سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/7/30 له‌ په‌راوێزی به‌شدارییاندا له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.

 

https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-meets-with-turkish-foreign-minister-3/

 

Read کد خبر: 3234

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی