"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران پێیوایه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی چاکسازی حکومه‌تی عێراق پێویستی به رابه‌ریی که‌سێکه که ته‌ندروستی ئابووری و سیاسی سه‌لمابێت.
به پێی راپۆرتی په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی موج، "نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران، سه‌باره‌ت به چاکسازییه‌کانی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: بارودۆخی عێراق به شێوه‌یه‌که که ده‌کرێت بڵێین ئه‌م وڵاته له رووی ئابووری و گه‌نده‌ڵییه‌وه، له بارودۆخێکی قهیرانئاویدایه. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانێت بگاته ئه‌نجامێک، پرۆژه‌یه‌کی ئه‌رێنییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت، ده‌بینین بڕێک له‌و که‌سانه‌ی که دروشمی چاکسازی ده‌ده‌ن خۆیان له هه‌موو که‌س گه‌نده‌ڵتر بن. له‌م رووه‌وه ئه‌م پرۆژه پێویستی به که‌سانی ته‌ندروست هه‌یه.
ده‌باغ وێڕای ئاماژه به دژایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بۆ حکومه‌تی تهکنۆکهراتی پێشنیارکراوی سه‌رۆک وه‌زیر رایگه‌یاند: په‌رله‌مان پێکهاتووه له گروپ و فراکسیۆنی جیاواز که نوێنه‌ری خه‌ڵکن. بۆیه عه‌بادی پێش پێشکه‌شکردنی پلانی چاکسازی ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپانه راوێژ بکات تاوه‌کو ئێستا ئه‌م دژایه‌تیکردنه نههاتایاته ئاراوه. چونکه پێش جێگورکێکردنی ته‌کنۆکراته‌کان له‌گه‌ڵ که‌سانی پێشوو له حکومه‌ت، پێویست بوو به‌رنامه‌ی کاری وه‌زیره‌کان پێشکه‌ش بکرایا تاوه‌کوو به روونی دیاری بکرێت که هۆکاری ئه‌م دوورکه‌وتنه‌وه ئه‌وه بووه که تووشی گه‌نده‌ڵی یان لادان له یاسا بوون یان نا.
نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران له درێژه‌دا وێڕای ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کورده‌کان پشتیوانی له هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ چاکسازی ده‌که‌ن، وتی: پشتیوانی ده‌بێت دوولایه‌نه بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕێک هه‌نگاوی چاکسازی دژی خواستی هه‌ولێر بووه. چونکه ئه‌گه‌ر بڕیار له گۆڕینی وه‌زیره‌کان بێت، ده‌بوو له‌گه‌ڵ کورده‌کان راوێژ بکرێت. هه‌روه‌ها ده‌بوو ناساندنێکی روون له که‌سی تهکنۆکهرات بدرێت که تهکنۆکهرات به مانای که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن خوێندنی باڵای زانکۆییه یان که‌سێک که سیڤیییهکی باشی له به‌ڕێوه‌بردنی کارناسانه‌ی وه‌زاره‌تدا ببێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر چاکسازی رایگه‌یاند: تا ئێستا له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا هاوههڵوێستییهک نابینین و ته‌نانه‌ت بڕێک لایه‌ن ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بڕیاره ته‌کنۆکراته‌کان به‌سه‌ر حکومه‌تدا زاڵ بن خودی عه‌بادیش ده‌بێت له‌و که‌سانه بێت که بگۆڕدرێت.
ده‌باغ له کۆتاییدا رایگه‌یاند که به پێی بارودۆخی ئێستای عێراق، دڵخۆش نییه به چاکسازی. چونکه به‌ڕای ئه‌و بڕێک لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆژه به ئاکامی هه‌وڵه‌کانی خۆیان و نه ئاکامی هاوکاری نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان به خه‌ڵکی عێراق بناسێنن.
نازم ده‌باغ: له تاران باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ئێرانه‌وه كرا
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی وه‌زاره‌تی نه‌وتی كۆماری ئێسلامی ئێران له تاران به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.
مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران پێی راگه‌یاندین: ئه‌مڕۆ ٤/٤/٢٠١٦ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی كۆماری ئیسلامی ئێران له تاران به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا به تێرووته‌سه‌لی باس له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان له رێگای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كرا.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش درا و بڕیاردرا له قۆناغی یه‌كه‌مدا نه‌وتی پێویستی پاڵاوگه‌كانی كرماشان و ته‌ورێز له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین بكرێت و دواتریش نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده‌ی پاڵاوگه‌كانی ئه‌راك و تاران بكرێت، هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه له ئێستادا ئه‌م نه‌وته له رێگای ته‌نكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت و بۆ قۆناغی داهاتوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران دروست بكرێت.
به وته‌ی مامۆستا "نازم عومه‌ر ده‌باغ" بابه‌تی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران بوو كه كۆبوونه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته پێویستی به دانیشتنی زیاتری لایه‌نه هونه‌ریی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌یه و شاندی ئێرانیی داوایكرد كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی داهاتوودا دوایین كۆبوونه‌وه دیاری بكرێت بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنی ئه‌م بواره له لایه‌ن هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران و سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
PUKmedia نوسینگه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن له تاران
ئاوێنه: وریا حسێن - نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران "نازم ده‌باغ" له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: “به‌رای من ئه‌گه‌ر ریفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه‌بوونی عێراق‌و كوردستان، ئێران له‌گه‌ڵی نییه”.
ئاوێنه: دانیشتنێكتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌نجامدا، چ په‌یامێكتان له‌ئێرانه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت هێنابو؟
نازم ده‌باغ: ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه باسكردن بو له دۆخی سیاسی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته پێویسته‌كان و باسكردن له كاره‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌ت، هیچ په‌یامێكم له ئێرانیه‌كانه‌وه نه‌هێنابوو بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت.
ئاوێنه: به‌ڵام شێواز و كاتی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت كه په‌یامێكتان ئاڵووگۆڕ كردبێت له نێوان حكوومه‌ت و ئێرانییه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ڕۆژنامه هه‌موو شتێكی ده‌وێت به‌ڵام مه‌رج نیه ئێمه هه‌موو شتێك باس بكه‌ین، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌ت له تاران و كردنی به هه‌واڵ له میدیاكان بۆ خۆی په‌یامه.
ئاوێنه: ئێستا ئێرانییه‌كان چۆن له‌بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن؟
نازم ده‌باغ: دیاره ئێرانییه‌كانیش پێیانوایه له‌ڕوی سیاسی و ئابووریه‌وه هه‌رێم قه‌یرانی هه‌یه و هه‌میشه له هه‌وڵ و ئامۆژگاریدان بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بسازێن چونكه ئاسایشی ئێران و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه، ئێرانییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و چه‌سپاندنی ئاسایش جه‌خت له‌سه‌ر سازانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.
ئاوێنه: ئێرانییه‌كان هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم؟
نازم ده‌باغ: وه‌كوو ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وان به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان پشتیوانی ده‌كه‌ن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و ده‌ستوره‌كه‌ی كه مافی كوردی تێدا نووسراوه، بۆیه هه‌ر شتێك له‌و چوارچێوه‌یه بێت پشتیوانی ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی نه‌كه‌ن پشتیوانی ناكه‌ن، به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ڕیفۆراندۆم بێته هۆی پارچه‌پارچه بونی عێراق و كوردستان ئێران له‌گه‌ڵی نییه.
ئاوێنه: له‌م كێشه ناوخۆیانه‌ی هه‌رێم، زۆر پاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئێران پشتیوانی كۆمه‌ڵ ده‌كات بۆ ڕكابه‌رایه‌تی پارتی؟
نازم ده‌باغ: پێموانییه ئه‌و شتانه ڕاستبێت، چونكه دڵنیام له زانیارییه‌كان به حكومی ئه‌وه‌ی چاوم به به‌رپرسانی ئێران و مامۆستا عه‌لی باپیریش كه‌وتووه كاتێك هات بۆ ئێران، گۆڕانیش ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وا نییه كه باسده‌كرێت ئێران پشتیوانی گۆڕان و په‌كه‌كه ده‌كات ئه‌مانه هه‌مووی شته دژ بهیهكهكانن، به‌داخه‌وه خۆمان لای یه‌كتری ناشیرین كردوه‌و پاشان لای خه‌ڵكی ده‌ره‌وه بۆیه ئه‌و شتانه به‌ڕاست نازانم، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌یه جێگای ره‌خنه و گله‌ییه به‌و مانایه‌ی ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه تێپه‌ڕی نه‌مانتوانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئاوێنه: ئێستا ئێران له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی حكومهتو په‌رله‌مانه یان ڕای چیه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
نازم ده‌باغ: نه به‌و مانایه‌ی گۆڕان، نه به‌و مانایه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئێران له‌گه‌ڵ وتووێژ و دانوستان و ڕێزگرتنه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كتری، ئه‌وه‌ی من بیستومه له‌به‌رپرسه‌كان ئه‌وه‌یه رێز له‌سه‌ركرده‌كان بگیرێت گفتۆوگۆ بكرێت و توندووتیژی به‌كارنایه‌ت و پایه‌ندبوون به یاسا و شه‌رعییه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئێران نه‌چوه‌ته ورده‌كاری ئه‌وه‌ی كێ سه‌رۆكی هه‌رێم بێت، یان ناوی كه‌سی نه‌هێناوه، ته‌نها وتوویه‌تی ڕێز له‌سه‌ركرده‌كانی خۆتان و یاساكانتان بگرن.
ئاوێنه: ئێران هیچ هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لی ناوه بۆ نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان؟
نازم ده‌باغ: ئه‌م ماوه‌یه كه‌متر بوه‌ته‌وه به‌ڵام چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له ئاستی باڵاترین وه‌فد له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كه هه‌بوون له نێوان ئێران و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: باسی هاتنی قاسم سلێمانی ده‌كرێت؟
نازم ده‌باغ: به‌ڵێ هاتووه و نوێنه‌ریشی هاتووه، ره‌نگه پێویست بكات جارێکی‌تریش بێته‌وه.
ئاوێنه: له دوای ئه‌و ساردییه‌ی دروستبوو، ئێستا پارتی ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران پته‌وبكاته‌وه، راسته؟
نازم ده‌باغ: پارتی له ئێران دوورنهكهوتوهتهوه تا نزیكبێته‌وه، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئێران خراپ نیه و باشه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، چونكه خۆت ده‌زانی شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌مووی له‌گه‌ڵ من نییه و به‌شێكی له رێگای نوێنه‌ری حیزبهكانیانهوهیه، ئه‌وه‌شی من بزانم كاك نێچیرڤان مانگی 10 هاته تاران و گه‌وره به‌رپرسانی ئێران و خه‌ڵكی تریشی بینی، وه‌كوو خۆیشم به فه‌رمی شتێكم له پارتی نه‌بیستوه كه ئێران تۆمه‌تبار به شتێك بكات ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌سانێك یان میدیا هه‌ن له پارتی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: ڕوانگه‌ی ئێران بۆ ئه‌و پرسه چییه كه ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێت هه‌رێم به‌ره‌و میحوه‌ری سوننه ده‌ڕوات؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه‌ی دڵنیام لێی ئه‌وه‌یه ئێران پێیخۆشه هه‌رێم وه‌كوو هه‌رێمێكی فیدراڵی له چوارچێوه‌ی عێراق به‌هێز بێت و سه‌رۆك كۆماریش كورد بێت به ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نداری ناكات بۆ ئه‌وه‌ی كورد بۆ لایه‌كی تر بڕوات، ئه‌وی تر په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه كه من ناتوانم به‌ناوییه‌وه قسه بكه‌م ئایا ئه‌و به‌شه‌ی به ناوی سوننه‌وه دروست ده‌بێت، سوننه‌یه‌ك ته‌نها سوننه بێت، یان كوردیش ده‌گرێته‌وه، یا خود سوننه‌یه‌كی تر كه به‌شێك له سوریاش ده‌گرێته‌وه، ئه‌م بابه‌تانه له‌سه‌ر مێز هه‌ن و باسیان لێوه ده‌كرێت، ده‌بێت كورد وریا بێت له ناو سیاسه‌تێكی تردا نهیتوێننهوه به ناوی سوننه‌گه‌رایی ئه‌وه لێكدانه‌وه‌ی خۆمه كه سعودیه و توركیا ده‌یانه‌وێت توانای شیعه له عێراق كه‌مبكاته‌وه، ئه‌ویش به به‌ستنه‌وه‌ی كورد و سونه به یه‌كه‌وه یان ناوچه‌یه‌كی سونی دروستبكه‌ن كه سوریاش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر كورد به‌لای سوننه‌دا بڕوات ئێران كاردانه‌وه‌ی باشی نابێت.
ئاوێنه: بڕیاربوو وه‌فدێك له باره‌ی دۆسییه ئابووریهكانهوه به‌تایبه‌ت نه‌وت له نێوان ئێران و هه‌رێمدا هه‌بێت؟
نازم ده‌باغ: ده‌مێكه ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌یه له دوای نه‌ورۆز هه‌وڵه‌كانمان له‌وباره‌یه‌وه چڕده‌كه‌ینه‌وه، پێشبینی ده‌كه‌م دوای نه‌ورۆز وه‌فدێكی ئێران بێته هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ئاڵووگۆڕی شانده‌كان ده‌كه‌م.
حه‌وته‌نامه‌ی ئاوێنه، هه‌نووکه، ژماره ٥٢٠، سێشهمه ١٥ی مارسی ٢٠١٦، لاپه‌ڕه‌ی ٣.
له سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.
ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاركردن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌س ماوه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به تاران ببه‌سترێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران له ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.
له سه‌ر پێشنیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاران بڕیاری داوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كه هاوكاری هه‌رێم بكات و هه‌رێمیش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كات.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ریم بۆ به‌ژداریكردن له كۆنفرانسێك سه‌ردانی تارانی كرد و له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا چاوی به به‌رپرسانی تاران كه‌وت و له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له قه‌یرانی دارای هه‌رێم كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمیش پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد حكومه‌تی تاران له بری حكومه‌تی هه‌ریم بڕی پاره‌ی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له كوردستان بدات و ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت هه‌نارده‌ی تاران ده‌كه‌ن.
ده‌باغ وتیشی: پێشنیاریش كراوه كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن له كاركردن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 300 كۆمپانیا ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریشم هه‌بێت تاران پێشنیاره‌كه‌ی هه‌رێمی خستۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌س ماوه‌ته‌وه ڕێكه‌وتنێكی فه‌رمی بۆ جێبه‌جێكردنی بكرێت.
به‌وته‌ی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران: هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران له ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه ده‌بێت و بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووش له ڕێگه‌ی بۆڕیه‌وه ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش كاتی ده‌وێت تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم به تاران ببه‌سترێته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران له ساڵیادی راپه‌ڕین وتی: پیرۆزبای گه‌رم له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی دێرین و ناوشار و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی به‌ژداریكردنیان له‌و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بوو به‌هۆی له‌ناوچوونی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌لی كورد، ئومێد ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هه‌مان ڕوح و گیانی ئه‌وكاته‌ی كه ڕیكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بكه‌ن، هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بده‌ن بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه و دابینكردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆمان.
هەولێر - KDP.info- سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پێشوازی لە نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران کرد و لەدیدارەکەدا دا جەخت لە بایەخ و په‌یوەندییەکانی هەولێر و تاران کرایەوە.
پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشه‌ممه 2/3/2016، "نێچیرڤان بارزانى" سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان؛ له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران، په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران تاوتوێ كرد و جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و تاران بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى و خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى؛ كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه "عه‌بدوڵڵا ئاكره‌یى" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ئاماده‌یى بوو، باس له كار و چالاكییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران كرا و تیشك خرایه سه‌ر چۆنیه‌تیى كاراكردنى زیاترى كار و ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌ت و گرنگیى بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
21 کانونی یەکەم, راپۆرت تاران –"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت "ئێران له‌ڕێگه‌ی تایبهتهوهداوای ڕونكردنهوهی له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی بارزانی كردوه".
ئاوێنه: میدیاكانی ئێران كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ سعودیه و توركیا؟
نازم ده‌باغ: هه‌رچه‌نده چاوێرێی وردی كاردنهوهكانم نه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانیاریم وه‌رگرتبێت له میدیاكانه‌وه سه‌فه‌ره‌كه كه‌وتوەته ژێر پرسیاره‌وه و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه به‌پێی بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق.
ئاوێنه: ئێران تاچه‌ند له‌م جموجوڵانه‌ی بارزانی نیگه‌رانه؟
نازم ده‌باغ: ئێران ده‌كرێت له كه‌سایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و بهرنامهسیاسیهی له پشتی پهردهوهلێكدانهوهی بۆ ده‌كرێت بۆ دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراق بۆ هاوپه‌یمانی كورد و شیعه له عێراق له‌گه‌ڵ هێزه په‌رشوبڵاوه‌كانی سوننه نیگه‌رانییان هه‌یه، به‌دواداچون و لێكدانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا كورد ده‌خرێته چوارچێوهیهكهوهكه دژایه‌تی شیعه بكرێت؟ به‌ڵام به‌بڕوای خۆم كورد هه‌میشه گرنگی به هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراق داوه بۆیه پێم ئاسان نیه كورد بكه‌وێته ناو ئه‌و یارییه‌وه و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌شی بیستومانه سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كردوه‌ته‌وه نه‌كه‌ونه دژایه‌تی لایه‌نێك دژی لایه‌نێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزه‌كان بده‌ن.
ئاوێنه: ئایا ئێران داوای ڕونكردنهوهی كردوه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانانه‌ی بارزانی؟
نازم ده‌باغ: ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له ڕێگه‌ی تایبه‌ته‌وه داوای ڕونكردنه‌وه‌یان كردوه چونكه ئه‌و نیگه‌رانیانه پێویستی بهڕونكردنهوه هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی بڕه‌وێنه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌م دو سه‌ردانه‌ی بارزانی واتای ئه‌وه نیه هه‌رێم پشتی له ئێران كردوه؟
نازم ده‌باغ: نه‌خێر چونكه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردان نیه، به‌ڵام به‌پێی قۆناغه سیاسیه‌كه جیاوازه، جاری واهه‌یه سه‌فه‌رێك پێشده‌كه‌وێت یان دواده‌كه‌وێت یان وڵاتێك له‌ڕوی میدیا و له‌ڕوی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه گرنگی به سه‌فه‌ره‌كه ده‌دات، خۆ هه‌مووی مانگێك نابێت كاك نێچیرڤان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران بو.
ئاوێنه: ئێستا زۆر باسی ئه‌وه ده‌كرێت هاتنی ئه‌و هێزه توركیه بۆ سه‌ر خاكی كوردستان، ئێرانی زۆر نیگه‌ران كردوه؟
نازم ده‌باغ: هاتنی ئه‌و هێزه توركییهپێش هه‌موو كه‌س عێراقی نیگه‌ران كردوه دیارهئهوانیش نیگه‌ران بون دۆسته‌كانیشیان نیگه‌ران ده‌بن، بۆیه ئه‌وانیش ده‌بێت بزانن كاتێك هێزی سه‌ربازی دێت له چوارچێوه‌ی ڕێكهوتنەكهیان پڕۆسه‌یه‌كه كه داخوازیان كردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت هه‌مو لایه‌ك له پێناو به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌دواداچون ده‌كات و نیگه‌ران ده‌بێت وه‌كو خۆتان ده‌زانن پشیوانی و دژایه‌تی جۆراوجۆر له هاتنی ئه‌و هێزه توركییه ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئێران داوای ڕونكردنهوهی له ئێوه نه‌كردوه سه‌باره‌ت به‌هاتنی ئه‌و هێزه؟
نازم ده‌باغ: نه‌خێر، ئه‌م بابه‌تانه له‌ڕێگه‌ی باڵیۆزی ئێران له عێراق و قونسوڵی ئێران له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چونكه پێویستی به وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ هه‌یه.
ئاوێنه: زۆر باس له‌وه‌ده‌كرێت ئێران ئێستا كارته‌كانی له هه‌رێمی كوردستان خستوه‌ته گه‌ڕ به‌تایبه‌ت دژ به‌پارتی؟
نازم ده‌باغ: پێمخۆشه ئه‌مه به‌وردی بگات، چونكه لێكدانه‌وه له‌سه‌ر كارتهدژهكان نیه و لێكدانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه به‌جۆرێك لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری هه‌یه و لایه‌نێك په‌یوه‌ندی زیاتری ههیهیان لایه‌نێك ته‌نها به‌رژوه‌ندیی سیاسی هه‌یه، سوپاس بۆ خوا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و بابه‌ته و ئه‌وه‌نده قوڵ نه‌بوه‌ته‌وه بگات به‌وه‌ی ئێران بیر لهوەبكاتهوه لایه‌نێكی سیاسی دژی لایه‌نێكی تر به‌كاربهێنێت و پڕۆژه‌ی لایه‌نه‌كان تێكبدات، ئه‌وه‌ی به ئێمه گەیشتوه وه‌كوو نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندن یان گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ڵوێستی ده‌بێت، باقیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی بهشهریكهكانی پارتیه‌وه‌یه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: كه‌واته ئێران ئێستا چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ؟
نازم ده‌باغ: سه‌رقاڵی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان، تا ئێستاش من له لایه‌نی ئێرانییه‌وه بانگ نه‌كراوم پرسیارم له‌باره‌ی ئه‌م ڕوداوانه‌وه لێبكرێت.
ئاوێنه: بڕیارنیه هیچ وه‌فدێكی تاران سه‌ردانی هه‌رێم بكات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟
نازم ده‌باغ: هه‌میشه بڕیار هه‌یه وه‌فدی تاران سه‌ردانی هه‌رێم بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵام ئهوهبهستراوه به‌كاته‌وه.
ئاوێنه: تاچه‌ند گرنگه حكوومه‌ت سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكات؟
نازم ده‌باغ: من پێموایه حكوومه‌تی هه‌رێم وه‌كو پێشوو هاوسه‌نگی له‌په‌یوه‌ندییه‌كان ڕابگرێت، جه‌نابی كاك مه‌سعودیش له كۆنفرانسه ڕۆژنامهنووسیهكه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كاتێك ده‌چینه ئێران نابێت توركیا نێگه‌ران بێت بهپێچهوانەوەش، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد له هه‌وڵی ڕاگرتنی هاوسه‌نگی پهیوهندییهكاندان و ڕاسترین سیاسیه‌تیش ئه‌وه‌یه‌كه وڵاتانی دراوسێ به‌هاوپه‌یمان و دۆست بزانین و نیگه‌رانیه‌كان وه‌لانێین و وه‌كوو كوردهواری خۆشمان ده‌ڵێت "كوڕی خۆمان به قوربانی كچی خه‌ڵك نه‌كه‌ین".
ئا: وریا حسێن
چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه و وێڕای دانیشتن و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، سبه‌ی چاوی به چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكی تر ده‌كه‌وێت.
"نازم عمر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: سبه‌ینێ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم چاوی ده‌كه‌وێت به جێگری سه‌رۆك كۆمار و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه، له هه‌موو چاوپێكهوتنهكانیشیدا ئێران ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه و پشتویانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ كورد له شه‌ڕی دژ به داعش ڕاگه‌یاندووه، وه دا‌واشیان كردووه هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كانی هه‌رێم له ڕێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن و به پهرۆشهوهشن بۆ ئاسایش و ئارامی له كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ندبوونی خۆی و په‌رۆشی ئێران بۆ هه‌رێم ده‌ربڕیووه.
وتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگهێشتی كۆنفرانسی (میونخ) له تاران كراوه كه پێشتر ئه‌و كۆنفرانسه له وڵاتانی تر ده‌به‌سترا، به‌ڵام ئه‌مجاره له ئێران به‌ستراوه، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌م كۆنفرانسه بانگهێشت كراوه، وه له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ش دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی باڵای ئێران ئه‌نجام داوه، جگه له‌وه‌ش چاوی كه‌وتووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و جێگری ئاسایشی ئه‌وروپی.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: به‌داخه‌وه هه‌ندێك له میدیاكانی هه‌رێم وایان باسكردووه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دابێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت له باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و خۆپشاندان و ناكۆكیه‌كان، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا وانیه، به‌ڵكوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به سه‌رۆكی حكوومه‌تی گوتووه كه ئه‌من و ئاسایشی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێم لای ئه‌وان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و زیاتریش په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه و وتویانه كه لای ئێمه هێڵی سوره، چونكه داعش مه‌ترسی بۆ ئێرانیش هه‌یه، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێران هۆشداری ب ه‌مانای هه‌ڕه‌شه دابێته سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ئاشكراشیكرد: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران زیاد له پێویست ئاساییه و جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ هه‌ر دوو لاش.
تایبه‌ت به تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد