هەرێم - ئێران
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "ئێن.ئاڕ.تی" گوتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی باشدایه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران لە میانه‌ی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "تاوتۆی" که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "ئێن.ئاڕ.تی" NRT ڕایگەیاند: ئێمه له تاران نوێنه‌ری حکومەتی هەرێمی کوردستانین، واته نوێنه‌رایه‌تی پێکهاته‌یه‌کی هێزه سیاسییه‌کان و لایه‌نه‌کانی به‌شداربوو له حکومەتی هەرێمی کوردستان دههکهین که جێگر و ئه‌نداممان هه‌یه و جێگری نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له براده‌رانی پارتی دیموکراتی هەرێمی کوردستانه و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو له‌یه‌نه سیاسییه‌کانی تێدایه، له‌وانه؛ سۆشیالیست، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران گوتیشی: به شێوه‌یه‌کی گشتیی ئه‌مڕۆکه هەرێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که حکومەتی هەرێمی کوردستان هه‌یه‌تی ده‌توانین بڵێین له په‌یوه‌ندییه‌کی باشدایه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆیه بۆ دیراسه کردن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن یا هاوکارییکردن له هه‌ر بوارێک‌دا بێت وه‌کوو گوتمان له چوارچێوه‌ی عێراقدا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی باشمان هه‌بووه و له ئێستاشدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان هه‌یه و له داهاتووشدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
"نازم دەباغ" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر وڵاتی ئێران گوتی: به بڕوای من له‌و زوڵم و زۆره‌ی که له هه‌ندێک بواردا به تایبه‌ت داوده‌رمان و هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی دیکه که له ئێران ده‌کرێت، و نه‌ده‌بوایه ئه‌م کاره بکرایه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێویی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک کردووه، چونکه هه‌مووی به یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و گرانی و که‌مبوونی شتوومه‌ک وایکردووه که ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی ئێرانی زیاتر له یه‌کتریی نزیک کردۆته‌وه و تا ئێستاش هه‌ست به‌و لاوازییه ناکرێت که هه‌ندێک که‌س له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیری لێده‌که‌نه‌وه.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: خاڵێکی دیکه که ئێمه ئێستا هه‌ستی پێده‌که‌ین، ته‌قریبه‌ن له وڵاتانی ناوچه، له‌وانه؛ ئیماڕات، سعوودییه و ئێران جۆرێک گۆڕانکاریی هاتۆته پێشێی که بۆ نموونه پێشوازییکردن، ڕێزگرتن و هه‌روه‌ها هاوکاریکردن له حه‌جاجه‌کانی ئێرانی له حه‌جی ئه‌مساڵدایه که له چوونی حه‌جاج بۆ ئێران بێوێنه بووه، ئه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تیش هه‌بووه که له‌م دوایانه‌دا بینیمان که چه‌ندین وه‌فدیی ئیماڕاتی سه‌ردانی ئێرانیان کرد و ڕێکه‌وتنی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌کتریی کردووه.
"نازم دەباغ" سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گوتی: به دڵنیاییه‌وه ڕه‌زامه‌ندیی ئێمه و باروودۆخی ئێستاکه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستێکدایه که ده‌بێت بڵێین دڵخۆشکه‌ره و هه‌موو لایه‌ک هه‌ست به‌و باروودۆخه ده‌که‌ن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان که ئه‌رک و ده‌سه‌ڵات و تواناکان له چوارچێوه‌یه‌کدا به‌کاربێت که زهرهریی نه‌بێت بۆ گه‌لی کورد و بۆ ناوچه‌که.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران له وڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران و کاریگه‌ریی له سه‌ر دیپڵۆماسی نێوان هه‌ولێر و تاران گوتی: پێموانییه له‌و ئاسته‌دا بووبێت که هه‌ست به زه‌ره‌ر و زیان بکه‌ین، جگه له چوارچێوه گشتییه‌که‌ی که ئه‌و ئابڵۆقه ئابوورییه‌ی که له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ریی و کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بژێویی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌م هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش ئێران داناوه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌کرێت ئه‌وه بڵێین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که حکومه‌تی عێراق په‌یڕه‌ویی کردووه و هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا که حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابه‌ندیی بووه له‌وه‌ی که نابێته لایه‌نگریی هیچ لایه‌نێک به دژیی ئه‌ویدیکه و ڕێگاش نادات که زه‌ویی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بۆ دژایه‌تی هیچ وڵاتێک به‌کاربێت. بۆیه ده‌توانین بڵێین که‌مێک له‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه و جۆرێک له سه‌قامگیریی پێوه دیاره.
"نازم دەباغ" سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان له تاران لەگه‌ڵ ناوه‌نده دیپڵۆماسییه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها باڵێۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی گوتی: ئێمه وه‌کوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان نه ته‌نیا په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده دیپڵۆماسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیڕان هه‌یه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندییه‌کی فراوانمان له‌گه‌ڵ دیپڵۆماته‌کانی باڵێۆزخانه‌کان هه‌یه. کاتێک قسه‌کانی ئێمه یا نووسینه‌کانی ئێمه له رۆژنامه‌کان و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران بڵاوده‌کرێته‌وه، زۆر جار بۆته سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵیک بابه‌ت که له دواییدا په‌یوه‌ندییان پێوه کردووین و هاتوون سه‌ردانیان کردووین و ڕوونکردنه‌وه‌یان ویستووه.
لە درێژه‌ی بەرنامەی "تاوتۆی" که‌ناڵی "ئێن.ئاڕ.تی"دا بەشێک لە هاوڵاتیان به ناردنی نامه پرسیاره‌کانی خۆیان ئاراسته‌ی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کرد که "نازم دەباغ" به وردیی وڵامی ته‌واویی پرسیاره‌کانی دایه‌وه.
لینکی چاوپێکه‌وتن:
http://www.nrttv.com/media-Barname-detail.aspx?pid=1760&CatID=1
ئەمڕۆ 5/8/2019، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵا رەشنوودی، کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد.
لەم دانیشتنەدا، سەرەتا کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێرای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێم، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست.
هەروەها مەسرور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لەم دیدارەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە چەشنەکان، بە تایبەت لە بواری ئابووری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، هەوڵە نوێیەکەی مونافقین لە دژی ئێران مەحکووم دەکات.
گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی ئانا: بەم زوانە هەندێک وێنە لە ناو کەمپی مونافقین بڵاوبۆتەوە کە ئەوە دەردەخات ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە سەرقاڵی چالاکی لە پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندان بۆ کاریگەریی لەسەر باروودۆخی وڵاتی ئێران.
ئەم کەسانە کە زۆربەیان تەمەنیان لەسەرەوەیە بۆ ئەوەی کە لە شەڕیی نەرم لە دژی ئێران، لەسەر بیروبۆچوونی گشتیی کۆمەڵگا کاریگەریی دابنێین و ئەوان بەرەولای مونافقین و ڕۆژئاوا ڕابکێشن، ڕاهێنانی زۆریان بینیوە.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری بەشی ڕۆژئاوای ئاسیا و هێڵی خۆڕاگریی گرووپی نێودەوڵەتی ئاژانسی "ئانا" سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگە ڕاچڵەکێنەرانەی هەوڵی گرووپی مونافقین لە دژی میللەتی ئێران، گوتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم جۆرە هەوڵانەی مونافقین مەحکووم دەکات.
گوتیشی: ڕوون و ئاشکرایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و هێمنی خۆی و ناوچەکە رەچاوی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دانانی پیلان ڕێژیی ئەم عەمەلیاتە سایبێرییە یا چالاکییە چەکدارییە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دژی ئێران ئەنجامدەدات.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە زیادبوونی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران جەختی کردەوە: باشترین بڕیاری هەرێمی کوردستان لە بواریی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران بێ لایەنییە، بەڵام ئێمە بەردەوام ڕەچاوی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، چونکە ئێران لە ڕابردوو و لە ساتە جیاوازەکاندا پشتیوانی و لایەنگری کوردەکانی عێراق بووە.
لینکی چاوپێکەوتن: http://ana.ir/i/403857
لهوتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆبونه‌وه‌كه‌ی (مه‌ككه) ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د.به‌رهه‌م به‌ته‌نها هی خۆی نیه به‌ڵكو هه‌ڵوێست هه‌موو به‌رپرسانی عیراقی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیشه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌و جۆره بوو كه هه‌ڵوێسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی وه زۆر مه‌ردانه هه‌ڵیانسه‌نگاندووه هه‌روه‌ك له مانشێتی ئه‌و گۆڤاره‌ش نوسراوه."هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ده‌بێت هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق هەیە لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، چونکە بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە چونکە ئەزمونەکانی ڕابردوو دەریخستووە ئەگەر ئێران دژایەتی کردبێتین بەڵام مەرزەکەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریکا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەکەمان دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕۆیشتووە، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات"
له‌دواین ژماره‌یدا گۆڤاری (سازه‌نده‌گی) فه‌رمی حكومه‌تی ئێران له‌مانشێتی سه‌ره‌كیدا نوسیبووی به‌رگریكردن له مه‌ككه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دژی هه‌ڵوێستی شا-ی سعودیه وه‌ستایه‌وه كه ویستی ڕایه‌كی گشتی وڵاتانی عه‌ره‌ب دژ به ئێران دروست بكات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مه‌ككه ڕایگه‌یاند" ئەمن و ئاسایشی ئێران دەبێت بەهۆی ئاسایش و ئیستیقراری ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی. کۆماری ئیسلامی ئێران، ولاتێکی موسڵمانە و درواسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبییە و بەدڵنیاییەوە حەزمان لێ نییە، هیچ لایەنێک ئاسایشەکەی بکاتە ئامانج."
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێران ده‌ڵێت" عیراق لەجوگرافیایەکی تایبەتدایە، وە ئەو هەڵوێستە تەنها د.بەرهەم سەرۆک کۆمار ڕاینەگەیاندووە، بەڵکو سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانیش هەمان هەڵوێستیان هەبووە، پێچەوانەوەی حکومەتەکانی پێشووی عیراق هه‌موویان هەڵوێستیان یەکە وە بۆ پارێزگاری لەحکومەتی عیراق و خەڵکی عیراق خۆی نەکردە لایەن(تەرەف) لەخواستی ئەوانەی دەیانەوێت سیناریۆ بکەن کە شەڕێک ڕووبدات کە هەموومان دەزانین کە ئەو سیناریۆیەیە خەریکە شکست دەهێنێ وە د.بەرهەم وەک سەرۆک کۆمار سوێندی خواردووە کە پارێزگاری لەبەرژووەەندییەکان و عیراق بکات."
هه‌روه‌ها وتی" ئه‌مه جورئه‌ت و ئازایه‌تیه كه یه‌كێك له عیراق په‌یدا ببێت هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدا بڕیاری لێ بدات، بینیمان سه‌رده‌مانێك ئه‌مریكا له عیراق بوو دواتر جێی هێشت، ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هه‌موو وڵاتان هاوسه‌نگی هه‌بێت نه‌ك لایه‌ندار بێت، د.به‌رهه‌م سیاسه‌تی یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك ده‌نگی عیراقی ده‌ربڕیووه."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن عیراق باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بدات؟
نازم ده‌باغ ده‌ڵێت" ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی عیراق كه‌خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه" ته‌حه‌مولی"ئه‌و جۆره بڕیار و قسانه بكات، وه زۆرینه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیه‌ن كه بۆ یه‌كه‌مجاره كه‌سێكی كورد وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق بتوانێت له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ده‌رببڕێت، وه من دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه هه‌ڵوێستی د.به‌رهه‌م به‌ته‌نها هی خۆی نیه به‌ڵكو هه‌ڵوێست هه‌موو به‌رپرسانی عیراقی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیشه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ی سه‌باره‌ت به‌ناوخۆی ئێران هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دژی پادشای سعودیه بۆ دروست كردنی ڕای گشتی وڵاتانی عه‌ره‌ب دژ به ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
نازم ده‌باغ وتی" تاك تاكی خه‌ڵكی ئێران ئه‌م دوو سێ ڕۆژه جگه له پێ‌زانین و سوپاس كردن شتێكی تر نه‌بووه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ده‌ڵێ من ئه‌وه‌نده‌م كڕی وه ئه‌وه‌نده‌م فرۆشت واته نابێت ئێمه ببینه هۆكارێك بۆ كارێكی بازرگانی."
ئه‌ی وه‌ك حكومه‌تی ئێرانی چ پێزانینێكیان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌یه؟
ده‌باغ وتی" هه‌ڵوێسته‌كه‌ی د.به‌رهه‌م هه‌ڵوێستێك بووه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بابه‌ته جا عیراق باجه‌كه‌ی ده‌دا یا ئێران چی له‌چاودایه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی د.به‌رهه‌م له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته بووه كه ئێران هاوكاری عیراق بووه له شه‌ڕی داعش و ڕوخان ڕژێمی به‌عس وه شۆڕش و جوڵانه‌وه ڕزگاریخوازهكانی هه‌م گه‌لی كورد و هه‌م عیراق كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دهیابینی لهحكومدان له‌كاتی خۆیدا له ئێران كاری سیاسی و بازرگانیان كردووه، وه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئیجابی وه زۆر مه‌ردانه هه‌ڵیانسه‌نگاندووه هه‌روه‌ك له مانشێتی ئه‌و گۆڤاره‌ش نوسراوه."
"هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق-دایه ده‌بێت لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ ."
نازم دەباغ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌كوێی ململانێ و ئه‌گه‌ری ڕودانی شه‌ڕه له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران؟ ده‌باغ ده‌ڵێت" بەداخەوە زۆر خەڵکی ناسیاسی و نەخوێندەوار هەیە کە لێکدانەوەی هەڵە دەکات، وەک هەرێمی کوردستان ئێمە لایەنی شەڕ نین کە سیناریۆکان بە دڵێ خۆی دابڕژێت کەچی ڕوودەدات، هەرێمی کوردستان لەنێوان چوار وڵاتە کە هەموو کات ئەوەیان بۆ کورد ویستووە کە لەبەرژەوەندی خۆیان بووە، گەلی کورد هیچ بەرگەی شکستی ئەو شەڕە ناکات لە ئەگەری ڕوودانی، بۆیە باشترە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتی حکومەتی عیراق هەیە لەوێ یارییەکانی خۆی بکات وە هەڵوێستی خۆی بنوێنێ ."
وتیشی" ئەو هەڵوێستەی ئێستای حکومەتی عیراق پێم وایە لەبەرژەوەندی هەموولایەکدایە، وە هەرێمی کوردستان دەبێت لە بێ لایەنی ئەم کێشەیەدا بوەستێت."
"بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە "
ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت بێ لاایەن بێت لەم کێشەیەی نێوان ئەمریکا و ئێران‌دا؟
دەباغ له‌وه‌ڵامدا وتی" بەڵێ دەتوانێ، چونکە بۆ ئێمە ئەمریکا چەند گرنگه ئێران گرنگترە چونکە ئەزمونەکانی ڕابردوو دەریخستووە ئەگەر ئێران دژایەتی کردبێتین بەڵام مەرزەکەی لەگەڵمان هەر ماوە ، بەڵام ئەمریکا یا هەر وڵاتێکی ئەوروپی هاتبێتنە ناوچەکەمان دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ڕۆیشتووە، چونکە مێژوو سەلماندویەتی ئێمە ئەو جوگرافیایەی هەمانە وڵاتانی دراوسێ لە جێی خۆیان دەمێننەوە بەڵام وڵاتانی تر بەرژەوەندی خۆیان هەیە و دوای دابین کردنی بەرژەوەندییەکانیان بەجێمان دەهێڵنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ، هەروەک لە بابەتی ڕیفراندۆم بینیمان."
" ئەم قسانەی من بۆ بەرگریکردن نیە لە ئێران بەڵکو گریانە بۆ میللەتی کورد کە لەنێوان "دوو بەردە ئاش"
باشە ئەگەر کورد خرایە نێوان دوو بژاردە یەکەمیان هەڵبژارنی ئێران یا ئەمریکا بەڕای تۆ کامیان بکات؟
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق له‌تاران لەوەڵامدا وتی" ئەمە پرسیارێک نیە لەنێوان ڕەش یا سپی هەڵبژێرین، چونکە سەرۆکی ئەمریکا لە ژاپۆن هەفتەی ڕابردوو وتی" ئامانجی ئێمە ڕووخانی ڕژێمی ئێران نیە، ئەمەش واتای ئەو ڕژێمە هەر دەمێنێ ، دووەم ، ئەوانەی دوای ئەوانە دێنە سەر حکوم کێن؟ خەڵکێکی تازەن کە ئێمە نایانناسین یان خەڵکێکن کە ئێمە ڕابردوومان هەیە لەگەڵیان؟ دوبارە وەک سوریای لێدێتەوە کە وتیان لەماوەی 30 ڕۆژدا ڕژێمەکە دەڕوخێنین بەڵام پێیان نەکرا ئەوەتا ئێستا داوای دانوستانی لێدەکەن، بۆیە هەتا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێویستە کورد بەرژەوەندی خۆی هەڵبژێرێت و دەبێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بگونجێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی هەمیشەیی خۆی؟"
نازم ده‌باغ ئەوەشی وت" ئەم قسانەی من بۆ بەرگریکردن نیە لە ئێران بەڵکو گریانە بۆ میللەتی کورد کە لەنێوان "دوو بەردە ئاش"دا چۆن دەتوانێت خۆی بگونجێنێت؟ هەڵوێستێکی سەخت و قورسە من ئەزمونم کردووە لەکام قۆناغدا ئێران پشتگیری کوردی کردوە وە لەکام هەڵوێستدا ئەمریکا پشتگیری کوردی کردووە باشترین و دواترین نمونە ڕیفراندۆم."
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، پێیوایە لە ئێستادا بە بۆنەی گرژی نێوان ئەمریکا و ئێران و سزاکانی سەر ئێرانەوە، هەولێر و بەغدا کەوتوونەتە ژێر گوشارێکی دوو لایەنەی زێدەوە .
ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- حەلیمە موڵایی: بە هۆی ئەو پەیوەندییە تایبەت و نزیکەی لە نێوان ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و ئەوەی کە ئێران پەیوەندی سنووری و بازرگانی و ئابووری لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، ئەمریکا دوای پێشێل کردنی یەک لایەنەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، زیاتر هەوڵ دەدات پەیوەندی تاران و هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق بخاتە ژێر کاریگەری گەمارۆکان و ئەو رێگایەش لە ئێران دابخات.
واشنتۆن لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە مۆڵەتی بەری بوونی هەندێ وڵات لە سزای پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی دڕێژ نەکردووە و رایگەیاند ئەگەر ئەو وڵاتانەی کە تا ئیستا مەعاف و بەری بوون لە گەمارۆکان؛ ئیدی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران بگرن، ئەمریکا ئەوانیش سزا دەدات. عێراق لەو وڵاتانە بوو کە ئەگەر پەیوەندی لەگەڵ ئێران ببێت سزا دەیگرێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق پێبەندە بە دەستووری هەمیشەیی ئەم وڵاتە و گوشاری زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا ڕچاو بکات و واز لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران بێنێت.
ئەگەرچی بەرپرسانی دەوڵەتی بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام بە بەرپرسانی ئەمریکایان راگەیاندووە کە ناتوانن گەمارۆکان پەیڕەو بکەن و بە بۆنەی سنووری بەرفراوانی هاوبەش و نزیکی فەرهەنگی و پێویستی ئابووری پەیوەندییان لەگەڵ ئێران لێک ناپچڕێت و تێکدانی ئەو پەیوەندیانە خەساری زۆر لە هەر دوو لا بە تایبەتی هەرێم دەدات.هێشتا واشنتۆن پێداگری لەسەر گوشارەکانی دەکات.
بۆ باس کردن لە سەر ئەم بابەتە لەگەڵ مامۆستا نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران گفتوگۆیەکی کورتمان کردووە کە دەقەکەی لە خوارەوە هاتووە:
پێشتر ئاماژەتان بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق دابوو بۆ ئەوەی پابەند بن بە سزاکانی سەر ئێرانەوە، ئێستا دۆخەکە چۆنە؟
بە ڕاستی گوشارەکان زیاتر بوونەتەوە. ئێستا گوشارەکان دوو لایەنەیە. لە لایەک ئەمریکا گوشار دەخاتە سەر هەرێم و عێراق بۆ ئەوەی پابەندی سزاکانی سەر ئێران بن و پەیوەندییەکانیان کەم بکەنەوە و لە لایەکەوە هەرێم پەیوەندی ستراتێژیکی لەگەڵ ئێران هەیە و پێویستمان بە یەکترە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ناکرێت پابەندی سزاکان بین و هەرێمی کوردستانیش نایەوێت هیچ کات هاوکار بێت بۆ دژایەتی کردنی هیچ لایەنێک بەتایبەتی ئێران.
ڕای گشتی خەڵکی هەرێم چییە؟
ئێمە لەگەڵ ئێران پێشینەی مێژوویی هاوبەشمان هەیە، پێکەوە خەباتمان کردووە و دژی ڕژێم بەعس لە سەنگەردا بووین . ئێران لە ڕۆژانی نەهامەتیدا پشتی لە کوردی عێراق نەکردووە و ئێستا خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانیش خۆیان بە قەرزداری ئێران دەزانێن و ناتوانن پشت لە ڕابردوو بکەن.
بەغدا و هەولێر چ پلانیان بۆ کەم کردنەوەی ئەم گوشارانە داڕشتووە؟
بێ گومان عێراق و هەرێمی کوردستان نایانەوێت خۆیان لەو ململانێی وەربدەن. عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە کە بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵ ئێران هەیە و هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت بێ لایەن بێت لەم تەنگژەیەدا و خۆی بە دوور بگرێت لە هەموو گرژییەک و دەوڵەتی ناوەندی عێراق هەر بڕیارێک بدات هەرێمی کوردستانیش پابەند دەبێت بەو بڕیارە. تا ئێستاش سەرۆک کۆمار و سەرۆکی وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش بە لایەنی ئەمریکیان وتووە کە بەشێک نابن لەو تەنگژە و ڕێگە نادەن خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان دژی هیچ دراوسێیەک بەکار بێت .
ئەمریکاییەکان بەم سەفەرانەیان بۆ هەولێر و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەوڵی ئەوەدان کە ڕای گشتی هەرێم و بە تایبەتی چالاکانی بواری ئابووری و بازرگانی کە پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هەیە، بتۆقێنن و کاریگەری بکەنە سەر پەیوەندییە دوو لایەنەکان، ڕاتان لەمبارەوە چییە؟
لە کاتی گرژی و ئاڵۆزیدا هەر دوو لایەن هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و دەستبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان، بەڵام پەیوەندی ئێران و عێراق و تاران و هەولێریش ستراتێژیکە و لە ئاستێکی باڵادایە و جەختی ئێمە لە سەر کەم کردنەوەی کێشەکە و نەهێشتنی مەترسیە. پەیوەندی بازرگانی و ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان وەک خۆیەتی . هەرێمی کوردستان بێ لایەن دەبێت لەم ئاڵۆزییەدا و هەموو هەوڵێک دەدین کە پرسەکە بەرەو مەترسی جیدی و هەڵدێر نەڕوات چونکوو بەرژەوەندی هەموو لایەکمان لە ئارامی ناوچەکەیەدا.
هەرێمی کوردستان دۆستی ئێرانە و هاوکات هاوپەیمانی و دۆستایەتی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، تا ئێستا هیچ هەوڵێکی داوە بۆ کەم کردنەوەی گرژی نێوان تاران و واشنتۆن؟
دیارە هەموو حکوومەتێک بە پێی بەرژەوەندییەکانی هەندێ دۆستی هەیە و دوژمنیشی هەیە، ئێران لە مێژە دۆستی ئێمەیە لە شەڕی بەعس، لە سەردەمانی ئاوارەیی و شەڕی داعش و زۆر چەڵەمەی دیکەدا بە هانای هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، هاوکات ئەمریکاش لە ڕووخاندنی سەدام و شەڕی داعش و ناردنی یارمەتی سەربازی بۆ پێشمەرگە و...... هاوکاری هەرێمی کوردستانی کردووە و ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵی هەیە، هەر بۆیە کێشە و ئاڵۆزی ئەم دۆ دۆستە، خەسار لە هەرێمی کوردستان دەدات و گوشاری قورسی خستووەتە سەرمان. هەرێمی کوردستان هەرچی پێبکرێت لە کەم کردنەوەی ئەم گرژیانەدا درێخی نابێت و وەک بەرژەوەندی خۆی چاوی لێدەکات. هەولێر بە گرینگیەوە دەڕوانێتە بابەتی سەقامگیری و پاوەجێی ناوچەکە.
با بینەوە سەر هەرێمی کوردستان و کابینەی نوێ حکوومەت، دەوڵەتی نوێ هەرێمی کوردستان پاش ۸ مانگ خەریکە پێکدێت، هەندێ لایەن دەڵێن : کێشەی ناوخۆیی پارتەکان و لەوانە پارتی دیمۆکرات ڕێگر بووە لە پێکهاتنی کابینەی حکوومەت، وایە؟
کێشەی ناوخۆیش ئەگەر بووبێت قەد بەو ڕادە نەبووە کە لە میدیاکاندا گەورە دەکرێنەوە و زۆر کەم و کەمتر لەوە بووە، ئێستا لایەنەکان ڕێککەوتوون و کۆبوونەوە و گفتوگۆی پێویستیان تەواو کردووە و هەموو پارتەکان گەیشتوونەتە کۆ دەنگی بە تایبەتی لە سەر یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، لە سەر بابەتی جێگرەکانی سەرۆکی هەرێم کە کێشەی دروست کردبوو لەبەردەم پێکهاتنی کابینەکە. پشت بە خوا دوای جەژنی ڕەمەزان کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێک دێت و دەست بەکار دەبێت و ئەمەش زۆر گرینگە چونکوو دەبێ بە زووترین کات دامودەزگا و ڕێکخراوە حکوومییەکان لەباری ئیدارەییەوە کاروباریان ڕێکبخرێت. جەژنی دووەم دوای ڕەمەزان، جەژنی پێکهاتنی کابینەی حکوومەتی نۆهەمی هەرێمی کوردستان دەبێت.
هەڵوێستی ئێران وەک وڵاتێکی نزیک لە هەرێم کە پەیوەندی گەرمو گۆڕیان پێکەوە هەیە، لەسەر پێکهاتەی کابینەی نوێ هەرێمی کوردستان چییە؟
ئێران هەمیشە ڕۆڵی ڕاوێژ کردن و ئامۆژگاری گێراوە لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئێران پێیان ڕاگەیاندووین کە حەز بە سەقامگیری و پاوەجێی هەرێمی کوردستان و پێشکەوتن و بەرەوپێش چوونی دەکەن و خواستیان پێکهاتنی خێرای کابینەی حکوومەت و دووری گرتن لە ناکۆکی ناوخۆیی و حزبی بووە.
بەو پێیەش کە پەیوەندی باش و تۆکمەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی داهاتووی هەرێم چ لە پارتی و چ لە یەکێتی و گۆڕان هەیە، چاوەڕاون دەکەین پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر و هاوکاری و تەعامولی دوو لایەن لەحکوومەتی نۆهەم باشتر لە ڕابردووش بێت .
نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: "شەڕی ئێران شەڕێكی سادە نابێت، بەڵكو وەكو هەندێك ئاماژەی پێدەكەن دەبێتە شەڕی سێیەمی جیهانی"، جەختیش دەكاتەوە كە شەڕێك بە تەنیا ئەمریكا هەڵبگیرسێنرێت شەڕێكی زیانبەخش و قورس دەبێت بۆ هەموو لایەك بەتایبەتی بۆ خودی ئەمریكا.
سەبارەت بەوەی هەست دەكەن گرژی نێوان ئێران و ئەمریكا بەرەو كەمبوونەوە دەڕوات، نازم دەبباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران (ئەمڕۆ شەممە 18ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەسەرەتاوە پێموابووە شەڕی ئێران و ئەمریكا شەڕێكی ئاسان نییە و هەمووی نابەسترێتەوە بەتووڕەبوون و هەڵچوون، دواڕێگە و ئاخیر شت دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ چی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت. وتیشی: "ئەو پەیامانەی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی دڵنیایی دەدات لەڕوونەدانی شەڕ، پەیامەكانی ترامپیش كە دەڵێت خۆی بۆ شەڕ ئامادە ناكات، هەڵوێستەكانی (روسیا، چین، ژاپۆن، فڕەنسا، ئەڵمانیا و تاڕادەیەك بریتانیاش) لەگەڵ ئەوەدان لەڕێگەی ئاشتییانە ئەم كێشەیە چارەسەر بكرێت، بۆیە ئەو ئاماژانە رێخۆشكەرن بەڕێگەی ئاشتییانە كێشەكە چارەسەر بكرێت". سەبارەت بەوەی وەكو خۆی گەشبینە بەڕوونەدانی جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، دەبباغ وتی: "كەس نازانێت لەپشتی پەردە و ئەو شتانەی كە دۆخەكە پێی دەئاوسێت چی روودەدات، بەڵام هەڵسەنگاندنی خۆم بۆ رابوردوو و ئێستا و داهاتووش ئەوەیە شەڕی ئێران شەڕێكی سادە نابێت، وەك هەندێك ئاماژەی پێدەكەن دەبێتە شەڕی سێیەمی جیهانی". نوێنەری حكومەتی هەرێم لەكۆماری ئیسلامی ئێران دەشڵێت: "ئەمڕۆش ئەگەر دیقەت بدەین هیچ وڵاتێك لەو وڵاتانە وەكو شەڕی كەنداو نەبوونەتە پشتیوانی هاوپەیمانی و ئەمریكا كە بێت لەناوچەكەدا شەڕ بكات، واتە شەڕێك بە تەنیا ئەمریكا هەڵیبگیرسێنێت شەڕێكی زیانبەخش و قورس دەبێت بۆ هەموو لایەك بەتایبەتی بۆ ئەمریكا خۆیشی". ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە گرژی نێوان ئەمریكا و ئێران پەرەی سەندووە، بەتایبەتی دوای ناردنی كەشتی جەنگی ئەمریكا بۆ ناوچەی كەنداو.
https://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=100919
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد