مه‌نسوور جیهانی ـ "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دکتۆر "مه‌سعوود پزشکیان" سه‌رۆک کۆماری ئێران، گه‌یشته تاران.
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی باڵای به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان به یاوه‌ری شاندێکی باڵای به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان پێکهاتوو له؛ "شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا" جێگری سه‌رۆک، "ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د" وه‌زیری ناوخۆ، "فه‌وزی هه‌ریری" سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و "عەبدوڵڵا ئاکره‌یی" ڕاوێژکاری سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێران، له سه‌ردانێکی فه‌رمیدا له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رپرسانی باڵای ئێران، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی دکتۆر "مه‌سعوود پزشکیان" نۆیه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕێگای پاڤیۆنی سه‌رۆک کۆماریی فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد گه‌یشته شاری تاران.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دوای دابه‌زین له فڕۆکه‌که‌ی له لایه‌ن دکتۆر "عیسا زار‌ع پوور" وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای زانیارییه‌کانی ئێران و "نه‌سیر عه‌بدولموحسین عه‌بدوڵڵا" باڵیۆزی عێراق له تاران به فه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و پاشان له‌و کاته‌یدا که ئیحتڕامی نیزامیان بۆ دانابوو به‌سه‌ر فه‌ڕشی سووری پاڤیۆنی سه‌رۆک کۆماریی فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباددا تێپه‌ڕیی.
"نێچیرڤان بارزانی" هه‌روه‌ها له لایه‌ن چه‌ندین به‌رپرسی دیکه‌ی ئێرانی و عێراقی و کورد له‌وانه؛ موهه‌ندیس "حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ" بالیۆزی پیشووی ئێران له به‌غدا، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی" کونسوولی ئێران له هه‌ولێر، "سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پاڕتی دیمۆکڕاتی کوردستان و ... به ڕه‌سمی پێشوازیان لێ‌کرا.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ل به‌رپرسانی باڵای زیاتر له ٨٥ وڵاتی جیهان پێکهاتوو له؛ سه‌رۆک کۆماران، سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان، "ئێنریکۆ مۆڕا" جێگری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، نێردراوانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، که‌سایه‌تییه به‌رچاوه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ست به‌کاربوونی فه‌رمی دکتۆر "مه‌سعوود پزشکیان" نۆیه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداریی ده‌کات که به ئاماده‌بوونی ٢٧٠ نوێنه‌ری شاره جوراوجۆره‌کانی ئێران و زیاتر له ٦٠٠ په‌یامنێر و رۆژنامه‌نووسی ئێرانی و بیانی کاتژمێر ٤ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌مه ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ له بینای په‌ڕله‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وێنه‌کان: مه‌نسوور جیهانی