"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "مایرا کوپرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "مایرا کوپێرز" جێگری نوێنەری "یونامی" ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UN) لە تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٠٨/٠٥/٢٠٢٤ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران، پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسی گرینگی سه‌ردانی "نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ولاتی ئێران کرد و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی به‌رزی نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی باڵای هاوڕیی بۆ وڵاتی ئێران، گرینگی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای ڕوونکردکەوەی "نازم ده‌باغ" بۆ سه‌ردانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری تاران، خاتوو "مایرا کوپێرز" بە گشتیی باسی باروودۆخی ناوچەکە و هه‌روه‌ها به تایبه‌تی باسی هەرێمی کوردستانی کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، باسی ئاستی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد.
«نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
Read کد خبر: 3204 |