سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دەكات
ئەمڕۆ شەممە 2ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێم پێشوازی لە ستیڤن هاربەر سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە جیسۆن كینی وەزیری بەرگری و كریستیان پارادیس وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و برونۆ ساكۆمانی باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق و و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری حكوومەتی كەنەدا.
دوای گەییشتنی شاندی میوان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و شاندی یاوەری ساز درا.
لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بەناوی خۆی و گەلی كوردستان بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و سوپاسی گەل و حكوومەتی كەنەدای كرد بۆ ئەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كردووە. سەرۆك بارزانی هاوخەمیی خۆیشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند بەهۆی گیانلەدەستدانی سەربازێكی كەنەدایی لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆك بارزانی لە گوتەیەكدا باسی لە هەڕەشەی تیرۆریستان و پەلاماریان بۆ سەر كوردستان و قارەمانێتیی و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە تیرۆریستان هەڕەشەن بۆ سەر مرۆڤایەتی و ئازادی و ژیان و دژی مێژوو و شارستانیەت و ڕابردوو و ئاییندەی مرۆڤن، بۆیە ئەركی گشت لایەكە ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببێتەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە جێگەی شانازییە پێشمەرگە توانی بەرگری لە كوردستان و مرۆڤایەتی بكات و ئەفسانەی داعش بشكێنێت.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی كەنەدا سوپاسی هاوسۆزیی سەرۆك بارزانی كرد و ئەوەی باس كرد كە جیهان سەرسامە بە كوردستان چونكەكوردستان بەهێز و ئیرادەیەكی پتەو بەرگریی لەخۆی كرد و پێشمەرگەیش پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی پاراست و تیرۆریستانیش هەڕەشەیەكی جیهانیین بۆ سەر گشت لایەك و ئەو سێ هۆكارە پاڵیان بە وڵاتەكەی نا كە یارمەتیی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە بدات.سەرۆك وەزیرانی كەنەدا پێزانینیشی هەبوو بۆ ئەو ڕۆڵە قورسەی كە هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوە و یارمەتیدانی سەدانهەزار ئاوارەدا گێڕاویەتی و ئەوەیشی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبیت لە هاوكاری مرۆیی و سەربازی بۆ كوردستان و ئاستی یارمەتی و هاوكارییە مرۆییەكانیش زیاتر دەكات.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان و بەرزكردنی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان كردەوە. لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنە چۆنییەتی یارمەتیدانی ئاوارەكان و پێداویستی و كێشە و گرفتەكانیان تاوتوێ كرا.
جێگەی ئاماژەكردنە لەم كۆبوونەوەیەدا بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و عەلی سندی وەزیری پلاندانان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردن و نیشتەجێبوون و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم ئامادە بوون.
دەقی وتاری سەرۆك وەزیران لەكۆنگرەی پەروەردەییدا
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه بڕیار كه پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه و به‌شێكیش له‌ئێمه، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكهماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له كوێ دهبینهپهنابهر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان.
خۆشبه‌ختانه ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه پێ بده‌ن.
ئێمه ده‌بێت له‌ئێستاوه خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئایندهی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئایندهلهگهڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێ‌وچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێتهفاكتهری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، تهكنهنۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا.
سیسته‌می په‌روه‌رده تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه: خوێندنه‌وه، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه لهخوێندهوه و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده ئاماده بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ئاماده بكات.
جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئایندهی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوهڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن. لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له بابه‌ته ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه بیر بكه‌نه‌وه و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له بابه‌ته ئه‌كادیمییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئاندەی وڵاتەكەمان.
ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه. پسپۆڕانه بیانگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه په‌روه‌رده بكه‌ین. قوتابخانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا.
له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده دابمه‌زرێنین.
پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا، ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج).
سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.
باڵاده‌ستی واته خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین.
ئامانج واته تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كهسهفهری ژیانمان مانای هه‌بێت.
مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات.
چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه.
قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه لهپڕۆژهیهكی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئایندهی كوردستانە، ده‌بێته هێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه لە وڵاته‌كه‌یدا.
سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به هاووڵاتیه‌ك هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده ده‌كه‌ن.
قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئایندهی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات.
هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه، كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه دوودڵ مه‌بن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌بواری پهرهوهردهدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.
سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشیوان سادق و هەڤاڵانی دەكەم بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەشدارانە دەكەم كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم گۆنگرەیە دەوڵەمەند دەكەن. بەهیوای سیستەمێكی ڕێك‌وپێك، پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستانی خۆشەویستمان. ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان سۆگەر بكەین. لێرەوە دەست پێدەكات. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. بەخێربێن سەرچاو. زۆر سوپاس.
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئاینده بگونجێنین
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 2015/5/9 بە چاودێریی بەڕیز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ژێر دروشمی (گەشەپێدان – بەها مرۆییەكان) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەیرانی پەروەردە لە كابینەكانی پێشوو و پێشووتری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەكی زۆری سەپەرشتیارانی پەروەردەیی و پسپۆڕانی بواری پەروەردە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، لە شاری هەولێر وەزارەتی پەروەردە كارەكانی كۆنگرەی پەروەردەیی دەست پێكرد.
لە وتەیەكدا كە بەم بۆنەیەوە پێشكەشی كرد، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە ڕەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی و بە تایبەتی پەروەردەی تەندروست و چەند بابەتێگی گرینگی پەیوەست بە پەروەردە و فێركردن، كرد.
لە سەرەتای وتەكەیدا ئاماژەی بە ڕەوش و پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا كرد و گوتی : "ئه‌مڕۆ ئێمه له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه بڕیار كه پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه و به‌شێكیش له‌ئێمه، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكهماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له كوێ دهبینهپهنابهر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان".
هەروەها گوتی: "خۆشبه‌ختانه ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه پێ بده‌ن".
لە بارەی داهاتووشەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی لە ئامادەكارییەكان كرد و گوتی: "ئێمه ده‌بێت له‌ئێستاوه خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئایندهی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئایندهلهگهڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێ‌وچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێتهفاكتهری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، تهكنهنۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا."
بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دواتر هاتە سەر باسی سیستەمی پەروەردەیی لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا و ڕۆڵی خێزان لە پەروەردە و فێركردن و ئاماژەی بەچەند خاڵێكی گرینگ لەو بارەوە كرد و گوتی: "سیسته‌می په‌روه‌رده تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه: خوێندنه‌وه، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه لهخوێندهوه و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده ئاماده بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ئاماده بكات. جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئایندهی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوهڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن".
هەروەها گوتی: "لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له بابه‌ته ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه بیر بكه‌نه‌وه و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له بابه‌ته ئه‌كادیمییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئاندەی وڵاتەكەمان. ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه. پسپۆڕانه بیانگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه په‌روه‌رده بكه‌ین".
هەروەها باسی لەوە كرد كە "قوتابخانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا. له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده دابمه‌زرێنین".
هەر لە بەردەوامی وتەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هاتە سەر باسی ئەو بنەما و چەمكانەی كە لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن گرینگی زۆریان هەیە و دەبنە هۆی ئەوەی قوتابی بە شێوەیەكی رێك‌وپێك و تەندروست پێبگات و گوتی: "پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا، ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج). سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.باڵاده‌ستی واته خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین. ئامانج واته تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كهسهفهری ژیانمان مانای هه‌بێت".
لەبارەی گرنگیی سەرەبەخۆیی لە پرۆسەی پەروەردە و خوێندندا و كاریگەرییەكانی بۆ تاكی كورد لە هەرێمی كوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە سەربەخۆیی لە هەموو جومگەكانی پەروەردە و خوێندندا كارێكی پێویست و كاریگەرە و گوتی: "مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات. چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه".
هەر لەمبارەیەوە زیاتریش گوتی: "قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه لهپڕۆژهیهكی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئایندهی كوردستانە، دهبێتههێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه لە وڵاته‌كه‌یدا".
بەڕێز سەرۆك وەزیران هەروەها باسی لەوەش كرد سەدەی بیستویەك پێویستی بە چ جۆرە تاكێك هەیە و پێویستە ئەو تاكانە بە چ شێوەیەك خۆیان پێبگەیەنن و گوتی: "سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به هاووڵاتیه‌ك هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده‌ده‌كه‌ن. قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئایندهی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات".
لە كۆتایی قسەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كە بەشدارانی كۆنگرە بتوانن لەسەر سیستمی نوێی پەروەردە و فێركردن بۆ قۆناغی ئێستا رێك بكەون و گوتی: "هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه، كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه دوودڵ مه‌بن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌بواری پهرهوهردهدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.
هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشتیوان سادق و هەوكارانی كرد بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە و سوپاسی هەموو ئەو بەشداربووانەی كۆنگرەی كرد كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم كۆنگرەیەكە دەوڵەمەند دەكەن. هەروەها هیوای سیستەمێكی ڕێك‌وپێك و پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستان خواست و گوتی: "ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان مسۆگەر بكەین، لێرەوە دەست پێدەكات."
نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی دارایی، پرۆژەكان دەست پێدەكەنەوە
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 10/5/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری پڕۆژی چوارڕیانیی كۆبانێی لە شاری سلێمانی بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كاروباری پرۆژەكە بوو. لە وتەیەكدا بۆ سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكە، هەروەها گوتی: "ئەوەی ئێمە بیستوومانە ئێوە لەو باروودۆخە سەختە داراییەی کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، پرۆژەکەتان رانەگرتووە و بەردەوام بوونە لە کارکردن ، بۆیە ئێمە هاتوین تا سوپاس و پێزانینی خۆمتان پێشکەش بکەم هەروەها سوپاسی ئەو بەڵێندەرانە دەکەم کە لە پڕۆژەكەدا بەشدار بوونە و خۆراگر بوونە لەبەرامبەر نەبوونی بوودجە و ئەوەیان لەبەر چاو گرتووە کە حکومەتی هەرێم لە چ دۆخێکی ئابووریدا بووە و بەڕاستی باروودۆخێکی سەختی دارایی بوو." لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد ئەو باروودۆخە سەختەی دارایی تیدەپەڕێ و لە بارەی دەستپێكردنەوەی پڕۆژە وەساوەكانیش جەختی لەوە كردەوە كە ئەوەیان پەیوەندی بە بارودۆخی دارایی حکومەتەوە هەیە و ڕەوشی دارایی حکومەتیش پەیوەندی بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە. ئەوەشی دووپات كردەوە ئەو سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی هەموو پرۆژەكان و خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران، سیاسەتێكی ڕاست و لەسەر رێچكەیەكی ڕاست دەڕۆیشت، بەڵام دابەزینی نرخی نەوت كێشەی بۆ ئەو سیاسەتەی حكوومەت دروستكرد. بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردەوە كە هەوڵەكانیان بە ئاراستەی باشتركردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هەركاتێكیش بارودۆخەكە باشتر بوو، پڕۆژە ڕاگیراوەكان دەست پێدەكەنەوە، بەڵام دیاركردنی كاتێك بۆ بنبڕكردنی ئەو كێشەیە كارێكی ئەستەمە.
نێچیرڤان بارزانی: گەر بەغدا وەك فرۆشیاری نەوت سەیرمان بكات، ئەوا دەبێت رێككەوتنێكی دیكەیان لەگەڵ بكەین
هەر لە میانی سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمه 10/5/2015 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری شاری پزیشكی فاروقی بەسەر كردەوە كە پرۆژەیەكی پزیشكی كەرتی تایبەتە.
لە سەردانەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری بەشە جیاجیاكانی شاری پزیشكی فاروقیان بەسەر كردەوە و لە نزیكەوە ئاگادری كار و چالاكییەكانی بوون.
دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە كرد كە دەمێك بوو دەیویست پڕۆژەی شاری پزیشكی فاروق لە سلێمانی ببینێت و دەستخۆشی لە فاروقی مەلا مستەفا كرد بۆ ئەو کارە جوانەی و گوتی: "ئەم پڕۆژەیە نەک تەنیا بۆ سلێمانی، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان و عێراقیش پڕۆژەیەکی دەگمەن و تا بڵێی رێکوپێک و جوانە ".
لە بەردەوامی لێدوانەكەیدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەروەها دەستخۆشی لە فاروقی مەلا مستەفا كرد بۆ هەموو ئەو پرۆژانەی لە سلێمانی و كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ئەنجامی داون و هیوای خواست ئەو نموونانە لە كوردستان زۆرتر بن بە تایبەتی كە سەرمایەی خۆیان لە كوردستان بەگەڕ خستووە و ئەو داهاتەی كە دەستیشیان كەوتووە، هەر لە كوردستان بەكاریان هێناوە.
لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن گوتی: "رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ بەغدا بەپێی یاسای بودجەی عێراقە بۆ ساڵی 2015 کە ئێمە 550 هەزار بەرمیل نەوت بدەین بە حکومەتی عێراق و لەبەرامبەردا ئەوان دەبێت بودجەی هەرێمی کوردستان کە تریلیۆنێک و 200 ملیار دینارە، بدەنە هەرێم. بەداخەوە ئەوان تاوەکو ئێستا پابەندی ئەو رێککەوتنە نین. بە دڵنیاییەوە ئێمە لە هەرێمی کوردستان پابەند بووین بەو رێککەوتنانە و هیوادارین عێراقیش پابەندی ئەو رێککەوتنانە بێت ، ئەگەر ئەوان دەیانەوێت لەسەر بنەمای كڕیاری نەوت هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن، ئێمە لاریمان نییە، بەڵام ئەو كات دەبێت رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا بکەین چونکە دەبێت هەندێك شت لەو رێککەوتنە بگۆڕدرێت".
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، كێشەكانی پارێزگاكە تاوتوێ دەكات
هەر لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە2015/5/10 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی كرد و لەلایەن پارێزگار و جێگرەكەی و ستافی پارێزگاوە پێشوازی لێكرا.
لە دی‌دا بەڕیز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پارێزگار و جێگرەكەی و ستافی نوێی پارێزگای سلێمانی كرد بەبۆنەی دەست بەكاربوونیان و هیوای خواست كە وەك یەك ستاف و بە تیم كارەكانیان ئەنجام بدەن و هەرچی زۆرتر خزمەت بە خەڵكی شار و پاریزگای سلێمانی بكەن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشە و گرفتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرا بە تایبەت لە ڕووی ئاو و كارەباوە و ئەنجامدانی پرۆژەی زیاتر بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان.
دواتر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستافی پارێزگای سلێمانی كرد و گوتی: "لەگەڵ پارێزگار باسی کێشەکانی سلێمانیمان کرد و بەشێوەیەکی گشتی ئەو کێشانەی کە تا ئێستا ماونەتەوە و هەروەها باسی ئەو پرۆژانەمان کرد کە ئێستا پێویستیان بەوە هەیە پارەیان بۆ خەرج بکرێت و سلفەیان پێبدرێت. من و وەزیری دارایی پشتیوانی خۆمان بۆ پارێزگار دەربڕیوە لەبەرامبەر ئەوکارانەی کە تا ئێستا کردویەتی و هەروەها دەستخۆشی لە پارێزگاری سلێمانی دەکەم کە لەوەتەی دەست بەکاربووە بە تیم لەگەڵ ستافەکەی کاردەکات و هیوادارم ئەو رۆحیەتی کارکردنە لەنێوانیاندا بمێنێ و هەموومان بتوانین بە تیم کاربکەین بۆئەوەی زیاتر خزمەتی ئەو وڵاتە بکەین".
نێچیرڤان بارزانی سەردانی مام جەلال دەكات
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی، ڕۆژی یەكشەممە 2015/5/10 بەڕیز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كرد.
له دیدارێكدا بەڕێز سەرۆك وەزیران وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاریی بۆ ئەو پێشوازییه گه‌رمه‌ی سەرۆك مام جه‌لال، هەروەها خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری به‌ڕێزیان پیشاندا به تایبه‌تی كه ته‌ندروستییان زۆر باشتره و رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
له به‌شێكی دیكەی دیداره‌كه‌دا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی یاده‌وه‌رییه‌كانی پێكه‌وه كاركردنیان، هەروەها گرنگی رۆڵی سەرۆك مام جه‌لالی دووپاتكرده‌وه له‌قۆناغه جیاجیاكاندا كه له هه‌موو ئاسته‌كاندا بەڕێزیان جێ ده‌ستیان دیاره، له‌و باره‌یه‌شه‌وه تێڕوانین و بۆچونه‌كانی و مامه‌ڵه‌كردنی له به‌رامبه‌ر پێشهات و ڕووداوه‌كان، به‌رز نرخاند.
ڕونیشی كرده‌وه كە هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانی سەرۆك مام جه‌لال له‌یاد و بیره‌وه‌ریاندا ده‌مێننه‌وه و هه‌رگیز له یاد ناچن كە له هه‌موو بۆنه و وێستگه‌یه‌كدا به‌ڕێزیان ئاماده‌ییان هه‌یه.
سەرۆك مام جه‌لالیش دڵخۆشی خۆی نیشاندا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و دوای دیدارەكەش سەرۆك مام جەلال به‌گه‌رمی به‌ڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی به‌ڕێخست.
دکتۆر "بەرھەم ساڵح" جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمان و دکتۆر "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبۆەوە.
دکتۆر "بەرھەم ساڵح" جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگھێشت کرابوو، بە سەردانێک گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە لایەن دکتۆر "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران و ھەروەھا دکتۆر "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھیان" جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری وڵاتانی عەڕەبی و ئەفریقا پێشوازیی لێ‌کرا و لە کۆبوونەوەکاندا مەسەلەکانی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرانە بەرباس و ئاخاوتنەوە.
لەم دیدارانەدا کە "نازم دەباغ" نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، "ئومێد کەریمیان" نوێنەری شاری مەریوان لە پەڕڵەمانی ئێران، دکتۆر "حوسێن شێخولئیسلام" راوێژکاری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێران لە کارووباری نێودەوڵەتی و چەندین کەسایەتیی دیکە تیایدا ئامادەبوون، باسی باروودۆخی عێراق و ناوچەکە کرا و ھەروەھا داھاتووی ناوچەکە دوای شەڕی داعیش و ئەو کێشە و گرفتانەی کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ھاتوونەتە پێشێی.
ھەر وەکوو لە رابردوودا سەرکردە سیاسییەکانی کورد لە کاتیی پێویستدا و لەسەر بانگھێشت، سەردانی وڵاتانی ناوچەکە و جیھانیان کردووە، سەردانی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ وڵاتی ئێران گرینگیی تایبەت بە خۆی ھەیە و شارەزایی لە بواریی لێکدانەوە و ھەڵسەنگاندن و بیرکردنەوە لە ئایندەی کێشەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراقدا کە داعیش روو لە لاوازییە و بەڵام لە ھەمان کاتیش‌دا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەدا کێشەکان روو لە گەرمییە. ھەر بۆ دانووستان لە باروودۆخی ئێستاکە و بیرکردنەوە لە داھاتوو و راوێژکردن لەگەڵ کەسانیی وەکوو دکتۆر "بەرھەم ساڵح" رۆڵ و کاریگەریی خۆی دەبێت.
دکتۆر "بەرھەم ساڵح" بە ھۆی کەمیی کات، تارانی پێتەختی ئێران بەجێھێشت و بە خێرایی گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدارەکانی دیکەی بۆ ئەنجامنەدرا.
كرواتیا هاوكاریی هەرێمی كوردستان دەكات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2015/5/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز خاتوو ڤێنسا پوسیچ جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كۆماری كرواتیا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا خاتوو پوسیچ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی هەرێم دەربڕی و ئاماژەی بەوە كرد كە لە میانی سەردانەكەیدا سەردانی چەند دەزگایەك لە هەرێم دەكات، لەوانەش پەرلەمان و دەزگاكانی حكوومەت و كەمپی ئاوارەكان. هەروەها سوپاسی حكوومەت و خەڵكی كوردستانی كرد كە بە ئیمكانیاتێكی دیاریكراو توانیویانە باوەش بۆ ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئاوارەی دەستی تیرۆر بكەنەوە و لە هەموو بوارەكاندا هاوكاری و خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش بكەن و هەروەك سوپاسی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیشی كرد كە بوێرانە ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەتەوە و توانیویانە بە شێوەیەكی سەركەوتوو بەرگری لەو بنەما هاوبەشانە بكەن كە دونیای ئازاد باوەڕی پێیەتی.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا خاتوو پوسیچ ئاماژەی بەوە كرد كە كرواتیا بە پێی ئیمكانیاتی خۆی لە ڕابردوودا هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە و لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە لەسەر هاوكارییەكانی بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە ڕووی سەربازی و مرۆییەوە و هیوای خواست كە لە كاتێكی نزیكدا و لە بەرژوەندیی خەڵكی كوردستان و پێشمەگەدا كۆتایی بەو شەڕە بێت و هەرێمی كوردستان لە ڕووی پێشڤەچوونی ئابووری و سەقامگیری و دیموكراسی و ئاوەدانی و داومودەزگاییەوە، بەردەوامی بە كاروانەكەی بدات و ئەو جێگە و پێگە ئابووریەی كە پێشتر هەیبوو، زیاتر بەرزی بكاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش كرواتیا ئامادەیە هاوكاری پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات و وەك كارئاسانیش بۆ ئەم بابەتە ئامادەن لە داهاتوودا كونسڵخانەی خۆیان لە هەولێر بكەنەوە بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەكاندا زیاتر برەو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بدەن.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی كرواتیای كرد بۆ ئەو سەردانە و وتە بەنرخەكانی لە بەرامبەر هەرێمدا و هەروەك سوپاسی كۆماری كرواتیای كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەكاندا لە ڕابردوو و داهاتوودا پێشكەش بە هەرێمی كوردستانی كردوون و دەیكات و هیوای خواست سەردانەكەیان سەركەوتوو بێت بە شێوەیەك بتوانن لەو ماوەیەی كە لە هەرێمی كوردستانن، لە نزیكەوە ئاگاداری بارودۆخی هەرێم و گرفتەكانی بن بە تایبەتی لە ڕووی مرۆیی و سەربازیەوە. ئاماژەی بەوەش كرد كە لە داهاتوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەك و پێشوازیش لە سەرمایەگوزاری و ئەزموونی سەركەوتووی كرواتیا لە بوارە جیاجیاكاندا دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەت ئامادەی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكە.
گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و زیاتر تۆكمەكردنی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە و كۆمەڵێك بابەتی دیكەی پەیوەندیدار بە ناوچەكەوە، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى به‌ریتانیا ڕه‌وشى عیراق و كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/5/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فرانك بێیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی بەریتانیا خۆشحاڵیی خۆی به سەردانی هەرێمی كوردستان و دیداری لەگەڵ بەڕێز سەرۆك وەزیران دەربڕی و باسی لە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتی پرسى جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا كرد. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و بەتایبەتی بارودۆخی ئەمنی و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشى كرد و دەسخۆشی و پشتگیریی بەردەوامی حكوومەتی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەربڕی كە توانیویەتی ڕووبەرێكی فراوان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار بكات.
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی باڵیۆزی بەریتانیای كرد و خۆشحاڵیی خۆی بۆ بیروبۆچوون و پشتگیرییە بەردەوامەكانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە دەربڕی و هیوای خواست كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی بەریتانیا وەك هێزێكی سەرەكیی وڵاتانی هاوپەیمان، لەسەر پشتگیری و هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و پرۆسەی سیاسی لە عێراق بەردەوام بن.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا ده‌رباره‌ى ڕووداوەكان و پێشهاتەكانی ئێستای عێراق و پرۆسەی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پرۆسەی ئازادكردنی مووسڵ، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر دوا سەردانی هەردوو بەڕێزان مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوون.
More...
سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار : ڕێڕەوی گەشتوگوزار لەهەرێمی كوردستان نەوەستاوە
نێچیرڤان بارزانی پشتگیری له نه‌خشه‌ڕێگای هاوبه‌شی زانكۆی لیستەری بەریتانی و زانكۆی سۆران ده‌كات
سەرۆک بارزانی لەگەڵ کەسایەتی و پیاوماقووڵانی کوردانی ئێزدی کۆبۆوە
نێچیرڤان بارزانی: پێویستیمان بە هاوكاریی زیاتری نێودەوڵەتیی هەیە
دوایین هەواڵەکان
- سه‌ركۆمارى توركيا به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه
- پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی‌دا
- نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ نيشتمان كۆكهرهوهى هه‌موومان بێت
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد
- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- عەباس غەزالی: نووسین و چاپکردنی "فەرھەنگیی زارەکیی موکریان" شانازییەکی بێ پایانە
- پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامهيهكى پيرۆزبايى له وه‌زيرى دهرهوەى توركياوه پێده‌گات