به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتی ده‌كه‌ین، هیوادارین خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان به خۆشی و ئارامی ئه‌م جه‌ژنه‌یان بكه‌نه‌وه.
مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ موسڵمان و پێكهاته ئایینییه‌كانی دیكه‌ى كوردستان؛ به برایه‌تی و به ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ژیاون و له خۆشی و ناخۆشی و قوربانیدان بۆ هێنانه‌دیی ئازادی و ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر به‌شدار بوون، بۆیه بنه‌ماى لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و برایه‌تی؛ بووه‌ته ڕوویه‌كى پرشنگدار و دیارى هه‌رێمى كوردستان و مایه‌ى سه‌رنجى جیهان.
جارێكی دیكه جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیح (سڵاوى خواى لێ بێت)، له هه‌موو خوشك و برایانی مه‌سیحی پیرۆز بێت و هه‌ر له خۆشی و شادی‌دا بن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
24ى دیسه‌مبه‌رى 2013
دوایین هەواڵەکان
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و دوو گرووپى په‌رله‌مانتارانى ئه‌ڵمانى كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان تاوتوێى په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شاى ئوردن كۆبووه‌وه
- كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن ته‌واو بوو
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێويستييان به يه‌كێتيى ئهورووپايه