هەرێم - ئێران
بەستێنی هاوکاری زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانابەخشی لەگەڵ ناوەندە زانستی و فێرکارییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەخسا.
بە راپۆرتی ئاژانسی میهر،دوکتور "حەمیدرەزا خوڕەم خورشید" سەرۆکی زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانابەخشی لەگەڵ دوکتور "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراقی لە ئێران دیداری کرد.
سەرۆکی زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانابەخشی لەم دیدارەدا،لە توانایی زانستی ئەم زانکۆیەی وەک زانکۆی پسپۆڕی،تایبەت و چالاک لە بوارەکانی تەندروستی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی،توانابەخشی و تەندروستی دەروونی و راهێنانی هێزی مرۆڤی قسەی کرد.
ئەو هەروەها بە ئاماژە بە بوونی یەک هەزار و ۷۰۰ خوێندکاری سەرقاڵی خوێندن لەم زانکۆیەن کە ۶۰ لەسەدی ئەوان لە قۆناغەکانی دوکتۆرا دەخوێنن وتی:بەستێنی هاوکاری زانکۆی بێهزستی لەگەڵ ناوەندە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان کراوەیە.
لەم دیدارەدا دوکتۆر "محەمەد عەلی موحسێنی بەندپەی" جێگری کاروباری نیونەتەوەیی زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانابەخشی،بە ئاماژە بە بارودۆخی تایبەت ناوچەکە و بوونی شەڕ و پێکادانەکان،جەختی کردەسەر ڕۆڵی بەشەکانی توانابەخشی لە ڕاهێنانی هێزی مرۆڤی بە کارامە زانی بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستیە تەندروستییەکان وڵاتانی دراوسێ لە بواری توانابەخشی بۆ کەم ئەندامان و بریندارانی شەڕ
لای خۆشیەوە "نازم دەباغ" کە لەگەڵ نوینەری فێرکاری و فەرهەنگی هەرێم بەشداریی لەم دیدارەدا کردووە، وێڕای باس کردنی پێویستییە فێرکارییەکانی هەرێمی کوردستان،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە هاوکاری نێوان زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانابەخشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
بریاردرا دەقێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان دوولایەن بە دیاری کردنی برگەکانی هاوکاری لە بواری زانستی و فەرهەنگی و فێرکاری وازژۆ بکرێت.
بە وتەی جێگری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی زانستی بێهزیستی و توانا بەخشی، ڕاهێنانی هێزی مرۆڤی پسپۆڕ، بەڕێوەبردنی کۆنگرەی زانستی هاوبەش، جێبەجێ کردنی پرۆژەی هاوبەشی تویژینەوەیی لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی و سەردان کردنی ناوەندەکانی پزیشکی و توانابەخشی دوو لایەن بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری لە هەرێم لەو بڕگانەیە کە بڕیارە هاوکاری بۆ بکرێت.
"نازم دەباغ" نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران، سەرەڕای ئاماژە بە خۆڕاگری هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرانبەر پێشڕەوییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش،وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی سەرەکی و گرینگی هەرێمی کوردستان لە شەری داعشە.
بەشی نێونەتەوەیی ـ ئارمان نەسروڵڵاهی: "نازم دەباغ" چەندین ساڵە وەک نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێراندایە و ئەم دیپلۆماتە کوردە کە لە تەمەنی 70 ساڵی نێزیک بووەتەوە لەم ساڵانەدا وەک ئاسانکار بووە بۆ پەیوەندییەکانی کوردەکانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.
نوێنەری هەرێمی کوردستان دەڵێت پەیوەندی تۆکمەی لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی ئێران هەیە و تەنانەت هاوپەیوەند بە هەندێ پرسی ناوچەیی ڕاوێژی لەگەڵ دەکرێت.
ئەو جگە لە زمانی کوردی وەک زمانی دایکی خۆی، زمانەکانی ئینگلیزی،عەرەبی و فارسیش دەزانێ و بە سینگ فراوانی و ڕووی گەش وڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی ئاژانسی مێهری دایەوە سەبارەت بە پرسە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و ڕایگەیاند کە لە بارودۆخی ئێستادا میدیا و ڕاگەیاندن ڕۆڵی گرینگ‌یان لەگۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا هەیە.
ئەو لە میانەی سەردان کردنی ئاژانسی هەواڵی مێهر وێڕای پیرۆزبایی کردن لە بەرپرسان بە بۆنەی کرانەوەی بەشی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێرانی مێهر وڵامی چەندپرسیارێکی دایەوە کە دەقی ئەو دیمانە وەک خۆی لە خوارەوە هاتووە:
دۆخی پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان چۆنە؟ و لە چ ئاستێک دایە؟
بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران نێزیکترین وڵات بە عێراق بە تایبەت بە کوردەکانی ئەم وڵاتەیە و بە پێی ئەو هاوبەشیە فەرهەنگی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەی کە لە نێوانیانداییە پەیوەندی ئێران و کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخی ئێستا گونجاوە.
بەڵام هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە بە ڕچاوکردنی دەفرایەتییەکانی بەردەست ئاستی ئەم پەیوەندیانە لە هەموو بەشەکان بە تایبەت ئابووری و بازرگانی بەرزبکەینەوە کە هەڵبەت لەم نێوانەدا دەبێ هەردوولایەن ئاسانکاری بکەن بۆ ڕەخساندنی بەستێن و کاری سەرەتاییش لەم پێناوەدا کراوە. لە ڕاستیدابوونی سنووری هاوبەشی نێوان ئێران و هەریمی کوردستان ئەم دەفرایەتییەی زیاتر دەکاتەوە و بەستێن بۆ هاوکارییە جۆراوجۆرەکان دەکاتەوە و هەڵبەت نابێ لەبیر بکەین کە هەرێم دەیەوێت ئەم پەیوەندی و هاوکاریانە بەرزبکاتەوە بەڵام لەم ڕێگایەدا کێشەی جۆراوجۆریش بونی هەیە کە دەبێ چارەسەر بکرێن.
سەرەکیترین کێشەکان کە کاریگەرییان لەسەر تۆکمەکردنەوەی ئەم پەیوەندییانە هەیە کامن؟
لە ڕاستیدا یەکێک لە کێشەکان لە بواری ژێرخانەکاندایە.ئەگەرچی لە ئێستادا سنوورە فەرمییەکانمان لە پارێزگاکانی کوردستان،کرماشان و ئازەربایجانی رۆژئاوایی دایە بەڵام دەبێ ئەم سنوورانە پەرەپێبدرێن و هەڵبەت هاوشانی ئەو سنوورانە دەبێ بازارچە سنوورییەکانیس گرینگ‌یان پێبدرێت و ئیمکاناتی مرۆڤی و دارایی و ژێرخانییان بۆ دابین بکرێت بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندیانە لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانیدا بە باشترین شێواز بەردەوام بێت.
پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیکەی بوارەکان لەوانە سیاسی و ئەمنی لەگەڵ هەرێم لە چ ئاستێکدایە؟
لە راستیدا دەتوانین بڵێین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئیران بووە ولاتێکی دۆست بۆ کوردەکانی عێراق و ئێمە هەرکات پێویستمان بە کۆماری ئیسلامی بووە ئەوان بێ هیچ چاوەڕوانییەک پشتیوانی‌یان لێمان کردووە و ئەوپەڕی جاوەڕوانی ئێران لە هەرێم لەم چەندساڵەی دواییشدا و دوای ڕووخانی ڕێژیمی بەعش هەوڵ دانە بۆ یەکگرتوویی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵ.هەروەها جێی خۆیەتی ئاماژە بکەمە پەیوەندی مێژوویی ئێران و هەرێمی کوردستان و بۆ نموونە لە کاتی کیمیاباراانی هەڵەبجە ئەگەر ئێران نەدەبوو بە هیچ شێوەیەک سووچەکانی ئەم کارەساتە مرۆڤییە بەم رادە لە جیهاندا ئاشکرا نەدەبوو و لەم دواییانەشدا پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان بۆ شەڕ دژی داعش نمانەیەکی بەرچاوی دیکەیە.
ئاماژەتان دایە پرسی داعش،یارمەتی و پشتیوانی ئێران لە هەریم بۆ سەڕ دژی داعش بە چ شێوەیەک بووە؟
کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیانی سەرەکی و گرینگی ئێمە بووە لە شەڕ دژی داعس و لە ڕۆژانی ئەوەڵ کە ئەم گرووپە هێرشی کردە سەر عێراق و هەرێم،ئێران لە هەموو بوارە ڕاوێژکارییەکان و تەنانەتی یارمەتی سەربازی داوین و هەڵبەت لەم دۆخەدا هێشتا یارمەتییەکانی ئێران بەردەوامە. بە راستی ڕۆڵی ئێران و یارمەتییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان هەرگیز لەبیر ناکرێت و هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستانی عێراق توانیویەتی لە بەرانبەر داعش خۆڕاگر بێت و بێ گومان ئەم بەرخۆدان و خۆراگرییە و هەروەها دۆڕاندنی داعش درێژەی دەبێت.
تەنانەت لە سەفەری ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران جارێکی دیکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردە سەر بەردەوام بوون لە پشتیوانییەکاهی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە داعش کە ئەمە بۆ ئێمە مایەی خۆشحاڵیە.
پرسێکی گرینگی ئەم چەند حەوتە دواییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی نێوان گرووپە سیاسییەکان بە تایبەت سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بوو،لەمبارەوە قسەمان بۆ بکەن.
لەم سەردەمەدا بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لە وڵاتانی جیهان کارێکی ئاساییە و ئەگەر لە وڵاتێک‌دا کەسانێک دەست بدەنە خۆپیشاندان نابێ نیگەران بین بەڵام خاڵی جێی نیگەرانی لە خۆپیشاندانەکانی هەرێم خەسارگەیاندن بە سامانی گستی بوو کە بە ڕێنوێنی ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکان کۆتایی پێهات.دوای باسکردنی سەرۆکایەتی کردنەوەی مەسعوودبارزانی لەسەر هەرێم،گرووپی ناڕازی دەستی دایە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان و بەداخەوە لە هەندێ شاردا ئەو خۆپیشاندانانە تێکەڵ بە توندوتیژی بوو. بەڵام لە کۆتاییدا قسەی سەرەکی ئەمەیە کە تەنیا بە گفتوگۆ دەکرێ ئەم پرسە چارەسەر بکرێت و تەنانەت خودی بارزانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دیکەی گرووپە سیاسیەکان کەسێک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ناودەهێنن دەکرێ دیراسەی لەسەر بکرێت و لەم بارودۆخەدا کە هەندێ لایەن دەڵێن دەبێ بارزانی دەستلەکاربکێشێتەوە،ئەمە وتەیەکی دروست نییە چونکوو تا کاتێ کەسیکی نوێ دەستنیشان نەکرێت،ئەم داخوازییە جێبەجێ نابێت.من لێرەدا ئاماژە بە پرسێکی گرینگتر دەکەم و ئەوەش ڕۆڵی کەسانی گەورەی وەک مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لە هەرێم و تەنانەت وڵاتی عێراقە،کەسانێک کە چەندین ساڵ بەشداربوون لە خەباتی گەلی کوردی عێراق و نابێ ئێستا وا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت و بێ گومان ئەم پرسەش بە ڕێچارە دۆزینەوەی ڕێبەرانی گرووپە سیاسییەکان چارەسەر دەبێت.
دوای ئەم رووداوە چەند دەزگای ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان باسیان لە دەستێوەردانی ئێران لە پرسی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و تەنانەت مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی کرد،ئەم بابەتە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
پاش ئەم رووداوانە چەندین وەفدی ئێرانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دیداریان کرد بەڵام بەهیچ لەونێک باس لە مانەوە یا لابردنی هیچ کەسێک نەکرا و بەردەوام لایەنی ئێرانی جەختی کردۆتە سەر پاراستنی یەکڕیزی لە هەرێم و ئەوان بە ئاشکرایی وتوویانە کە لەم بارودۆخەدا هەرێم گیروودەی شەڕە و دەبێ گرووپە سیاسیەکان بە گفتوگۆ پرسەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و من ئەم بابەتە بە توندی رەتدەکەمەوە کە ئێران خۆی لە کاروباری ناوخۆیی هەرێم وەردابێت.لە ماوەی چەندحەوتەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوەمان بووە و لە ڕۆژانی داهاتوویشدا بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ڕۆژانی داهاتوو و تەوەرەکانی ئەو دانیشتنانە بابەتێک هەیە کە بە ئێمەی بڵێن؟
بە گویرەی ئەو هەماهەنگییەی کە کراوە بڕیارە وەفدێک بە سەرۆکایەتی رۆستەم قاسمی سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان بکات کە ئامانجی سەرەکی ئەو سەفەرە گفتوگۆ لەسەر شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دارایی و قەیرانی ئابووری ئیستای هەرێمە کە چاوەڕوان دەکرێت بە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەیە ڕێکاری گونجاو بۆ چارەسەریی کێشەی دارایی و ئابووری هەرێم بدۆزرێتەوە.
یەکێک لە پرسە هەستیارەکانی ئەم رۆژانەی عێراق پەیوەندی بە کێسەکانی هەرێم و دەوڵەتی ناوەندی عێراقەوە هەیە،لەمبارەوە قسە بکەن،دۆخەکە چۆنە؟پلانێک بۆ چارەسەری ئەم کێشەکەڵەکە بووە دارێژراوە یان نا؟
بەپێی یاسای بنەرەتی عێراق،بەغدا بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر هەرێم هەیە کە بەداخەوە بەشێک لەم بەڵێنانەوە جێبەجێ نەکراوە و هەربۆیە هەندێ کێشەی قورس بە تایبەت لە بەشی ئابووریدا دروست بووە کە بڕیارە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.لە ئێستادا بە هۆی کێشەی ئابووری ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پێشمەرگە کەبەشێکن لە هێزە سەربازییەکانی عێراق،چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئێمەش لەمبارەوە نارەزایەتی خۆمان بە دەوڵەتی ناوەندی راگەیاندووە و پرسێکی دیکە نەوتە و بە داخەوە دەوڵەتی ناوەندی عێراق بۆ ئەم بابەتەش بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە.بریارە حەوتەی داهاتوو وەفدێکی کورد بچێتە بەغدا و هاوپەیوەند بەم کێشانە لەگەڵ سەرۆک وەزیر و سەرۆک کۆماری عێراق گفتوگۆ بکات.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ـی ١٠ـی ٢٠١٥ لە شاری هەولێر، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان پێشوازیی لە خاتوو ئان هیدلگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی شارەوانیی پاریس پاڵپشتیی تەواوی خۆی و هاوشارییانی پاریسی بۆ گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئاگاداری بارودۆخ و تەحەدییاتی بەردەم هەرێمی کوردستانن و پشتیوانی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانن. سەرۆکی شارەوانیی پاریس ئەوەشی بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە شاری پاریس لە بواری ئاوەدانی و تەکنۆلۆژیا و ژینگە، یارمەتیی شاری هەولێر دەدات و کار بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو شارە دەکات.
لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکوومەتی فەڕەنسای کرد کە پشتیوانی خەڵکی کوردستانن و لەکاتی تەنگانەدا پاڵپشتی گەلی کوردستان بوونە و پێشوازیی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو شاری هەولێر و پاریس کرد. هەروەها بە ستایشەوە باسی لە دۆستی گەلی کورد مادام میتران کرد کە پاڵپشتێکی گەورەی گەلی کوردستان بووە و پێزانینیشی بۆ سەردانی سەرۆک هۆلاند بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لەکاتی شەڕ و تەنگانەدا سەردانی هەولێری کرد و ئەو سەردانە ئاماژەیەک بوو بۆ پەیوەندیی قووڵی هەردوو گەلی کوردستان و فەڕەنسا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە مەترسییەکانی تیرۆر بۆ سەر ئاساییشی جیهانی کرا و هەردوولا ئەوەیان دووپات کردەوە کە تیرۆر دوژمنی هاوبەشی هەموولایەکە و پێویستە بە جیدی و هەوڵی هەموولایەک کار بۆ نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر و بیری توندڕۆیی بکرێت. هەر لە دیدارەکەدا باس لە قەیرانی ئاوارە و پەنابەران کرا و ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تاوتوێ کرا.
جێی ئاماژەیە بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ئالێن جیرات کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی دیدارەکە بوون.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران، ده‌ڵێت به‌رپرسانی ئێران داوایانكردووه دوور له كێشه و ئاژاوه ناكۆكیيهكانی ئێستای لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، ئاشكراشیده‌كات كه پێشتر شاندێكی ئه‌و وڵاته بۆ وتووێژ‌و ئامۆژگاريي و رێنمایی ده‌رباره‌ی هه‌مان پرس له هه‌رێم بوون.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "هاوڵاتی"، ناوبراو باسی دیداره‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران، كه هه‌ینی رابردو به‌سه‌رۆكایه‌تی "نێچیرڤان بارزانی" بۆ به‌شداری له كۆنفرانسی جیهانی میونیخ چونه تاران.
هاوڵاتی: به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان چۆن بوو له‌كۆنفرانسی جیهانی میونیخ كه ئه‌مساڵ له‌ئێران به‌ڕێوه‌چوو؟
نازم ده‌باغ: ئه‌و كۆنگره‌یه له زۆر ولاَتی دیكه‌ش ئه‌نجامدراوه، هێنانی بۆ تارانیش له‌سه‌ر پێشنیاری ئه‌ڵمانیا بوو، به‌تایبه‌ت دوای رێككه‌وتنامه‌ی ولاَتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران و بارودۆخی ناوچه‌كه و رۆڵی ئێرانیش له‌و قۆناغه، بۆیه به‌په‌سند زانرا كۆنگره‌كه له تاران ببه‌سترێت.
به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانی" هه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تی و هه‌میش وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ئه‌ڵمانیاوه داوه‌تنامه‌ی پێگه‌یشتبوو، كاتێكیش گواسترایه‌وه تاران سه‌رۆكی حكوومه‌ت قبوڵی كرد به‌تایبه‌ت به‌هۆی گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ههرێمو تاران، هاوكات د.رۆژ نوری شاوه‌یس وه‌ك كهسایهتیهكو وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به‌شداری شانده‌كه بوو.
هاوڵاتی: به‌ڵام "رۆژ نوری شاوه‌یس" له نێو شاندی حكومه‌تی عێراقیدا نه‌بوو به‌ڵكوو له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمدا بوو له كاتێكدا پۆستی نیيه؟
نازم ده‌باغ: ده‌كرێت ئه‌و پرسیاره له خۆی بكه‌ن، هێنده‌ی بزانم وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشه و كه‌سایه‌تیه‌كی دیاریشه له ناو پارتی.
هاوڵاتی: شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران دانیشتنیان ئه‌نجامداوه، تاران پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێم هه‌بوو؟
نازم ده‌باغ: پێش هاتنی شاندی هه‌رێم بۆ تاران، شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێم بوون بۆ مه‌به‌ستی وتووێژ و ئامۆژگاريي و رێنمایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بێگومان له كه‌ناری كۆنگره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و "عه‌لی لاریجانی" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، له هه‌موو دانیشتنه‌كاندا جیاوازی نه‌بوو كه كۆماری ئیسلامی ئێران به گرنگيیهوه ده‌ڕوانێته كێشه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی له‌مدواییه‌دا هه‌بوو، به گرنگیيه‌وه داوایانكرد هه‌موو پێكه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه‌ی نێوانیان بپارێزن كه به‌رانبه‌ر به جه‌نگی داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و یه‌كڕیزی نێوان خۆیان بپارێزن، ئومێدیان كرد له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی مه‌ده‌نیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن دوور له كێشه‌و ئاژاوه، وتیان له‌گه‌ڵ ئارامیداین.
دیاره كاك "نێچیرڤان بارزانی" دوپاتیكرده‌وه كه سورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستان له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كه بگه‌ین به ئه‌نجامێك هه‌مولایه‌ك پێی رازی بین، هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش.
هاوڵاتی: شاندی هه‌رێم به فه‌رمی هیچ داواكارییه‌كی له ئێران نه‌بوو؟
نازم ده‌باغ: كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه هه‌ر كاتێك پێویست بكات حزوری ده‌بێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه بپاڕێته‌وه‌و داوابكات كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاماده‌ییان نه‌بێت ئیمكان نیه به ئێرانیش بكرێت، بهلاَم حكوومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی پێویستیمان به ههمولایهنێك هه‌یه، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وان گرنگن و به ڕێگه‌ی گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوڵاتی: له كۆبونه‌وه‌كاندا باسی به‌رده‌وامی و زیادكردنی هاوكاری ئێران كرا بۆ هه‌رێم له شه‌ڕی داعشدا؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ بڕیاره به‌رده‌وام بێت، ئاستی پێویست به‌پێی داخوازییه‌كان بووه كه هه‌رێمی كوردستان كردویه‌تی.
هاوڵاتی: پێشنیاری ئێران بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چی بوو؟
نازم ده‌باغ: كاك "نێچیرڤان بارزانی" له كۆبونه‌وه‌كاندا باسی له‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ ته‌بایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رێزگرتن له یه‌كدی و به دابینكردنی مافه ره‌واكانی ههمهجۆر له‌گه‌ڵ یه‌كدی به‌تایبه‌ت مافه داراییه‌كان، حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌پێی ئیستحقاقاتی خۆی مافه‌كانی پێبدرێت.
كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هه‌موو ئاماده‌یه‌كی نیشاندا له پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها دابینكردنی مافه ره‌واكانی، له‌وێشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هاوڵاتی: ئێران ئاماده‌یی نیشاندا ناوبژیوانی بكات له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه به‌نده به‌داواكاری لایه‌نه‌كان، ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه، حكومه‌تی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمیش جه‌خیتان لێكردۆته‌وه كه پێویستیان به‌هاوكاری هه‌مولایه‌نه‌كان هه‌یه.
سازدانی: فه‌رمان سادق
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2015 لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن بەڕێز "عەلی شەمخانی" سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییی ئێرانەوە پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارێكدا بەڕێز شەمخانی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە پاڵپشتی و هاوكاریەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. ئاماژەی بەوەش دا كە پەیوەندییەكی قوڵ و دێرین لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران‌دا هەیە بۆیە هیچ كاتێك ناخوازن ناكۆكی و ئاڵۆزی لە هەرێمی كوردستان هەبێت و ئەوان سەقامگیری هەرێم بە سەقامگیری ئێرانی دەزانن بۆیە پێویستە یەكڕێزی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بپارێزرێت و كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و ئەولەویەتی كارەكان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و گرفتە داراییەكان بێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشكرایكرد كە كۆماری ئیسلامیی ئێران بە بایەخەوە سەیری ڕووداوەكانی ناوچەكە دەكات و هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت ڕۆڵێكی بەرچاوی بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەبێت و بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكوومەتی عیراق چارەسەری گرفتە جیاجیاكان بات.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو پێشوازیەی كرد و باسی لەو هاوكاریانەش كرد كە لە كاتە سەختەكاندا كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشكەش بە گەلی كوردستانی كردوون و هەڵوێستی تارانی بۆ پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بەرز نرخاند. هەروەها كورتەیەكی لەبارەی بارودۆخی مەیدانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش خستە ڕوو و ئاماژەی بەوە دا كە هەرچەندە پارسەنگی هێز لە بەرەكانی جەنگدا بۆ بەرژوەندی هێزی پێشمەرگە شكاوەتەوە و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بەرامبەر تیرۆر بەردەوامە، بەڵام هێشتا مەترسیی تیرۆر بەردەوامە و هیوای خواست هاوكارییەكانی ئێران و وڵاتانی دیكە بۆ بنەبڕكردنی ئەو مەترسییە بەردەوام بێت.
لەبارەی پەیوەندییە دێرینەكانی هەردوو گەلی ئێران و هەرێمی كوردستانەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند كە گرینگییەكی زۆر بەو پەیوەندیانە دەدەن و لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بەهێزتركردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا. سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداش ئاماژەی بەوە دا كە كۆمەڵێك گرفت لەنێوان هەردوولادا هەیە و پێویستیان بە چارەسەرە و بۆ ئەم مەبەستەش لە سەردانی داهاتوویاندا بۆ بەغدا، هەوڵ دەدەن بەشێك لەو گرفتانە چارەسەر بكرێت بە شێوەیەك لە بەرژوەندی گشتی خەڵكی عێراقدا بێت.
هەروەها ئەوەشی بیرهێنایەوە كە هەرێمی كوردستان بە قەیرانێكی دارایی قورس‌دا تێپەڕ دەبێت و لە ساڵی دووهەزار و چواردەوە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە بڕدراوە و ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەران لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەش بارەی هەرێمی كوردستانی یەكجار قورس‌تر كردووە، ئەمەش لە لایەنەكانی هەرێمی كوردستان دەخوازێت یەكڕیزی و ئارامی هەرێمی كوردستان بپارێزرێن و لە ڕیگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە كێشەكان چارەسەر بكەن و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستانیشی بە نەخوازراو زانی و بوونە هۆكار حكوومەت هەندێك هەنگاو بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە بنێت.
دوای ئەو دیدارەش شاندی هەرێمی كوردستان كە بە سەرۆكایەتی بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جیهانی میوونیخ سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردبوو، بەرەو هەرێمی كوردستان گەڕایەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2015 لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەڕێز دكتۆر "ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارێكدا بەڕێز جیهانگیری، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی بەڕێز "نێچیرڤان بارزانی" دەربڕی و باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران كرد و پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ تۆكمەتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و هاوكاریكردنی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك و بەردەوامیی ئەو هاوكارییانە، پیشان دا.
دەربارەی ڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی دووپات كردەوە كە پێویستە یەكڕێزیی نێوان لایەنەكانی كوردستان بپارێزرێت و كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتن چارەسەر بكرێن. هەروەها باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عیراق كرد بەتایبەتی ئەو كیشانەی لە نێوان هەر دوولادا دروست بوون و ئاماژەی بەوە دا كە پێویستە ئەو كێشانە بە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەر بكرێن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد و باسی لە پەیوەندییە دێرینەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوكارییەكانی تاران بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا بە تایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد كە لە سەرەتای هێرشەكانی داعش هاوكاریی هەرێمی كوردستانیان كردووە و هیوای بەردەوامیی ئەو هاوكارییەكانە و هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەر و ئاوارانە خواست، كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لەبارەی توندوتۆڵكتركردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، ئامادەییی هەرێمی كوردستانی بۆ هەر هەماهەنگی و هاوكارییەك دەربڕی. سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیش، بەڕێزیان پاڵپشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ پاراستنی یەكڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، بەرز نرخاند و دووپاتیكردەوە بۆ هێوركردنەوەی ڕەوشی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان كە چەند ڕووداوێكی نەخوازراوی لێكەوتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناچار بوو هەندێك هەنگاو بنێت. هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقیش كرد و جەختی لەوە كردەوە لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆئەوەی ئەو كێشانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەن، بە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.
هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی و چەند بابەتێكی پەیوەندار بە هەردوولا، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو و هەردو بەڕێزان جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و دۆستایەتییەكانی نێوان خەڵك و حكوومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام و بەهێزتر بكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد