ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
ئه‌مڕۆ ئێمه له‌دونیایه‌كی جیاواز له‌دونیای چه‌ندین ساڵ له‌وه‌وپێش ده‌ژین. له‌وه‌وبه‌ر زۆر كه‌س كه بڕیاری ده‌دا چی بخوێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه بڕیار كه پاشان ببێت به‌چی، یا چ كارێك بكات؟. تا كاتی خانه‌نشینی، زۆر كه‌س له‌هه‌مان كار به‌رده‌وام ده‌بوون. خوێندن و كاری پیشه‌یی، په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌خۆیان هه‌بوو. له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ژیان له‌كوردستان سه‌خت بوو. نه‌وه‌ی پێش ئێمه و به‌شێكیش له‌ئێمه، نه‌مانده‌زانی چیمان به‌سه‌ردێت، كه‌ی جارێكی دیكهماڵ و گوند و شارمان بۆمباران ده‌كرێت. له كوێ دهبینهپهنابهر، كه‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان.
خۆشبه‌ختانه ئێستا كوردستان له‌چوارچێوه‌ی مان و نه‌مان ده‌رچووه، ئه‌گه‌رچی هێرشی دڕندانه‌ی داعش زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لاوی كوردستانیش فریوی داوی ئادیۆلۆژیای توندڕه‌ویی ئایینی بوون. به‌ستنه‌وه‌ی كوردستان به‌دونیای ده‌ره‌وه، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، كاردانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بواری خوێندن، ته‌ندروستی و بازاڕی كار. وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی و خۆماڵی، چاوه‌ڕوانی هێزی كاری چالاك و شاره‌زا و لێهاتوو ده‌كه‌ن، تا ئه‌وانیش ڕاسته‌وخۆ بتوانن ئابووری و ئاستی ژیان له‌كوردستان گه‌شه پێ بده‌ن.
ئێمه ده‌بێت له‌ئێستاوه خۆمان له‌گه‌ڵ داواكاریی ئایندهی وڵاتەكەمان بگونجێنین، ده‌بێت هه‌میشه پێشبینیی داهاتوویه‌كی جیاواز بكه‌ین له‌وه‌ی كە ئێمە ئێستا تێیدا ده‌ژین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانی نه‌وه‌ی ئایندهلهگهڵ پێداویستیی دواڕژۆردا بگونجێت، ده‌بێت بێ‌وچان به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا بچینه‌وه. په‌روه‌رده‌یه‌ك به‌رده‌وام نوێ نه‌كرێته‌وه، ناتوانێت یارمه‌تیی گه‌شه‌ی وڵات بدات، ناتوانێت ببێتهفاكتهری سه‌ره‌كی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری، تهكنهنۆژی و ده‌روونی لە وڵاتەكەماندا.
سیسته‌می په‌روه‌رده تا كۆتاییی سه‌ده‌ی ڕابردوو، جه‌ختی له‌سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی ده‌كرده‌وه: خوێندنه‌وه، نووسین و ماتماتیك. بۆ پتر له‌سه‌ده‌یه‌ك ئه‌وه به‌س بوو. ئێستا ئه‌مه له‌هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ش ناكات. سه‌ده‌ی نوێ، جگه لهخوێندهوه و نووسین و ماتماتیك، پێویستی به‌لێهاتوویی، زانست و شاره‌زاییش هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاینده ئاماده بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی پاش قوتابخانه و زانكۆ، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی كوردستان، ده‌بێت قوتابی به‌شێوه‌ی نوێی گونجا و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ئاماده بكات.
جگه له‌خوێنده‌واری و فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، قوتابیی ئێستا و ئایندهی كوردستان، ده‌بێت لێهاتووییی تایبه‌تی هه‌بێت، فێری زانستی پڕ ناوهڕۆك بكرێت و خۆشاره‌زاكردن بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌قۆناغی خوێندن و ژیانی كاركردن. لێهاتوویی له‌م سه‌ده‌یەدا پێویستی به‌گه‌شه‌ی تایبه‌ت هه‌یه له بابه‌ته ئه‌كادیمیه بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا، تا گشت قوتابیان بتوانن له‌زانستی سه‌ره‌كی تێبگه‌ن. تا نه‌وه‌ی داهاتوو بتوانن ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه بیر بكه‌نه‌وه و چوست و چالاكانه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن، شاره‌زایی له بابه‌ته ئه‌كادیمییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، زۆر پێویسته بۆ ئاندەی وڵاتەكەمان.
ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ڕاست و دروست، قوتابی له‌ئاینده‌دا ده‌توانێت بۆخۆی، خۆی فێربكات تا لێهاتووانه له‌ژیاندا سه‌ربكه‌وێت. بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و بونیادنه‌رانه به‌كاربهێنێت. چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفتی سه‌رده‌م و ئاینده بدۆزێته‌وه. پسپۆڕانه بیانگه‌یه‌نێته كۆمه‌ڵگه. هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێویست و به‌رپرس، بكاته به‌شێك له‌بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی. ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی، ته‌حه‌ددای ئێستا و دواڕۆژمان ده‌بێت. پێكه‌وه‌ژیان و سنگفراوانی له‌منداڵیه‌وه ڕه‌گ داده‌كوتێت. ده‌بێت نه‌وه‌ی دواڕۆژمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه په‌روه‌رده بكه‌ین. قوتابخانه، مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانمان، ده‌توانن ڕۆڵێكی گه‌لێك ئیجابی ببینن له‌م بواره‌دا.
له‌هه‌مان كاتدا نابێت ئه‌وش له‌بیر بكه‌ین كه دایك و باوك، خوشك و برا و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كانمان ده‌توانن به‌رپرسانه ڕێنماییی نه‌وه‌ی نوێمان بكه‌ن. به‌شی هه‌ره‌زۆریان نه‌بوونی، ده‌رده‌سه‌ری و هه‌ڵهاتنیان له‌بیره. له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان، باشتر ئاماده‌بكه‌ین بۆ گه‌شه‌و په‌ره و خۆشگوزه‌رانی له‌كوردستاندا، له‌چوارچێوه‌ی ئابوورییه‌كی جیهانگیر و پڕ گۆڕانكاریی گه‌وره و له‌ناكاو، ده‌بێت قوتابخانه‌كانمان له‌سه‌ر بناغه‌ی نوێ بۆ سه‌رده‌می نوێ و چاوه‌ڕوانیی ئاینده دابمه‌زرێنین.
پشتگیریی پێویستی ستانده‌ردی به‌رز، هه‌ڵسه‌نگاندن، پرۆگرامی خوێندن و ئامۆزش، گه‌شه‌ی پیشه‌ییی فه‌رمانبه‌ران و ژینگه‌ی خوێندن، هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن بۆ قوتابی باشتر ده‌كات. پێموایه، چ له‌خوێندن، چ له‌فێركاری، چ له‌كاری ڕێكخراوه‌یی و به‌ڕێوه‌بردن و چ له‌ژیانی هه‌ر تاكه كه‌سێكماندا، به‌ستنه‌وه‌ی سێ چه‌مك پێكه‌وه، گه‌لێك گرنگه بۆ تێگه‌یشتنمان له‌ئه‌رك و به‌رپرسیارییەتی بواری په‌روه‌رده‌دا، ئەویش (سه‌ربه‌خۆیی، باڵاده‌ستی و ئامانج).
سه‌ربه‌خۆیى به‌واتای خودموختاری یا ئۆتۆنۆمی. هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه حه‌زده‌كات خۆی بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆی بدات. خۆی ئاراسته‌ی ژیانی خۆی دیارى بكات. سه‌ربه‌خۆیی، واتا ئازادی و به‌رپرسێتی له‌هه‌مان كاتدا.
باڵاده‌ستی واته خواستی به‌رده‌وام بۆ باشتركردنی ئه‌و كاره‌ی كە ده‌یكه‌ین.
ئامانج واته تامه‌زرۆی ئه‌وه‌بین كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه به‌شێك بێت له‌شتێكی له‌خۆمان گه‌وره‌تر، كهسهفهری ژیانمان مانای هه‌بێت.
مامۆستایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، له پۆلێكی سه‌ربه‌خۆ، له قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، سه‌ر به وه‌زاره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ئاراسته و ئاستی خوێندن و فێركاری به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بات، كه‌هه‌م خۆی، هه‌م قوتابی، هه‌وڵی به‌رده‌وام بدات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گشت گرفتێك كە دهێته ڕێگەیان، نه‌ك چاوه‌ڕوان بێت كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی پۆل، قوتابخانه، وه‌زاره‌ت یان حكوومه‌ت، پێی بڵێت چی بكات، چۆن بیربكاته‌وه، چۆن چاره‌سه‌ری كێشەكان بدۆزێته‌وه؟ خۆی دەتوانێت ئەو كارە بكات.
چه‌ند هه‌وڵی جیاواز بدرێت له هه‌ر پۆلێكی سه‌ربه‌خۆدا، ده‌یان، سه‌دان و بگره هه‌زاران ڕێگه‌چاره ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ختیانه‌ی دێنه ڕێمان. قوتابیه‌ك وا په‌روه‌رده كرابێت، زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر دژواریی ژیاندا، باڵاده‌ست ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئازاد و بوێرانه.
قوتابیه‌ك، مامۆستایه‌ك، فه‌رمانبه‌رێك سه‌ربه‌خۆبێت له‌كاری ڕۆژانه‌دا، باڵاده‌ست بێت له پیشه‌كه‌یدا، زاڵ بێت به‌سه‌ر گرفتی فێربوون و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردندا، هه‌ست ده‌كات به‌شێكه لهپڕۆژهیهكی له‌خۆی گه‌وره‌تر. ژیانی پڕمانا ده‌بینێت. به‌شداریی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات لە هەموو ڕووێكەوە. قوتابیی ئایندهی كوردستانە، ده‌بێته هێزی په‌یداكردنی كار، گه‌شه‌ی ئابووری، به‌شدار له گۆڕانكاریی بونیاتنه‌رانه لە وڵاته‌كه‌یدا.
سه‌ده‌ی بیستویه‌ك، پێویستی به هاووڵاتیه‌ك هه‌یه كه نه‌ك ته‌نها حه‌زی له‌داهێنان بێت، به‌ڵكو داهێنان بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له بیركردنه‌وه‌ی ڕۆژانه، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو و یارمه‌تیدانی هاووڵاتی له‌گشت بوارەكاندا. به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا، نه‌رمونیانی لهههڵسوكهوتی ڕۆژانه‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی ڕه‌وت و هێزی گۆڕانكاری، ئەمانە پێكه‌وه سه‌ركرده‌ی داهاتووی وڵاتەكەمان ئاماده ده‌كه‌ن.
قوتابیانی ئه‌مڕۆمان، سه‌ركرده‌ی پاشهڕۆژمانن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریای ژیاندا سه‌ربكه‌ون، وڵاته‌كه‌مان بپارێزن و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، ده‌بێت خۆیان به ئامێری ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه پڕچه‌ك بكه‌ن بۆ ئایندهی نزیك و دوور خۆیان ئامادە بكەن. سه‌ركه‌وتنی بواری په‌روه‌رده به‌م شێوه‌یه، گه‌ره‌نتیی پاشه‌ڕۆژێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ههمووهاووڵاتیانی كودستان مسۆگەر دەكات.
هیوادارم له‌م كۆنگره‌یه‌دا بتوانن له‌سه‌ر چوارچێوه و میكانیزمی سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی گونجاو بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌ك ڕێك بكه‌ون. پیاده‌كردنی ئه‌و جۆره سیسته‌مه، كاری به‌ردوامی ده‌وێت. هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له‌ڕۆژێكی وه‌ك ئێستادا ده‌ست پێده‌كات. تكایه دوودڵ مه‌بن، تكایه سڵ له گۆڕانكاری و دروستكردنی په‌روه‌رده‌ی دواڕۆژ مه‌كه‌نه‌وه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ نوێكردنه‌وه و خۆگونجاندن له‌بواری پهرهوهردهدا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی سه‌ده‌ی ئێستاماندا.
سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. پشیوان سادق و هەڤاڵانی دەكەم بۆ سازدانی ئەم كۆنگرەیە. هەروەها سوپاسی هەموو ئەو بەشدارانە دەكەم كە ئەمڕۆ چ لە دەرەوە یان ناوەوەی كوردستان تەشریفیان هێناوە و بە كارەكانی خۆیان ئەم گۆنگرەیە دەوڵەمەند دەكەن. بەهیوای سیستەمێكی ڕێك‌وپێك، پەروەردەیەكی باش بۆ كوردستانی خۆشەویستمان. ئەگەر ئێمە لەمە سەركەوتین، بە دڵنیاییەوە دەتوانین ئایندەیەكی یەكجار زۆر گەش بۆ وڵاتەكەمان سۆگەر بكەین. لێرەوە دەست پێدەكات. هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم. بەخێربێن سەرچاو. زۆر سوپاس.