نازم ده‌باغ: ناکرێت رووداوه‌کانی که‌رکوک به شه‌ڕی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ناو ببه‌ین
نازم ده‌باغ
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران
له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هه‌واڵی زۆر له‌سه‌ر رووداوه‌کانی که‌رکوک بڵاوکراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی من هه‌مه، تائه‌م کاته شه‌ڕێک له‌ناو شاری که‌رکوک رووینه‌داوه و ئه‌گه‌ر شتێک روویداوه له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه. ئه‌و رووداوانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک روویداوه زۆر گرنگ نه‌بوون. حکومه‌تی عێراق بابه‌تی راپرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و هه‌روه‌ها بابه‌تی ده‌ست به‌سه‌رگرتنی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه و بابه‌تی ماده‌ی ١٤٠ ده‌ستوور په‌سه‌ند ناکات و ئه‌مه‌ش وایکردووه تاوه‌کو رای جیاواز و دژایه‌تییه‌ک له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له پارێزگای که‌رکوک بێته ئاراوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به گیان و خوێنی خۆیان ئه‌م ناوچانه‌یان له ده‌ستی داعش رزگار کرد یان توانییان پشتیوانی له‌م ناوچانه له‌به‌ر هێرشی داعش بکه‌ن. هه‌وڵ و کۆششێکی له لایه‌ن هه‌ردوولاوه له ئارادایه که ئه‌م بابه‌تانه بێ شه‌ڕ و پێکدادان چاره‌سه‌ر بکرێت و به رێگای وتووێژ و دانوستانه‌وه بگه‌نه نه‌تیجه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته که کێشه‌کانی نێوانیان ده‌بێت به وتووێژ و دانوستان چاره‌سه‌ر بکرێت. ده‌وترێت که له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه له نێوان دوو لایه‌نی سه‌ره‌کی کوردستانی عێراق، واتا یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکرات رای جیاواز هه‌یه. من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێستم هه‌بێت. به‌ڵام پێم وایه ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین تاوه‌کو راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. هیوادارم تاوه‌کو رۆژی سێ‌شه‌ممه راستییه‌کان ده‌رکه‌ون. له‌وانه‌یه بڕێ وته و قسه له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه درابێت، به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ی له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌م وتانه جیاوازه. منیش وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له تاران و هه‌م وه‌کوو که‌سایه‌تی خۆم، واتا نازم ده‌باغ، ناتوانم به پێی گومان و بێ زانیاری دروست، وه‌ڵامێک بده‌مه‌وه. رێژه‌ی هه‌واڵ و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر که‌رکوک زۆر زۆره، تاوانلێدان و دیعایه‌ی زۆر باس ده‌کرێت، بڕێک لایه‌ن کێشه‌که به کێشه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه ناو ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت کێشه‌که بکه‌نه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئاڵۆزییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌چووه‌ته ناوشاری که‌رکوکه‌وه، نه سوپای عێراق و نه حه‌شد نه‌چوونه‌ته ناو شاره‌وه، رووداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی شار بووه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه چونکه نه‌یانتوانی به‌رگری بکه‌ن، ناوچه‌کانیان به‌جێ هێشتووه. ئه‌م پێدادانانه هه‌رچی بێت ناتوانین ناوی پێکدادانی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان له‌سه‌ر خاکی لێ بنێین. هه‌ر ناوێکی لێ بنێین به‌ڕای من ده‌بێت هه‌ردوولا له‌وپه‌ڕی هوشیارییه‌وه بجوڵێنه‌وه، چ کورد، چ عه‌ره‌ب، هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت هوشیار بن. ئه‌م شتانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی عێراق و کورددایه، ئه‌وه‌ی که بیانه‌وێت کێشه‌کان به کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نیشان بده‌ن ته‌نها و ته‌نها به کورد و عێراقی زیان ده‌گه‌یه‌نێت. کورده‌کان له حکومه‌تی عێراق‌دا به‌شدارن و هاوبه‌شی به‌غدان و ئێستاش له به‌غداد بوونیان هه‌یه. ئه‌م رووداوانه ده‌بێت له لایه‌ن به‌رپرسانی دوولاوه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت و نه‌هێڵن دوژمنانی عێراق سوودی لێ ببینن. ده‌بێت ئاماژه بده‌م که وڵاتانی دۆست هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت تاوه‌کو بارودۆخه‌که هێور بکه‌نه‌وه‌و بابه‌ته‌که به وتووێژ چاره‌سه‌ر بکرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاماژانه به بوونی پ.ک.ک ده‌کرێت به‌ڕای من دووره له راستییه‌وه. باسکردنی ئه‌م بابه‌تانه بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه و ده‌بێته هۆی قوڵتربوونی کێشه‌کان و زیانی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که بیانو بدات به ده‌ست تورکیاوه که بێته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ مارتینا کازوبک سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران دیداریی کرد.
"مارتینا کازوبک" سکرتێری دووەمی باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە تاران رۆژی شەمە ١٥/١٠/٢٠١٧ سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "ئەمجەد بابە حاجی" و "لوقمان لەتیف محه‌مه‌د" ئەندامانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
لە چاوپێکەوتنەکەدا وتووێژ لەبارەی ڕەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی دوای ڕیفراندۆم کرا و "نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران ڕاوبۆچوونی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خستەڕوو، و هەوڵەکانی سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەد و باسی لەوە کرد کە کورد لەگەڵ ئەوەدایە کێشکان لەسەر مێزی گفتووگۆ چارەسەر بکرێت نەک بە هێزی چەکداریی.
"مارتینا کازوبک" لە پرسیارێکی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بۆچوونی وڵاتی پۆلەندا لەسەر پرۆسەی دەنگدان، ووتی: بە بۆچوونی تایبەتی خۆم کورد لە مێژە لە هەوڵی سەربەخۆیی دایە و بە مافی کوردی دەزانم کە رفراندۆم ئەنجام بدات و پێویستە ڕچاوی دەستوری عێراق بکرێت.
لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ SNN نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، "تائێستا جوڵەی بازرگانی سوتەمەنی وەستاوەو هیچ ترانزێتێك ناكرێت".
نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتاران ئەوەشی ڕونكردەوە، "لەئێستادا بەبڕیاری كۆماری ئیسلامی، نە ڕێگە دەدرێت لەسنوری هەرێمەوە سوتەمەنی داخڵی ئێران بكرێت، نە ڕێگە بەبازرگان و تانكەرەكانیش دەدرێت لەئێرانەوە سوتەمەنی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن".
هاوكات زیاتر لە 500 تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم ئێستا لەخاكی ئێراندان و ڕێگەیان پێ‌نادرێت بێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك لەو شۆفێرانەش ئاماژە بەوەدەكەن، "ماوەی 26 ڕۆژە ئێمە لەبەندەر ئیمام ماوینەتەوەو لەوێ ڕێگریمان لێدەكەین ئەو سوتەمەنیەی پێمانە بیگەیەنینەوە هەرێمی كوردستان".
ئەو شۆفێرانەی ئێستا لەبەندەر ئیمام ڕێگرییان لێدەكرێت ئەو سوتەنیەی پێیانە بیگەننە هەرێم جەختدەكەنەوە لەسەرئەوەی، دوو ڕۆژی دیكە مۆری پاسپۆرتەكانیان بەسەردەچێت، بۆیە بڕیاریانداوە خۆیان بگەڕێنەوەو ئۆتۆمبێلەكانیان بەبارەوە لەئێران جێدەبهێڵن.
لێدوانەكەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران لەكاتێكدایە بڕیاربوو لەدوو ڕۆژی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی (سوتەمەنی) لەنێوان هەرێم و ئێران ئاسایی ببێتەوە، بەڵام وەكو وتی:"بەبڕیارێك ڕاگیراوەو تائێستاش وادەی كردنەوەی دیارنییە".
مه‌راسیمی پرسه‌ی مام جەلال له‌م شوێنانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
دوایی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال و به‌خاكسپاردنی له‌گردی ده‌باشانی شاری سلێمانی، له‌رۆژانی شه‌ممه‌و یه‌كشه‌ممه به‌رواری ( 7 و 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2017) مه‌راسیمی پرسه‌ی مام جه‌لال، له‌شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و به‌غداو تاراوگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه مه‌راسیمی پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال رابه‌ری زیاتر له‌نیو سه‌ده خه‌باتی گه‌لی كورد له‌م شوێنانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال:
سلێمانی، رۆژی شه‌ممه 7/10/2017 سه‌عات 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات 5ی ئێواره
ناونیشان/ پیاوان، یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ
ژنان، مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی
هه‌ولێر، رۆژی شه‌ممه 7/10/2017 سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 5.30 ئێواره
ناونیشان/ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كه‌ركوك، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 8/10/2017 سه‌عات 1.30 نیوه‌ڕۆ بۆ 5ی ئێواره.
ناونیشان/ پیاوان، باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
ژنان، ره‌حیماوا – هۆڵی كاكه ره‌ش
به‌غدا، رۆژی شه‌ممه سه‌عات 2 بۆ 5ی ئێواره.
ناونیشان/ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین – مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی
ئه‌مریكا- ده‌ڵاس، رۆژی یه‌ك شه‌ممه سه‌عات 3 بۆ 7ی ئێواره.
ناونیشان/ Masjid salahadin 6100 K .. Ave plano TX 75074
به‌ریتانیا، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 8/10/2017 سه‌عات 12 بۆ 17
ناونیشان/ 7upper tinity street digbeth.. Birmingham b9 4eg
سوید، رۆژی شه‌ممه 7/10/2017 سه‌عات 14 بۆ 17
ناونیشان/ Folkets hus hammarkullen.. Hammerkulletovget.62 Angered 37.424
سوید - كریستیانستاد، یه‌ك شه‌ممه سه‌عات 13 بۆ 17
ناونیشان/ urdiska freningen p Ingbord.
سوید – ستۆكهۆڵم ، رۆژی یه‌ك شه‌ممه 8/10/2017
ناونیشان/ Valstavagen 80A .. 19553 Marsta
فینلاند – هیلسنكی، رۆژی یه‌كشه‌ممه 8-10-2017 له سه‌عات 13 بۆ 19
ناونیشان/ Paaditorni, Paasivuorenkatu 5 A, Helsinki
هۆڵه‌ندا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 8-10-2017
ناونیشان/ Opera zalen centrum – Gouden Zaal
Address: Fruitweg 28-34, 2525 KH den Haag
ئیتاڵیا – بۆلزانۆ، رۆژی شه‌ممه 7/10/2017 سه‌عات 2 بۆ 5ی ئێواره
ناونیشان/ Piazza parrocchia 24 Bolzana 39100 Italia .. ddee ddf9 talafun 00393896473322
سویسرا، رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌عات 13 بؤ 17
ناونيشان (ئویتیكۆن شتراسه 17 شلیرن 8952 Uitikonerstrasse schliren )
یۆنان، رۆژی شه‌ممه 7/10/2017 سه‌عات 5 تا 7 ئێواره
ناونیشان/ شه‌قامی پانێ بیستی.. میو 52 . ئه‌سینا. هۆتێل تیتانیا.
Panepistimiou. 52-athens- Greece
نه‌رویژ – لیلسترۆم
كو‌لتور سه‌نته‌ر 2000 رۆژی یه‌ك شه‌ممه سه‌عات 13.30 تا 16.30
ناونیشان/ Kirkegata-11 .lillestrom
پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له 18 شاری ئه‌ڵمانیا
*مانهایم - لودڤیگسهاڤن به به‌شداری شاره‌كانی (هایدلببێرگ، هایلبرۆن، مانهایم لودڤیكسهاڤن) مه‌راسیمی پرسه‌ی مام له‌شاری لودڤیگسهاڤن به‌ڕێوه ده‌چێت...
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌عات 14 بۆ 17ی پاش نیوه‌ڕۆ له:
VSK Germania-Heuweg 144
67025 Ludwigshafen
*لوبیك باكوری ئه‌ڵمانیا:
یه‌كه‌شه‌ممه‌له‌سه‌عات 14بۆ18 به‌ڕێوه‌ده‌ه‌چێت له:
Rot weis Moosling
Broder –Gremm-Ring 4 B
23560 Lubeck
*شاری كۆڵن:
به‌به‌شداری شاره‌كانی (ئاخن،بۆن،لیمبۆرگ،دیورن)
یه‌كشه‌مه سه‌عات 14 بۆ 18 له:
Konrad Adenauer Str.139
51149 köln
*كییل باكوری ئه‌ڵمانیا:
یه‌كشه‌مه سه‌عات 14تا 18 له:
Mega saray
Wilhelm str.11
24143 Keil
*هانۆڤه‌ر
ڕۆژی یه‌كشه‌مه سه‌عات 14 بۆ 16 له:
Kulturzentrum Faust
Zur Bitfettfedernfabrik 3
30451 Hannover
*نۆرنبێرگ خواروی ئه‌ڵمانیا:
ڕۆژی یه‌كشه‌مه سه‌عات 14 بۆ 17 له ناوه‌ندی كلتوری پێكه‌وه ژیانی كرد‌و ئه‌ڵمان:
Sielstraße 5
90429 Nurnberg
*میونشن – میونخ.. خواروی ئه‌ڵمانیا:
ڕۆژی یه‌كشه‌مه سه‌عات 14 بۆ 18له:
Eine welt Haus
Schwanthalerstrße München
*هامبۆرگ باكوری ئه‌ڵمانیا"
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌عات 14 بۆ 18له:
Steindamm
20099 Hamburg
*فرایبۆرگ:
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌عات 3 بۆ 18 له:
Tenennbachestrß.36
79106 Freiburg im Breisgau
*شتوتگارت:
یه‌كشه‌ممه سه‌عات ١٥ بۆ ١٧ له:
Urbanstraß 49 A
70182 Stuttgart
*بیله‌فێڵد:
یه‌كشه‌ممه سه‌عات 13 bo 17 له:
Schillerstr.91
33609 Bielefeld
* شاری مه‌ریوان
بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 2017/10/8 لەمزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری مەریوان پرسەی سەرۆك مام جەلال بەڕێوەبچێت.
بەپێی راگەیەنراوی ئەنجومەنە مەدەنییەكانی مەریوان، بە بەشداری نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەئێران، پرسەكە لەسەعات 3ی بۆ 5ی ئێوارە لە مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری مەریوان كە لەبولواری موعەلمدایە بەڕێوەبچێت.
*پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له سۆران
پرسه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له قه‌زای سۆران رۆژی یه‌ك شه‌ممه 8-10-2017، سه‌عات 1:00 ی پاشنیوه‌ڕۆ له هۆڵی مزگه‌وتی شه‌هید (شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین) به‌ڕێوه ده‌چێت.
نازم ده‌باغ جێگری له‌گه‌ڵ بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران دیداریی کرد
"نازم ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران له‌گه‌ڵ "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران کۆبۆوه.
خاتوو "کارا جۆنسۆن مالینا" جێگری بەرپرسی نووسینگەی یۆنامی لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، له‌وانه "هیوا ره‌سووڵ" و "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتا خاتوو مالینا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند و ویستی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ بێت، دوای پرۆسەی رفراندۆم.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران راوبۆچوونەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ میوانەکەی ڕوونکردەوە و باسی لەوە کرد کە هیچ بژارێک لەبەردەم کوردا نەمابوو و هەموو هەوڵێکماندا بۆ پابەندبوونی بەغدا بە ریکەوتنەکانی لەگەڵ کورد، هەر بۆیە سەرکردایەتی کورد و هاوڵاتیان ئەوپرۆسەیەیان ئەنجامدا و کە سەرکەوتوش بوو.
سه‌لاح الزه‌واوی باڵیۆزی فەلەستین سەرەخۆشی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی راگەیاند
"سه‌لاح الزه‌واوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین له دیدار له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند.
"سه‌لاح الزه‌واوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ئێران، له‌وانه "هیوا ره‌سووڵ" و "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" پێشوازی لێ‌کرا.
لە سەرەتای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "سه‌لاح الزه‌واوی" سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی راگەیاند بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" و هاوکاری باڵیۆزخانەکەی نیشاندا بۆ راپەراندنی کاروباری پرسەکەی بەرێزیان لە تاران.
خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناس
خه‌باتگێڕی ماندوونه‌ناس
نازم ده‌باغ ؛ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران
مام جه‌لال هێما و سیمبولی خه‌بات و ئاشتی له کوردستانی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوین بوو، مامۆستای دانوستاندا بوو له وتووێژدا. ئه‌و هۆکاری دابین‌کردنی سازان و یه‌کگرتوویی نێوان ریزه‌کانی کورد و کورد و عه‌ره‌ب بوو. مام جه‌لال به‌رده‌وام له هه‌وڵی چه‌سپانددنی ئازادی و دیموکراسی بوو له کوردستانی عێراق‌دا. له بواری رۆشنبیری‌دا پشتیوانی نووسه‌ر و رۆشنبیران بوو، به دروشمه به‌ناوبانگه‌که‌ی که دابین‌کردنی نان و ئازادی بوو که ئازادی به بێ‌ئه‌وه به‌دی نایه‌ت. ئه‌و ئازادی‌خوازێک بوو دژی زوڵم و سته‌م و دیکاتۆرییه‌ت خه‌باتی ده‌کرد، لایه‌نگری مافی مرۆڤ بوو، کاتێک وه‌کو سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا و حوکمی ئێعدام بۆ سه‌دام ده‌رچوو، بۆ جێبه‌جێ‌کردنی پێویستی به ئیمزای سه‌رۆک کۆمار بوو، به‌ڵام مام جه‌لال ئیمزای نه‌کرد و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی‌دا به جێگره‌کانی.
تاڵه‌بانی له هه‌موو بارودۆخێکدا به‌دوای دابین‌کردنی سازان و ئاشتی و ئاسایشه‌وه له ناوچه‌که‌و کوردستانی عێراق و عێراق بوو. بۆیه نه‌بوونی ئه‌و دوای نه‌خۆشکه‌وتنه‌که‌ی زیاتر هه‌ستی پێکرا و له رووداوه‌کانی ناوچه‌و کوردستان و عێراق‌دا به‌دی ده‌کرێت. نه‌بوونی ئه‌و له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
ئێستاکه که مام جه‌لال ماڵئاوایی لێکردووین هه‌موو که‌سایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌کان، باس له توانایی و خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زنه ده‌که‌ن، که به‌پێزترین باس له سه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال کاتی خۆی ئایه‌توڵڵا سیستانی کردوویه‌تی که به ده‌ریچه‌ی دڵنیاییریریچه عێراقی تازه ناوی بردووه. ئه‌م وته‌ی جه‌نابی سیستانی هه‌روا به سادی نه‌گوتراوه، له ئه‌نجامی پێگه‌و توانا‌و لێهاتوویی مام جه‌لال‌ه له دروست‌کردنی سازان له نێوان عێراقییه‌کان و کورددا.
به‌نده له ساڵی ١٩٦٤ه‌وه به‌ڕیزیان ده‌ناسم و له سه‌ر رێبازی ئه‌م پیاوه مه‌زنه درێژه‌م به خه‌باتی خۆم داوه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ. هیچکات بێ‌هیواییم به داهاتوو له‌و مه‌زنه نه‌دیوه، له هه‌موو رۆژه سه‌خته‌کان چ سه‌رکه‌وتن چ شکست، چ کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، چ له ده‌ست‌دانی پۆلێ له شه‌هیدانی هاوڕێ و هه‌واڵی، له سه‌رکرده‌و له پێشمه‌رگه، هه‌میشه هیوای به داهاتوو پته‌وتر ده‌بوو و وره‌ی به‌رزتر ده‌بوو. له‌بیرمه له سه‌ره‌تای ساڵی ٨٠دا که تازه چووبوومه ریزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له باره‌گاکانی ناوزه‌نگ ئه‌وکاته، که له هه‌موو لایه‌که‌وه ئابڵۆقه‌ی له‌سه‌ربوو، تێکۆشه‌رێکی کۆنی دژ به شای ئێران له باره‌گاکه‌ی خۆی هاته لای و سه‌ردانی کرد، جۆرێک له بێ‌هیوایی له قسه‌کانیدا دیاربوو، به‌ڵام مام جه‌لال ئه‌و رۆژه پێی وت به هیوابه، ئه‌مڕۆ ئێمه لێره پێشوازیت لێده‌که‌ین، له‌ناو خانوویه‌کی قوڕ و له‌ژێر به‌رددا، دڵنیابه له شاری سلێمانی، له رێگای فڕۆکه‌خانه‌و به پاسپۆرت سه‌ردانمان ده‌که‌یت و پێشوازیت لێده‌که‌ین، ئه‌م پیاوه مه‌زنه له پێشمه‌رگایه‌تی و له خڕی ناوزه‌نگه‌وه بوو به سه‌رۆک کۆماری عێراق، ئه‌و هاوڕێیه کاتێک ئه‌و ده‌نگوباسه‌ی بیستبوو له تاران ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و داوای کرد بچێت بۆ دیداری، به هه‌مان شێوه‌ی که به‌ڕێز مام جه‌لال وتی پێشوازی لێ‌کرا و له سلێمانی مایه‌وه.
مام جه‌لال هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ داهاتوو، زۆر لێکدانه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ رووداوه‌کان و ئه‌نجامه‌که‌شی واده‌رئه‌چوو که ئه‌و لێکی ئه‌دایه‌وه، هه‌روه‌کوو گرتنی کوێت و راپه‌ڕین که ئه‌میش داستانێکی هه‌یه و خۆم له‌گه‌ڵیا ژیاوم، ئێستاکه که مام جه‌لال ماڵئاوایی لێکردووین ئه‌و هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه بۆ ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه رۆحی ئه‌و داوامان لێده‌کات که به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی، سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و ببێته وانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ک بۆ ئێستا و داهاتووی کورد. کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جیهانیش، رابه‌رێکی مه‌زنی له‌ده‌ست‌داوه، به‌ڵام رێگای پڕسه‌روه‌ری ئه‌و زیندووه‌و هیوادارم به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی، رۆحی شاد که‌ین.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ فیلیپ مۆرێل سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران دیداریی کرد.
"فیلیپ مۆرێل" سکرتێری یەکەمی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران کاتژمێر ٩:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەمە ٢/١٠/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران و "سۆران عه‌لی ئەمین" بەرێوبەری پەیوەندیەکان و راگەیاندن پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
فیلیپ مۆرێل بە پەرۆشەوە لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و عێراقی پرسی و نیگەرانی وڵاتەکەی خستە روو لە پێشهاتەکان وە گووتی فەرەنسا زۆر بە جدی دەروانێتە بارودۆخەکە و هەر بۆیە دوای پرۆسەی رفراندۆم فەرەنسا هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ رێگرتن لە هەر کاردانەوەیەکی ناخوازراو لە لایەن عێراق و وڵاتانی دراوسێ. و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا وەکوو دۆستێک سەیری کورد دەکات سەرەڕای ئەوەی کە داواکاری وڵاتەکەی بە دواخستنی پرۆسەی رفراندۆم جێبەجێ نەکرا، و دووپاتی کردەوە کە فەڕەنسا سوورە لەسەر یەکپارچەی خاکی عێراق و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد.
نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران وێرای سوپاس و پێزانینی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو هەوڵانەی فەطەنسا بۆ رێگرتن لە دروست بوونی توندووتیژی لە ناوچەکە، دووپاتی کردەوە کە هەمیشە ئەو چاوە‌ڕوانییەمان لە فەڕەنسا و وڵاتانی دۆست هەبووە. و کورد چاوەڕوانە فەڕەنسا رۆڵێکی ئەرێنی ببینێ بۆ سەرکەوتنی گفتووگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و رێز بگرێت لە ئیرادەی گەلی کوردستان و لەو راستەیەدا هاوکار بێت.
نازم ده‌باغ له‌گه‌ڵ "مالتێ مولێر چریستێنسێن" جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کۆبۆوه
"نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له شاری تاران، له‌گه‌ڵ "مالتێ مولێر چریستێنسێن" جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران دیداریی کرد.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" Malte Moller Christensen جێگری باڵیۆزی وڵاتی دانیمارک لە تاران ئێوارەی رۆژی دووشەممە 25/09/٢٠١٧ سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران پێشوازی گەرمی لێ‌کرا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" دەستخۆشی کرد و هیوای بەردەوامی ئەم سەردانانەی کرد و پرسیاری دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد و هەروەها باسی شێوازی ریفڕاندۆم و هەڵوێستی دراوسێکان لە ئێستا و دوای ریفراندۆمی کرد.
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەردانی جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد و بە وردی پێی راگەیاند: ئەمرۆکە کورد و سەرکردایەتی کورد بە شێوەیەکی هێمنانە و پر لە جۆش و خرۆشی گەلی کورد ئەم پرۆسە نیشتیمانییە بە سەرکەوتوویی و دوور لە هەموو تووند و تیژییەک و بە بەشداری هەموو لایەنەکان ئەنجام دەدرێت و هیوادارم ئەم پرۆسە پیرۆزە سەرکەوتوو بێت.
"نازم ده‌باغ" داوای لە جێگری باڵیۆزی دانیمارک لە تاران کرد کە پشتگیـری تەواوی دوای ریفڕاندۆم بکه‌ن و پشتیوانی وڵاتی شانشینی دانیمارک له سەربەخۆیی بۆ گەلی کورد و کوردستان گرنگە. هەرێمی کوردستان لە ئێستا و دوای ریفراندۆم بەردەوام دەبێت لە گفتووگۆ و سەردان لەگەڵ دراوسێکانیدا.
"مالتێ مولێر چریستێنسێن" سوپاسی بۆ ڕاوبۆچوونەکانی نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تاران کرد و دڵنیاییدا کە ئەم پەیامە دەگەێنیت بە وڵاتی دانیمارک.
نازم دەباغ : ئێران دەستپێشخەر نابێت لە داخستنی سنوورییەكانی بەسەر هەرێم
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، ڕای گەیاند ئێران چاوەڕوانی چۆنیەتیی مامەڵەكردنی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ دەرەنجامی ڕیفراندۆمدا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نازم دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران، لەمبارەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێویستە سەركردایەتیی سیاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەڕەشەکان لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆم بە جدی وەربگرن."
وتیشی: "نابێت دەستبەجێ وا بیر بكەینەوە كە ئەو وڵاتانەی هەڕەشەیان كردووە و لە یەكەم ڕۆژی ڕیفراندۆمدا هیچیان نەكرد، دواتر هیچ كاردانەوەیان نابێت، بۆیە دەبێت هەموو ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرن، نەك لە چوارچێوەی تەسکدا بیهێڵنەوە، دیارە لەو بابەتە ئێران بەتەنیا نییە، لایەنی دیكەی وەك ئەمریكا، ئەورووپا و وڵاتانی دیكە، پێیان ڕاگەیاندین كە ڕیفراندۆم نەكەین، بەڵام كە كرا ئەبێ ئەگەرەكان لەبەرچاو بگرین".
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، دەڵێت: "ئەو خوێندنەوەیەی كە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەمە، پێشتر گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە ئێران لە داخستنی خاڵە سنوورییەكانی بەسەر هەرێمی كوردستاندا پێش توركیا و عێراق دەستپێشخەر نابێت."
ڕاشیگەیاند:" هەروەها خاڵێكی دیكە هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەو بژاردەكانی خۆی بەپێی قۆناغەكان بەكار دێنێت، ڕێی تێدەچێت داخستنی خاڵە سنوورییەكان بێت و بە قۆناغ جێبەجێی بكات، بەڵام لەوانەشە نەیكات".
نازم دەباغ، ئەوەشی خستەڕوو، كە تا ئەم ساتەوەختە ئێران نایەوێت كوردانی هەرێمی كوردستان لە هەندێ هەڵوێست وەرگرتن زرەرمەند بن، ئێستا زیاتر خوێندنەوە و بۆچونەكانیان لەسەر سەركردایەتیی سیاسیی كورد و حكوومەتی هەرێمی كوردستانە لە بەڕێوەبردنی ئەم پرسەدا.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: "وەك نوێنەرانی كورد و حكوومەت لە دەرەوە دەبێت تێگەیشتن و خوێندنەوەمان بۆ ڕووداوەكانی ئایندە هەبێت، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی دوێنێی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش هەندێك بابەت خرایە ڕوو، ئەوانەش دەكرێت وەك هۆكارێك بۆ ئارامكردنەوە، یان كەمتر زەرەركردن لەم قۆناغەی ئێستادا تا لە گفتوگۆدا دەگەینە ئەنجامێكی باش دابنێین."
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد