
نوێنەرایەتی
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "لیدال ساکس" Lyndall Sachs باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "لوک دوز" سکرتێری دووهەمی باڵیۆزخانەی ئۆستڕالیا لە تاران، ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٨/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆسترالیا لە تاران، باسی لە گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستانی کرد.
هه‌روه‌ها "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایانەکان کرده‌وه و خوازیاری پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئۆسترالیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانهی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.
سەلام رشدی له‌گه‌ڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداری کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٢ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانى دەرەوه دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی یاوەریی رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ویڕای به‌خێرهاتنی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، باسی لە پەڕەپێدانی گەشتوگوزار له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماده‌یی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکاریی کردنی زیاتریی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕه‌سووڵ ڕه‌شید" ئەندامی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٠ى دیسهمبهریى 20٢١، سه‌ردانی "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێرانیان کرد که "مه‌لا لوقمان" به‌رپرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا ئاماده‌بوو.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا به تایبه‌ت باس لە باروودۆخی هەڕێمی کوردستان و عێراق و دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی فیدڕال و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە باروودۆخی ناوچەکە کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و له‌م باره‌یه‌وه بیرووڕای خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ناوچه‌کە خستەروو.
دوایین هەواڵەکان
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبيری کوردستانی ئێران ده‌كات
- نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
- ڕاگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
- په‌یامی سەفین دزەیى به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ژماره‌یه‌ک له هاوڵاتیانی ئێرانی
- پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی
- پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوور کۆدەبێتەوە