حکومەتی بەریتانیا هاوكاری خۆی دهردهبڕی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و ئابوری و باشترکردنی سیستمی حکومرانی
ئهمڕۆ، چاکسازییە ئابووری و داراییەکانی بریتانیا، وهكو ئەزمونێکی گرنگ بۆ هەرێمی کوردستان لە هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی قەیرانەکان، باسیلێكرا.
بەڕێزان جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و راوێژکاری حکومەتی هەرێم، کێشە داراییەکانی هەرێم و چۆنێتی هاوکارییەکانی حکومەتی بەریتانییان لە پێناو باشتکردنی سیستمی حوکمڕانی تاوتوێ کرد و نەخشەڕێی دەربازکردنی هەرێمی کوردستانیان لە کۆی گرفتەکان تاوتوێکرد.
قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەتی بەریتانیای کرد و رایگەیاند: هاتنی شاندێکی باڵای بەریتانیا پەرۆشی ئەو وڵاتە نیشان دەدات بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، لەهەمان کاتتدا جدیەتی حکومەتی بەریتانیا دەخاتە روو لە هەنگاونانی پراکتیکی بۆ دەربازبوونی هەرێمی کوردستان لەو قەیرانانەی کە رووبهڕووی بووهتهوه.
لە گفتوگۆیەکی کراوەدا کە ژمارەیەک راوێژکار و شارەزای بوارەکە لە حکومەتی بەریتانیا ئامادەیبوون، ئۆلیڤەر لیتوین، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا پوختەیەکی لە ئەزمونی بەریتانیا وچۆنێتی دەربازبوونی وڵاتەکەی لە قەیرانی ئابوری ساڵی ٢٠١٠ خسەڕوو، بەمەبەستی ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت و بە هاوکاری بەریتانیا پلانی گونجاو دابڕێژێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
لە کۆتاییدا بڕیاردرا گفتوگۆکان بەردەوامییان پێبدرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو.
بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30/8/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هۆن ئۆلیڤەر وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێز ئۆلیڤەر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و سەرسامیی خۆی بەرامبەر ڕەوشی ئارامی هەرێمی كوردستان و نەبەردی و قارەمانیی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش پیشان دا و دەستخۆشی لە هێزەكانی ناوخۆی هەرێم كرد كە توانیویانە بە باشترین شێوە ئاسایشی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانیەوە بپارێزن.
پشتگیریی خۆی و حكوومەتی وڵاتەكەیشی بۆ خەڵك و حكوومەت و پێشمەرگەی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە، بە تایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش كە لە جیاتی هەموو جیهانی ئازاد دژی تیرۆر لە شەڕدان، ههروهها دووپاتى كردهوه كه لەو پاڵپشتییە بەردەوام دەبن. ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەوان شانازی بە پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن و هەوڵە بەردەوامەكانی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە حەواندنەوە و پێشوازیكردن لە ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەرانی دەستی تیرۆر، بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی كرد و دەستخۆشی لە حكوومەتی بەریتانی كرد كە لە سەرهتای هەڕەشە و هێرشەكانی تیرۆرستان بەهانای هەرێمی كوردستانەوە هاتوون و هاوكارییەكی باشی هەرێمیان كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵك و حكوومەت و پێشمەرگەی كوردستان، پێویستییان بە هاوكاریی بەردەوام هەیە، بەتایبەتی لە بوارەكانی دابینكردنی چەك و تەقەمەنی و مەشق و ڕاهێنان بۆ هێزی پێشمەرگە.
جەختی لەوەش كردەوە كە هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردن و بەهاناوەهاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، پێویستی بە هاوكاریی بەردەوام هەیە، جا چ بە ڕاستەوخۆ یان بە ڕێگەی ڕێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بێت.
گفتوگۆكردنی ڕەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەك و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە لە لایەكی دیكە، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
حكوومهت له ههوڵى بهجینۆساید ناساندنى كهیسى ئێزدییهكان بهردهوامه
پاشنیوهڕۆى ئهمڕۆ دووشهممه 31_8_2015، بهڕێز نێچیرڤان بارزانى سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كهسایهتیى دیارى نێودهوڵهتى و یهكهمین داواكارى گشتیى دادگاى تاوانى نێودهوڵهتى، بهڕێز لویس مۆرێنۆ ئۆكامپۆ و شاندیكى یاوهرى كرد، كه له ژمارهیهك له بهرپرسان و تیمى چهند ڕێكخراوێكى تایبهت به بوارى خزمهتكردنى لێقهوماوان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا تیشك خرایه سهر ڕهوشى لێقهوماوانى دهستى تیرۆر و بهتایبهتیش لێقهوماوانى ئێزدى كه هاوینى ساڵى ڕابردوو كهوتنه بهر دڕهندهترین هێرشى تیرۆرستانهى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش و به ههموو پێوانهیهك ڕووبهرى جینۆساید بوونهوه. ههروهها باس له ههوڵهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان كرا كه له كۆششێكى بهردهوامدایه بۆ ئهوهى لهسهر ئاستى نێودهوڵهتى ئهو كارهساتهى بهسهر ئێزدییهكان هات، وهك جینۆساید بناسرێت.
له دیدارهكهدا بهڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى دهربڕینى خۆشحاڵیى خۆى به سهردانى بهڕێز ئۆكامپۆ، كورتهیهكى دهربارهى ههوڵ و كارهكانى ئهو لیژنهیهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان پێشكهش كرد كه به سهرۆكایهتیى بهڕێز وهزیرى كاروبارى شههیدان و ئهنفالكراوان دامهزراوه و به هاوكاریى پسپۆڕان و شارازهیانى تایبهت بهو بواره، كار بۆ ئهوه دهكات تا له ناوهنده نێودهوڵهتییهكاندا ئهو كهیسه وهك جینۆساید بناسرێت و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى ئهو تاوانانهى دهرههرق به ئێزدییهكان كراون، وهك جینۆساید له قهڵهم بدات و دانى پیادا بنێت.
لاى خۆیهوه بهڕێز ئۆكامپۆ، وێڕاى دهربڕینى هاوسۆزیى خۆى لهگهڵ كوردانى ئێزدى بهتابیهتى و تهواوى گهل و حكوومهتى ههرێمى كوردستان بهگشتى، دووپاتى كردهوه كه به ههموو شێوهیهك پشتگیرى له ههوڵهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دهكات بۆ ئهوهى ئهو كهیسه وهك جینۆساید بناسرێت، ههروهها ههموو ئامادهییهكى نیشان دا كه تهواوى پسپۆڕى و شارهزاییى خۆى لهو بوارهدا بخاته خزمهتى سهرخستنى ئهو كهیسهوه، چونكه بابهتێكى مرۆییه و پهیوهندیى به تهواوى مرۆڤایهتییهوه ههیه.
له بهرامبهردا بهڕێز سهرۆك وهزیران سوپاس و پێزانینى خۆى و حكوومهتى ههرێمى كوردستانى بۆ هاوسۆزى و ههوڵهكانى بهڕێز ئۆكامپۆ دهربڕى و دووپاتى كردهوه كه حكوومهتى ههرێمى كوردستان ههموو پشتگیرییهكى پێویست بۆ سهرخستنى ئهو كهیسه دهكات، ههروهها جهختى لهوه كردهوه كه به ههمان شێوه ههموو ههوڵێك دهدات بۆ ئهوهى تهواوى ئهو خوشك و برا ئێزدییانهى هێشتا له دهستى تیرۆرستاندا ماون، ڕزگار بكرێن. ههروهها سوپاس و پێزانینى پێشكهش بهو ڕێكخراو و ئێن جى ئۆیانهش كرد لهم بوارهدا هاوكار و یارمهتیدهرن.
له دیدارهكهدا ژمارهیهك له وهزیرانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و بهرپرسانى تایبهت بهم كهیسه، ئاماده بوون.
بە ناوبژیوانی "شوان عەتووف" فیستیڤاڵی فیلمی "رۆرال" لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو
مەنسوور جیھانی ـ سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەران، بەشداریی لە چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" لە وڵاتی ئیسپانیا کرد.
کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" Home And Key لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف"، ساڵی پار لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" Fuencaliente Rural لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم و ھەروەھا لە لایەن بینەرانەوە خەڵاتی باشترین فیلمی بینەران بە دەرھێنەری فیلمەکە بەخشرا و ھەر ئەوکات "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خولی داھاتووی ئەم فیستیڤاڵە دەستنیشانکرا.
ھەر بەم بۆنەیەوە "شوان عەتووف" وەکوو ئەندامی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی نێونەتەوەیی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فۆئێنکالینتێ رۆرال" لە ئیسپانیا بەشداریی کرد و دوای بینین و ھەڵسەنگاندیی فیلمەکان، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی لێژنەی ناوبژیوانی ئەم فیستیڤاڵە خەڵاتیان بەسەر سینەماکارانی سەرکەوتوودا دابەشکرد.
ئەم فیستیڤاڵە بە بەشداری کورتە فیلمەکانی چیرۆکی، ئەنیمەیشنی و دیکۆمێنتاری لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە دوو بەشی پێشبڕکێی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ھەروەھا بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١٢ تا ١٨ی ئاب / ئۆگۆست ٢٠١5 لە شاری فۆئێنکالینتێ یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ئیسپانیا لە نزیک شاری مەدرید بەڕێوەچوو.
ئەکتەر و دەرھێنەری کورد "شوان عەتووف" پێشتریش لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەغداد و چەندین فیستیڤاڵی دیکەی فیلمی ناوخۆیی ئەندامی لێژنەی دادوەران بووە.
وتاری "نازم عومهر دهباغ" له خەندان: جارێکی تر کورد چەند سوود لە رابوردوو وەردەگرێت ؟
"نازم عومەر دەباغ" لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "خەندان" ڕای کەسایەتیی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە کە دەقەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
بەندە لە ووتارێکدا بە هەمان ناونیشان لە بەرواری ( ١٥/١٠/٢٠١٤ ) کە لە کوردستانی نوێدا بڵاوکرایەوە دوابەدوای ئەم روداوانەی دوایی بە رێککەوتنی ( ئێران و ٥+١ ) وە هەروەها سەرنەکەوتنی ( ئاکەپە ) لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و سوود وەرگرتنی ئەمەریکا لە بنکەی ئەنجەرلیک و شەری ( پەکەکە ) و تورکیا و لەسەرووی هەمووشیانەوە دابەزینی نرخی نەوت و چاکسازیەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ( عەبادی ) هەموو ئەمانە زەنگن بۆ هاتنەدی گۆرانکاری تازە و لێرە دەبێت پرسیار بکەین کورد لەناو ئەم گۆرانکاری و رووداوانە ئایندەی چی بەسەردێت؟
وڵاتانی دونیای ئەمرۆکە کاتێ باس لە قەیران دەکەن ئەوانەی روبەرووی دەبنەوە هەمیشە بە پێی بەرنامە و یەک وتاری هەڵوێست وەردەگرن و بەرنامەی بۆ دادەرێژن بەرەو ئایندەیەکی باشترو رێگا دۆزینەوەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکان.
ئەمەریکا لەپێناو ئامانجەکانی و ئێرانیش هەروەها ئاڵۆزترین کێشەیان چارەسەر کرد و گەیشتن بە رێککەوتن کە بەهۆیەوە ئەمەریکا گرنگترین دۆست و هاوپەیمانی لە ناوچەکە ( ئیسرائیل ) ی تۆراند لەخۆی.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەمان شێوە توانی نارەزاییەکانی ناوخۆی بێدەنگ بکات و رەهبەر توانی یهکلاکەرەوەبێت لەسەرخستنی رێککەوتنەکە.
ئەردۆغان کە نەیتوانی وەکو تاکە حیزب حکومەت پێک بهێنێت ئەوا لەگەل ( هادەپ ) حکومەتی کاتی پێک هێنا کە بۆی هەیە ئەم حکومەتە تەمەنی درێژتر بێت لەوەی پێشبینی دەکرێت، ئەگەر بێت و تورکیا بچێتە ناو مەیدانی شەری داعش و درێژە بەشەر لەگەل ( پەکەکە ) بدات و ئەوکات حکومەتی قەیرانەکان رابگەیەنێت.
حکومەتی عێراقیش خۆی خزاندۆتە نێو پرۆژەیەکی چاکسازی و دژ بە گەندەڵی کە زۆر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت و چەندین پرسیار دەورووژێنێت ، ئایا جۆرێکە لە کودەتا یان جۆرێکە لەوسیاسەتەی بە ناو نەهێشتنی گەندەڵی و چاکسازی هەندێ لە سەرانی دژ بەیەک وەلابنێنێن بە ناوی نەهێشتنی بەش بەشێنە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی ، وەجارێکی تر بگەرێنەوە بۆ دروست بوونی حکومەتێکی ناوەندی بەهێز و گەراندنەوەی تاکرەوی و دیکتاتۆری. لەم هاوکێشەیەدا تەنها کورد زۆرترین زیانی بەردەکەوێت.
باشە کورد چی دەکات خۆی گرفتاری چەند کێشەیەک کردووە و چەندین قەیرانی بۆدروست بووە،کەلەهەمووی گەورەتر شەری داعش و قەیرانی دارایی و ئابووری و قەیرانی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان......هتد
دەکرێت کورد خۆی گرفتاری موناقشەی بێزەنتی بکات ( فریشتەکان نێر بوون یان مێ ؟) و رۆژانەش روداو و قەیرانەکان لەسەر ئایندەی کورد زیاتر دەبێت.ئەوەتا هەموو گیریان خواردووە بە چارەسەری کێشەی سەرۆک و سەرۆکایەتی هەرێم.
لەم کات و ساتەدا بۆچی سەرکردایەتی سیاسی کورد باشتر بیرنەکەنەوە له قهیرانه ناوخۆیی و دهرهکییهکان و بهرنامه دانهنێن بۆ ئهوهی کە کامیان گرنگ ترە و پێویستە کاری بۆ بکەن ؟ خۆیان دووربخەنەوە لە موناقەشەی بێزەنتی کاتێک پەلاماردران ئەنجامیشیان وەرنەگرت فریشتەکان نێر بوون یان مێ...؟
ڕوونکردنەوەیەک لە "نازم عومەر" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ھەواڵێکی ماڵپەری ژێدەر
"نازم عومەر دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران سەبارەت بە ھەواڵێکی درۆی ماڵپەڕی "ژێدەر" ڕوونکردنەوەیەکی داوە کە دەقە تەواوەکەی لە خوارەوە ھاتووە:
ماڵپەری ھەواڵگری ژێدەری سێبەری دەزگا گومان لێکراوەکان بۆ زڕاندنی ناو و ناوباوبانگی تێکۆشەران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جارێکیتر درۆیەکی شاخداری بڵاوکردەوە کە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری ئاھەنگێکی ژن گواستنەوەی کوڕی سەرۆکی ھۆزی (ھـەرکی) لە ئێران کردووە و بڕی (١٠٠,٠٠٠ $) سەد ھەزار دۆلاری وەکو دیاری پێشکەش کردبێت کە پێویست ناکات بڵێم دوورە لە ڕاستی بەڵام ئەگەر کرابێت دەبێت بە نوێنەرایەتی حکومەت ئەم کارە کرا بێت وە لە گیـرفانی بەندە نەدراوە بەڵام ھەمان دەنگوباس لە (لڤین پرێس) بڵاوکراوەتەوە کە کەمێک ویژدانی تێدا ھاتووە و دەڵێت نازانرێت نوێنەری حکوومەتی ھەرێم یان نوێنەری حکوومەتی ھەرێمە لە تاران. ھەر چەندە رۆژانە پارتەکان کاری زۆر بەناوی حکومەتی ھەرێم ئەنجام دەدەن و حکومەتە بەستە زمانەکە ئاگای لێ نیە.
دەکرێت ژێدەر لێکۆڵینەوە بکات بزانێت ھەرکیەکان وەکو بنەماڵە و پەیوەندی لەگەڵ چ لایەنەکن لە کاتێکدا پێشمەرگە لە بەرەکانی شەر دژ بە داعش مووچەیان نەبێت وە ئەو خیانەتە بکرێت بەناوی حکومەت ئەم جۆرە دیاریە کە ھەندێک دەڵێن (٣٠٠,٠٠٠ $) سێ سەد ھەزار دۆلار و کاکی ژێدەر دەڵێت (١٠٠,٠٠٠ $) یەک سەد ھەزار دۆلارە.
ڕیسـوابـن ئەوانەی درۆ و دەلەسە ھەڵدەبەستن و یــاری بە قـووتـی جـەماوەر و پـارەی نـــەوت دەکەن.
نــازم عــومــەر
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران
دبلۆماتکاران و نوێنەرانى ووڵاتانى بیانى لە هەرێم پشتیوانى ووڵات و دامەزراوەکانیان بۆ هەرێمى کوردستان دوپات کردەوە
بە مەبەستى پێدانى زانیارى دەربارەى دوایین کۆبوونەوەى پارت و لایەنە سیاسیەکانى هەرێم دەربارەى پرسى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتى 27/08/2015 فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کۆبوونەوەى دەورى خۆى لەگەڵ دبلۆماتکاران و نوێنەرانى ووڵاتانى بیانى و یۆنامى لە هەرێمى کوردستان ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ئامادە بوو.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان؛ دواى بەخێرهاتن و سوپاسى ئامادەبووان لە کۆبوونەوەکەدا تیشکى خستەسەر ئەو ئاستەنگ و لەمپەرانەى کە رووبەڕووى هەرێمى کوردستان بووەتەوە، گووتیشى لەگەڵ ئەم رووبەڕووبوونەوادا دەبین کە لەو ماوەیەى دوایی چەند کونسوڵگەرى و نوێنەرایەتى دبلۆماسى لە هەرێمى کوردستان کرانەوە لەوانە ووڵاتى کوێت و سودان و نووسینگەى نوێنەرایەتى ێەکێتى ئەوروپا، ئەمەش نیشانەى متمانەى ووڵاتانە بە حکومەتى هەرێم، هاوکات گوتى سوپاسى پشتیوانى و مانەوەى هەموو ئەوانە دەکەین کە سەرەڕاى رووبەڕوونەوەکان لێرە مانەوە و پشتیوانامانبوون؛ وە ئەم هەڵوێستەشیان جێگەى پێزانینە. هەروەها پیرۆزبایی دەست بەکاربوونى لە کونسولى ئەو ووڵاتانە کرد کە تازە دەست بەکاربوون و ووێڕاى دووپاتتکردنەوەى پشتیوانى حکومەتى هەرێم؛ هیواى سەرکەوتنى لەکارەکانیان بۆ خواستن.
بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە سوپاسى ووڵاتانى هاوپەیمانى کرد کە لە شەڕى دژى داعش هاوکارى و پشتیوانى هەرێمى کوردستانیان کرد، گووتیشى خۆشبەختانە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەو پشتیوانیەو قارەمانێتى هێزى پێشمەرگە توانراوە پێشکەوتن و سەرکەوتنى بەرچاو بەدەست بهێنرێت و رۆژانە هێڵەکانى پێشەوەى شەڕ و بەرگرى بەهێزتر دەبێت. لەڕووى مرۆییشەوە باسى لەو رووبەڕووبوونەوانە کە توشى هەرێم بووە، هەروەها سوپاسى ووڵاتانى کۆمەک بەخش و ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ ئەو هاوکارى پشتیوانیانەى کە لەڕووى مرۆییەوە لەماوەى رابردوو پێشکەشی هەرێمیان کردووە؛ هاوکات داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد کە هاوکارى زیاترى ئاوارەو پەناهەندەکان لە هەرێم بکەن لە بوارە جیاجیاکان، بە تایبەتى کە حکومەتى هەرێم لە بارودۆخێکى دارایی زۆر سەختدایە؛ ئەمەش وێڕاى دابەزینى نرخى نەوت لە بازاڕى جیهاندا. هاوکات باسى لە هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بۆ یارمەتیدانى ئاوارەکان و بایەخپێدانى کێشەو گرفتەکانیان کرد.
لە تەوەرێکى گرنگى کۆبوونەوەکەدا بەرێز دکتۆر فوئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان باسى لە قەیرانى سیاسى و بیروڕا جیاوازەکان کرد دەربارەى پرسى سەرۆکایەتى هەرێم کردو گووتى کە ئەم بابەت دوولایەنى یاسایی و سیاسى هەیە و لایەنەکان لەسەر ئەم بابەتە لە گفتووگۆدان.
دواتر تیشکى خستەسەر دوایین کۆبوونەوەى پێنج قۆڵى پارت و لایەنە سیاسیەکانى هەرێم؛ لەم رووە گووتى کە لە کۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 26/8/2015 لایەنەکان سەبارەت بە پرسى سەرۆکایەتى هەرێم لەسەر 13 خاڵ رێکەوتنیان کردووە، هاوکات هیواى خواست کە لەکۆبوونەى داهاتوو کە بڕیارە لە رۆژى یەک شەممە رێکەوتى 30/8/2015 ئەنجام بدرێت ئەو لایەنانە بگەنە رێکەوتن و ئەنجامى زیاتر سەبارەت بەو بابەتە.
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێم ئاشکراى کرد کە دوایین دوو کۆبوونەوەى نێوان لایەنەکان ئیجابى بووە و ئەنجامى باشى هەبووە و لێکنزیکبوونەوە لە نێوان لایەنەکاندا بەرجەستە بووە. گووتیشى خاڵى شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆکى داهاتووى هەرێم کە راستەخۆ لە لایەن خەڵک یاخود لە پەرلەمان بێت ناکۆکى لەسەرە بەڵام گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە لە نێوان لایەنەکان بەردەوام دەبێ بۆ گەیشتن بە رێکەوتن. هاوکات دکتۆر فوئاد حسێن نەیشاردەوە کە دواى کۆبوونەوەى ئێوارەى نێوان پارت و لایەنە سیاسیەکان لە هەرێم لە رێکەوتى 18/8 و دواتر کۆبوونەوەى پێنج قۆڵى لە بەرەبەیانى رۆژى 19/8 بە ئامادەبوونى نوێنەرانى ووڵاتانى ئەمریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان کە رێکەوتن کرا لەسەر دواخستنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان؛ نیگەرانى لە لایەن پارت و لایەنە سیاسیەکان درووست بوو بەهۆى ئەنجامدانى کۆبوونەوەکەى پەرلەمان لە پێشنیوەڕۆى رۆژى 19/8 هەرچەندە بەهۆى تەواو نەبوونى ژمارەى یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.
سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان گووتى کە ئێستا قوناغى مەترسى داڕمانى سیاسى و بۆشایی یاساییمان تێپەڕاندووە، جەختى لەوەش کردەووە کە خۆشبەختانە هەموو لایەنەکان لەگەڵ رێکەوتنى سیاسین و هیچ لایەنێک لەگەڵ شەڕ و توندوتیژیدا نیە. هاوکات سوپاسى هەموو ئەو ووڵات و لایەنە نێودەوڵەتیانەى کرد کە پشتیوانى پڕۆسەى سیاسى و سەقامگیرى و ئاسایشیان لە هەرێمى کوردستان کردووە.
لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان گووتى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێم پشتیوانى لە هەنگاوەکان و پرۆسەى چاکسازى بەڕێز حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى بەغدا دەکات، بەڵام دەبێت ئەو چاکسازى و گۆڕانکاریانە بەپێى بەرنامەو پلانى پیشوەخت بێت و تەواوى لایەن و پێکهاتەکانى عێراق تێیدا بەشداربن و ئامانجەکەى روون بێت کە بە چ میکانیزمێک ئەو کارە دەکرێ؛ چونکە ئەو پرۆسەیە سەرکەوتوو نابێ ئەگەر پشتیوانى هەموو پێکهاتەکانى نەبێت، بەڵام بەشێوەیەکى گشتى پشتگیرى چاکسازى دەکەین.
پاشان باڵیۆز نەزمى حەزورى کونسوڵى گشتى دەوڵەتى فەڵەستین لە هەرێم کە هاوکات راگرى دەستەى دبلۆماسیە لە هەرێمى کوردستان؛ سوپاسى رێکخستنى کۆبوونەوەکە و خستنەڕووى زانیاریەکانى کرد و بە ناوى هەموانەوە هیواى خواست لەپێناوى بەرژەوەندى گشتى هەمووان پێکەوە کاربکەن و گرنگە بگەنە لێک تێگەیشتن و رێکەوتن بۆ سوودى هەرێمى کوردستان و تەواوى گەلانى عێراق.
دواتر دبلۆماتکاران و نوێنەرانى ووڵاتى بیانى لە هەرێم کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بوون پرسیار و تێڕوانیەکانیان خستەڕوو و هەروەها پشتیوانى ووڵات و دامەزراوەکانیان بۆ هەرێم دووپاتکردەوە؛ لەوانە بەڕێز ئالان گێپخارت کونسوڵى گشتى کۆمارى فەڕەنسا وێڕاى دووپاتکردنەوەى پشتیوانى تەواوى ووڵاتەکەى بۆ هەوڵەکانى هەرێم بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەوەى رووبەڕووى بوونەتەوە گووتى فەڕەنسا لە نزیکەوە چاودێرى بەرەوپێشچوونەکان دەکات لە هەرێمى کوردستان، ووتیشى پێمان وایە لایەنە سیاسیەکان تواناى ئەوەیان هەیە بگەنە کۆدەنگى دەربارەى پرسى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، هەروەها ووتى هەرچەندە پێمان باشبوو لایەنەکان پێش 20/8 بگەنە رێکەوتن؛ بەڵام هیوادارین ئەو پینج لایەنە لە نزیکترین کاتدا ئەو رێکەوتنە ئەنجام بدەن.
هەروەها بەرپرسى نووسینگەى باڵیۆزخانەى ئیتاڵیا لە هەولێر پشتیوانى لە ووتەکانى کونسوڵى گشتى فەڕەنسا بەرامبەر بە هەرێمى کوردستان کرد و ووتیشى ئیتاڵیا پێیوایە سەقامگیرى و ئاسایش لە هەرێمى کوردستان دەبێتە مایەى پشتیوانى هەرێم بۆ هەموو رووبەڕووبوونەوەکان. پاشان بەڕێز سۆکۆڵ کۆندى سەرۆکى نووسینگەى یۆنامى لە هەولێر جەختى لە بەردەوامبوونى پشتیوانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەرێمى کوردستان کردەوە، وهاوکات دووپاتى کردەوە کە بەردەوام و پشتیوان دەبن بۆ چارەسەر و گەیشتنى لایەنەکان بە رێکەوتن و گووتیشى بیروڕا سیاسیە جیاوازەکان پێویستى بە چارەسەرکردن هەیە لە رێگەى گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن، هەروەها ستایشى پارتە سیاسیە کوردیەکانى کرد کە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێکەوتن دەربارەى پرسى سەرۆکایەتى هەرێم بە رێگەى دیموکراسیانە کە ئەمەش خاڵێکى ئەرێنى بەرەوپێشچوونى پرۆسەى دیموکراسیە لە هەرێمى کوردستان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا لە لایەن بەرپرسانى هەرێم بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا وەڵامى پێویستى پرسیار و ووتە و بۆچوونەکانى دبلۆماتکاران درایەوە.
دیبلۆماتکاران و نوێنەرانى ووڵاتانى بەشدار لە کۆبوونەوەکە بریتى بوون لە دەوڵەتى فەڵەستین، کۆمارى فەڕەنسا، ئیمارات، کۆمارى تورکیا، چین، بەریتانیا، کۆمارى ئیتاڵیا، کۆمارى کۆریاى باشور، کۆمارى ئەڵمانیارى فیدڕاڵ، کۆمارى رۆمانیا، کۆمارى ئیسلامى ئێران، رووسیاى فیدڕاڵ، کۆمارى هەنگاریا، ئوردن، کوێت، شانشینى هۆڵەندا، میسر، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، کۆمارى چیک، کەنەدا، کۆمارى بولگاریا، سۆدان و یۆنامى.
سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات
دوای ئەوەی لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 26ـی 8ـی 2015 هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ئۆپڕاسیۆنێكی بەرفراواندا لە میحوەری باشووری كەركووك هێرشیان كردە سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش بەڕێزان كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەكەی حەفتا بە جیا و، لەڕێی تەلەفۆن بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان لە سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئازادكردنی سەرجەم ئەو شوێنانەی كە لە پلانی هەڵمەتی هێزی پێشمەرگەدا هەبوو ئاگادار كردەوە.
هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا بەڕێزان جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی حەفتا بە بۆنەی ئەم سەركەوتنەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پیرۆزباییان لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد.
لە بەرانبەردا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرپەرشتیاری میحوەرەكانی كەركووك و وەزیری پێشمەرگە و فەرماندەی یەكەی حەفتا و هەموو ئەو پێشمەرگە و فەرماندە و هێزەكانی ئاساییش كرد كە بەشداری ئەو ئۆپڕاسیۆنە بوونە و سوپاسی قارەمانێتی ئەوانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. هەروەها سەرەخۆشیشی لە كەسوكاری شەهیدان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
یو ئێن ئێچ سی ئاڕ ستایشی هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ ئاوارە و پەنابەران دەكات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26/8/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز بڕونۆ گیدۆ بەرپرسی یو ئێن ئێچ سی ئاڕ لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا شاندی میوان سەرسامی و خۆشحاڵیی خۆیان بەرامبەر هەوڵە بەردەوامەكانی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێشوازیكردن و دابینكردنی جێگەی حەوانەوە و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران دەربڕی كە لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و بە باشترین شێوە لە هەموو بوارەكاندا خزمەتگوزارییان پێشكەش كردوون.
دەستخۆشییان لەو هەماهەنگی و هاوكارییە ڕێكوپێكەش كرد كە لە نێوان یەكە ئیدارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوەكەیاندا هەیە بۆ هاوكارییكردنی ئاوارە و پەنابەران، بە تایبەتی كە توانراوە ئامارێكی وورد لەبارەی ژمارەی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت كە دەتوانرێت لە داهاتوودا بۆ هاوكارییكردنیان سوود لەو ئامارە وەربگیرێت. ئاماژەیان بەوەش دا لەگەڵ وڵاتانی كۆمەكبەخش لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پشتگیرییكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دابینكردنی هاوكاریی بۆ ئاوارە و پەنابەران.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو تێبینیانەی شاندی میوانی كرد و دەستخۆشیی لە هەوڵە بەردەوامەكانی یو ئێن ئێچ سی ئاڕ كرد لە هاوكارییكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ئاوارە و پەنابەران و پشتگیریی تەواوی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی ئەو ڕێكخراوە پیشان دا كە توانیویەتی كاری باش لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات.
ئەوەشی دووپات كردەوە كە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەردەم دەرگایان كراوە بووە بۆ پێشوازیكردن و حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران، بەڵام هاتنی ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارە و پەنابەران بۆ هەرێمی كوردستان كە بارگرانییەكی زۆری بۆ حكوومەت دروستكردووە، لە داهاتوودا دەبێتە هۆی ئەوەی حكوومەت نەتوانێت وەك پێویست خومەتگوزارییان پێشكەش بكات بە تایبەتی كە هەرێم بە قەیرانێكی قوڵی داراییدا تێدەپەڕێت.
گفتوگۆكردنی بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی و پێشڤەچوونەكانی شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
ئەمریکا: هەرێمى کوردستان هاوبەشى سەرەکى ئێمەیە لە شەڕى دژ بە تیڕۆر لە ناوچەکەدا
بە مەبەستى بە دەستهێنانى پاڵپشتى زیاتر بۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەردانێک گەیشتە واشنتۆنى پایتەختى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسى ئەو ووڵاتە کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە یاوەرى خاتوو بەیان سامى عەبدولرەحمان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا چاوى بە خاتوو ئانێى باترسن سکرتێرى یاریدەدەر بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوین و باڵیۆز برێت ماگێرک یاریدەدەرى جێگرى وەزیرى دەرەوە بۆ کاروبارى عێراق و ئێران و جێگرى نێردەى تایبەتى سەرۆک بۆ هاوپەیمانەتى جیهانى دژى گروپى چەکدارى داعش لە ناوچەکەدا.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکە، خاتوون پاترسن سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى و یارمەتى بۆ ئەو ئاوارانەى کە لەبەر شەڕ و ئاڵۆزیەکان روویان لە هەرێم کردووە سەڕەراى دروستکردنى قەیرانى دارایی لەلایەن حکومەتى ناوەندەوە. پاشان، بەڕێزیان جەختى لەسەر بەردەوامى هاوکاریەکانى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان بە مەبەستى بەرگریکردن لە خاک و خەڵکى کوردستان، چونکە ئەم هێزە هاوبەشێکى سەرەکى ئەمریکایە لە رووبەروو بوونەوەى تیرۆردا لە ناوچەکەدا.
هاوکات، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت پوختەیەکى سەبارەت بە دۆخى سیاسى و ئاسایشى عێراق و ناوچەکە پێشکەشکرد. پاشان، ئاماژەى بە ئاستەنگیەکانى بەردەم حکومەتى هەرێمى کوردستان لە رووى دارایی و ئاسایشى کردەوە بە تایبەتى دواى داگیرکردنى ناوچەکانى ناوەڕاستى عێراق لەلایەن چەکدارانى داعش و پەلامارەکانیان بۆ سەر هەرێمى کوردستان و ئاوارەبوونى ژمارەیەکى زۆرى ئاوارە بۆ ناوچەکانى هەرێم و بڕینى بەشە بودجەى هەرێم لەلایەن حکومەتى ناوەندی و سەرهەڵدانى قەیرانە داراییەکان لە هەرێمى کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێزیان داواى زیاتر چڕ کردنەوەى هاوکاریەکانى ئەمریکا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە کردەوە چونکە ئەم هێزە بە درێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانى شەڕ لەگەڵ چەکدارانى داعش دان بۆ پاراستنى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بوونى پێداویستى زۆرى دارایی بۆ هاوکاریەکانى ئاوارەکانى ناوخۆییەکان کە لە هەرێم دان.
هەر لەسەردانەکەیدا، بەڕێزیان چاوى بە ژمارەیەکى بەرچاوى بەرپرس و سیناتۆرى ئەمریکا کەوت وەکو سیناتۆر جۆن مەکایین و جۆ دۆنڵى و جۆ مانکین و مایک راوند. لەبارەیەوە، سیناتۆر مەکایین بەرپرسى لیژنەى خزمەتگوزاریەکانى سەربازى ئاماژەى لە بەردەوامى هاوکاریەکانى ئەمریکا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە کرد. پاشان، بەڕێزیان ستایشى هێزى پێشمەرگەى کوردستانى کرد لە بەردەوامى رووبەروو بوونەوەکانیان لەگەڵ چەکدارانى داعش و پاراستنى هەرێمى کوردستان لە دەست تیرۆرستان.
لە کۆتایدا بەڕێزیان چاوى بە خاتوو کەى کرانگێر سەرۆکى کۆنگرێس کەوت بۆ گفتۆگۆ کردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە و یارمەتییە نێودەوڵەتیەکانى بۆ هاوکاریکردنى کردنى هێزەکانى پێشمەرگە. لەم بارەیەوە، خاتوو کرانگێر جەختى لە بەردەوامى یارمەتیەکانى ئەمریکا بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان کردەوە بۆ بەرەنگار بوونەوەى تیرۆر لە ناوچەکەدا.
More...
شاندێکی سێناتی بەلجیکا سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانى لە یەکێتی ئەوروپا کرد
نووسینگەى هەماهەنگى نێردەى یەکێتى ئەوروپا نوێنەرى خۆى لە هەرێمى کوردستان دەستنیشان دەکات
نەرویج پەیوەندیەکانى لەگەل هەرێمى کوردستان بەهێزتر دەکات
لێدوانێك لە گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
دوایین هەواڵەکان
- پهيامى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مهنسوور یاقووتی وهک لهدهست چونی یاقووتێکی گرانبههایه
- سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی هۆڵهندا کۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى و وهزيرى بهرگريى ئيتاڵيا كۆبوونهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى لهگهڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووهوه
- سهرۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد