ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/12/2014 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌ردانی دایك و خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌و سێ برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه( ئه‌حمه‌د عوسمان یوسوف، نه‌جات عوسمان یوسوف و مه‌ولود عوسمان یوسوف) ی كرد، كه له رێكه‌وتی 25/10/2014 دا به‌یه‌كەوە و له‌یه‌ك شوێندا له شه‌ڕی به‌رگری له سه‌روه‌ری خاك و شه‌ره‌فی گه‌لی كورد له زوممار شه‌هید بوون.
له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به دایك و خانه‌واده‌ی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه راگه‌یاند و گوتی، من ده‌مویست رۆژی یه‌كه‌م بێمه حزورتان، به‌ڵام بۆ من زه‌حمه‌ت بوو به‌رگه‌ی ئێش‌وئازاری ئێوه بگرم و ئێوه ببینم. پاش ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له‌خۆم را دیت، كه بێمه خزمه‌تان، هیوادارم ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ببنه سه‌به‌بی ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئێشوئازارهكانتان. هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئێستا له سه‌نگه‌رن و ئه‌وه‌ی شه‌هید بووه كوڕی تۆن و تۆ دایكی هه‌موویانی. ئێمه به ئێوه سه‌ربڵندین. له‌جیاتی چوونم بۆ لای هه‌موو دایكە شه‌هیدان، هاتوومه‌ته لای تۆ تا له‌رێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكی شه‌هیدان بكه‌م و په‌نا به‌خوا له ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا به خزمه‌ت هه‌موو دایكە شه‌هیدانی دیكەیش ده‌گه‌م.
هه‌روه‌ها ئەوەیشی بە دایكی هەر سێ شەهیدی قارەمان رایگه‌یاند كە هه‌ر سێ كوڕه شه‌هیده‌كه‌ت سه‌روه‌ری و شه‌ره‌فێكی مه‌زنیان تۆماركرد و له‌پێناو شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خت كرد و بوونه سمبوڵ و بۆ هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی بۆ دایكی ئه‌و سێ شه‌هیده قاره‌مانه باسكرد، كه سوپاس بۆ خوا شه‌هیده‌كانمان خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه و له‌سایه‌ی خوێنی پاكیانه‌وه سه‌ركه‌وتنی مه‌زن به‌دیهاتووه و دوژمن تووشی شكستی گه‌وره هاتووه و ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ویژدانی هه‌بێت و نیشتمانپه‌روه‌ر بێت، باش ده‌زانێ، كه خوێنی ئه‌وان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشتووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌شی باس كرد كە بۆ هه‌موومان جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه، كه گه‌لی كورد ئه‌و شێره‌ژنانه‌ی هه‌یه و رۆڵه‌ی قاره‌مان و گیان له‌سه‌رده‌ستی په‌روه‌رده كردووه.
له‌م سه‌ردانه‌دا خانه‌واده و كه‌سوكاری ئه‌م سێ شه‌هیده قاره‌مانه سوپاسی سه‌رۆك بارزانیان كرد و رایانگه‌یاند، به شه‌هیده‌كانمان سه‌ربه‌رزین و شه‌هیدانمان له‌رێی خاك و پاراستنی كه‌رامه‌تی وڵاته‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خت كردووه، سەردان و هاوخەمیی سەرۆك بارزانی له خه‌م و ئازارمانی كه‌مكرده‌وه.
دوایین هەواڵەکان
- نازم دەباغ: سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەولێر گرنگ دەبێت
- «نازم ده‌باغ» له‌گه‌ڵ خاتوو «مایرا کوپێرز» جێگری نوێنەری «یونامی» لە تاران دیداریی کرد
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە