لە رێورەسمێکدا، یەکەم ساڵیادی دانانی قەڵای هەوڵێرلە لیستی كەلەپووری جیهانیی یونێسکۆ لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتار وبەرپرسانی حكومی ونوێنەر وكونسوڵی وڵاتانی جیهان وچەندین كەسایەتی رۆشنبیری وسیاسی هەولێر، یادکرایەوە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، دانانی قەڵای هەولێری لە لیستی كەلەپووری جیهان بە دەستكەوتێكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستان وخودی هەرێم لەقەڵەمدا ووتی، هەبوونی بەرنامەی تۆكمە لەگەڵ یونیسكۆ وتایبەتمەندی خودی قەڵاكە كە ژیان تێیدا بەردەوام بووە تا ئێستا، رۆڵی گەورەیان لەم دەستكەوتەدا هەبوو.
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكیدا کە لە رێوڕەسمەکە پێشکەشیکرد، دووپاتیكردەوە کە حكومەتی هەرێم وەكو ئەركی سەرشانی خۆی لەم بوارەدا درێغی نەكردووە وخودی سەرۆك وەزیرانیش گرنگیەكی زۆری پێداوە ونەك تەنها ناو قەڵا بەڵكو دەوروبەری قەڵاش گرنگی خۆی لەلای سەرۆك وەزیران وحكومەتەوە هەبوو، بەتایبەتی پاراستنی گەڕەك وبازاڕە كۆنەكانی ئەم شوێنە (تەعجیل وگەڕەكی عەرەب وقەیسەری هەولێر).
دووپاتیشیكردەوە هێنانەدی ئەم دەستكەوتە كارێكی ئاسان نەبوو وبەبەشداری هەموو لایەك لە حكومەت وخەڵك وخودی یونیسكۆ تواندرا ئەم كارە بكرێت بەو پێیەی قەڵای هەولێر موڵكی مرۆڤایەتیە، لە ناوچەیەكدا كە پێگە شوێنەواریەكان وتەنانەت شوێنی عیبادەتیش لەژێر هەڕەشەی تەقاندن وتێكدانە.
دواتر دارا یەعقوبی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر لە وتەیەكدا كار وچالاكیەكانی كۆمیسیۆنی روونكردەوە تا گەیشتن بە لیستی پاراستنی كەلەپوری جیهان وئاشكرایكرد لەسەر ئاستی جیهان لە ملیۆنەها شوێنی كەلەپوری تەنها 1007 شوێن لە لیستی كەلەپوری جیهانی تۆماركراوە. قەڵای هەولێر یەكێكیانە وعیراق چوار شوێنی لەم لیستە هەن كە تەنها قەڵای هەولێر لە دەرەوەی هەڕەشەدایە.
کاریگەری قەیرانی دارایی
لەمبارەیەوە، لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم، دارا یەعقوبی رایگەیاند، تاوەكو پار 14 تیم كاری لە قەڵای هەولێردا كردووە، بەڵام بەهۆی كێشەی داراییەوە كارەكان كەمێك وەستان، وئاماژەی بەوەشدا دوای دانانی قەڵای هەولێر لەو لیستەدا كارەكان زەحمەتتر دەبن چونكە مەرجی یونیسكۆ لەوەدایە كە كاركردن تیایدا بەردەوام بێت وبپارێزرێت.
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر ئاماژەی بەوەشدا كه شاندی یونیسكۆ ساڵانە دێن چاودێری كارەكان دەكەن. ئەوەشی خستەڕوو، كە هێشتا زووە كاریگەری قەیرانی دارایی بەسەر كارەكانی كۆمیسیۆنی بوژانەوەی قەڵا دیار بێت. بەڵام مەترسی ئەوەی نەشاردەوە ئەگەر قەیرانی دارایی بەردەوام بوو ئەو كات هیچ چارەیەك لەبەردەستدا نامێنێت وئەوەش مەترسی بەسەر مانەوەی لەم لیستەدا دەبێت.
هاوكات رونیشیكردەوە مەرجی سەرەكی دانانی قەڵا لەم لیستەدا هەبوونی تایبەتمەندی وپاراستنی ئەم شوێنەوارە بوو كە هەردوو مەرجەكەی تیادا هەبوو وبەراپۆرتێكی 600 لاپەڕەیی ئەم پرسە سەلمێندرایەوە ولە كۆبوونەوەی لیژنەكە پارساڵ لەقەتەر پێشكەشكرا و 18 دەوڵەتی ئەندام لەكۆی 21 دەوڵەتەوە رەزامەندی لەسەر دا.
هەر لەم رێوڕەسمەدا، مەی ئەلشاعیر بەڕێوەبەری پرۆژەكان لەرێكخراوی یونیسکۆ لەوتەیەكدا دانانی قەڵای هەولێر لە لیستی كەلەپوری جیهانی بە بەها ونرخی ئەم قەڵایە لەڕووی مێژوویی ومرۆییەوە لەقەڵەمدا.
دووپاتیشیكردەوە یونیسكۆ لەساڵی 2007ـەوە لەم پرۆژەیەدا كاردەكات ووتی چەندین كار وچالاكی وپرۆژەیان لەمبارەیەوە هەبووە وچەندین ڕێوشوێنی تایبەتیان لەمبارەیەوە ئەنجامداوە وجەختی لەسەر ئەوەش كردەوە کە پاراستنی بەهای رۆشنبیری ومێژوویی قەڵا گرنگترین كاری ئەم قۆناغەیە.
دوایین هەواڵەکان
- نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئێران: سەردانەکەی پزیشکیان ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئێران بە هەرێمی کوردستان
- ههرێمى كوردستان و ئێران جهخت له برهودان به پهيوهندييهكانيان دهكهنهوه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی: سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو
- نازم دەباغ له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئیرنا: مەسعوود پزشکیان سەردانی هەولێر دەکات
- نازم دەباغ: کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دیار نییە
- «سەلام رشدی» لهگهڵ شاندی یهکێتی هاورده و ناردنکارانی لقی ههولێر کۆبۆوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى: ههميشه پشتيوانى و بهرگرى له مافهكانى ئێزدييان دهكهين
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ باڵیۆزی یهکێتیی ئهورووپا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ باڵيۆزى نهمسا كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى جهنهرال ڤاول دهكات