سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان ( GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نۆڤێمبەر(تشرینی دووەم) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا. جەختیش لەوە کرایەوە کە شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان.
لە تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق کرا .

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2022/november/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-پێشوازی-لە-سەرۆک-کۆماری-عێراق-دەکات/
 

 

Read کد خبر: 2785

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی