
هەرێم - ئێران
مەنسوور جیهانی ـ "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "ئومێد خۆشناو" پارێزگارى هەولێر کۆبۆوه و سه‌باره‌ت به به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران وت‌ووێژیان کرد.
"ئومێد خۆشناو" پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری "شاکر حسێن" بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و "مەسعود باتلی" بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، سەردانى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە شاری تاران کرد و لە لایەن "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و ستافی نوێنەرایەتی حکوومەتى هەرێمى کوردستان به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ستایشى رۆڵى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستانی لە ئێران کرد لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی و هه‌روه‌ها پرسی قوتابیان و خوێندکارانی کورد و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بەرز نرخاند.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و ئه‌ندامان و ستافی نوێنەرایەتی سه‌ردانی پارێزگارى هەولێر و شاندی هاوڕێی بۆ ئێران له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نیوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران به گرینگ هه‌ڵسه‌نگاند و خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی "ئومێد خۆشناو" بۆ نووسینگه‌ی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نیشاندا و ئه‌م جۆره سه‌ردان و دیدارانه‌یان له گه‌شه‌کردنی هاوکارییه‌کانی دوو لایه‌نه بەرز نرخاند.
پارێزگارى هەولێر و شاندی یاوه‌ریی که له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی به‌رپرسانی ئێران سه‌ردانی شاری تارانیان کردووه، ڕۆژی ڕابردوو له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی حهوتهمین پێشانگای تواناکانی هه‌نارده‌ی ئێران به ناونیشانی "ئێران ئێکسپۆ ٢٠٢٥" ئاماده‌بوون و له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی ئێرانی له‌وانه؛ "عه‌بدولکه‌ریم حسێنزاده" جێگری سه‌رۆک کۆمار، "محه‌مه‌د ئه‌تابه‌ک" وه‌زیری پیشه‌سازیی، کانزا‌کان و تیجاری، "محه‌مه‌دسادق موعته‌مدیان" پارێزگارى تاران و ... دیدار و وت‌ووێژیان کرد.
"سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی سێشهمه ١٤ی کانوونی دووه‌می ٢٠٢٥ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له شاری هه‌ولێری کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، باروودۆخی هه‌ستیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، سه‌باره‌ت به به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، گفتووگۆ و ئاخاوتنیان کرد؛ چونکه وڵاتی ئێران، دراوسێیه‌کی گرینگی هه‌رێمی کوردستانه و ده‌بێت ڕۆژ به ڕۆژ بره‌و به‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه بدرێت.
کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که، عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی له به‌رده‌وامبوونی کار و چالاکییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد که له وڵاتی ئێران پێشکه‌شی ده‌که‌ن.
مه‌نسوور جیهانی ـ "عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی کوردستان، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا "مه‌نسوور یاقووتی" نووسه‌ری به‌ناوبانگی کرماشانی جه‌ختی کرده‌وه: کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه.
"عه‌باس غه‌زالی" که‌سایه‌تی چالاکی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی به‌رچاو و ڕاوێژکاری فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری پێشووی په‌ڕله‌مانی هه‌رێمی کوردستان؛ له په‌یامێکدا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ڕه‌وانشاد مامۆستا "مه‌نسوور یاقووتی" چیرۆک‌نووس، شاعیر و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی نووسیوییه‌تی:
به ناوی خودای به‌خشه‌نده و میهره‌بان
کۆچی دوایی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی، ئه‌دیب و نووسه‌ری ناوداری کوردستان، وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه. بۆیه وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و خه‌ڵکی کرماشان، خۆمان به شه‌ریکی ئه‌و خه‌مه ده‌زانین.
مامۆستا یاقووتی جگه له بواری چیرۆک، که‌سایه‌تییه‌کی نموونه بوو که هه‌میشه به زیندوویی له ناو کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تردا ده‌دره‌وشێته‌وه.
عه‌باس غه‌زالی
۲۰۲۴/۱۲/۳۰
پێشنيوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه 2024/12/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى نوێى ئێران، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى، دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييهكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه دێرينه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديدارهكهدا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، بيروڕايان گۆڕييهوه.
https://presidency.gov.krd/shroki-hhremi-kordstan-peshoazei-lh-konsoly-gshtei-noei-aeran-krd/
دوای کۆبوونه‌وه و دیداره‌کانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٠٢٤/٩/١٢ی نێوانیانیان، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسعوود پزشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی ناوەڕۆكی كۆبوونەوە و دۆخی ناوچەكە و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەشیان كرد.
سەرەتا بەڕێز مەسعوود پزشکیان گوتی: "هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە ستایشی براکانمان بکەین لێرە، لە سەرۆکی بەڕێزی هەرێم، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ڕێبەری ئەم هەرێمە، لە میوانپەروەرییان لە پەیوەندییەکانیان. ڕوانینی ئەمان ئەوەیە کە پێکەوە خوێنمان داوە، ئەمە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی مرۆڤ بە جۆرێکی دیکە سەیری بابەتەکە بکات".
لە بەردەوامیی لێدوانەكەیدا بەرێزیان ڕایانگەیاند: "ئەمە ڕاستییەکە کە ئێران و ئەم هەرێمە لە زۆربەی ئەو ڕووداوانەی دەبوونە هۆی دروستبوونی شەڕ و گرژییەکان، پێکەوە و لە تەنیشت یەکتری بوون و پێکەوە هەوڵیان دەدا کێشەکان چارەسەر بکەن، ئێستایش هەمان بۆچوون ماوە. دەبێت ئێمە لەو کاتەی کە ئاشتی و سەقامگیری هەیە، هەوڵ بدەین بە گوێرەی پێویست سوود لەو مێژووە وەربگرین. لەڕووی کولتووری، ئابووری و سیاسی و ئەمنییەوە، ئێمە دەتوانین یارمەتیی یەکتری بدەین و زەمینە بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان ئامادە بکەین".
دواتر بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران مێژوویی بوو. ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێشتر ببەین".
هەروەها بەڕێزیان ڕایانگەیاند: "دەمەوێت بڵێم ئێمە لە هەرێمی کوردستان، خەڵکی هەرێم، حکوومەت و بەرپرسانی هەرێم و هەموو ڕێبەرە ئایینییەکانی هەرێم کە ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، خۆشحاڵین کە بەڕێز سەرۆککۆمار لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی کوردستانیشی کرد، هەر چۆنێک بێت ئێمە لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکی مێژووییمان هەیە و کۆمەڵێک هاوبەشیی زۆرمان لە بواری مێژوویی، کولتووری و زماندا هەیە".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ئەوەیش کرد: "هاتنی بەڕێز پزشکیان، وەک یەکەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە چاوی بە هەولێر دەکەوێت، بۆ ئێمە بە هەموو شێوەیەک مێژوویییە. لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ سەرۆککۆمار لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، بەتایبەت پرسی ئەمنی گفتوگۆمان کرد. جەنابی سەرۆککۆمار و ئێمەش جەختمان لەوە کردەوە کە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق نابێت بە هیچ شێوەیەک لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکاربهێندرێت".
هەروەها سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "بەڵێ کۆمەڵێک کێشە هەن، بەڵام ئەو کێشانە ئێمە وەکو یەک تیم چارەسەریان دەکەین. هەرێمی کوردستان ئامادەییی ئەوەی تێدایە لە هەموو ئاستەکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پەرە پێ بدات".
لە كۆتاییی لێدوانەكەدا سه‌رۆک پزشكیان به کوردی گوتی: "عەرزی سڵاو و بەخێرهاتن دەڵێم لە خزمەتی جەماعەتدا و ان شا‌ء الله ئەو په‌یوه‌ندییه‌ی كە دەگەڵ هەولێر و كوردستان و عێراق هەیە، لێرە هاتووین بتوانین به‌هێزی بکەین و تەواوی ئەو کێشانه‌ی كە تا ئێستا هەبوو، بە ئومیدی خودا لەبەینی دەبەین، سڵامەت بن".
https://presidency.gov.krd/shrok-nechyrvan-barzany-sardany-sarok-komary-aeran-mezhooyy-boo/
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/9/12، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر، پێشوازيى له به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوولا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، يه‌كه‌م سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌يامێكى به‌هێزى دۆستايهتيى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزيان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌ميشه به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازياره له هه‌موو بواره‌كان په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵياندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن.
هه‌ردوولا ستايشى په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سياسى، كۆمه‌ڵايه‌تى و كولتووريدا كرد. پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى په‌يوه‌نديى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا كرد. له‌مباره‌يه‌وه جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى عێراق و ئێرانه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداريى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوه‌رى، ديدارێكيان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا.
تيايدا باس له بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمه‌ڵگه فرهئايين و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه.
https://presidency.gov.krd/hhremi-kordstan-o-aeran-ghkht-lh-brhodan-bh-pheohndeehkanean-dhkhnhoh/
دوایین هەواڵەکان
- «سەلام رشدی» له تاران له‌گه‌ڵ «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى هەولێر دیداری کرد
- «سەلام رشدی» له‌گه‌ڵ «سەفین دزەیى» بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە کۆبووه
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه