نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران، له‌گه‌ڵ "ئه‌سه‌دوڵڵا ده‌رویش ئه‌میری" جێگری کاروباریی پەرڵەمانی، یاسایی و کاروباریی پارێزگاکانی رێکخراوه‌ی میراتی فەرهەنگیی،گه‌شتیاریی و پیشەسازیی دەستیی ئێران دیداریی کرد.
رۆژی دووشەمە رێکەوتی (١٠/٨/٢٠١٥) "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ دکتۆر "محەمەد سەدیق" (جگەرخوێن) جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران و "ئەمجەد بابەحاجی" ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای بانگهێشتێک لە لایەن "ئه‌سه‌دوڵڵا ده‌رویش ئه‌میری" جێگری کاروباریی پەرڵەمانی، یاسایی و کاروباریی پارێزگاکانی رێکخراوه‌ی میراتی فەرهەنگیی، گه‌شتیاریی و پیشەسازیی دەستیی ئێران، سه‌ردانی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌یان کرد و لە لایەن به‌ڕێزیانه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دانیشتنەکەدا باس لە هاوکاریی دوو لایەن سەبارەت بە پەیوەندییە فەرهەنگییەکان بە تایبەت لە بواری شوێنەوار و پێشەسازیی دەستییدا کرا.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و "ده‌رویش ئه‌میری" جێگری کاروباریی پەرڵەمانی، یاسایی و کاروباریی پارێزگاکانی رێکخراوه‌ی میراتی فەرهەنگیی، گه‌شتیاریی و پیشەسازیی دەستیی ئێران، هاوڕابوون کە لە کاتێکی گونجاو‌دا شاندیی هەر دوولایه‌ن سەردانی یەکتر بکەن بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و ناساندنی تواناکانیان.
"ئه‌سه‌دوڵڵا ده‌رویش ئه‌میری" ئامادەیی رێکخراوه‌ی فەرهەنگیی و پیشەسازیی دەستیی و گه‌شتیاریی ئێرانی ڕاگه‌یاند بۆ پێشکەشکردنی هەموو تواناکانی ڕێکخراوەکەیان بۆ یارمەتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان.
هه‌ر له‌م دانیشتنه‌دا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران، ته‌کیدی لەسەر خاڵە هاوبەشەکان کرد وەکوو فەرهەنگی و نەژادی نێوان گەلی ئێران و گەلی کوردستان و که‌ڵک وەرگرتن لەو هاوبەشیانە بۆ ڕەخساندنی بوارێکی گونجاو بۆ زیاترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو لایه‌ن.
رێکخراوه‌ی میراتی فەرهەنگیی، گه‌شتیاریی و پیشەسازیی دەستیی ئێران، ڕێکخراوه‌یه‌کی گەورەیە و لە لایەن جێگری سەرۆک کۆماریی ئێرانه‌وه بەڕێوەدەچێت،ئه‌م رێکخراوه‌یه کاریی چەند وەزارەتی لە خۆگرتووە وەکوو: "شوێنەوار"، "فەرهه‌نگی"، "پێشەسازییە دەستییەکان" و هەروەها "گه‌شتیاریی".
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران لەگەڵ مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆبۆوە.
رۆژی شەممە رێکەوتی (٨/٨/٢٠١٥) مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە ھاورێیەتی لەگەڵ "حاجی بیلال" ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تارانیان کرد و لە لایەن "نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، دکتۆر "محەمەد سەدیق" (جگەرخوێن) جێگری نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیران و ھەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەوانە: "ئەمجەد بابەحاجی" نوێنەریی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دکتۆر "ڕەمەزان" نوێنەریی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان و "ھیوا ڕەسوڵ" نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و ھەروەھا کارمەندانی نووسینگەی نوێنەرایەتییەوە بە گەرمیی پێشوازییان لێ‌کرا.
لە دانیشتنی نیوان "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران و مامۆستا "عەلی باپیر" رابەریی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان باس لە باروودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
دوایین هەواڵەکان
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز