رونکردنەوە
بۆ ئاگاداری:
هەواڵێکی هەڵبەستراو بڵاوکراوەتەوە لە ماڵپەری خواکورک بەناوی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەتاران نازم عومەر، کە گوایە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی بەرێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە. بە هیچ شێوەیەک لێدوان و هەواڵی وا لەلایەن ئێمەوە نەدراوە ئەم هەواڵە تەنها هەڵبەستراوی سایتی خواکورکە. پەیوەندی بە ئێمەوە نیە. وە هەمیشە بانگهێشتی فەرمی لەئارادایە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان، ماوەتەوە بۆ کاتی گونجا و پێویست بۆ ئەنجامدانی سەردانەکان .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا دەربارەی وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکا لە هەرێم گفتوگۆ دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 2020/11/12 لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی ئەمرکا کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/november/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%88-%D9%88%DB%95%D8%B2%DB%8C%D8%B1%DB%8C-%D9%88%D8%B2%DB%95%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%AF%DB%95%D8%B1%D8%A8%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D9%88%DB%95%D8%A8%DB%95%D8%B1%D9%87%DB%8E%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B2%DB%8C%D8%A7%D8%AA%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%DB%95%D9%85%DB%95%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D9%84%DB%95-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85-%DA%AF%D9%81%D8%AA%D9%88%DA%AF%DB%86-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86/
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی "ئاژانس" گوتی: سەبارەت بە را‌گرتن و پێدانی ڤیزا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەردان و چارەسەرکردنی نەخۆشی، کاری بازرگانی و هەروەها گەشتیاری بە شێوەیەکی سنووردار بەم پێیە رێگەیان پێدەدرێت و ئێرانیش دەستی پێکردۆتەوە و لە پێشتریشدا بە شێوەیەکی سنووردار، ڤیزەی بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە کە بۆ چارەسەریی نەخۆشی و کاری بازرگانی سەردانی ئەم وڵاتەیان کردبێت.
گوتیشی: بەڵام ئێستاکە بە شێوەیەک کە بڵێین گەڕانەوە بۆ دۆخێک کە دەکرێت لە دۆخی جاران نزیک بێتەوە، سنوورەکان بۆ هاتووچۆ کردن کراوەتر بوون. ئەگەرچی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بڕیار دراوە لە سەر ڕۆشنایی ئەو ڕێنماییانەی کە وەزارەتی تەندروستی و هەروەها وەزارەتی ناوخۆ دەریان کردووە، هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن بێن بۆ هەرێمی کوردستان و بەرانبەر بەوەشەوە دیسان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.
"نازم دەباغ" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: ئەوەی ئەمڕۆکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بۆ ئێران بێن بە بێی سنووردار، هەموو کەسێک کە کاری چارەسەرکردنی نەخۆشی و کاری پزیشکیان هەبێت دەتوانێت سەردانی کونسولگەرییەکانی ئەم وڵاتە لە هەولێر و سلێمانی بکات و ڤیزایان پێدەدرێت. هەر وەکوو چەند رۆژ پێش ئێستاش ڕوونکردنەوەکەی کونسوولی ئێران لە هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە ڤیزە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدەن کە سەردانی ئێران بکەن.
لینکی چاوپێکەوتن:
https://m.facebook.com/azhans.krd/videos/نازم-دەباغ-نوێنەری-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان/668008720774932/?depth=1
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی کرد
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له شێخ "نه‌هرۆ محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانی" ڕێبه‌ری ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و شاندێکی یاوه‌رێکی کرد.
له دیدارێکدا سه‌رۆک "نێچیرڤان بارزانی"، دووباره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ "محه‌مه‌د عه‌بدلکه‌ریم که‌سنه‌زانیی" باوکیان و ڕابه‌ری پێشووی ته‌ریقه‌تی قادریی که‌سنه‌زانی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان و مریدان و په‌یڕه‌وانی ته‌ریقه‌ت ده‌ربڕی.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها باسی له ڕۆڵی گرنگی سۆفیگه‌ری له میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی و دوورکه‌وتنه‌وه له ده‌مارگیری و توندڕه‌ویی ئایینی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردن کرد و له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به ئه‌رکی قورسی جه‌نابی شێخ و ته‌ریقه‌ت دا و ڕێز و پێزانینی بۆ پێگه و ڕۆڵی شێخ و ته‌ریقه‌ت دووپات کرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شێخ "نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی"، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری به‌ڕێزیان، ئاماژه‌ی به نیاز و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ سازکردنی کۆنفرانسێک له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه دا که تیایدا جه‌خت له په‌یامی نه‌رم و میانڕه‌وی و ناتوندوتیژی بکرێته‌وه و له هه‌موو شوێنێکه‌وه میوانی بۆ بانگهێشت بکرێت، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش هه‌موو پشتگیری و هاوکارییه‌کی خۆیان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ نیشان دا.
له دیداره‌که‌دا دکتۆر "پشتیوان سادق" وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له عه‌دنان ده‌رجال کرد
"نێچیرڤان بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له "عه‌دنان ده‌رجال" وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و وه‌رزشکاری ناسراوی عێراق کرد.
له دیدارێکدا دۆخی وه‌رزش و لاوان و چالاکییه وه‌رزشییه‌کانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کرا و تیشکیان خسته سه‌ر پێویستییه‌کانی بواری وه‌رزش و گرنگیی قۆستنه‌وه‌ی وزه‌ی لاوان بۆ بره‌ودان به تواناکانیان و به‌شداریپێکردنی کارایان له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا.
هه‌ر دوولا جه‌ختیان له گرنگی و پێویستیی هه‌بوونی ڕوانگه و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ بره‌ودان به بواری وه‌رزش و لاوان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌ر دوو بواری وه‌رزش و لاوانیان له عێراق و هه‌رێمی کوردستان به پێویست زانی.
دیارترین کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وه‌رزش و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنیان، پێویستیی دابینکردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ لاوان و به کارخستنیان له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی وڵات‌دا و داهاتووی وه‌رزش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک ڕووتە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا کە د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندان و د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی کرا. هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی و سوود وەرگرتن لە توانا و شارەزاییەکانی وڵاتی هۆڵەندا بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی تاووتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یارمەتیدانی گەشەپێدانی ئابووری بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵی و هاندانی وەبەرهێنەرانی هۆڵەندی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی هۆڵەندا، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم بە تایبەتی لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی. گوتیشی هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باشی هەیە بۆ ئەوەی بە هاوکاری وڵاتانی دۆست، پەرە بە ژێرخانی ئابووری خۆی بدات و ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا.
سەرۆکی حکومەت هەروەها تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا کرد لە سەربنەمای دەستوور.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات
رۆژی دووشەممە 2020/11/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەست پێ‌کرد.
لەو گەشتە ئەوروپاییەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2020/november/%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%88%D9%85%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A8%DB%95-%DA%AF%DB%95%D8%B4%D8%AA%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%81%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D9%86%DB%8C-%DA%86%DB%95%D9%86%D8%AF-%D9%88%DA%B5%D8%A7%D8%AA%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%8A-%DB%95%D9%88%D8%B1%D9%88%D9%BE%D8%A7-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%AA/
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كاره تيرۆرستييه‌كه‌ى ڕەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات
زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٠/١١/٩
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-condemns-the-terrorist-attack-in-radwaniyah/
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رپه‌رشتیی کۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ده‌کات
رۆژی دووشه‌ممه 9/11/2020 له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای به‌خێرهێنان و سوپاسكردنى شاندى هه‌ردوولا له‌لايه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، تيشك خرايه سه‌ر بارودۆخى سياسى به‌گشتى و بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گيروگرفتانه‌ى به‌رۆكى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانيان گرتووه، به‌تايبه‌تى له‌ڕووى ئابوورى و داراييه‌وه كه به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆناوه، جيهان و عێراق و هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێزيان جه‌ختى له گرنگيى كارى هاوبه‌شى نێوان سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى نێوان پارتى و يه‌كێتى كرده‌وه و ئاماده‌ييى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ پاڵپشتى و هاوكاريى سه‌رخستنى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌كان.
دواتر شاندى هه‌ردوولا گفتوگۆى ڕاشكاوانه و به‌رپرسانه‌يان له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان كرد و دووپاتى به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌شيان به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پێويسته پێكه‌وه له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى جددى و كرده‌يى بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى نێوانيان و هه‌موو تواناكانيان بخرێنه گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م بارودۆخه و پشتيوانيى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان.
بارودۆخى ئه‌منيى هه‌رێمى كوردستان و ڕێزگرتن له قه‌واره‌ى سياسى و ده‌ستووريى هه‌رێم ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. هه‌ردوولا كۆك بوون كه پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه.
هه‌ردوولا پشتگيريى خۆيان بۆ ئاماده‌كارييه‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق دووپات كرده‌وه و له‌م ڕووه‌وه هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى نێوان نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا و دووپاتى به‌رده‌واميى ئه‌و هه‌ماهه‌نگييه كرايه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سياسى و ئيدارييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرا، لە نێویشیاندا بابەتی لامەرکەزییەت لە هەرێمی کوردستان. هەردوولا پابەندیی خۆیان دووپات کردەوە بە ڕێکكەوتنی سیاسيی نێوانیان و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرجەستەکردنی لامەرکەزییەت لە هەرێم و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان و لەئەستۆگرتنی بەرپرسیاريه‌تيى ھاوبەش و نەهێشتنی ڕۆتین لە ڕایيکردنی کاری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. لەم ڕووەوە هه‌نگاوه‌كان به ئه‌رێنى هه‌ژمار كران و دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كان كرايه‌وه و ميكانيزمى گونجاو له‌و ڕووه‌وه بڕيارى لێدرا.
له كۆتاييى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى به‌رده‌واميى كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا كرايه‌وه كه ئامانج لێى خزمه‌تكردنى هاووڵاتيان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ى سه‌ر شانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بێت.
https://presidency.gov.krd/the-president-of-the-kurdistan-region-chairs-the-meeting-of-the-kurdistan-democratic-party-and-the-patriotic-union-of-kurdistan/
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوه لەگەڵ کونسوڵى گشتى روسیاى فیدرال کۆبووەوە
"سەفین دزەیی" بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە "ئۆلێگ لێڤین" کونسوڵى گشتى کۆمارى ڕوسیاى فیدرال لە هەرێمى کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەتی هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بە گرنگى پەیوەندىی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتى ڕوسیا کرد و ئاماژەى بە پتەوکردنى زیاتری پەیوەندییەکانى نێوان هەر دوولا کرد بە تایبەت لە بوارەکانى بازرگانى و خوێندنى باڵا، هاوکات سوپاسی حکومەتى ڕوسیاى کرد لە ڕەخساندنى کورسی خوێندن کە ساڵانە لە لایەن حکومەتى ڕوسیا دەیبەخشێتە هەرێمى کوردستان.
لێڤین، سوپاسی پێشوازى و ئەنجام دانى ئەم کۆبوونەوەى کرد و ئاماژەى بەوەدا لە ماوەى ڕابردوو ناوبراو لە روسیا بووە و حکومەتى ڕوسیا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە بەهێزکردنى پەیوەندى لەگەڵ هەریمى کوردستان لەسەر چەندین ئاست و خواست و ویستى حکومەتى ڕوسیا بریتیە لە فراوان کردنى ئەم پەیوەندیانە، بە تایبەت کە مێژووى پەیوەندى دوولایەنەى نێوان هەردوولا لەسەر ئاستێکى بەرز دایە بەهۆى ئەو سەردانانەى لە ئاستى باڵا ئەنجام دراون و لە داهاتووشدا چاوەرێی زیاترى سەردانى بەرپرسانى هەردوولا دەکرێت.
لەتەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانى ڕووبەڕووبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و پێویستى حکومەتى هەریم بە یارمەتى و شارەزایی ڕوسیا لە ئاست ڕووبەڕووبوونەوەى ئەم پەتایە كرا، هاوکات باس لە دوایین پێشهاتەکانى هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
دوایین هەواڵەکان
- په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ساڵى نوێ
- پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی2025
- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له كونسوڵی گشتيى نوێى ئێران كرد
- عەباس غەزالی: کۆچی مامۆستا مه‌نسوور یاقووتی وه‌ک له‌ده‌ست چونی یاقووتێکی گرانبه‌هایه
- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی هۆڵه‌ندا کۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له ئيسماعيل بهشيكچى كرد
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كۆبوونه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی كۆبووه‌وه
- سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له باڵيۆزى نوێى چيك كرد
- سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە سوپاسالاری بەریتانیا کرد