پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/11/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برۆنۆ ئه‌نتۆنيۆ باڵيۆزى ئيتاليا له عيراق كرد كه ئه‌ركى ته‌واو ده‌بێت.
له ديدارێكدا به‌ڕێز باڵيۆزى ئيتاليا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى كاركردنيدا له عيراق لێى كراوه و بۆ داهاتوو هيواى بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ ئيتاليادا خواست.
به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى شه‌وى ڕابردوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا له سنوورى گوڵه‌جۆ شه‌هيد بوون و خاوخهميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارياندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست و سوپاسى هه‌وڵ و كاره‌كانى له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاليا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستاندا و پشتگيرى و يارمه‌تييه‌كانى ئيتالياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه په‌لامارى شه‌وى ڕابردووى داعش و شه‌هيدبوونى پۆلێك پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى كوردستان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و ده‌بێ به هاريكاری و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ببينهوه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ يهكڕيزى و تهبايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستاندا، به‌تايبه‌تيش گرنگيى يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا، دۆخ و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، تهوەرێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani-receives-italian-ambassador/