سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌

پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ دوايين سه‌ردانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڤيه‌ننا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-austrian-ambassador/

 

Read کد خبر: 3228

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی