هەرێم - ئێران
نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە تاران بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئامادەیی خۆی بۆ کۆکردنەوەی یارمەتییەکانی نەغدی خەڵکی بەشەڕەف و مرۆڤدۆستی ئێران بۆ خەڵکی لێقەوماوی شنگاڵ و ئاوارەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند.
لە ئاگاداریی نووسینگەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران‌دا هاتووە: میللەتی گەورەی ئێران و دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕابردووە تا ئێستا بەردەوام دڵسۆزانە لە تەنیشت خەڵکی کوردستانی عێراقدا بوون و لەم ساتەوە وەختەی ئێستاشدا خەڵکی لێقەوماوی شنگاڵ و ئاوارەکانی دیکە، لەوانە: مەسیحی، ئیزەدی، شەبەک، عەڕەبەکانی مووسڵ و دەورووبەری، کوردەکانی سووریا و ... کە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، بەجێی ناهێڵن.
خەڵکی خێرخوازی ئێران دەتوانن یارمەتییەکانی نەغدی خۆیان بڕژێیننە ژمارە حیسابی 0346247583009 لە بانکی میللی ئێران بە ناوی "عەباس عەبدوڵڵا بایز" و "ڕەمەزان حوسێن عومەر".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕۆژی 20/8/2014 كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سلێمانی پێشوازی كرد له حه‌سه‌ن دانا فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له عێراق و وه‌فدێكی هاوڕێی.
له دیدارێكدا ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان قسه‌و باسیان له‌باره‌وه كرا‌و لای خۆشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و وتی: پێویسته هه‌موولایه‌كمان به‌یه‌كڕیزی به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ین و چاره‌سه‌ری گونجاو هه‌ڵبژێرین، به‌ربگرین له‌و كێشانه‌ی ڕویان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه و چیتر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رۆكی تاكه‌كانی كورد نه‌گرێته‌وه و ده‌بێت هاواری ئه‌و هه‌موو مرۆڤه بێ تاوانه بگاته ته‌واوی دنیا‌و به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی تیرۆریستان ئه‌نجامیاندا له لایه‌ن وڵاتانی دنیا سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ئه‌وه‌شی به‌وه‌فدی میوان ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام به‌شێك بووین له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌ته‌واوی تواناشمانه‌وه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی خاكی پیرۆزی كوردستانین و باوه‌ڕی زۆریشمان به‌ئازادی و دیموكراتی هه‌یه.
هه‌رله دیداره‌كه‌دا حه‌سه‌ن دانا فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له عێراق ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ و ئه‌وان به‌شێك نه‌بوون له كێشه‌كان، به‌ڵكو قه‌یرانه‌كان به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتۆته‌وه.
دواتر هه‌رله دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێزانینی خۆی پیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێز جەنابی د. حەسەن روحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوی خواتان لێ بێت..
بەناوی خۆم و گەلی كوردستانی عێراق سوپاسی ئەو هاوكاری و پشتیوانییە دەكەین كە پێشكەشی هەرێمی كوردستانتان كردووە. یارمەتییەكانتان سەلماندی كە كۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەكچۆن لە ڕابردوو و لە ڕۆژانی تەنگانەدا دۆست و یارمەتیدەری نزیكی گەلی كوردستان بووە ئێستایش دۆست و برای گەلی كوردستانە و ئەوەیان مانایەكی زۆری هەیە و جێگەی پێزانیە.
لەوە دڵنیام كە بوونی پەیوەندیی دۆستانە و یارمەتیدان و هاوكاریكردنی یەكتر زەمینەی تەبایی و برایەتیی نێوان هەر دوو گەلی ئێران و هەرێمی كوردستان خۆشتر دەكات.
ئارەزووی تەندروستی و خۆشیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
10ـی ئابی 2014
تاران ـئیرنا ـ "عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: سیاسیەتیی ئێمە هەر وەکوو ڕابردوو پشتیوانی لە کوردەکانە و ئەم کارەساتە نامرۆڤانەیەی کە بەسەر کوردە ئیزەدییەکاندا هاتووە جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و هیوادارین کە بە زووترین کات ئەم قەیرانە کۆتایی پێبێت و ئاسایش و هێمنی بۆ عێراق بگەڕێتەوە.
"عەلی یۆنسی" یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکان بە جەختکردن لەسەر ئەوەی کە سیاسیەتیی ستراتیجی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر وەکوو ڕابردوو پشتیوانییە لە دەوڵەت و میللەتی عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری سیاسی ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی نزیکایەتیی و پەیوەندییە مێژووییەکانی دەوڵەت و میللەتی ئێران لەگەڵ خەڵکی کورد لە عێراق، سیاسیەتیی ئێمە پشتیوانی لە کوردەکانە و کوردەکان بەشێکن لە شووناسی مێژوویی کە شارستانییەتی ئێران پێکدێنن.
یۆنسی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی عێراق و هەوڵەکانی گرووپی تیرۆریستی داعێش لەم وڵاتە و بە تایبەت هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوتی: ئێران بەردەوام لەگەڵ کوردەکان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی تێدا نیشتەجێیە پەیوەندییەکی نزیک و تایبەتی هەبووە.
یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: کوردانی ئیزەدی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرش کراوەتە سەریان و ژمارەیەکی زۆریان لێی کوژرا و برینداربووە و یا ئەوەی کە لە ماڵەکانیان ئاوارەبوون.
"عەلی یۆنسی" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەم کارەساتە نامرۆڤانەیەی کە بەسەر کوردە ئیزەدییەکاندا هاتووە جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە و هیوادارین کە بە یەکێتی و هاودڵی هەموو حیزبەکان و سوپای عێراق و هەروەها کوردەکان بە زووترین کات ئەم قەیرانە کۆتایی پێبێت و ئاسایش و هێمنی بۆ عێراق بگەڕێتەوە.
یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران لە کارووباری نەتەوەکان و کەمینە ئایینیی و مەزهەبییەکان ئەوەیشی ئاشکراشیکرد: لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ئێرانەوە کاڵا و شتوومەکی یارمەتیدەر بۆ ئاوارە عێراقییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە و هیوادارین کە ئەم یارمەتیانە بەردەوام بێت.
جەختیشیکرد: میللەتی عێراق بە بوونی نەتەوە، ئایین، دین، شیعە، سەننە، کورد و عەڕەب بەردەوام لە تەنیشت یەکتریدا ژیانێکی ئاشتیخوازانەیان بووە و سیاسەتیی دەوڵەتی بەعسی سەدامیش ئەوە بوو کە جیایی بخاتە ناو نەتەوە و ئایینەکانی ئەم وڵاتەوە.
یۆنسی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەو شتەی کە یەکێتی نەتەوەیی عێراقی دەخستە مەترسییەوە، هەبوونی دەمارگرژیی کوێر و نەتەوەیی بووە کە وەکوو ژارێکی کوشەندە بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەموو وڵاتەکانەو خەڵکی عێراق بەردەوام لە بوونی ئەم شەڕ و دەمارگرژییانەدا خۆیان پاراستووە.
یاریدەدەری تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئێران دکتۆر "حەسەن ڕووحانی" گوتیشی: ئەم جۆرە شەڕانە بنچینەیلە خراپبوونی بەرپرسیارییەتی ئەمەریکادایە کە بواری بۆ ئەم جۆرە دەمارگرژییانە خۆش کرد و ئێستا خەڵکی عێراق بوونەتە قوربانی ئەم دەمارگرژییە کۆرانە.
"عەلی یۆنسی" لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا گوتی: هەموو خەڵکی عێراق دەبێت بۆ لەناوبردنی ئەم دەمارگرژییانە هەوڵبدەن و پێکەوە یەکبگرن.
"مه‌رزیه ئه‌فخه‌م" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: هاوکاریی بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران له ئاستێکی به‌رزدایه و په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵ و مێژوویی له نێوان دوو لایه‌ندا له ئارادایه و ئه‌مه بابه‌تێکی نوێ نییه.
"مه‌رزیه ئه‌فخه‌م" وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆنفڕانسێکی خه‌به‌ریدا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی قووڵ و مێژوویی هه‌یه له نێوان ئێران و کورده‌کانی عێراق و ئه‌مه بابه‌تێکی نوێ نییه.
وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق گوتی: ئێمه هه‌میشه په‌یوه‌ندی تۆکمه‌مان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بووه و به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندی و هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی حاکمییه‌تی عێراقدا.
ئه‌فخه‌م سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵات هاوپه‌یوه‌ند به قه‌یرانی عێراق گوتی: تاران له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات له‌وانه رووسیا له باره‌ی عێراق گفتوگۆی کردووه.
زیادیشی کرد: پێویسته وڵاتانی ناوچه‌که ڕوانگه‌ی گشتییان له سه‌ر پرسی تیرۆریزمی ته‌کفیری ببێت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا دووفاقی مامه‌ڵه بکرێت بێ گومان له قۆناغێکدا ناچار ده‌بن هه‌ڵوێست بگۆڕن.
جه‌ختیشی: ئێران له پیناو یارمه‌تی دانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه و گرفته جیدییه‌کانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ی هاوکاری و هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویسته.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30/7/2014 له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی باڵای به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله به‌سه‌ركرده‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه و ئه‌حواڵ پرسین و ئاگاداربوونی سه‌رۆك بارزانی له بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك بارزانی له یه‌كێك له باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و له وته‌كه‌یدا پیرۆزبایی جه‌ژنی له پێشمه‌رگه‌كان كرد و سوپاسی خۆراگری و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند: ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه ته‌عه‌دا له كه‌س بكه‌ین، له كاتی هه‌ڕه‌شه‌كاندا پێشمه‌رگه هه‌موو كات ئاماده بووه به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به رۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشمه‌رگه ئه‌ركێكی پیرۆزه و مێژوو و ئاینده بۆ گه‌له‌كه‌ی دروست ده‌كات. ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێ.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه كاتیه و كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌یی ته‌واو دابێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بین.
سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له وته‌كه‌یدا داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌مشێوه‌یه‌ش خوشك و براكانیان له رۆژئاوای كوردستانیش بپارێزن و هاوكاریان بكه‌ن.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی داوای له خوای گه‌وره كرد شه‌هیدانی پێشمه‌رگه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك ببنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خواست.
له دوای وته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له لایه‌ن به‌رپرسه مه‌یدانیه‌كان ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه و بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی روبه‌ڕووبوونه‌وه بۆ سه‌رۆك بارزانی شیكرایه‌وه.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بارزانی له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا پارێزگای دهۆكی راسپارد به‌بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌ت و هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله بكات، كه ماوەیەك لەدۆخێكی نالەباردان و له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییان لێ بڕدراوه.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد