پەیامێک بۆ هەموو ئەوانەی کۆمێنت دەنووسن
رێزم بۆ هەموو رادەربرینێک هەیە و رێز له دونیای ئازادی و بیر و هزر دهگرم
پێم وایه دهکرێت به دیقهت و وردبینییهکی زیاترهوه سهیری وتار و نووسراوهکان بکرێت و بخوێندرێتهوه و به باشی له وشهو وتهکان تێبگهین. ئهوهی لهزار منهوه وتراوه، له وهڵامی پرسیارێکدا بووه، وتوومه ئێران نیگهرانه، بەڵام بەندە وەکو کوردێک لە هەموو دەست تێوەردانێک و داگیرکاری و بوونی هێزی داگیرکەر لە کوردستان نەک نیگەرانم بەڵکو دژی وەستاوم و خەباتیشم بۆ کردووە و دەیکەم. رادەربرینی ئێمە بۆ پارە و پلە و پایە نیە بەڵکو راستی ئەو بیرو هزرەیە کە لەدەرونم دایە. رابردوو وه ئایندەش دەری دەخات کێ نوێنەرە و کێ کاسەلێسە...له بیریشمان نهچێت دونیای دیپلۆماسی و پهیوهندی سیاسی زۆر جیاوازه له بوارهکانی دوور له بهرپرسایهتی.
مردن بۆ دوژمنان و پولپەرستان و بۆ ئەوانەی لە پێناو پلەوپایە و پارە خزمەت دەکەن....
نازم دەباغ لەگەڵ نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق کۆبۆوە
"نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لەگەڵ سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران دیداریی کرد.
سەید "زەرغام حوسێنی" نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران (تیار الحکمە الوتنی العراقی) سەر بە سەید "عەمار ئەلحەکیم"، رۆژی سێشەمە 5/2/2019 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانی کرد و لە لایەن "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕەسووڵ" پێشوازیی لێکرا.
سەید "زەرغام حوسێنی" خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ٍشاری تاران، دەربڕیی و باسی لە ڕۆڵی مێژویی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئەلحەکیم و هەروەها ڕەوتی سەید "عەمار ئەلحەکیم" لە پشتیوانیکردنی دامەزراندنی عێراقی نوێی و پشتیوانی لە مافەکانی کورد کرد و دڵنیاییدا بە تایبەت ڕەوتی ئەلحەکیمە هەمیشە لەگەڵ هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی عێراق لە ئێران ئامادەی هاوکاریی بن.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا، نوێنەر و بەرپرسی نووسینگەی ڕەوتی ئەلحەکیمەی نیشتمانی عێراق لە تاران، دڵنیاییدا وەکوو هەمیشە بۆ هاوکاریی و پشتیوانیی و کاری هاوبەش ئامادەن و پێشنیاریی کرد کە هەوڵ بدرێت زوو زوو لەم جۆرە دیدارانە ئەنجام بدرێت و بۆ دیداری نێوان هەموو لایەنەکان فراوان بکرێت.
لە درێژەی ئەم دیدارەدا "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، دڵنیاییدا کە ئەم جۆرە چاوپێکەوتن و هاوکاریانە بەردەوام بێت.
نەوا-كاروان مەحمود // نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران رایدەگەیەنێت، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵو گۆڕی ئەو زیندانیانەی ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان دەكەن، لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت.
لەوبارەیەوە نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بە رادیۆ نەوای راگەیاند، "بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاڵوگۆڕی زیندانیان "ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان بۆ تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان" لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدرێت، ژمارەی ئەو زیندانیانەی كۆماری ئیسلامی ئێران كە لە هەرێمی كوردستانن نزیكەی 130 كەس دەبن ماوەی سزاكەیان كۆتایی نەهاتووەو تائێستاش ئەنجامی كۆتایی رانەگەیەنراوە چەندیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران".
وتیشی: "بەپێی زانیارییەكان ئاڵوگۆڕەكە لە مەزری حاجی ئۆمەران ئەنجامدەدرێت و تائێستاش هیچ گرفتێك لەبەردەم ئەو پرسە دروست نەبووەو هیوادارین بەسەركەوتوویی ئاڵوگۆڕەكە ئەنجامبدرێت".
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=14308
نازم دهباغ: ئێران نیگهرانه له بوونی هێزی سهربازی ئهمریكا له ههرێمو عێراق
پهیام// نوێنهری حكوومهتی ههرێمی كوردستان له كۆماری ئیسلامیی ئێران، باس له نیگهرانییهكانی تاران سهبارهت به دهنگۆی زیادكردنی هێزهكانی ئهمریكا و زیادكردنی بنكه سهربازییهكانی لهناو خاكی ههرێم و عێراقدا دهكات، دڵنیاییش دهدات، هیچ بنكهیهكی فهرمی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان و عێراق نهكراوهتهوه.
میدیای کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، لە زاری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کە لە سەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆستەکەی دایە، نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە زیادکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامی، لێدوانێکی نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە تاران بڵاو کردەوە کە تێیدا ڕای گەیاندووە: ”ئێران نیگهرانه لهسهر ئهو ههواڵ و دهنگوباسانهی كه سوپای ئهمریكا روو بكاته عێراق و ههرێمی كوردستان“.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە ”ئهوهی كه ئێمه پێی ئاگادارین“، هیچ بنكهیهكی فهرمی بهناوی ئهمریكا له ههرێمی كوردستان و عێراق نهكراوهتهوه، جگه لهو بنكانهی كه بۆ شهڕی داعش ههبوون و بنكهكانیش شوێنی تایبهت نهبووه، بهڵكو پایهگا و بنكهی سوپای عێراق بووه، لە چهند شوێنێكی پێشمهرگهش ههبوون كه بۆ شهڕی دژی داعش هاتوون.
نازم دەباغ هەروەها جەختی کردۆتەوە: “ههرێمی كوردستان ههرچییهك بكات، پێویسته له چوارچێوهی رێككهوتنی بڕیاری حكوومهتی ناوهندیی عێراق بێت".
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/497288
نازم دەباغ: دەبێت ھەرێم رەچاوی جوگرافیا و مێژووی لەگەڵ ئێران بكات
شارپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان هەبێت، جەختیشیكردەوە، كە دەبێت هەولێر رەچاوی جوگرافیاو مێژووەكەی لەگەڵ ئێران بكات.
نازم دەباغ لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ باس لە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی ھەردوولا، ململانێ و گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و كاردانەوەكانی لەسەر ھەرێمی كوردستان، گوشاری ئەمریكا لەسەر ھەرێم بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران، زیادكردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و نیگەرانییەكانی تاران دەكات.
نازم دەباغ سەرەتا لە بارەی ئامانجی دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی كوردستان و دیدار و كۆبونەوەكانی، ھەروەھا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا قسەی كرد و وتی: "وەزیری دەرەوەی ئێران جاری یەكەمی نییە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات، جگە لەو بەرپرسانی تریش سەردانیان كردووە، بەڵام ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران مانایەكی تر دەبەخشێت كە ئەویش لە لایەك بۆ یەكەمجارە دوای راپرسی سەردانی ھەرێم دەكات. لە لایەكی تریشەوە دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دێت بۆ ھەرێمی كوردستان، بۆیە پەیامی ئەوە بە خۆیەوە دەگرێت كە ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندیەكی باشی ھەبێت بە عێراق و ھەرێمی كوردستانەوە".
نازم دەباغ ھەروەھا وتی: "دەكرێت ئەم سەردانە ببەستینەوە بە پەیوەندییەكانی پێشووی حكوومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون و بەھێزكردنی ئەو پەیوەندییانە كە لە بەشێكی بنەڕەتیدا باری گەشەپێدانی چالاكی بازرگانی و ئابوورییە كە بە دڵنیایییەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت كەم نابێت لە ئایندەوە، ھەرچەندە جارێك زووە باس لە بەرەو پێشەوەچوون بكەین".
نوێنەری حكوومەتی ھەرێم لە ئێران لە بارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا وتی: "ئێران پێشبینی دەكات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ھەرێم بگاتە سەرووی هەشت ملیار دۆلار لە كاتێكدا تا ئێستا لە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕنەبووە لە ساڵێكدا".
لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە و زیاتربوونی گوشارەكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، پێویستە ھەرێمی كوردستان چۆن مامەڵە بكات لەم نێوەندەدا و بەرژەوەندییەكانی خۆی چۆن بپارێزێت؟ نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەوەڵامدا دەڵێت "دەبێت ھەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی عێراق و بڕیارەكانی عێراق دەربارەی پابەندبوون بەو ململانێیانەی ئەمریكا و ئێران ھەیانە، ئەوان ھەر وەك چۆن لە پرۆسەی راپرسی لەبەر بەرژەوەندییەكانی خۆیان پشتیان لە كورد كرد، ھەرێمی كوردستانیش دەبێت رەچاوی ئەم جوگرافیا و مێژووە ھاوبەشە بكات كە لە ناوچەكە لەگەڵ دراوسێیەكانیدا ھەی بووە و ھەیەتی".
نوێنەرەكەی حكوومەتی ھەرێم لە بارەی ئامانجی ھەوڵەكانی ئێران بۆ كردنەوەی ژمارەیەكی زیاتری دەروازە سنوورییەكانی خۆی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان گوتی: "كردنەوەی زیاتری دەروازە سنوورییەكان بە شێوەی فەرمی كارێكی تازە نییە و ھەر ساڵ لە رابردووشدا ھاتۆتە پێش، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری ھەرێم و عێراق بووە، چونكە ئەو مەرزانە چالاكی پیلەوەری ھەر لێكراوە، ئەمرۆ جارێكی تر داوا دەكرێت بكرێتە فەرمی و چاوەڕێی بەغدا دەكەن".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەوان وەك نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێم لە تاران ئاگاداریان لە ھیچ گوشار و داواكارییەكی ئەمریكا ھەیە لەسەر ھەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ ئێران، نازم دەباغ گوتی: "ئێمە ئاگادار نین، چونكە كار بەندە بە ئێرانە، بەڵام بەپێی تێگەیشتنی رووداوەكان سەردانەكان دڵنیایی دەدات كە ئەمریكا لە پێناو بەدەستھێنانی سەركەوتن دەبێت فشار بخاتە سەر ھەرێم و عێراق و ئەورووپا و وڵاتانی تر".
سەبارەت بە ئێران و نیگەرانی لەبارەی ھەوڵەكانی ئەمریكا بۆ زیادكردنی ژمارەی سەربازانی خۆی و بنكە سەربازییەكانی لە ھەرێمی كوردستان و عێراق و كاردانەوەكانی بەرامبەر حكوومەتی ھەرێم، نوێنەری ھەرێم لەو بارەیەشەوە گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئێران نیگەرانە لەسەر ئەو ھەواڵ و دەنگوباسانەی كە سوپای ئەمریكا روو بكاتە عێراق و ھەرێمی كوردستان، بەڵام ئەوەی كە ئێمە پێی ئاگادارین ھیچ بنكەیەكی فەرمی بەناوی ئەمریكا لە ھەرێمی كوردستان و عێراق نەكراوەتەوە، جگە لەو بنكانەی كە بۆ شەڕی داعش ھەبوون و بنكەكانیشی شوێنی تایبەت نەبووە بەڵكو پایەگا و بنكەی سوپای عێراق بووە، چەند شوێنێكی پێشمەرگەش ھەبووە كە بۆ شەڕی دژی داعش ھاتوون".
ئەو وتی: "ھەرێمی كوردستان ھەرچییەك بكات پێویستە لە چوارچێوەی رێككەوتنی بڕیاری حكوومەتی ناوەندی عێراق بێت".
بڕیارە لەكۆتای مانگی داهاتوودا ژمارەیەك زیندانیكراوی ئێرانی كە لە هەرێمی كوردستان حوكمدراون رادەستی ئێران بكرێن و نوێنەری حكومەتی هەرێمیش لەو ووڵاتە دەڵێت: تائێستا هیچ زیندانییەكی خەڵكی كوردستان داواكاری لەبارەی تەواوكردنی حوكمەكەی لەهەرێم نەكردووە.
دیمانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە ئێران
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، نازم دەباغ: "ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەنديیەکی باشی ھەبێت بە عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە"
سلێمانی ـ AA
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، نازم دەباغ لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی کوردستان و کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ھەردوولا، ململانێ و گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و کاردانەوەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان، گوشاری ئەمریکا لەسەر ھەرێم بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و نیگەرانییەکانی تاران دەکات.
نازم دەباغ سەرەتا لە بارەی ئامانجی دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبونەوەکانی، ھەروەھا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا قسەی کرد و گوتی: "وەزیری دەرەوەی ئێران جاری یەکەمی نییە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات، جگە لەو بەرپرسانی تریش سەردانیان کردووە، بەڵام ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی ئێران مانایەکی تر دەبەخشێت کە ئەویش لە لایەک بۆ یەکەمجارە دوای راپرسی سەردانی ھەرێم دەکات. لە لایەکی تریشەوە دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوە و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دێت بۆ ھەرێمی کوردستان، بۆیە پەیامی ئەوە بە خۆیەوە دەگرێت کە ئێران ھەمیشە لە ھەوڵدایە تا پەیوەندیەکی باشی ھەبێت بە عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە".
نازم دەباغ ھەروەھا گوتی: "دەکرێت ئەم سەردانە ببەستینەوە بە پەیوەندییەکانی پێشووی حکوومەتی ھەرێم و بەردەوامبوون و بەھێزکردنی ئەو پەیوەندییانە کە لە بەشێکی بنەڕەتیدا باری گەشەپێدانی چالاکی بازرگانی و ئابوورییە کە بە دڵنیایییەوە ئەگەر زیاتریش نەبێت کەم نابێت لە ئایندەوە، ھەرچەندە جارێک زووە باس لە بەرەو پێشەوەچوون بکەین".
نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە ئێران لە بارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوولا گوتی: "ئێران پێشبینی دەکات قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ھەرێم بگاتە سەرووی هەشت ملیار دۆلار لە کاتێکدا تا ئێستا لە سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕنەبووە لە ساڵێکدا".
لەگەڵ چڕبوونەوەی ململانێیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە و زیاتربوونی گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران، پێویستە ھەرێمی کوردستان چۆن مامەڵە بکات لەم نێوەندەدا و بەرژەوەندییەکانی خۆی چۆن بپارێزێت؟
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران، نازم دەباغ لە وەڵامدا دەڵێت "دەبێت ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق و بڕیارەکانی عێراق دەربارەی پابەندبوون بەو ململانێیانەی ئەمریکا و ئێران ھەیانە، ئەوان ھەر وەک چۆن لە پرۆسەی راپرسی لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان پشتیان لە کورد کرد، ھەرێمی کوردستانیش دەبێت رەچاوی ئەم جوگرافیا و مێژووە ھاوبەشە بکات کە لە ناوچەکە لەگەڵ دراوسێیەکانیدا ھەی بووە و ھەیەتی".
نوێنەرەکەی حکوومەتی ھەرێم لە بارەی ئامانجی ھەوڵەکانی ئێران بۆ کردنەوەی ژمارەیەکی زیاتری دەروازە سنوورییەکانی خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گوتی: "کردنەوەی زیاتری دەروازە سنوورییەکان بە شێوەی فەرمی کارێکی تازە نییە و ھەر ساڵ لە رابردووشدا ھاتۆتە پێش، بەڵام چاوەڕێی بڕیاری ھەرێم و عێراق بووە، چونکە ئەو مەرزانە چالاکی پیلەوەری ھەر لێکراوە، ئەمرۆ جارێکی تر داوا دەکرێت بکرێتە فەرمی و چاوەڕێی بەغدا دەکەن".
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئەوان وەک نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە تاران ئاگاداریان لە ھیچ گوشار و داواکارییەکی ئەمریکا ھەیە لەسەر ھەرێمی کوردستان بۆ راگرتنی پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران، نازم دەباغ گوتی: "ئێمە ئاگادار نین، چونکە کار بەندە بە ئێرانە، بەڵام بەپێی تێگەیشتنی رووداوەکان سەردانەکان دڵنیایی دەدات کە ئەمریکا لە پێناو بەدەستھێنانی سەرکەوتن دەبێت فشار بخاتە سەر ھەرێم و عێراق و ئەورووپا و وڵاتانی تر".
سەبارەت بە ئێران و نیگەرانی لەبارەی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی خۆی و بنکە سەربازییەکانی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و کاردانەوەکانی بەرامبەر حکوومەتی ھەرێم، نوێنەری ھەرێم لەو بارەیەشەوە گوتی: "بەدڵنیاییەوە ئێران نیگەرانە لەسەر ئەو ھەواڵ و دەنگوباسانەی کە سوپای ئەمریکا روو بکاتە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی کە ئێمە پێی ئاگادارین ھیچ بنکەیەکی فەرمی بەناوی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق نەکراوەتەوە، جگە لەو بنکانەی کە بۆ شەڕی داعش ھەبوون و بنکەکانیشی شوێنی تایبەت نەبووە بەڵکو پایەگا و بنکەی سوپای عێراق بووە، چەند شوێنێکی پێشمەرگەش ھەبووە کە بۆ شەڕی دژی داعش ھاتوون".
ئەو گوتی: "ھەرێمی کوردستان ھەرچییەک بکات پێویستە لە چوارچێوەی رێککەوتنی بڕیاری حکوومەتی ناوەندی عێراق بێت".
زۆرینهیان لهسهر ماددهی هۆشبهر دهستگیر کراون
ئاژانس – شیروان محهمهد ئهمین
وا بڕیاره له سهرهتای مانگی ئاییندهدا 130 زیندانیی ئێران ئازاد بکرێن که زۆربهیان به تۆمهتی ماددهی هۆشبهر سزا دراون ئهوهش له بهرامبهر گواستنەوەی كهمتر له 20 زیندانیی ههرێم که له ئێران بهند کراون.
ههفتهی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكوهزیرانی ههرێم و محهمهد جهواد زهریف، وهزیری دهرهوهی ئێران له ههولێر کۆبوونهوه و یهکێک له تهوهرهکانی کۆبوونهوهکه بریتی بووه له ئازادکردنی 130 زیندانیی ئێران تا له ئێران حوکمهکانیان تهواو بکهن، هاوکات 20 زیندانیی ههرێمیش که له ئێران بهند کراون دهگهڕێندرێنهوه ههرێم.
نازم دهباغ، نوێنهری حكومهتی ههرێم له تاران بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به ڕێککهوتنێک 130 زیندانیی ئێران که له ههرێمن دهگهڕێندرێنهوه و 20 زیندانیی ههرێمیش که له ئێرانن بۆ ههرێم دهگهڕێندرێنهوه و حوکمهکانیان له وڵاتهکانی خۆیان تهواو دهکهن.״
وتیشی: ״ڕێكکهوتنهكه ئیمزا كراوه، بهڵام حكومهتی ههرێم تهنها یهك مهرجی بۆ گهڕاندنهوهی زیندانیانی ئێران داناوه، ئهویش ئهوهیه ئهگهر بیهوێت بگهڕێنهوه بۆ ئێران دهبێت بهڵگهنامهیهك واژۆ بكات، كه لهسهر ڕهزامهندیی خۆی ئهم بڕیاره جێبهجێ دهكات.״
له ساڵی ڕابردوودا 96 بهندكراوی ئێران و 6 بهندكراوی ههرێم ئاڵوگۆڕیان پێ كراوه.
دڵشاد فائیز، وتهبێژی داواكاری گشتیی ههرێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״سهرۆكی حكومهتی ههرێم به پێی مهرسومی دهسهڵاتی سهرۆكی ههرێم دهسهڵاتی لێبووردن و گواستنهوهی بهندكراوانی ههیه، ههروهها دهتوانێت دهسهڵاتهكه بگوازێتهوه بۆ وهزارهتی داد.״
بهپێی یاسای ژماره 10ی ساڵی 2018 تایبهت به دابهشكردنی دهسهڵاتهكانی سهرۆكی ههرێم، دهسهڵاتی لێبووردنی تایبهت دراوه به سهرۆكی حكومهتی ههرێم.
ئهبووبهکر ههڵهدنی، پهرلهمانتاری پهرلهمانی کوردستان، به ״ئاژانس״ی ڕاگهیاند، گهڕاندنهوهی بهندكراوان كارێكی باشه بۆ كهمكردنهوهی بارگرانیی ههرێم له ڕووی دابینكردنی خهرجییهوه.
وتیشی: ״زۆرینهی ئهو زیندانیکراوانهی ئێران که له ههرێم دهستبهسهرن بههۆی ماددهی هۆشبهر دهستگیر كراون، بهڵام تا ئیستا كهمتر له 20 بهندكراوی ههرێم له ئیران ههیه.״
ساڵی 2012 پهرلهمانی عێراق ڕێککهوتننامهی ئاڵوگۆڕی بهندییهکانی بۆ ئێران پهسهند کرد.
حاكم شێخ لهتیف، شارهزا له بواری دهستووری، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״بهپێی یاسا بڕیاری گواستنهوهی بهندییهكان بۆ ئێران كارێكی فیدڕاڵییه و له ڕێککهوتنهکهدا باس لهوه کراوه ڕێککهوتنهکه لهنێوان حکومهتی عێراق و ئێران دهبێت.״
حزبى هەرێمى کوردستان نییە لەگەڵدا ئێران پەیوەندیی نەبێت
سازدانى – شیروان محەمەد ئەمین
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە تاران ئاماژە بە ئامانجى سەردانى ئەم دواییەى وەزیرى دەرەوەى ئێران دەکات بۆ هەرێم، کە پێی وایە پەیامی ئەوەی پێ بووە جارێکی تر دڵنیایی بە کورد بدات، لە چوارچێوەی دەستوور و یەکپارچەیی خاکی عێراق و دەشڵێت: «ئێران نیگەرانە لەوەی کە سوپای ئەمەریکا لە سوریا بکشێتەوە و لە هەرێمی کوردستان بنکەی سەربازی دابنێت.»
نازم دەباغ لە چاوپێکەوتنێکى «ئاژانس»دا ئاشکرای دەکات، کە سەردانی هەردوو وەزیری دەرەوە و دارایی ئەمەریکا بۆ هەرێم، یەکێک لە پەیامەکانیان بۆ هاوکاریکردنە لەسەر ئەو ئابڵووقە ئابوورییەی کە لەسەر ئێران هەیە و دەشڵێت: «حزبى هەرێمى کوردستان نییە لەگەڵ ئێراندا پەیوەندیی نەبێت، شەش حزبیش نوێنەرایەتیی لە تاراندا هەیە».
ئاژانس: سەرەتا لە دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکەین، ئەوە چی ئاماژەیەک بوو؟
نازم دەباغ: سەردانی کەسایەتییەکی وەک دکتۆر مەحمەد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هات، لە پاش کەمکردنەوەی چالاکیی تیرۆریستی و لەناوبردنی داعش، پەیامی ئەوەی پێیە جارێکی تر دڵنیایی بە کورد بدات، لە چوارچێوەی دەستوور و یەکپارچەیی خاکی عێراقدا، ئێران لە هەوڵدایە پەیوەندییەکانی لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ببات، بۆیە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەرێم و کۆبوونەوەیان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی هەماهەنگیی زیاترە لە نێوان تاران و هەرێمدا.
ئاژانس: بۆچی سەردانەکە لە پاش سەردانی وەزیری دەرەوەى ئەمەریکا بوو؟
نازم دەباغ: بە دڵنیاییەوە هەردوولا لەسەر ئەو شەڕە ئابووری و سیاسییەی کە لە نێوانیاندا هەیە، لە ململانێدان و کار بۆ پەیداکردنی لایەنگرانیان دەکەن، بەڵام حکومەتی هەرێمیش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا، دەبێت لەگەڵ بڕیارەکانی بەغدا بێت، لە هەمان کاتدا لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بێت، بە جۆرێک نەبێت بە بەشێک لە ململانێی هیچ لایەنێک، نابێت ئەوەش لە بیر بکەین کە جوگرافیایەکی هاوبەشمان لەگەڵ ئێران هەیە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، ناکرێت لەبەر خاتری خاتران بیگوازینەوە، بۆیە لە هەموو قۆناغەکاندا ڕەچاوکردنی بارودۆخی ناوچەکە و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران گرنگە.
ئاژانس: ئایا ئێران چاوی لەسەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان دەروازەیەک بێت بۆی تاوەکوو لە ڕێگەیەوە قورسایی ئابڵووقەکانی سەر وڵاتەکەی کەم بکاتەوە؟
نازم دەباغ: بێگومان چاوی لە هەموو ئەو مەرزانەیە کە لە دەوروبەری خۆیەتی، هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو مەرزانەی کە لەگەڵ ئێراندا هەیە، بۆیە چاوەڕوان دەکەن هەرێمی کوردستانیش هاوکارییەکانی ئێران لەبەر چاو بگرێت، بەتایبەت لە ڕۆژە سەختەکاندا.
ئاژانس: بەڵام هەفتەی پێشوو بەڕێوەبەری گشتیی هاوردە و ناردنکارانی ئێران وتی 17 ماددەی خۆراکی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەمان قەدەغە دەکەین، ئەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانى نیۆان هەرێم و ئێران سارد ناکاتەوە؟
نازم دەباغ: نەخێر دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکرێت کە هەر وڵاتێک چی پێویستە بۆ هاونیشتیمانییانی خۆی دابین بکات، هەر وەک چۆن هەرێمی کوردستانیش ئەگەر پێویستییەکی هاووڵاتییانی هەبێت ڕێگە نادات بڕواتە دەرەوە، کە نامەوێت ناو بهێنم بەڵام چەندین کاڵا هەیە لە هەرێمەوە قەدەغەیە بڕوات بۆ دەرەوە، بۆیە ئێران لەم قۆناغەدا کە قەیرانی ئابووریی لەسەرە بە پێی سیاسەتی ئابووری خۆی ناردنەدەرەوەی کاڵاکان دیاری دەکات.
ئاژانس: لە ئێرانەوە دەنگۆی ئەوە هەبوو کە مەرزە نافەرمییەکان هاتوچۆی تێدا ڕابگیرێت، لەمبارەوە بڕیارێکی نوێ هەیە؟
نازم دەباغ: لە پێشتردا تەنها لە لایەن عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ڕەزامەندی لەسەر پێنج مەرزی نافەرمی دراوە، لە لایەن ئێرانەوە زۆر دەمێکە قسە لەسەر بەفەرمیکردنی ئەو مەرزانە دەکرێت، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی چالاکیی بازرگانیی تێدا ئەنجام بدرێت، کە هەنگاوەکانیش هەندێک کاری ماوە لە نێوان عێراق و هەرێم و ئێراندا، کۆماری ئیسلامی پێی خۆشە لە کەمترین ماوەدا بە فەرمی بکرێن، بەڵام عێراق بە هۆی هەندێک ڕەوشەوە نایەوێت لەم کاتەدا مەرزەکان چالاک بکرێن.
ئاژانس: هیچ ئاماژەیەک لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە بۆ ئەوەی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت لە چوارچێوەی سزاکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران؟
نازم دەباغ: درک بەوە دەکەم کە سەردانی وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی ئەمەریکا بۆ هەرێم، یەکێک لە پەیامەکانیان بۆ هاوکاریکردنە لەسەر ئەو ئابڵووقە ئابوورییەی کە لەسەر ئێران هەیە، بەڵام بە پێی سیاسەتی ڕابردووی، ئێران ئەزموونی وەرگرتووە و ئەوەی سەلماندووە کە دەتوانێت متمانەی بە خۆی هەبێت.
ئاژانس: ئایا بە نووسراو یان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاگادار کراونەتەوە لەوەی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران کەم بکرێتەوە یان ڕابگیرێت؟
نازم دەباغ: بۆ کەمکردن و زیادکردنیش هیچ پەیامێکمان بۆ نەهاتووە.
ئاژانس: زانیاری هەیە کە یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانی وەزیری دەرەوەری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان پرسی کشانەوەی سوپای ئەمەریکایە لە سوریا و ئەوان ترسیان هەیە کە بنکەیەکی گەورەتر بۆ چاودێریی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکە لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن؟ پێشبینی دەکەن تێروانینی تاران بۆ ئەو پرسە چۆن بێت؟
نازم دەباغ: (بە قاقای پێکەنینەوە) لە ئابوورییەوە دەچیتەوە بۆ سیاسەت، ئەوە پەیوەندیی بەو کەسانەوە هەیه، کە چاویان بە وەزیری دەرەوەی ئێران کەوتووە.
ئاژانس: خۆت دەزانیت سیاسەت و ئابووری تەواوکاری یەکترن، بۆیە جارێکی تر داوا دەکەم وەڵامی پرسیارەکەم بدەیتەوە.
نازم دەباغ: ئێران نیگەرانە لەوەی کە سوپای ئەمەریکا لە سوریا بکشێتەوە و لە هەرێمی کوردستان بنکەی سەربازی دابنێت، بەڵام ئەوەی بە ئێمە گەیشتووە ئەوەیە کە تاکو ئێستا ئەمەریکا بنکەی تایبەت بە خۆی لە عێراقدا نییە، بەڵکو لەو بنکانەی هەیە کە لەناو سوپای عێراق بۆیان دادەنرێت، لە هەرێمی کوردستانیش ئەو بنکانە هەن کە بۆ شەڕی دژی داعش هاتن، جگە لە بنکەی کەرکوک هیچ بنکەیەکی دیاریکراوی ئەمەریکا بۆ ئێمە نەهاتووە.
ئاژانس: ئەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم یەکێکی تر نییە لە تەوەرەکانی ئەو سەردانە؟
نازم دەباغ: پێم وا نییە پەیوەندیی بەو مەسەلەیەوە هەبێت، چونکە ئێران تەداخول ناکات، ئەگەر هەیە لە ڕێگەی لایەنە پەیوەندارەکانەوە گفتوگۆ کرابێت، بەڵام وەزیری دەرەوە ئامانجی سەردانەکەی بۆ دڵنیاکردنەوه بوو لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هاوکاریکردنی ئێران لە بواری بازرگانیدا.
ئاژانس: ئێران، چۆن حکومەتێکی لە هەرێم دەوێت بە گشتی؟
نازم دەباغ: تەنها دەیەوێت حکومەتی تەبایی و یەکڕیزی بێت.
ئاژانس: ئایا حکومەتێکی بەبێ بەشداریی هێزە ئیسلامییەکان دەوێت؟
نازم دەباغ: هەر حزبێک لە کوردستان سیاسەتی خۆی هەیە، کۆمەڵی ئیسلامییش بەشداری لە حکومەتدا بکات یان نا، پەیوەندیی بە ئێرانەوە نییە، بۆیە ئەوە لێکدانەوەیەکی هەڵەیە، زۆربەی حزبەکانی کوردستان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەڵام ئیران تەداخول لەسەر پێکهێنانی حکومەت ناکات.
ئاژانس: چەند حزبی هەرێم لە تاران نوێنەرایەتیی هەیە؟
نازم دەباغ: وەکو من بزانم حزب نییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پەیوەندیی نەبێت، شەش حزبیش نوێنەرایەتیی لە تاراندا هەیە، وەک پارتی، یەکێتیی، کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی و حزبی سۆسیالست.
ئاژانس: ترەمپ ماوەیەک لەمەوبەر ڕایگەیاند کە کورد تۆزێک نەوتی هەیە دەیفرۆشێت بە ئێران و پێمان وتوون ڕایبگرن، ئەو مەسجە گەیشت بە هەرێم یان بە ئێوە و تاوتوێ کراوە؟
نازم دەباغ: من نوێنەری حکومەتی هەرێمم لە ئێران نوێنەری سیاسی نیم تا بزانم ترەمپ چ پەیامێکی داوە، منیش وەک تۆ تەنها لە میدیاکانەوە ئەوەم بیستووە.
ئاژانس: هەناردەکردنى نەوت لە هەرێمەوە بۆ ئێران بەردەوامە یان ڕاگیراوە؟
نازم دەباغ: هیچم نەبیستووە لەسەر ئەوەی نەوت بەردەوام بێت یان ڕاگیرابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچ سکاڵایەک نییە لەسەر ڕاگرتنی نەوت، چونکە هەندێک نەوت بە ڕێگای قاچاغ لە بەشەکانی تری عێراقەوە دێت بۆ هەرێم و دواتر ڕەوانەی ئێران دەکرێت، لەوێشەوە بۆ بەندەرەکان دەڕوات، بەڵام نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بۆریی تورکیاوە هەناردە دەکرێت و پێویستی بەوە نییە بە قاچاغ بنێردرێت بۆ دەرەوە.
ئاژانس: بۆ کورد لەم قۆناغەدا باشترە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات؟
نازم دەباغ: هەمیشە وتوومانە کورد دەبێت بەرژەوەندیی خۆی بپارێزێت و دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ ئێران تێک نەدات، لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە کار بکات کە تاران و بەغدا لە نێوانیاندا هەیە.
ئاژانس: پەیوەندیی ئێستای تاران و هەرێم لەگەڵ قۆناغی کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا چەندی جیاوازە؟
نازم دەباغ: پەیوەندییەکە گەڕاوەتەوە بۆ پێش ڕیفراندۆم.
ئاژانس: بە پێی زانیارییەکانت ئاستی بازرگانی ساڵانەی نێوان هەرێم و ئیران چەندە؟
نازم دەباغ: بەوەی کە ڕەچاو دەکرێت بە پێی نووسین تاکو هەشت ملیار دۆلاره، بەڵام ئەوەی جیبەجێ کراوە، پێم وا نییە لە سێ بۆ چوار ملیار زیاتر بێت.
ئاژانس: تا ئێستا نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ناوی نووسینگەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتییەوەیە، کەی ئەو کێشە چارەسەر دەکرێت؟
نازم دەباغ: ئەو مەسەلەیە تەنها لە ئێراندا نییە، بەڵام خۆ هەموو حزبەکان نوێنەریان لەنێو نوێنەرایەتیی حکومەت هەیە، بۆیە نوێنەرایەتییەکی هاوبەشە.
More...
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد