به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ گه‌لی فه‌ڕه‌نسا قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی فه‌ڕه‌نسای كرد له هه‌ولێر.
وێڕای به‌توندی ئیدانه‌كردنی هێرشه تیرۆرستییه‌كانی شاری پاریس، قوباد تاڵه‌بانی به كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسای راگه‌یاند: هێرشه‌كان له دژی هه‌موومان بوو نه‌ك ته‌نها گه‌لی فه‌ڕه‌نساو ئاماژەی بەوەشدا سووربونی حكومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی دژی تیرۆر یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی ئه‌م په‌لاماره وجه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه وامان لێده‌كات زیاتر سووربین له‌سه‌ر به‌رز ڕاگرتنی ئەو بەها مرۆییانەی کە كۆماری فه‌ڕه‌نسا و گه‌لی كوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پاڵپشتی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر جۆره هاوكاری وههماههنگیهك له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌رێوه‌چوونی لێكوڵینه‌وه‌كان.
له‌لای خۆیه‌وه ئالان گێپخات كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد وهاوخه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی كوردستانی به‌رز نرخاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/2/2015 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا هێنا و له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر گه‌یشته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
جێگەی ئاماژەپێكردنە سه‌رۆك بارزانی لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاساییشی جیهانی له میونیخ سه‌ردانی ئه‌ورووپای كرد و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەیش چاوی بە ژمارەیەك بەرپرسی و سیاسەتەمەداری وڵاتانی جیهان كەوت و دوای ته‌واوبوونی كۆنفرانسهكهیش سه‌ردانی وڵاتی فه‌ڕه‌نسای كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و گه‌وره به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا كۆبۆوه. هەروەها وڵاتی نەمسا دوایین وێستگەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بوو و لەوێ لەگەڵ سه‌رۆكی نه‌مسا كۆبۆوه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڤاری ’’شارلی ئه‌بدۆ’’ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، كارێكی تیرۆستییه، كه هیچ پاساوێكی نییه و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. به ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین. له دژی تیرۆر به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ین، وه‌ك چۆن فه‌ڕه‌نسا له شه‌ڕی دژی تیرۆردا له وڵاته‌كه‌مان، پشتگیری له گه‌لی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
7ی یه‌نایه‌ری 2015
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23/5/2014 به بۆنه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ڕه‌نسا، فه‌رید یاسین بالیۆزی عێراق له فه‌ڕه‌نسا ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكخست.
له‌م ئێواره خوانه‌دا، كه كۆمه‌ڵێك له دۆسته شه‌خسیه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كورد ئاماده‌یبوون، خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها له نێوان ئاماده‌بوواندا بیروڕا له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی عێراق و كوردستان ئالوگۆڕ كرا. هه‌ر له‌م ئێواره‌خوانه‌دا بالیۆزی عێراق له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی و هیوای خواست، كه ئاكامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه به خێر بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
هەینی, 23 ئایار 2014
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد