ده‌رباره‌ى به‌شداریى به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخ كه دوێنێ له تارانى پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ڕێوه چوو، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت، به‌ڕێز "سامى ئه‌رگۆشى| سكرتێرى ڕۆژنامه‌وانیى سه‌رۆك وه‌زیران گوتى: به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" له لایه‌ن ئێرانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه، به‌ڵكوو له لایه‌ن كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخهوه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى ئه‌و كۆنفرانسه كراوه كه یه‌كێك له دانیشتنه‌كانى له تاران به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌رباره‌ى دیدار و چاوپێكهوتنهكانى به‌ڕێز "نێچیرڤان بارزانى" له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا و ئێران و به‌رپرسانى دیكه‌ى كۆمارى ئیسلامیش، به‌ڕێز ئه‌رگۆشى گوتى: ئه‌م دانیشتنه‌ى كۆنفرانسى ئاسایشى میوونیخ له تاران ساز كراوه، بۆیه ئاساییه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كه‌سایه‌تییه بانگهێشتكراوه‌كانى كۆنفرانسه‌كه بوو، له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شدارانى دیكه‌ى كۆنفرانسه‌كه و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌دا ساز بكات.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێزان یاوه‌رانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران، گوتى: له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا به‌ڕێز "سه‌فین دزه‌یى" یاوه‌ریى به‌ڕێزیانى كردووه و له تارانیش به‌ڕێز "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حكوومه‌ت له‌و وڵاته، به‌شدارى له دیدار و چاوپێكهوتنهكانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیراندا كردووه. سه‌رباره‌ت به د. "ڕۆژ نوورى شاوه‌یس" ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى كوردستان، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه وه‌كوو كه‌س بانگهێشتى كۆنفرانسه‌كه كراوه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ئێگهارد برۆس باڵیۆزی ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز برۆس خۆشاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و باسی ڕەوشی سیاسیی عێراقی بە شێوەیەكی گشتی و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ كرد و هیوای خواست كێشەكان له ڕێگەی دیالۆك و گفتوگۆوه چارەسەر بكرێن، سیستمی فیدرالیشی بە باشترین سیستمی دەسەڵات بۆ عێراق زانی.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئه‌ڵمانیا لە هاوكارییكردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش بەردەوام ده‌بێت و سوپاسی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە سەرەڕای ئەو بارە قورسە داراییەی كەوتۆتە سەر شانیان، پێشوازییان لە ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر كردووە و بە شێوەیەكی زۆر باش پێداویستی و جێگەی حەوانەوەیان بۆ دابین كردوون.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی میوانی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە خوازیارن كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێن و ئامادەییی خۆیشی دەربڕی كه بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەگەڵ بەغدا، بە تایبەتی لە بوارەكانی بودجە و نەوتدا، سەردانی بەغدا بكات. بەڕێزیان ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بێن و چاودێریی شەفافییەتی ناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە بكەن، ئاماژەی بەوەش دا كاتێك ساڵی دوو هەزار و سێ چوونە بەغدا، بە ئومێدی دروستكردنی عێراقێكی نوێ بوون، بەڵام ئەمە ڕووینەدا.
هەروەها سوپاسی هاوكارییەكانی ئەڵمانیا و وڵاتانی هاوپەیمانیى نێوده‌وڵه‌تى كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەیان كردووە و هۆكارێك بوون پێشمەرگە لە سەركەوتنەكانی بەرامبەر تیرۆر بەردەوام بێت. هیوایشی خواست لە هەردوو بواری مرۆیی و سەربازییەوە زیاتر هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بتوانن لە هەردوو بوارەكاندا باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵك و خاك و ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بكەن.
لە بارەی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستانیشه‌وه لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، بەرێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كردەوە كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش هەبێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/1/11، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو "ئوزولا فۆن دێر لایه‌ن" وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى و سیاسى و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانته‌ران و باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عیراق و كونسولى گشتیى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا خاتوو "فۆن دێر لایه‌ن" وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له كوردستان لێى كراوه، ڕێز و پێزانینى خۆى و حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه ئه‌ڵمانیا به چاوى ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته پێشمه‌رگه كه له به‌ره‌كانى جه‌نگى دژى داعشدا، له جیاتى هه‌موو جیهانى ئازاد له شه‌ڕدایه و نرخێكى زۆرى پێشكه‌ش كردووه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و هێزه تیرۆرسته زۆر كاریگه‌ر بووه و پێشمه‌رگه سه‌لماندى كه داعش هێزێك نییه له‌ناو نه‌چێت، یان نه‌شكێت.
هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى پێشكه‌ش به كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هاوسۆزى و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان و گه‌لى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و دنیاى ئازاد له پشتگیرى و هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن. دڵگرانیى خۆیشى بۆ هێرشه تیرۆرستییه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووى پاریس نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كرد كه بۆ جارى دووه‌مه دێته هه‌رێمى كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان بێت، سوپاس و پێزانینى خه‌ڵك و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و جۆرى چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه بۆ پێشمه‌رگه، كاریگه‌رییه‌كى به‌رچاوى له گۆڕینى هاوكێشه‌كانى شه‌ڕدا هه‌بووه و له سه‌ركه‌وتن و پێشڕهوییدا، هاوكارییه‌كى زۆرى پێشمه‌رگه‌یان كردووه. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پێویستى به یارمه‌تى و هاوكاریى زیاترى سه‌ربازى هه‌یه.
تاوتوێكردنى ڕه‌وشى عیراق و پێشهاته سیاسى، سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كان و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/11/2014 به‌ڕێز فرانك ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕی دژی تیرۆریستان خرایه به‌ر باس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ستایشی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا وه‌ك رابردوو ئاماده‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان بكات.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كی ئه‌و تیرۆریستانه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئۆكتۆبه‌رى 2014، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز د. گێرد مویله‌ر وه‌زیرى هه‌ماهه‌نگیى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانى كرد.
له دیدارێكدا وه‌زیرى ئه‌ڵمانى ڕوونى كرده‌وه كه بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وش و بارودۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و سوپاس و پێزانینى ئه‌ڵمانیاى پێشكه‌ش به حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هاوكاریى ئاواره‌كانیان كردووه و داڵده‌یان داون. هه‌روه‌ها به‌رخودان و به‌رگریى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به قاره‌مانانه و مایه‌ى ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌خیشى له‌وه كرده‌وه ئه‌ڵمانیا كه پێشتریش هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كردووه، له‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌ورووپاش هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن. باسیشى له دیدارى خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئافره‌تێكى قوربانیى ده‌ستى داعش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانه‌ى داعش وه‌ك جینۆساید له جیهاندا بناسرێن.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى كردن، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازى و مرۆییانه‌ى پێشكه‌شیان كردوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى دیكه؛ شوێنى خۆیان گرتووه و به‌و هۆیه‌وه ئێستا هاوسه‌نگیى سه‌ربازى گۆڕاوه و ده‌سپێشخه‌رى كه‌وتووه‌ته ده‌ستى پێشمه‌رگه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش و بهئامانگرتنى پێكهاته ئایینییه‌كانى وه‌ك مه‌سیحى و ئێزدى له هه‌رێمى كوردستان و ڕوونى كرده‌وه كه به‌م هۆیه‌وه به داخه‌وه بێبڕوایى له‌ناو ئه‌و پێكهاتهكانهدا دروست بووه و زۆریان ده‌یانه‌وێت زێد و خاكى خۆیان جێ بهێڵن، بۆیه ده‌بێ یه‌كه‌م جار شوێنه‌كانیان ئازاد بكرێنه‌وه و دواتر بپارێزرێن. ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه باش ده‌بێت كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رباره‌ى ئاواره‌كان و به‌سه‌رهاتیان و هاوكاریكردنیان ببه‌سترێت. دووباره سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێز وه‌زیرى ئه‌ڵمانى كرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25/9/2014 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئورسولا فۆن دێر لایێن وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كە پێكهاتبوون لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سەربازیی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا.
له دیدارێكدا كە مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان عەبدولرەحمان و جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئەڵمانیا و سەفین دزەیی گوتەبێژی جكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، سه‌رۆك بارزانی به گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا و شاندی یاوه‌ری كرد و سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیای كرد، كه له كاتی ته‌نگانه‌دا پشتگیری‌یان له گه‌لی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا دا بۆ پشتگیری كردن له گه‌لی كوردستان، كه هه‌رچه‌نده بڕیارێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام جێگه‌ی پێزانینه و وایكرد كوردستان پشتئه‌ستوور بێت به‌وه‌ی دۆستێكی مەزنی وه‌كو ئه‌ڵمانیای هه‌یه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له‌وه كرد، كه جێگه‌ی شانازییه ئه‌مڕۆ گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له جیاتی جیهان شه‌ڕی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستیی پڕچه‌ك ده‌كات كە چەكی دوو دەوڵەتی كەوتووەتە دەست و ئاماژه‌ی بهوەیشدا، كه تیرۆریستان به ته‌نها هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان بۆیە له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش و ڕیشەكێشكردنیان پێویستی به هه‌وڵێكی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
له درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی باسی له خۆراگری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشمه‌رگه توانی كوردستان بپارێزێ و پارێزگاریشی له ژیانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره له پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وەیی و ئیتنیه جیاجیاكان بكات، كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كان په‌نایان بۆ كوردستان هێناوه.
سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی له دۆخی مه‌یدانیی بەرەكانی جەنگی دژی تیرۆریستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێستا ده‌ستپێشخه‌ری له‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه و هێزەكانی پێشمه‌رگه بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان كەوتوونەتە قۆناغی هێرشبردن. هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی بە وردی شاندی میوانی له بارودۆخی ناله‌باری ئاواره‌كان و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی كرد و جەختی له‌وه كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی كێشەی ئاوارەكان ئه‌وه‌یه كە بگه‌ڕێنه‌وه شوێنەكانی خۆیان و بشپارێزرێن. سەرۆك بارزانی هێمایشی بەوەدا كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكیەوە یارمەتیی ئاوارەكانی داوە بەڵام ژمارەی ئاوارەكان و ئاستی كارەساتەكە لە تواناكانی هەرێم تێپەڕیوە.
له‌به‌رامبه‌ردا ئورسولا فۆن دێرلایێن وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كرا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌ڵمانیا به بایه‌خه‌وه سه‌یری خۆڕاگری پێشمه‌رگه و پاراستنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان ده‌كات و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تییه مرۆییه‌كان و پڕچه‌ككردن و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌وان باش ده‌زانن كوردستان له‌جیاتی جیهان شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات، بۆیه ئەڵمانیا بڕیاری هاوكاری و پاڵپشتیكردنی كوردستانی داوە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا باسی له مرۆڤدۆستی گه‌لی كورد كرد و گوتی: گەلی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا پێشەنگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌ییه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ڕێز و پێزانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گوتەیەكیدا تیشكی خستە سەر ئەو هاوكارییانەی دەوڵەتانی دۆست پێشكەشی هێزی پێشمەرگەیان كردووە و پێداویستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و وردەكاریی تەكنیكی و بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕی بۆ ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه شیكرده‌وه.
پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی تازە ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
شایانی باسە دوای تەواوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته‌ڕوو.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد