پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینی 2022
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت .
ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای چەندین گرفتی دارایی و ئاستەنگی دروستکراو،حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ لە پێناو زاڵبوون بە سەر کۆسپ و بەربەستەکان و درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی، هەروەها بە هەماهەنگیی و هاوکاری لە گەڵ کەرتی تایبەتیش، چەندین پڕۆژەی گرنگی لە بواری بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دا. هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەک، لە ساڵی نوێشدا، بتوانین بە شێوەیەکی باشتر، خزمەتی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین و پڕۆژی نوێ بەگەڕ بخەین. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خەڵکی خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بکەم کە تێگەیشتنیان بۆ دۆخی سەختی دارایی هەبوو، هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی ڕۆژە سەختەکان و بەردەوامبوونی کاروانی پێشکەوتنی کوردستان بێت.
هەروەها بە داخەوە لە ساڵی ڕابردوودا، چەندین کارەساتی سروشتی و ڕووداوی نەخوازراویش ڕوویاندا کە زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتەوە، چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش، لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستاندا شەهید بوون. لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموویان دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆزبێت و کوردستانیش هەمیشە ئاوەدانتر و بەھێزتر بێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نازم ده‌باغ له تاران له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود دیداریی کرد
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان دیداریی کرد.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ "سه‌لام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران و "هیوا ڕه‌سووڵ ڕه‌شید" ئەندامی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشه‌مه ٢٠ى دیسه‌مبه‌ریى 20٢١، سه‌ردانی "محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود" سکرتیری حیزبی سۆسیالیست دیمۆکڕاتی کوردستان له شوێنى تایبه‌تى خۆى له تارانى پایته‌ختى ئێرانیان کرد که "مه‌لا لوقمان" به‌ر‌پرسى مه‌کته‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى تارانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان تیایدا ئاماده‌بوو.
لە سه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا به تایبه‌ت باس لە باروودۆخی هەڕێمی کوردستان و عێراق و دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقی فیدڕال و هه‌روه‌ها بە گشتی باس لە باروودۆخی ناوچەکە کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونەوەیه‌دا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، باسی باروودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و له‌م باره‌یه‌وه بیرووڕای خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ناوچه‌کە خستەروو.
بەیانیى ئەمڕۆ سێشەممە2021/12/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئیران و برەودان بە بوارەکانى هاریکاریى هاوبەش، دوایین هەنگاوەکانى پرۆسەى سیاسى لە عیراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى حکوومەتى تازەى عیراق، پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیى گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان، مەترسییەکانى تیرۆر و هێرش و پەلامارەکانى ئەم دوایییەى داعش، تاوتوێ کران.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیى کارکردن بۆ پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەکە لەسەر بنەماى دۆستایەتى و بەرژەوەندیى هاوبەش، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامیى ئیران کردەوە.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-iranian-ambassador-to-iraq
ئەمەریكا لە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت
لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڕێز برێت مەكگورگ ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریكا لە كۆشكی سپی، دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا لە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی یەكجاریی داعش، دەتوانن پشتی پێ ببەستن، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی پێشكەش بە خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە كرد كە ئەم دوایییە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا شەهید بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/12/13 لە هەولێر بەڕێوە چوو، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی كاتی سەردانی بەڕێز مەكگورگی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا و دووپاتی كردەوە كە لە سەروبەندی گۆڕانی ئەركی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عیراق، دووپاتكردنەوەی بەردەوامیی پابەندیی ئەمەریكا بە پشتگیریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە، پەیامێكی گرنگە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عیراق و كونسولی گشتییان لە هەولێر ئامادەی بوون، هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی و پێشبینی بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی لە عیراق، گفتوگۆی نێوان هێز و لایەنە عیراقییەكان، هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی حكوومەتی نوێی فیدراڵ، دۆخی ئەمنی و سەربازی و ئابووریی وڵات، هێرش و پەلامارەكانی داعش، هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپا، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، گفتوگۆی ستراتیژیی عیراق ـ ئەمەریكا و دەرفەتەكانی برەودان بە پەیوەندییەكانی هەردوولا تاوتوێ كران.
هەردوولا هاوڕا بوون كە داعش مەترسییەكی ڕاستەقینەیە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و تێكشكاندنی، هێشتا عیراق پێویستی بە بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها هاریكاری و هەماهەنگیی هێز و لایەنە عیراقییەكانیان بە پێویست زانی بۆ ئەوەی بتوانن حكوومەتێكی كۆكەرەوە لە وڵات پێك بهێنن كە وەڵامدەرەوەی داواكارییەكانی هاووڵاتیانی عیراق بێت و ئارامی و سەقامگیریی بپارێزێت.
دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، دۆخی ناوچەكە بەگشتی، دوایین پێشهاتەكانی سووریا و پرسی كورد لەو وڵاتە و چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.
https://presidency.gov.krd/america-will-continue-to-support-iraq-and-the-kurdistan-region/
PM:03:19:09/12/2021
https://www.westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=108873&Jor=1
"سەلام رشدی" له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران کۆبۆوه
"سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و مامۆستایانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران دیداریی کرد.
"سه‌لام عارف رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، روژی سێشه‌مه رێکه‌وتی ۰۶/۱۲/۲۰۲۱ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی زانکۆی جامع علمی - کاربردی واته "زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری" سه‌ردانی ئه‌م کۆلێژه‌یان کرد و له لایه‌ن به‌رپرسان و مامۆستایانی ئه‌م زانکۆیه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێ‌کرا که ئه‌م که‌سایه‌تیانه بریتی بوون له: دکتۆر "دلاوه‌ر" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێوده‌وڵه‌تی زانکۆ و ڕاوێژکاری سه‌رۆکی زانکۆ، دکتۆر "پێشبین" سه‌رۆکی به‌شی پارێزگاری ڕۆژهه‌ڵاتی تاران، خاتوو دکتۆر "کازمی" سه‌رۆکی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانکۆ، دکتۆر "مووسازاده" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی توێژینه‌وه‌ی زانکۆ، ئه‌ندازیار "غه‌فاری" سه‌رۆکی کاروباری ئیداری و هه‌روه‌ها خاتوو "نازرفه‌رد".
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی توانایی و رێنماییه‌کانی نوێی فێرکردن و پسپۆڕایه‌تی و هه‌ندێک بابه‌تی شاره‌زایانه‌ی کۆلێژی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران کرا و ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ میوانداریی له زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێمی کوردستان و مامۆستایان، پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواره جۆراجۆره‌کان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م دیداره‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری ئێران ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و توانایی و پسپۆڕایه‌تی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. هه‌روه‌ها داوایان کرد که هه‌لیان بۆ بڕ‌ه‌خسێت که له‌گه‌ڵ زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان وتووێژ بکه‌ن و درگای هاتووچۆیان بۆ بکرێته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران ئاشکرایان کرد که له چه‌ند مانگی داهاتوودا سێمینارێک ساز ده‌که‌ن و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پێشوازیی له وه‌فدێکی زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان تاکوو سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئیران بکه‌ن و له‌م کۆنفڕانسه زانستییه‌دا ئاماده‌بن.
هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری تاران چه‌ندین داواکارییان ئاراسته‌ی "سەلام رشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران کرد که بریتی بوون له: سه‌ردانی هەرێمی کوردستان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆببنه‌وه، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که لقێکی زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری له هەرێمی کوردستان بکە‌نه‌وه، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا که میوانداریی وه‌فدی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هه‌روه‌ها زانکۆ‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن، ئاماده‌ن که له زانکۆکه‌یان خوێندکارانی هەرێمی کوردستان وه‌ربگرن و هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیاریی دیکه.
زانکۆی گشتیی زانستی – کاربه‌ری یه‌کێکه له زانکۆ‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی زانست، توێژینه‌وه و ته‌کنه‌لۆژیای ئێران که به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌رێی ئاستی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ته‌کنیکی، ئه‌ندازیاری، ئابووری، کشتووکاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و ... له ساڵی ١٩٩١ دامه‌زراوه و له قۆناغه‌کانی په‌یمانگا و به‌کالوریۆس قوتابی وه‌رده‌گرێت.
سەلام روشدی لەگەڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان کۆبۆوە
"سەلام روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر له تاران، دیداری کرد.
له درێژه‌ی کار و چالاکییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، "سەلام عارف روشدی" جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌مه ٥ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢١ سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێری کرد که له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی کۆمپانیای "پارس ڕه‌ستاک" Pars Rastak به‌ڕێوه‌به‌ریی پێشانگا و کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه پیشه‌ییه‌کان له ئێران و به مه‌به‌ستی به‌ره‌پێشبردنی ئابووری و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان و زیادکردنی جووڵه‌ی بازرگانی سه‌ردانی شاری تارانی پایته‌ختی ئێرانیان کردووه که ئه‌ندامانی شانده‌که پێکهاتبوون له: "گه‌یلان سه‌عید عه‌زیز" سه‌رۆکی لقی هه‌ولێر، "خه‌لیل گۆران" جیگری سه‌رۆکی لقی هه‌ولێر، "عه‌بدوالخالق زرار عه‌بدوڵڵا"، "ڕه‌سووڵ عومه‌ر عه‌بدوڵڵا " و "هوشیار محه‌مه‌د ئیبڕاهیم" ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێری لقی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها "خالید سه‌عید ئه‌حمه‌د" بازرگان.
له‌م سه‌ردانه‌ی جێگری نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی دۆستانه و فراوانکردنی جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا که له پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دایه و هه‌نگاوی باشی ناوه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان و هه‌روه‌ها ئێرانیش که پشتیوانی له خاوه‌نکار، سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن پیشه‌کان ده‌کات که له هەرێمی کوردستان پڕۆژه‌کانیان جێبه‌جێی بکه‌ن بۆ بونیادنانی ژێرخانێکی به‌هێز و پته‌و به داهاتووی هەرێمی کوردستان.
"سەلام روشدی" له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا ده‌ستخۆشی له سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران کرد بۆ ئه‌وه‌ی که سوودوه‌ربگرن له‌و ئه‌زموونه‌ی که هه‌یانه و گواستنه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێی کردنی پڕۆژه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر، ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد که سوودیان له بیرۆکه‌کانی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان وه‌رگرتووه له کاتی سه‌ردانیان بۆ پێشانگا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی تاران که زانیاریی گرینگ‌یان ئاراسته کردبوون تاکوو بیگوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
سه‌ردانی شاندی یه‌کێتی هاورده و ناردنکارانی هه‌رێمی کوردستان / لقی هه‌ولێر بۆ وڵاتی ئێران، ٤ ڕۆژ کات ده‌خایه‌نێت و به‌شداری کۆنفرانسی ناساندنی بازار و بازرگانی له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستان ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ندین پێشانگا و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی ده‌که‌ن، له‌وانه: پێشانگای بنه‌مای زانستی، سه‌ردانی سندووقی نوێخوازی و گه‌شه‌پێدانی سه‌رۆک کۆماری، سه‌ردانی ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی له پارکی زانست و ته‌کنه‌لۆجیای ئه‌لبورز، سه‌ردانی کۆمپانیاکانی بنه‌مای زانستی، سه‌ردانی پێشانگای ئێران "مێتافۆ" (پۆڵا، کانزا، که‌ره‌سته‌کانی مه‌کینه و ...)، سه‌ردانی گه‌وره‌ترین پێشانگاکانی ئێران له بواری پیشه‌ی پۆڵا و مێتالۆجی، سه‌ردانی ناوه‌ندی IHIT و ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاووتوێ کرا.
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا و جێگری وەزیری دەرەوە، سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ڕووسیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد کە ڕووسیا وەک پێشەوای نەتەوەیی کورد دەیبینێت، ھەروەھا باسی لە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێم کرد و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت.
سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بەتایبەتی فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سوریا و پرسی کورد لە ناوچەکەدا کرا، سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیەکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سوریا بکات .
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له باڵيۆزى ئيتاليا كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/11/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برۆنۆ ئه‌نتۆنيۆ باڵيۆزى ئيتاليا له عيراق كرد كه ئه‌ركى ته‌واو ده‌بێت.
له ديدارێكدا به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاليا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له عيراق لێى كراوه و بۆ داهاتوو هيواى بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئيتاليادا خواست.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شه‌وى ڕابردوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا له سنوورى گوڵه‌جۆ شه‌هيد بوون و خاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست و سوپاسى هه‌وڵ و كاره‌كانى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستاندا و پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى ئيتالياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه په‌لامارى شه‌وى ڕابردووى داعش و شه‌هيدبوونى پۆلێك پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى كوردستان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و ده‌بێ به هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ببينه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وەرێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-italian-ambassador/
More...
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد