نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕایگەیاند: دکتۆر "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەرەکەیدا بۆ عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومهتی هەرێمی کوردستان لە تاران، سەبارەت بە سەردانەکەی دکتۆر "مەسعوود پزشکیان" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق وتی: هەفتەی ڕابردوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەنداوی فارسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، ئاگادار کراینەوە کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەمه سەردانی عێراق بکات.
سبەینێ چوارشەمە سەرۆک کۆماری ئێران، لەسەر بانگهێشتی فەرمی "محەمەد شیاع السودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
نازم دەباغ ڕایگەیاند کە لەم سەفەرەشدا پزشکیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە بەغدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات و پێکهوه چەند بەڵگەنامەیەکی هاوکاریی واژۆ دەکهن.
بڕیارە دکتۆر پزشکیان لەم سەفەرەدا بچێتە هەولێری پێتهختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەندێک له بەرپرسی باڵای ئەم هەرێمە کۆدەبێتەوە.
دوای پێکهاتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق، ئەمە یەکەمین جارە که لە ئاستی سەرۆک کۆماردا، بەرپرسانی ئێرانی بچنە هەولێر. پێشتر له ئاستی وەزیردا، زۆر جار سەردانیان کردبوو.
ئایەتوڵا "ئیبڕاهیم ڕەئیسی" سهرۆک کۆماری ئێران، بڕیار وابوو که سەردانی هەرێمی کوردستان بکات کە به داخهوه به هۆی کهوتنه خوارهوهی کۆپتهرهکهی ئهجهل مۆڵهتی نهدا که ئهم سهفهره گرینگه ئهنجام بدات.
لینکی ههواڵ:
https://ku.mehrnews.com/news/51602/نازم-دەباغ-سەرۆک-کۆماری-ئێران-سەردانی-هەولێر-دەکات