نازم ده‌باغ: ئێران په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندووه‌

چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ و وێڕای دانیشتن و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌، سبه‌ی چاوی به ‌چه‌ند گه‌وره‌ به‌رپرسێكی تر ده‌كه‌وێت.

 

"نازم عمر ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران به‌ تۆڕی هه‌واڵی بیروڕای ڕاگه‌یاند: سبه‌ینێ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم چاوی ده‌كه‌وێت به‌ جێگری سه‌رۆك كۆمار و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بێته‌وه‌، له‌ هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانیشیدا  ئێران ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێم ڕاگه‌یاندووه‌ و پشتویانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ كورد له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش ڕاگه‌یاندووه‌، وه‌ داواشیان كردووه‌ هه‌وڵ بدرێت كێشه‌كانی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن و به‌ په‌رۆشه‌وه‌شن بۆ ئاسایش و ئارامی له‌ كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ندبوونی خۆی و په‌رۆشی ئێران بۆ هه‌رێم ده‌ربڕیووه‌.

 

وتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگهێشتی كۆنفرانسی (میونخ) له‌ تاران كراوه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و كۆنفرانسه‌ له‌ وڵاتانی تر ده‌به‌سترا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ ئێران به‌ستراوه‌، بۆیه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌م كۆنفرانسه‌ بانگهێشت كراوه‌، وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ش دیدار و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گه‌وره ‌به‌رپرسانی باڵای ئێران ئه‌نجام داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چاوی كه‌وتووه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و جێگری ئاسایشی ئه‌وروپی.

 

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ میدیاكانی هه‌رێم وایان باسكردووه‌ كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران هۆشداری دابێته‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و خۆپشاندان و ناكۆكیه‌كان، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا وانیه‌، به‌ڵكوو سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی گوتووه‌ كه‌ ئه‌من و ئاسایشی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێم لای ئه‌وان گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و زیاتریش په‌یوه‌ندیی به‌ شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه‌ و وتویانه‌ كه‌ لای ئێمه‌ هێڵی سوره‌، چونكه‌ داعش مه‌ترسی بۆ ئێرانیش هه‌یه‌، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێران هۆشداری ب ه‌مانای هه‌ڕه‌شه‌ دابێته‌ سه‌رۆكی حكوومه‌ت.

 

"نازم ده‌باغ" نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ئاشكراشیكرد: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران زیاد له‌ پێویست ئاساییه‌ و جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ هه‌ر دوو لاش.

 

 

تایبه‌ت به‌ تۆڕی هه‌واڵی بیروڕا

Read کد خبر: 1642

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی