ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/1/2023 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای عێراق و به یاوه‌ریی شاندێك كه له به‌ڕێزان وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگارانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوان پێكهاتبوو، بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی جامی کەنداوی 25، سه‌ردانی شاری بەسره‌ی كرد.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی: “ئێمە هاتبووین بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی جامی کەنداو 25، ئەمە ڕووداوێکی گرنگە بۆ عێراق، یەکەم جارە دوای ساڵی 2003، پێموایە ئەوە گرنگترین ڕووداوە کە ئەمڕۆ لە بەسرە بەڕێوەدەچێت. ئێمە وەکو شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پیرۆزبایی هاتووین بۆ بەسرە و پێمان خۆش بوو و خۆشحاڵین بەم سەردانە.”
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-attends-the-opening-ceremony-of-the-gulf-cup/