت و هه‌ر به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه داوای دانیشتنێكی په‌رله‌مانیان كردووه له یه‌ك دوو رۆژی ئاینده‌دا، هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی عێراق باس ده‌كه‌ین كه چۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتبووین له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیایه و هه‌موو ژماره‌كانیش ده‌خه‌ینه ڕوو و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شمان به نووسراو هه‌یه و له په‌رله‌مان پێشكه‌شی ده‌كه‌ین و ڕاستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عێراقیش باس ده‌كه‌ین”.
هه‌ر له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد “ئێستاش په‌یامی ئێمه بۆ هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه، چونكه پرسه‌كه ته‌نیا نه‌وت نییه، كێشه‌كانی ئێمه زۆر جددین له عێراق و به‌بێ چاره‌سه‌ریی ئه‌و كێشانه مومكین نییه عێراق بتوانێت سه‌قامگیریی خۆی بپارێزێت، بۆیه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا خۆم وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم داوا ده‌كه‌م كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵێك له‌مباره‌یه‌وه بگێڕن، چونكه پێمان وایه ئه‌وان ده‌توانن ڕۆڵ بگێڕن تا چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بتوانێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. هه‌موو لایه‌كمان سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێ‌زانین و سوپاسی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ خۆڕاگریی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وان له‌م دۆخه ناخۆشه‌دا له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان تێده‌گه‌ن و به‌رگه‌یان گرتووه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌ت یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌یه بتوانین ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دڵنیام ده‌توانین به گفتوگۆ ئه‌م پرسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
دواتر له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا به‌شدار بن چونكه ئه‌م كێشه‌يه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا یاسایییه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد “ئێمه هیچ لارییه‌كمان نییه هه‌ر لایه‌نێك به‌شدار بێت له گفتوگۆكانی هه‌رێم ـ به‌غدا. بێگومان شاندێكی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ده‌چێته به‌غدا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزنه‌وه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه پێویسته به‌غدا پابه‌ندييه‌كانى خۆی به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، ئه‌مڕۆ له عێراق ده‌ست به دابه‌شكردنی دوو مووچه كراوه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به به‌شێك له مووچه‌خۆرانی عێراق ده‌زانێت، ڕه‌وا نییه گرنگیی به‌م كێشه‌یه نه‌دات، بێگومان پێویسته ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت به‌غدا به زووترین كات له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستێت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات تاكو هه‌رێمی كوردستانیش بتوانێت ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات”.
سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال، به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی “هه‌ميشه هه‌واڵمان داوه به لێكتێگه‌یشتن و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، بێگومان سوپاسی ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رێز مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین له پرسی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال، پێمان وابوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ستپێكردنێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوچانه له كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه. مه‌بده‌ئه‌كه زۆر ڕوونه، ئایا مه‌به‌ستی هه‌موو لایه‌كمان سه‌قامگیری و ئارامییه له عێراقدا؟ ئه‌گه‌ر هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه ڕێكبكه‌وین، پێویسته به گفتوگۆ ئه‌م شتانه چاره‌سه‌ر بكرێن، ڕێككه‌وتنی شه‌نگال له ئه‌نجامی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بوو و پێمان وابوو، ئێستاش له‌و بڕوایه‌داین ڕێككه‌وتنێكی باشه و خزمه‌تی عێراق ده‌كات به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته ئه‌م ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و هیوادارین بتوانین بگه‌ین به ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره”.
سه‌باره‌ت به بژارده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ماهه‌نگیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ركۆماری عێراق له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند “له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌ركۆماری عێراق به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵین، به‌ڵام ئه‌م یاسایه به شێوه‌یه‌ك ده‌رچووه كه پێویست به واژۆ و په‌سه‌ندكردنی سه‌ركۆمار ناكات. بژارده‌ی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆیه و له‌سه‌ر ئه‌و بژارده‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵی جددیی خۆمان ده‌ده‌ین كه بتوانین بگه‌ین به ڕێككه‌وتن”
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت ڕێككه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى ڕۆس نه‌فت ڕێگرن له ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد “نه ڕێككه‌وتنی په‌نجا ساڵه له‌گه‌ڵ توركیا و نه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆس نه‌فت ڕێگر نین له چاره‌سه‌ركردنی دۆسیای نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌ك باسم كرد به‌غدا خۆی له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه، داوای كردووه ئه‌م بابه‌ته جارێ وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، به‌غدا به هه‌رێمی كوردستانی گوتووه نه‌وته‌كه‌ی خۆتان بۆ خۆتان و ئێوه هه‌نارده‌ی بكه‌ن و له‌و قۆناغه‌دا ئێمه ناچینه ناو ئه‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌گينا هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئاماده بووه ئه‌م كاره بكات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆس نه‌فت و ڕێككه‌وتنی په‌نجا ساڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا نییه! هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه گوتوویه‌تی كه ده‌خوازێت ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ عێراق به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌ش ڕووی دا، بڕیار وابوو ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌مان تا كۆتایيی ساڵ به‌رده‌وام بێت و له بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا چ بابه‌تی نه‌وت و چ هه‌نارده‌كردنییه‌تی و چ بابه‌تی سۆمۆیه، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌وكات له‌ناو بودجه‌ی ساڵی 2021دا جێگیر بكرێت، شتێكی زیاده‌مان نه‌كردووه و ڕێككه‌وتبووین، ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی تێكدا، ئه‌و یاسایه‌ى بۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌وانه كرا بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز بوو بۆ مووچه، به‌ڵام شته‌كه پێچه‌وانه كرایه‌وه و بوو به یاسای بودجه، زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان ناڵێم هه‌موویان، به ده‌رفه‌تیان زانی ئه‌م بابه‌ته بكه‌نه ماده‌یه‌ك بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستان كه ئه‌مه زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر باسی قه‌رز ده‌كه‌ن و قه‌رز وه‌رده‌گرن، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق، مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شكێن له مووچه‌خۆرانی عێراق. باشه بۆ به‌و زمانه تونده باس له‌وه ده‌كرێت كه نابێت ئه‌م یاسایه هیچ شایسته‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات؟! پرسیاری جددیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌یه، بۆ ئه‌م هه‌موو زوڵمه له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت؟! ئەم یاسایە دژی حزبی سیاسی نییە لە کوردستان، ئەم یاسایە ڕێک دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە کە ئەم هاووڵاتییانە بەشێکن لە عێراق”.
هه‌ر له به‌رده‌وامیی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بە پەرلەمانەوە، بە حکوومەتەوە، ئیلتیزامێکی ئەخلاقییان بەرامبەر ئەم مەسەلەیە هەیە. خۆ ئێمە باسی وڵاتێکی دیکە ناکەین، ئێمە باسی هاووڵاتییەک دەکەین کە هاووڵاتیی ئەم وڵاتەیە و لەم وڵاتەدا دەژی. ئەم یاسایەی دەریانکردووە، سزادانی گەلی کوردستانە، گەلی کوردستان کە بەشێکە لە عێراق. هێزە سیاسییەکان ئەمە بە سەرکەوتن دەزانن؟ به ڕأستى گەورەترین شکستیان بۆ خۆیان تۆمار کرد! گەورەترین زه‌بريان لە پێکەوەژیان و لە ئاشتی و لە داهاتووى ئەم وڵاتە دا! خەڵکی کوردستان چۆن بیر بکاتەوە؟! گەنجێکی کوردستان ئەمڕۆ چۆن بیر دەکاتەوە؟! دەڵێ ئەوەیە ئەو عێراقەی ئێمە بەتەما بووین لەگەڵی بژین؟ ئەوەیە ئەو عێراقەی هەموومان لە ساڵی ٢٠٠٣وە هاتین و بڕیارمان دا تێيدا بژين؟!. عێراقی نوێ هەموومان پێکەوە دامانمەزراندووە، ئەوە نەبووە کەس خێرمان پێ بکات و ئەو شایستانەی ئێمە لە عێراق وەریدەگرین مافى هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، زۆر باش دەزانین ئەگەر بڕیار وایە هەر یاسایەک لە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینە و کەمینە دەرباز بێت، ئاشکرایە ئێمە کەمینەین! بەڵام ئایا ئەو عێراقەی دامانناوە پێکەوە بین، لەسەر ئەو بنه‌مايه بوو کە بەم شێوەیەی کەمینە و زۆرینە هەڵسوکەوت لەگەڵ پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت بە کورد و تورکمان و مەسیحی و هەموو پێکهاتەکانی دیکەوە؟ نەخێر، ئێمە وا تێنەگەیشتووین، لەبەر ئەوە ئێستاش داوا لە هێزە سیاسییەکانی عێراق لە هەر هەموویان دەکەم، داوای من ئەوەیە زۆر بە جددی هەڵوەستە لەسەر ئەم مەسەلەیە بکەن. ده‌توانین ئەم یاسایە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە، بەڵام هەڵوەستەکردن لەسەر ئەم مەسەلەیە دەبێ زۆر بە جددی بێت، ئەگەر هەموو لایەکمان خەمی پێکەوەژیان و خەمی ئاشتی و تەباییمان هەبێت لە عێراقدا”.
سەبارەت بە وەرگرتنی قەرز لە بانکە جیهانییەکان بۆ پێدانی مووچە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “سیاسەتی نه‌ختێنه له ده‌ستى بەغدادایە و ناتوانین یەکلایەنە قەرز بکه‌ین، ئەگەر بمانتوانیبا یەکلایەنە قەرز بکەین، بۆ دابینکردنی مووچە ئەوەشمان دەکرد، بەڵام به‌پێى یاساکانی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی بەغدا، هەرێم ناتوانێت بچێت قەرز لە بانکەکانی جیهانی وەربگرێت، بەداخەوە ئەوە یەکێکە لەو کێشانەی هەمانە، وەکوو دیاریشە زۆر بەداخەوە، بەغدا حەز بە هیچ بەرپرسیاريه‌تییەک بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ناکات”.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە بەرپرسیاريه‌تی بەرامبەر مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان دووپاتی كرده‌وه “هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەست بە بەرپرسیاريه‌تی دەکات بەرامبەر بە مووچەخۆران و ئەمەشی نەشاردووەتەوە و هەموو هەوڵێکیش ئەوەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکات. لە هەرێم کێشەیەکی سه‌ره‌كى هەیە، ئەویش ئەوەیە ڕێژەی مووچەخۆرانی هەرێم زۆر لە سەرەوەیە. هەر شتێک هۆکار بووە، هەر لە کابینەی دووەمی حکوومەتی هەرێمەوە تا ئێستا بەو شێوەیە هاتووە. ئەمە خاڵێکی جەوهەرییە کە دەبێ خۆمان چارەسەری بکەین، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا وەک هاووڵاتیی کە لەم وڵاتە دەژین، ئایا عێراق ئیلتیزامی نییە بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێم؟ دەبێ بە پله‌ى یەکەم بەغدا هەست بەو بەرپرسیاريه‌تییە بکات”.
له وه‌ڵامى پرسيارێكدا سەبارەت به هه‌ڵوێستى کوتلەکانی فەتح و سائیروون لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕێزیان بە دووری زانی هەڵوێستی ئەوان دژی کوردستان بێت. لەو بارەیەوە گوتی: پێم وا نییە دژی کورد بن و هیوادارم واش نەبێ، چونکە ئەوە لە بەرژەوەندیی ئەوان و عێراقیشدا نییە”.
لە بەردەوامیی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، دەربارەی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: “هەڵوێستی جەنابی سەرۆک وەزیران لەم مەسەلەیەدا هەڵوێستێک بووە کە جێی سوپاس و پێزانينه بۆ ئێمە. ئەو یاساکەی بەو شێوەیە نەناردبوو بۆ پەرلەمان، یاساکەی بە شێوەیەکی تر ناردبوو. ئەوەی ئێمە گلەییان لێدەکەین، هێزە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراقن. لە مەسەلەی ئەو یاسایەدا دەمەوێ سوپاسی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەم، ئەوانەی کە لە پەرلەمانی عێراقن و بە شێوەیەکی کۆدەنگ، سەرەڕای ئەو ناكۆكييه سیاسییەی له‌نێوانمدا هەبووە، به‌رگرييان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە کۆی دەنگ ئامادە نەبوون بەشداری لەو کۆبوونەوەیه‌دا بكه‌ن، ئەوەش جێی پێزانينه”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر پلانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی فيدراڵ لە بەغدا بۆ ساڵی داهاتوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “بڕیارە شاندێكى حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ حكوومه‌تى فيدراڵ كۆببنه‌وه و هەوڵ بدەن ئەم کێشەیە بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن”.
ده‌رباره‌ی بۆچوونی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بەوەی کە ئەگەر هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی ڕادەستی بەغدا بکات، هیچ گرفتێک نامێنێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە: “هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی لەسەر مەسەلەی ڕادەستکردنی نەوت به بەغدا نییە، پێشتریش نەیبووە، ئەمە بە نووسین به‌ڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیمزای کردووە و بۆ بەغدای ناردووە کە ئێمە ئامادەین نەوت ڕادەست بکەین. حەز دەکەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دڵنیا بکەمەوە کە هه‌رگيز ئەمە ڕاست نییە و پێچەوانەکەی ڕاستە. له‌گه‌ڵ حکوومەتی فيدراڵ ڕێککەوتنمان هەبووە کە ئەم شایستە داراییيانە بە هەرێمی کوردستان دەدەن تا کۆتایيی ئەمساڵ، کۆتایيی ئەمساڵ ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەین لەسەر مەسەلەی نەوت و بودجە و ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئێمە ڕێککەوتووین، ئەمەش هەموو بە نووسراو هەمانە. لە ڕۆژانی داهاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەو دەستپێشخەرییەی کە کردوویەتی لە پەرلەمان، ئەمانە هەمووی نیشانی پەرلەمانتاران و خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەدات. دەمەوێ دڵنیاتان بکەمەوە هیچ کێشەمان لەسەر ئەوە نییە، سبەی ئامادەین ئەوە جێبەجێ بکەین، پەیامی ئێمەش بۆ بەغدا هەر وابووە، پێشتریش وابووە، دوای ئەم یاسایە شتێکی نوێمان نییە، چونکە پێشتریش حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیيی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕیوە”.
دەربارەی نیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ بەغدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕاندەوە و گوتی: “ئەوە کاری حکوومەتی هەرێمە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ و گەیشتن بە ڕێککەوتن. هەرێمی کوردستان ئامادەیە بە هەموو شێوەیەک لەسەر کێشەکان لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکات. لەسەر بودجە، ناوچە کێشە لەسەرەکان، پێشمەرگە و هەموو شتەکان، بۆچوونی ئێمەش ڕوونە. پێمان وایە ئەگەر بمانەوێ سه‌قامگيرى و ئاسايش لە عێراق هەبێت، پێویستە بە جددی لەسەر مێزی گفتوگۆ ئەم کێشانە چارەسەر بکەین. کاتی ئەوە هاتووە بەغدا بیر لە شێوەی مامه‌ڵه‌ى خۆى لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکاتەوە. هەتا ئێستا هەڵسوکەوتی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان سیستەمێکی فیدراڵی نییە، هەتا ئێستاش بیرکردنەوەیەکی مەرکەزییە کە پێویستە هەموو شت لە بەغدا کۆنترۆڵ بکرێت، جەوهەری کێشەکە لەمەدایە. ساڵی ٢٠٠٣ ئێمە بە ئاره‌زووی خۆمان گەڕاینەوە بۆ بەغدا، کوردستان پیش ساڵی ٢٠٠٣ ڕاستە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو، بەڵام هەموو شتێکمان جیاواز بوو، ئەوان هاتن بە ئێمەیان گوت عێراقێکی نوێیە، عێراقێکی فیدراڵییە، ئەمه‌ریکا هات، بەریتانیا هات، لەگەڵ هێزەکانی عێراقی ڕێککەوتین کە بچین پێکەوە ئەم عێراقە دابمەزرێنین. حه‌ڤده ساڵ دوای ئەوە گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە پرسیار لە خۆیان دەکەن، ئەرێ ئێمە سیستەمی فیدراڵیمان لەم وڵاتە هەیە؟ وەڵامەکەی زۆر ڕوونە، نییە!. ئەوەی ئێمە ئێستا لە عێراق هەمانە هه‌رگيز فیدڕاڵی نییە، مەرکەزییەتێکی به‌هێزه کە دەیەوێ هەموو شتێک لە بەغدا کۆنترۆڵ بکات. ئێمە بەشداریمان لە عێراقی نوێ‌دا کردووە، بەڵام ئەم هێزە سیاسییانە لە هەموو شتێک پاشەکشەیان کردووە و پەشیمان بوونەتەوە. ئەمەیە ئەمڕۆ کێشەی هەرێمی کوردستان. من ئێستا وەک سەرۆکی هەرێم و وەک ئەو بەرپرسیاريه‌تییەی هەمە پێتان بڵێم، نازانم ئایندەی نەوەی دوای ئێمە چۆن دەبێ لەم وڵاتەدا؟! چونکە تا ئێستا ڕاستە بە ڕواڵەت سیستەمێکی فیدراڵین، بەڵام لە ناوەڕۆکدا هیچ فیدڕاڵی نییە، لە ناوەرۆکدا هەتا ئێستاش دانەنیشتووین لەگەڵ یەکتر بە جددی بیر لەوە بکەینەوە شێوه‌يه‌ك بدۆزینەوە چۆن پێکەوە بتوانین لە جوگرافیای عێراقدا پێکەوە بژین و یەکتر قبووڵ بکەین، هەمیشە بە زۆرینە و کەمینه‌يە. ئەمڕۆ زۆر بەداخەوە هەندێ هێزی سیاسی لە عێراقدا پێیان وایە بە ڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەیان بە دەست هێناوە کە ئەم یاسایەیان لە پەرلەمان دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان تێپەڕاندووە! ئەمە سەرکەوتنە؟ دیسانەوە دەڵێم ئەمە گەورەترین شکستە بۆ هەرچی سیاسییە کە لە عێراقدا پێى وابێت دەتوانێت ئاوا ئەم وڵاتە بەڕێوە ببات. ئەوەی بەلامەوە گرنگە ئەوەیە ئەم جۆره ئەقڵییەتە دەبێ بگۆڕدرێت. هەرێمی کوردستان هەم بەرپرسیاريه‌تی هەیە، هەم ئه‌ركى هەیە و هەمیش مافى هەیە، هەست بەم ئه‌رك و مافه‌ش دەکەین بۆ هەموو عێراق”.
بەڕێزیان دووپاتی کردەوە “ئێمە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتبووین لەسەر ئەوەی ئەو ڕیککەوتنەی هەمانبوو تا کۆتایيی ساڵ بڕوات، باسی نەوتمان نەکردووە و هەموو دیکیۆمێنتەکانیش لە پەرلەمان بۆ هەموو لایەک دەخرێتە ڕوو، هەرێمی کوردستان یەک خیلافیشی نەکردووە، هەرێمی کوردستان هەرچی ئیلتیزامی هەبووە جێبەجێی کردووە، ئەوەشی کە باسی دەکەم بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتبوون تا کۆتایيی ساڵ بەم شێوەیە بڕوات و دوای کۆتایيی ساڵ دابنیشین، چونکە بابەتەکە ئەوەندە نییە تۆ نەوت ڕاده‌ست دەکەی. ئەی پرسەکانی دیکە؟ لەو ساڵانەی حکوومەتی عێراق بودجەی هەرێمی بڕیوە، ئێمە ناچار بووین هەندێ قەرزمان لە کۆمپانیاکان کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکەین، کۆمەڵێک ئیلتیزامات هەیە. ئەم دۆسیەیە هەر ئەوە نییە نەوت ڕاده‌ست بکەین. من ئێستا بە كراوه‌يى دەڵێم ئەگەر عێراق ئامادەیە مانگانە نۆسەد ملیار دینار بداتە هەرێمی کوردستان، ئێمە ئامادەین فەرموو هەموو نەوتەکە ببەن، بەڵام خۆ ئەمە دەبێ دانیشتنی بۆ بکرێت، خۆ دەبێ ئێمە دابنیشین قسەی لەسەر بکەین و له يه‌كتر بگه‌ين. دەزانین قسەی بەغدا چۆنە؟ (مافى ئێمە بدەن و مافى تۆش خوا کەریمە). ئێ خوا هەر کەریمە، بەڵام ناکرێت هەر بەو شێوەیە بێت، ئەمە زمانێکی دروست نییە بۆ قسەکردن لەگەڵ یەکتر، فەرموون با دابنیشین. ئایا هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێم ئاماده‌یی هەیە ئەم کێشانە بە گفتوگۆ چارەسەر بکات؟ بەدڵنیاییەوە هەیەتى”.
وەک وەڵامێکیش بۆ هەندێ لە پەرلەمانتارانی کوردستان کە دەڵێن حکوومەتی هەرێم بە گومرک و داهاتی نانەوتی دەتوانێ مووچەی فەرمانبەران دابین بکات. به‌ڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “ئەگەر ئەوان ڕاست دەکەن، ئامادەم، فەرموون با بێن شوێنەکانی ئێمە وەربگرن با بزانن دەتوانن ئەو کارە جیبەجێ بکەن، من هەزار جار مەمنوونیانم. شتی وا نییە، زۆر جیاوازە تۆ لە دەرەوە قسەیەک بکەیت، بەڵام کە دێیتە سەر کورسی و دادەنیشی و بەرپرسیاريه‌تیش وەردەگریت، زۆر جیاوازە. تۆ دەتوانی لە دەرەوە هەموو شتێک بڵێی، بەڵام کە دێی واقعی شتەکان دەبینی، وا نييه! پێتان وايه لە هیچ حکوومەتێک، هیچ سەرۆک وەزیرانێک، هیچ سەرۆکێک لەم دونیایە، هیچ جێگری سەرۆکێک حەز دەکات پارە هەبێت و بتوانێ مووچە دابین بکات و نەیکات؟ چۆن شتی وا دەبێ؟ نییە! ئەوەی پێمان دەکرێت هەر ئەوەندەیە، کێشەکە لەوەدایە، بەڵام بە دڵنیاییەوە حکوومەت هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم کێشەیە چارەسەر بکات”.