به‌ڕێز فۆاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ هه‌ینی (31/1/2014) به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له به‌رێز جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت .
سه‌رۆكی دیوان گووتی له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له سه‌ردانه چاوهروانكراوهكهی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كرا كه بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌نجام بدرێت ، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جۆبایدنی جێگری سه‌رۆك .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند جێگای داخبوو كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام نه‌درا به هۆی ئه‌وه‌ی كاته‌كه گونجاو نه‌بوو ، و هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له پێویستی ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكی گونجاو‌دا له ماوه‌ی داهاتوو .
له به‌شێكی تری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و به‌ڕێزان جۆبایدن و سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و پێویستی زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرده‌وه.
به‌رێز فۆاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ته‌وه‌رێكی تری په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا باس له باروودۆخی عێراق و باری ئاسایش به گشتی و په‌یوه‌ندی و دانوساندنه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرا .
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه قۆناغێكی هه‌ستیاره و پێویسته په‌یوه‌ندی و بیرۆرا گۆڕینه‌وه له نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام بێت.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز