
نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانهی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.
سەلام رشدی له‌گه‌ڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداری کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٢ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانى دەرەوه دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی یاوەریی رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ویڕای به‌خێرهاتنی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، باسی لە پەڕەپێدانی گەشتوگوزار له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماده‌یی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکاریی کردنی زیاتریی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕه‌سووڵ ڕه‌شید" ئەندامی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٠ى دیسهمبهریى 20٢١، سه‌ردانی "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێرانیان کرد که "مه‌لا لوقمان" به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا ئاماده‌بوو.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا به تایبه‌ت باس لە باروودۆخی هەڕێمی کوردستان و عێراق و دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی فیدڕال و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە باروودۆخی ناوچەکە کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و له‌م باره‌یه‌وه بیرووڕای خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ناوچه‌کە خستەروو.
"سەلام رشدی" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران کۆبۆوه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و مامۆستایانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران دیداریی کرد.
"سه‌لام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، روژی سێشهمه رێکه‌وتی ۰۶/۱۲/۲۰۲۱ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی زانکۆی جامع علمی - کاربردی واته "زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری" سه‌ردانی ئه‌م کۆلێژهیان کرد و له لایه‌ن به‌رپرسان و مامۆستایانی ئه‌م زانکۆیه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا که ئه‌م که‌سایه‌تیانه بریتی بوون له: دکتۆر "دلاوه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆ و ڕاوێژکاری سه‌رۆکی زانکۆ، دکتۆر "پێشبین" سه‌رۆکی به‌شی پارێزگاری ڕۆژهه‌ڵاتی تاران، خاتوو دکتۆر "کازمی" سه‌رۆکی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانکۆ، دکتۆر "مووسازاده" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانکۆ، ئه‌ندازیار "غه‌فاری" سه‌رۆکی کاروباری ئیداری و هه‌روه‌ها خاتوو "نازرفهرد".
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی توانایی و رێنماییه‌کانی نوێی فێرکردن و پسپۆڕایه‌تی و هه‌ندێک بابه‌تی شاره‌زایانه‌ی کۆلێژی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران کرا و ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ میوانداریی له زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان و مامۆستایان، پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواره جۆراجۆره‌کان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری ئێران ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و توانایی و پسپۆڕایه‌تی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. هه‌روه‌ها داوایان کرد که هه‌لیان بۆ بڕه‌خسێت که له‌گه‌ڵ زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان وتووێژ بکه‌ن و درگای هاتووچۆیان بۆ بکرێته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران ئاشکرایان کرد که له چه‌ند مانگی داهاتوودا سێمینارێک ساز ده‌که‌ن و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پێشوازیی له وه‌فدێکی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان تاکوو سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئیران بکه‌ن و له‌م کۆنفڕانسه زانستییه‌دا ئاماده‌بن.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران چه‌ندین داواکارییان ئاراسته‌ی "سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرد که بریتی بوون له: سه‌ردانی هەرێمی کوردستان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که لقێکی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری له هەرێمی کوردستان بکەنه‌وه، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که میوانداریی وه‌فدی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، ئاماده‌ن که له زانکۆکه‌یان خوێندکارانی هەرێمی کوردستان وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیاریی دیکه.
زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری یه‌کێکه له زانکۆکانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانست، توێژینه‌وه و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران که به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌رێی ئاستی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ته‌کنیکی، ئه‌ندازیاری، ئابووری، کشتووکاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و ... له ساڵی ١٩٩١ دامه‌زراوه و له قۆناغه‌کانی په‌یمانگا و به‌کالوریۆس قوتابی وه‌رده‌گرێت.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
- په‌یامی سەفین دزەیى به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی
- پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی
- پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میری قەتەر کۆدەبێتەوە