سه‌لاح الزه‌واوی باڵیۆزی فەلەستین سەرەخۆشی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی راگەیاند

"سه‌لاح الزه‌واوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین له دیدار له‌گه‌ڵ "نازم ده‌باغ" نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" راگەیاند.

"سه‌لاح الزه‌واوی" باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین لە تاران رۆژی چوارشەمە 4/10/2017 سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تارانی کرد و لە لایەن "نازم عومەر ده‌باغ" نوێنەری حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ تاران و هەر یەک لە ئەندامانی نووسینگەی نوێنەرایەتی  حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئێران، له‌وانه "هیوا ره‌سووڵ" و "فه‌خره‌الدین عه‌زیز" و "سۆران عه‌لی ئەمین" پێشوازی لێکرا.

لە سەرەتای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا "سه‌لاح الزه‌واوی" سەرەخۆشی و دڵتەنگی خۆی راگەیاند بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی بەرێز "جەلال تاڵەبانی" و هاوکاری باڵیۆزخانەکەی نیشاندا بۆ راپەراندنی کاروباری پرسەکەی بەرێزیان لە تاران.

Read کد خبر: 1988

هەواڵی زیاتر لە تویتەر

راپۆرتە پڕ بینەرەکان

حالت های رنگی