نوێنەرایەتی
نازم دەباغ و سەلام روشدی لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" دیداریان کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" کۆبوونەوه.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "ئەمجەد باباحاجی"، "هیوا رەسول رەشید"، "لوقمان لەتیف محمد" و "فخرالدین عەزیز ساڵح" ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٣٠/٠٦/٢٠٢٢ لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران، سه‌ردانی "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەگەڵ به‌ڕێزیان دیداری کۆبوونەوهیان کرد.
مه‌به‌ست له‌م دیداره، له سه‌ره‌تادا چاوپێکه‌وتنی به‌رپرس و ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" بوو و لە درێژه‌ی دانیشتنەکەشدا باس لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا.
شایانی باسه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه که "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود" سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، سه‌ردانی شاری تارانی کردووه.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە ئێران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران کۆبۆوه.
خاتوو "لیدال ساکس" Lyndall Sachs باڵیۆزی ئۆستڕالیا لە وڵاتی ئێران به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "لوک دوز" سکرتێری دووهەمی باڵیۆزخانەی ئۆستڕالیا لە تاران، ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی ٢٨/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، باسی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خاتوو "لیدال ساکس" باڵیۆزی ئۆسترالیا لە تاران، باسی لە گرینگی یەک هەڵوێستی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمى کوردستانی کرد.
هه‌روه‌ها "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، جەختی لە یەک هەڵوێستی لایانەکان کرده‌وه و خوازیاری پتەوکردن و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئۆسترالیا و حکومەتی هه‌رێمى کوردستان بوو.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی بریتانیا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە وڵاتی ئێران دیداریی کرد.
خاتوو "ماثیو" بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٠٧/٠٦/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانی کرد و له لایه‌ن "نازم عومه‌رده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و هەروەها "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لە تاران، پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، بەرپرسی بەشی سیاسی باڵیۆزخانەی وڵاتی بریتانیا لە تاران، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نیوان وڵاتی بریتانیا و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و هەروەها باسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران، سوپاسی هاوکارییەکانی وڵاتی بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستانی کرد و داوای کرد که ئەو هاوکاریی و پەیوەندیانهی نیوان دوو لایه‌ن بەردەوام بێت.
سەلام رشدی له‌گه‌ڵ سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە دیداری کرد
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوه.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی چوارشه‌مه ٦ی ئه‌پرێلی ٢٠٢٢ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به باروودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانى دەرەوه دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران و بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که و عێراق و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی دەرەوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاخاوتنیان کرد.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان دیداریی کرد.
خاتوو "ئەمەل جەلال" سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومه‌تى هەرێمی کوردستان، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی یاوەریی رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٣٠/١١/٢٠٢٢ سه‌ردانی نووسینگەی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تارانیان کرد و له لایه‌ن "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له وڵاتی ئێران و ستافی نوێنەرایەتی پێشوازیان کرد.
له‌م دیداره‌دا، "نازم ده‌باغ" ویڕای به‌خێرهاتنی شاندی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران، باسی لە پەڕەپێدانی گەشتوگوزار له نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کرد و ئاماده‌یی نوێنەرایه‌تی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوکاریی کردنی زیاتریی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه‌ی ڕاگه‌یاند.
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات